![]() |
ئـــه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی ده‌تپه‌رستم و لێـم ونی تۆ خــــودا نی، تـــــۆ خۆشه‌ویستی منی له ئاســــمان نی تا وێت رانه‌گــا ده‌ستم له قاف نی کاڵـــه‌ی ئاسنت بۆ هه‌ڵبه‌ستم تۆی له من ون کرد و منی له تـۆ دوور ئه‌و بستۆکه‌ی دوژمــن ناوی نا سنـوور |
ده روونم پڕ‌كه باب و ده رده بێ‌تۆ دڵم گه رمه و هه ناسه م سه رده بێ تۆ خه ریكی شه ش ده ری هات و نه هاتم خه لاسیم قه ت نییه له م نه رده بێ تۆ لیباسم ماته مه، شینه،له شیندام سوروشكم سووره، ڕه نگم زه رده بێ تۆ عه زیزم دڵ ره قه و ، خۆم فه رد و ته نهام ده ترسم بمكوژێ ئه م ده رده بێ تۆ به بێ‌دیداری تۆ خۆ لاڵه " نالی" عه جه ب هه ستاوه ئه م چه ن فه رده بێ تۆ! نالی |
وەکو نەی کون کونە جەرگم، لە تاو هیجرانی تۆ بۆیە بە سۆزی نەی دەسوتێم و بە نەغمەی نەی دەناڵێنم ئه‌مان ئه‌ی موتیبی مه‌جلیس به‌حه‌ققی تاری رووحانیی بڵا بێ نه‌غمه‌که‌ی سازت، که‌ئاوی ئاوری هیجرانه ئه‌تۆ ئه‌ی رووحه‌که‌م ساقی،ئه‌ی تۆ ئه‌ی عومره‌که‌م موتریب په‌یاپه‌ی لێده چه‌نگ و نه‌ی، ده‌ماده‌م بێنه په‌یمانه به‌تیری غه‌مزه‌ی بملاوێنه‌وه زوڵم له‌گه‌رده‌ن که به‌سه‌ر هاتومه مه‌یدانت، به‌دڵ بۆت بووم به نیشانه وەفایی |
له کونجی بێ که‌سیدا فه‌ردم ئه‌مڕۆ زه‌لیل و زار و بێ هاوده‌ردم ئه‌مڕۆ ......گه‌واهی لافی عیشقی تۆیه قوربان سروشکی سوور و ره‌نگی زه‌ردم ئه‌مڕۆ له سۆزی عیشقی سه‌ردی میهری تۆیه ده‌روون گه‌رم و هه‌ناسه سه‌ردم ئه‌مڕۆ وه‌کوو ته‌یرێکی گوم بووبێ جه‌ناحی هێلانه‌واز و هه‌رداوهه‌ردم ئه‌مڕۆ مه‌گه‌ر سۆزه‌ی نه‌سیمی وه‌سڵی ئه‌و بێ موحه‌تته‌ر کا دڵه‌ی پڕ ده‌ردم ئه‌مڕۆ له عه‌رسه‌ی وه‌سفی ئه‌و مه‌حبوبه له‌نگه خه‌یاڵی وه‌ک سواری جه‌ردم ئه‌مڕۆ له بۆ وه‌سڵی جه‌مالی یاری کوردی ئه‌گه‌ر رۆحم نه‌ده‌م نامه‌ردم ئه‌مرۆ مسته‌فا به‌گی ساحێبقڕان(کوردی) کوردی |
چه‌پگه‌ڕی گه‌ردوون گه‌ڕان كوشتمی نــه‌زان پــه‌رسـتیی بـۆ نـان كـوشـتـمی هــه‌ر چـه‌وســانــه‌وه‌ی بــێ حـه‌ســانــه‌وه ئــه‌ی مـردن لـه‌كوێـی ژیـان كوشتـمی هه‌ژار |
ماهی من تا له من ئه‌و زوڵفه ڕێی بۆسه و که‌ناری گرتووه ناو ده‌مم بێ شوبهه تامی زه‌هری ماری گرتووه خۆش له‌سه‌ر سینه‌ی سه‌ری هه‌ڵداوه دوو گۆی سه‌ر به مۆر مات و حه‌یرانم که عه‌رعه‌ر که‌ی هه‌ناری گرتووه! ئه‌ژده‌های زوڵفی له ده‌وری گه‌نجی حوسنی حاریسه حه‌ڵقه حه‌ڵقه، چین به چین، سه‌ر تا به خواری گرتووه ماهی من ته‌نها مه‌هێکه صه‌د نوجوومی مه‌حو کرد یاری من ته‌نها گوڵێکه صه‌د هه‌زاری گرتووه دامه‌نی پاکی مه‌داری دائیره‌ی خامه‌ک نییه خوێنی مه‌قتولانه وا دامێنی یاری گرتووه گه‌رد و بادی هیجری تۆ وا عاله‌می لێ کردمه تۆز نه‌ک دوو چاوم، به‌ڵکه حه‌تتا دڵ غوباری گرتووه شه‌ربه‌تی عوننابی لێوی شه‌ککه‌ر و بادامی چاو، سه‌روی قه‌ددت ڕاسته ئه‌نواعی ثیماری گرتووه له‌علی شه‌ککه‌رباری تۆ تێراوه، شه‌ککه‌ر باریه لێوی میحنه‌ت‌باری من بێ ئاوه، باری گرتووه پڕجه‌فایه، بێ وه‌فایه، زود جه‌نگه، دێر صوڵح صه‌د درێخ و حه‌یفه طه‌بعی ڕۆزگاری گرتووه یادی (کانی دمدم) و سه‌رچاوه‌که‌ی (مێگوڕ) ده‌کا (به‌کره‌جۆ)ی چاوم که شێوه‌ی (سه‌رچنار)ی گرتووه بێ مه‌حابا ئاو ده‌ڕێژێ گه‌ھ به فه‌ور و گه‌ھ به ده‌ور چاوی من موددێکه شێوه‌ی ئابشاری گرتووه شه‌معی به‌زمی من که‌وا سوتاوه، زه‌رد و ئه‌شک ڕێژ قه‌ت نییه فه‌ردێک نه‌ڵێ ڕه‌نگی مه‌زاری گرتووه مودده‌عی زه‌جرم ده‌کات و، پێم ده‌ڵێ: صه‌برت ببێ که‌ر به له‌عنه‌ت بێ که که‌ی عاشق قه‌راری گرتووه! (نالی) وا دائیم که مه‌شغوڵی فوغان و ناڵه‌یه باعیثی هیجرانی یاره دڵ شه‌راری گرتووه نالی |
تاوانی بێ هێزی له کۆ ئه‌سرین ده‌بارێنم له‌بۆ کوردی په‌راکه‌نده له گه‌رمێن غه‌رقی ئاره‌ق بووم و چاوم هه‌ر له سامڕه‌نده منی زنجیر پسێن لێره ئه‌سیری بسکی جوانێکم زه‌مانه گه‌رچی ئاڵۆز و په‌شێوه، که‌ڵ به موو به‌نده گوتی : ئێواره بازاڕێ وه‌ره ماچت ده‌مێ، نه‌مویست هه‌ڵۆی کوێستانی کوردستانم و ناژیم به ده‌سته‌نده دڵم سه‌د هێندی دیکانه به ناز بشکێنی ، ده‌نگ ناکه‌م چ سوودێکی هه‌یه ، کێ یه بپرسێ داد و گازنده !؟ جیهان و هه‌رچی خێر و خۆشی یه بۆ هه‌ڵبژاردانه به قانوونی ته‌بیعه‌ت پاشه‌رۆکخۆره ئه‌وی گه‌نده ئه‌گه‌ر تاوانی بێ هێزی نی یه بۆچی له دنیا دا به‌شی من ماته‌م و شینه، به‌شی خه‌ڵکی زه‌ماوه‌نده ؟ به مردووییش نیشانه‌ی گولله‌یه ئه‌و که‌لله پڕ شۆره ئه‌وێستاش ده‌رسی سه‌ربازی ده‌ڵێ ئه‌و شاعیره ڕه‌نده سه‌ری ته‌عزیم له‌به‌ر تۆ دانه‌واندن فه‌خره بۆ هێمن بژی حاجی که کێوی هیمه‌تت سه‌د هێندی ئه‌لوه‌نده هیمن |
|
لەودەمەی دا لەو دەمەیدا پیاڵــــە دەدرێن لـــە پیاڵە لەو دەمەیدا لێــــــوتان بەبادە ئاڵـــــــە لەو دەمەیدا کــۆڕی شادی دەبەستــــن لەو دەمەیدا سەرخۆش‌ومەستی مەستن لەو دەمەیدا کە دەگــــرن بەز و گــەروان لەو دەمەیدا دەست دەگێـــڕن لە بەروان لەو دەمەیدا دەست لە بەژنان وەردێنــن لەو دەمەیدا بەرکۆژە دەتـــــــــرازێنن لەو دەمەیدا گەڕی ڕەشبەڵەک گەرمە لەو دەمەیدا دەگوشن کام پەنجە نەرمە لەو دەمەیدا دۆ دەکەونە خۆ ڕانان لەو دەمەیدا کە دە گوشن کوڵمەی ڕانان لەو دەمەیدا تامەزرۆن لە ژێژوانان لەو دەمەیدا بە خۆوە دەگوشن جوانان لەو دەمەیدا گڕ دەگرێ مەیلە و تاسە لەو دەمەیدا تێک هەڵدەنگ بون هەناسە لەو دەمەیدا کە دەمژن شەکرە لێوان لەو دەمەیدا نەبێ لەمپەر و نێوان لەو دەمەیدا پۆلی بێریان ڕادەبرن لەو دەمەیدا کیژ چاوتان لێ دادەگرن لەو دەمەیدا گوێ هەڵدەخەن بۆ تارێ لەو دەمەیدا ماملێ دەڵی قەتارێ یادم بکەن یادی منی دوور وڵات یادی منی ڕێبواری ڕیگەی خەبات یادی منی بێبەش لەخۆشی و شادی یادی منی سەودا سەری ئازادی مامۆستا هێمن |
دەرگەكەتم لێ بكەوە |
اکنون ساعت 10:44 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)