پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 03-21-2015 07:45 PM


تابـــی سەر کوڵمت بوو کـــەوا زوڵفی بە بادا
تابـــی سەر کوڵمت بوو کـــەوا زوڵفی بە بادا
یــا ڕۆژی ویساڵت شـەوی هیجرانی وەلادا..؟

خاڵی دەمتە یا مەگەسی حوققەیی شەککەر
یاخـــۆ حەبەشی زادە لـە نێو ئابـــی بەقادا..؟

خوێنین خگەرن تالیبی ئـــەو زادە دووعـــالەم
ئــەو جەوهەروە بۆ هیچە بە دوو عالەمی نادا

هەر تـــارە کەوا مەسکەنی بــارێ دڵ و روحە
سەد روحـــی بەبادا کە بە داو پەرچەمی بادا

بــــازاری شکا وەك دڵــــی زارم گــــوڵ و نافە
تـــاتــای سەری زوڵفی کە بەسەر عاریزیدا دا

ئەو زارە کەوا هەر بە تەبەسسوم هـەیە حاڵی
پیرێکە دەڵـــــێ گــــا لە بەقـــــا گـا لە فەنادا

حەیرەت زەدەیی نێرگس و ئەبرۆ(وەفــــــایی)
کـــافرنییە وا مەست و لـــە میحرابی دووعادا

شاعیری گەورەی کورد
(میرزا عبدالرحیمی سابڵاغی)
ناسراو بە
(وەفـــــــــــــــــــــایی)



behnam5555 03-21-2015 07:47 PM


چ دەبێ گـــــەر لــــــە رەقیبم دڵــــــم ئـــازاری ببێ..؟


چ دەبێ گـــــەر لــــــە رەقیبم دڵــــــم ئـــازاری ببێ..؟
هــــەر گـــــوڵی بولبول بێ حوکمە دەبێ خاری ببێ

مانیعە بۆ گـــــوزەری دڵ لـــــە روخت زوڵفــی سیاە
گەنجی بێ هەر طەرەفی شەرطە دەبێ ماری ببێ

زەحمەتە عـــــوقدەیی خــــــاطر بە ویصـالت وا ببێ
قـــەدەغەی بۆسە دەکــــەی دا لەبی من باری ببێ

نایەڵـــی لەذذەتی وەصـڵت لـــــە دڵا جەوری رەقیب
شادمــــانیی نییە بـــۆ ئــــەو کەسە ئەغــیاری ببێ

لە ڕەهی کەشمە کەشا جــانی هەمیشە عـــەدەرە
عاشقی بـــــێ دڵ ئەگـــــەر دولبەر عـــەییاری ببێ

بە شەوێ ڕەنـگە بەدڵەد بێ لە غەم و طوولی فیراق
گـــەر طەبیبم وەکـــــوو مــــن دیدەیـــی بێداری ببێ

جان نیثاری ڕەهی جانانەیە (ســـــــــــــالم) بە ئەبەد
لە تەکــا تێغی جـــــەفا گـــــــەر دڵـــی ئینکاری ببێ

ســـــــــــــالم


behnam5555 03-21-2015 07:49 PM

دەڵێن جارێ له گوندێ ڕێبوارێ

دەڵێن جارێ له گوندێ ڕێبوارێ
ببوو میوان لە ماڵی جووتیارێ
شەوێ،شێو ،شۆربه‌ماشی شۆر و شل بوو
کەبانوی ماڵ هەڵیلوشی تەغارێ
که هەستا ده‌فر و ئامانان وەکۆکا
جڕێک هات هەروەکوو داتاشی دارێ
"دەڵێن میوان دەواری خانەخوێیه"
وەکوو نەیبیستبێ خۆیدا کەنارێ
شەوێ جێیان لە بەر دەرگاوه چاکرد
کرا رێبازی نێو ژوور و ‌حەسارێ
کەبانوو نیوەشەو گوو تاوی دایه
هەڵات بۆ دەر،بە بارێ پێی بچارێ
نەگەییه دەر لە سەر میوان هەڵیڕشت
وەکوو گامێش له سەر شینکەی بەهارێ
وتی میوان:کڵۆڵی هۆشی خۆمم
"چما گوێی ئاو نەدام زرمەێ پلارێ"
که چەخماخەی ئەدا کونگت سەری شەو
دەبوو بمزانیبا باران دەبارێ

"مامۆستا هەژاری موکریانی"

behnam5555 03-21-2015 07:50 PM

غەم لـــــەدڵ بۆ فەوتی شـادی مەیلی سەرخۆش دەکا
صبحی عیشقە شەمعی عەقڵم روو لـەخامۆشی دەکا

زولفــــی شەبرەنگت وەکـــــو رۆژە بــــەرێشان بـا نەبێ
وا سەحــاب ئـاســا لە رووتا قـــەصدی مەهپۆشی دەکا

بۆ ئــــەدابی تەعـــــزیەی من تورکی چــــاو مەستی یار
پرطەرەب هەردەم لە بەزمی عیشوە مەی نۆشی دەکا

داستانــی عشقی من فـــاشـــە لە هەر کوچە و سوقا
عقلی دێــــوانەم لەپــــاش ئەم حاڵە سر پـــۆشی دەکا

کــەثـــــرەتی ‌‌ضیعفم لــــە هیجرانا گەیشتمە مەر کەزی
دڵ لەسینەم دا بـەدایــــم مەشقی بــــێ هۆشی دەکا

دولبەری بـــــــاڵا بلندم گــــــــەر خـــــەرامـــــان بێ بەناز
سەروی گــــوڵزاری ئیرەم چۆن مەیلی مەدهۆشی دەکا

گەر نەوێری رێـــــی سەگی قاپیت بەرن بۆ جیی غەریب
(ســـــــــالم)ی مسکین لەدەرگا حلقە دەر گۆشی دەکا

ســـــــــالم

behnam5555 03-21-2015 07:51 PM


عەزیزم رۆحی شیرینم،دوو چاوم


عەزیزم رۆحی شیرینم،دوو چاوم
دەوای زامی دڵ و جەرگی براوم
ئەتۆ شا من گەدا دادم بپرسە
لەزوڵمی چاوی بیمارت کوژراوم
ئەگەر نەیدەیتە دەست خۆم قاتیلی خۆم
لەرۆژی ئاخیرەتدا بێ پێناوم
لەباتی خوێنی خۆم رازیم بە ماچێ
دەسا بیدە، تا زیندووم و ماوم
مەکەن مەنعم لە شین ئەی رەفیقان
کەمن مەحزون و غەمین و دڵ شکاوم
لە ژینی خۆم ئومێدم قەتعە نالی
کە سوتاوە هەمو جەرگ و هەناوم

نالی


behnam5555 03-21-2015 07:53 PM

ئەمــــە مانگێکە مــــن تــــۆم نەدیوە

ئەمــــە مانگێکە مــــن تــــۆم نەدیوە
یار ئەبــێ وابـێ..؟ نازداری بێ گەرد

تۆ هـــەر بزانە من چیـم بەسەر هات
زەحمەتـــی زۆرە و دەردەسەریم برد

سەرهەڵنابریت... لە خوا ناترسیت..؟
هــــەر جـارێ ناڵێی چۆنە محمەد(١)

ئاخـــــری کوشتت یـــــاری دڵسۆزت
ئەوەنــدەت پێ دا داخ و جەفـاو دەرد

(ویصـــــــــاڵی)بڕۆ با ئەویش وەك تۆ
نەختــــێ ببینێت مــــوکافــاتی بەرد

خۆیشت بکـــوژی هـــەر بـێ ئەمەرە
دەستت ناکەوێت غەیری سزا و دەرد

شاعیری گەورە کورد
(محمەدی کوری شێخ ئەحمەدی مەرەدۆخی)
ناسراو بە
(ویساڵی)
(١)محمد :مەبەست شاعیر خۆیەتی

behnam5555 03-21-2015 07:55 PM

تۆم خۆش ده وێ گوڵێ
تۆم خۆش ده وێ گوڵێ

بێ تۆ من ناژیم تاوێ
با ژینم نه شێوێ
جێم مه هێله گولێ
به به هاری ته مه ن، زه رد هه ڵنه گه رێ
دڵم هه ر تۆی ده وێ، لێره بی یان له وێ
له به رچی نازانم، چه ندم خوش ده وێ
ئاخ له ده س ئه م دڵه م، بێ ئه و ناسراوێ


behnam5555 03-21-2015 07:56 PM


ئەی ئاوینەی دولبەری زارت گول زولـــــفت زەری

ئەی ئاوینەی دولبەری زارت گول زولـــــفت زەری
باهەناسەم نەتگـــــری روی خۆت بیـــنەبەم لاوە

زولفت جیی بی قەراران روت رۆژی شەو بیداران
ئەمان ئەی شای گولزاران رۆحمیک تارۆحم ماوە

بەس عومری من بەبادە روت بینە زولــــفت لادە
دل بۆیە نامـــورادە بەو شـــەوە رۆژ گیــــــــــــراوە

وه فایی


behnam5555 03-21-2015 07:58 PM

خۆشەویستی



وڵات زۆرە لە کوردستان شۆخ و شەنگتر
خوێنگەرمتر
وڵات زۆرە لە کوردستان چاوی گەشتر
ئێسک سووکتر
وڵات زۆرە لە کوردستان قسە خۆشتر
دەس ڕەنگینتر
بەڵام ئەی کوردستانەکەم
!وڵات نییە
ھەرگیز
لە تۆخۆشەویستر!



شێرکۆ بێ کەس

behnam5555 03-21-2015 07:59 PM

موددەتێکە من گرفتارم بە دەس سەوداتەوه

موددەتێکە من گرفتارم بە دەس سەوداتەوه
بووم بە داوی چینی زولف و پەرچەمی تاتاتەوه
مەنعی قوللابی موژەی ناکەم لە راکێشانی دڵ
بۆ!ئەسیری چاوی مەستی پر خەوی ئەی باتەوه
واسەرم دانا بە عەزمی بەردەبازی ڕێگەکەت
مەرهەمی دەردی سەری من وا بە گەردی پاتەوه
گەر دەپرسی حاڵی پەروانەی دڵم دور بێ لە رووت
وا لە سۆزش دا لە سایەی شەوچرای گۆناتەوه
چاوی خوێن خواری بە خوێنم فێره، وەک لێوەی بە مەی
لێی گەرێن ئێوە و خودا ئەو شۆخە با بیخواتەوه
شاهی چاوت موڵکی سەبر و تاقەتی بردم بە زۆر
مەسحەفی رووی تۆ بە گژیاچێ ئەگەر نەمداتەوه
مێشی خاڵت نافڕێ بەس باوەشێنی کە بە ناز
چونکە پابەنده بە شەهدی روومەتی زێباتەوه
شین و واوەیلایە ئاساری قیامەت هەڵ دەسێ
گوڵ بە دەن ئەمرۆ بەرەو مەشریق ئەگەر لا کاتەوه
لەب شەکەر فەرموو بە زولفت باوەشێنی با نەکات
مێشی رۆحم گەر بنیشێتۆ بە قەندی چاتەوه
خەتتی دەرسی عیشقی (ناری)وەک رقومی خاڵەکەت
وابە لەوحی گەردنی بێ گەردی وەک میناتەوه


مامۆستا ناری


اکنون ساعت 03:07 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)