![]() |
ملوانکهیهکی سۆزانی |
ئەرێ ئەی بە زولف و رووخسار سەنەمی چین ماهتابم دەمەکە و خەندەکە و نیگاهت نمەک و مەزەی شەرابم من لەبەر نیگاهت بمرم، تۆ سەر و غەمزەکەی جەلابم بڵێ پێم گوڵەکەی بەهاری! لە تۆ تا بە کەی جودا بم؟ وەرەوە، بە شەرتی جاران، رۆژی سەد جارت فیدا بم لە وێرانەی دڵی شێواوم شیوەن و واوەیلا و رٶڕۆ ئاورێک بەربۆتە هەناوم دێتە دەر لە هەناسەم بۆ سۆ بوومە ئەفسانەی وڵاتان شار بە شار، ماڵ بە ماڵ، کۆ بە کۆ خاڵی چاوت، گۆشەی ئەبرۆ، دوو دینیان کردم لەسەر تۆ یا بمکە پیری مەیخانە، یا موریدی خانەقا بم تۆ مەلەک و فریشتە و پەری، گوڵدەم و گوڵبەر و دولبەر لالەڕەنگ و فەڕەنگی چینی، شۆخ و شەنگی، خەتا و بەربەری نازک و نازەنین و شیرین، ئاوێنە رۆژ، رەنگ ئاگری لە نێو مەنزەرەی دوودەری خۆشە سەیری مەوجی بەحری وەرە سەرچاوم عەزیزم، چی دەکەی لە دڵەی کەبابم ؟ ئەو شۆخە بەتای زولفان زنجیری کردم دێوانە رووحمە، رووحی کێشاوم، رووح نییە لە رووح بێگانە ئاشکار و دیار و مەخفی، دوور نییە، نەزدیکە، جیرانە غەرەزم چونکە پەنهانە وەڕەزم لەو جیسم و جانە مەرەزم مەرگی دەرمانە هەر ئەزم بۆ خۆم حیجابم عاشق وا دەبێ بە هەموو دەم چاو پڕ ئاو، دڵ بڕوا، مەحزوون پێی هەوای بشکێی پێی نەمێنێ غەیری هوو لە دەروون و بیروون خاکی رێی دولبەری وەبزانێ سورمەیە بۆ چاوی پڕ خوون سەگەکەی رێبازی لەیلێ وەرە سەر دووچاوی مەجنوون دونیام ئەو رۆژە لێ روونە خاکی بەر پێی ئاشنابم رووحەکەم رووی خۆت بنوێنە، تا بەکەی کوشتەی نازت بم، دەمەکەت بە تەکەللوم بێنە تا نەمردووم هەمڕازت بم جارێک بە کەرەم بمدوێنە من فیدای دەنگ و ئاوازت بم مەیلی ئەبرۆی تۆ قەت نانێم غەمزەدەی چاوەکەی بازت بم من کە هاتم قیبلەم گۆڕی، یا خوا کافر بێ جەلابم! بەزەییت یەر هەبێ یا نەبێ بەندەی باڵاتم، سەد شا بم! تو خودا دڵم مەشکێنە من کەوا عاشقێکی چا بم سەرەکەم فیدات عەزیزم وەرە زیز مەبە لەسەر دڵ سەرە پاییبندی تۆیە، دڵە ماڵی خۆت هەتا بم بە کەمەندی تۆوە بمرم خۆشترە نە وەک رەها بم گوتم ئەی شای دڵنەوازان مانگ و رۆژن موشتەری رووت دڵی چاکی پاکبازان پێ بە داوی زولفی جادووت لە غەمی ویسالی رووی تۆ جگەر و هەناوی من سووت خۆش بوو ئەو دەمەی گوڵ پشکووت شەکەر دەباری لە یاقووت لادە لێم وەفایی، دەیگوت تۆ گەدا من شا بۆت نابم حەزرەتی وەفایی |
په یا می من به گوێی ئه م دولبه ره نازداره ڕانا گا نه سیم بێ سیم ده ینێ شل ده بێ به م کا ره ڕانا گا گوتی سه برت هه بێ دوو با ره دێمه دیتنت ئه ما له کورتی دا ته مه ن وا دیا ره به و دیداره ڕانا گا وه کوو په روانه ده وری لێ ده ده ن لا وانی خۆ وڵاتی گوڵی ئێره به ژوانی بو لبولی ئا واره ڕانا گا نه خۆ ش و ده رده دارو دڵ بریندارم په رستا رێك به حا ڵی ئه م دڵه پر ژا ن و پر ئا زاره ڕانا گا ده که ی ما چی ده م و لێوان ئه گه ر هێز و گۆڕێکت بێ ده نا جوانێک به ده ردی ئا شقی بێ چا ره ڕانا گا هه تا کۆمتر ده بێ پشتم پتر هه ڵده کشێ مینی ژۆب ئێتر ده ستم به داوێنی کچی ئه م شا ره ڕا نا گا ده بێ بو لبول له من فێر بێ غه زه ڵ خوێنی به ڵام چیبکه م گرفتا ر م چر یکه م به و گو ڵ و گوڵزاره ڕا نا گا هێمن |
چۆن نەبەم بۆ مەی و مەیخانە پەنا،تێگەیوم لەو وڵاتە هەموو شت زۆرە،بەنی ئادەم کەم!!؟ که فرمێسکم له سهر ڕوخساری کیژی دڵشکاو بینی گوتم : یاخوا له سهر سوورگوڵ نهبینم شهونمێکی تر شهوێکی چاوهنواڕت بووم، نههاتی گیانهکهم ، ویستت منی دڵ ناسکی شاعیر بگێڕم شیوهنێکی تر خدر نیم بۆ تهمهن شێت بم به کانیی ژینێدا نووسێم ئهوهندهم ژین دهوێ تا دهم دهنێمه نێو دهمێکی تر به تۆ چارهی چلۆن دهکرێ دهروونی پڕ له ناسۆرم خهساری بۆ دهکهی دوکتۆری زانا مهرههمێکی تر هێمن |
|
نەوری روخسارت ودەرخا دەردی بێ دەرمانەشەو زوڵمەتی زوڵفت لەسەرروتەلـــــــەرۆژ میوانەشەو بـــــــــێ شوکرمەردانەمن رێم بردەنازوڵفی رەشی تابزانن خەڵـــــــــکی مەڵکی دڵ قەڵای مێردانەشەو هــــــــــەرلەمەغریب تابەیانی بێ وچان دێتودەچێ هــــەرلەدووخورشیدی خاور وێڵوسەرگەردانەشەو کوێرونابینایەئیستا ئەولــــــــــەدغی رۆژی رووت بۆیـــــــــــەرەشپۆشوفەقیرومـ ــــاتوبەستەزمانەشەو قــــــــــەدری شەوچابگرەچاوم شمعوپەرواننەدەڵێن سۆزوگریەی شـــــــــەم هەشەوسوتنی پەروانەشەو عاشقومەعشوق لـــــەرۆژداخۆدەپارێزن لەخەڵـــك گەرپەنای چـــــــاکت دەوێ بۆئەم دووە بروانەشەو هەستە(کامــــــــل)بەسیەبێ داری برۆلێی وەرکەوە تــــــــــــاوڵات بێدەنگوبـــاسەتالــــەرۆژمیوان ەشەو (سید کاملی ایمامی زمبیلی) |
چیە گوارە بەگوێ هـــــەڵت واسیوە ســــەروژێرومعـــــــــلق لەونەدیوە زەعیف وبێ کەس وبێ یاروهاودەم بەبی دەنگوسەدا هــــەروەك هەتیوە بەگوێ گیراوەوازەرد هەڵــــگەراوە وەیــــــــالەودەرکوبانە گوێت بریوە لەترسی ماری زوڵفت هەڵدەلەرزی لــــەبۆیــــــــەزەردوزاروراچ ەنیوە عەجایب جیری کردلەم جێیەسەختە بــــــــەجێماوەبەتەنیــــــال ەم پەسیوە بەگوێ هـــــەڵت واسیوە ئەم نەفامە کەچی پێی وایەتـــــۆ بۆگوێت کریو (سید کاملی ایمامی زمبیلی) |
ئەی سەروبڵند قــــــەد و برۆ تـــــاق و مەمك جووت چێ دەستی دەگاتە بەی و نــاری نـــە گەیشتووت دەم هـــەم دەمــــی خونچێکە نەپشکوت و هێشتا با کەشفی نەکرد بەرگی عەطرپۆشی گوڵی رووت گریــــانی من و خــــەندەی تــــۆ ئێستا دە شوبهێ بـــــەو مەوسمی بــــارانە کە وا خونچە دەپشکووت خل خالی قـــەدم وەك غــەمی زولفەینی سەراپات بشتانی قـــــەدت بێتوو فیدای بـــــازنی بـــــــازووت خاڵی نیە (نـــــــــــالی) دڵەکەت ساتێ لە هیجران تـــاتـــــــاری وجودت نەپەسێنێ مـــــەلەكول مەووت شاعیری گەورەی کورد (نـــــــــــــــــالی) |
پێم ئەلین فەرمووتە شێتم ئەی بەقوربان ئەو دەمە باسی شێتیم تا قیامەت گەر بكەی هێشتا كەمە نەك ئەتۆ عالەم بزانن شێت و سەرگەردانتم گیانەكەم عاشق چ باكێكی لە لۆمەی عالەمە یان ئەوەی بیستومە هەرحاشا لە ناسینم ئەكەی ئەم كەلامەت دڵ تەزێنە ئەوپەری دەرد و غەمە گەرئیشارەی چاوەكەت هیوای نەخستبایە دڵ كەی لە كۆڵی خۆم ئەنا ئەم هەموو ئێش و ماتەمە وامەفەرموو چاوەكانم كەس نیە ئاگای نەبێ حافزی رۆحی پەپولە نوری لەرزانی شەمە پێم ئەلین فەرمووتە شێتم ئەی بەقوربان ئەو دەمە باسی شێتیم تا قیامەت گەر بكەی هێشتا كەمە عـــه بـــاس کــه مــه ندی |
فەلسەفی دڵــــــــداری کەجۆگــــا یێــــکەڵی چــەم بێ وچەمیش ێـــــــکەڵ بە دریابێ شەماڵیش پـــــر لــــە هەستی بێ نیە شت تــــــاکو تەنیابێ بــە قـــانونی خـــودا ئەشـــیا ئەبـــێ تێــــــکەڵ بــــــــە یکتربن ئیتـــــــــر بــــۆچی مـــن و تـــۆ تێــــکەلی یەکـــتر ببین نــــابێ کەچێوەکـــەش بکەن مـــاچی هــەمووئـــــاسمانی بەرزوشین شەپۆلیش هەر وەکو دڵـــدار لــەمل یـــەك دەستی ئـــالابــــێ ئەبەد نابێ کە خوشکی گوڵ برای دەرکــــــــات و لێی دووربی کەتیشکی رۆز زەمینی هـــەر وەکــــــــو دوولبــەر لــەکۆشابی ئــەوا مانگیش ئەکا ماچی بەحر گــەر تۆش نەکــەی مــــــاچم هــەمــــووی بــێ کەڵکە ئەم ماچـــانە بـــێ تۆ فایدەی نـــابێ شاعیری گەورەی کورد (مامۆستا ئهحمــــــد هەردی) |
اکنون ساعت 10:57 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)