![]() |
دڵ وەکــــــو بولبول لەهیجری نەگــــوڵی ئەڤغــــــانـە کا نــــــاری جەرگو و سۆزی سینەم عالــــەمێ بوریــانە کا وادیــــــارە لــــــەم ووڵاتـــی کـــــۆســــــارە عـــــــادزە مەیلی خـاکی گەرمە سێرو هەم قــــــەڵای شیروانە کا ئەم ووڵاتە بــــێ سەفایە ساردە بـــــــۆ عوشاقی رووت ئیشتیاقی بـــــەر هەتـــاوی روومەتی خـــــووبـــــانە کا بـــــارش و بـــــــارانی هــــــەوری چـــــــاوەکانم جــاریە زڵمـــــــە یـــاخود تـــــانجەرۆیە تێــــــکەڵی سیروانــە کا هەر کەسێ ئەمرۆ لەرێگی ئــــــەم نیــــگارە رێــی ببێ بۆسبینێ گەب بەموڵک و تەختی شـــــــا و سوڵتـانە کا ئانفەرین بۆ لـــــەشکری موژگەن و زوڵفینی ســـــــیات وابە یــــــەك دەم موڵکی جـان ودڵ هەمــــوو وێــرانە کا بەرقی ئاهو وسەیلی دیدەی من لە هیجری دوول بەرم هـــــــەر ئەڵێی هەوری بەهــــــارە نــــاڵە و تۆفانە کــا مەحمەلی لــــەیـــــلا دەخیلـم تــــۆ بەتـــوندی وا مەرۆ عاشقی مەجنون سیفەت لــەم دەشتە دا گـــریـــانە کا وا بە یادی تیغی ئەبرۆی دوول بەری بــێ رەحمی خۆی (احمــــــــد)ی عاشق خەریکە روحی خۆی قوربانە کـــا شاعیری گەورەی کورد (احمـــــــــد موختار جـــــــاف) |
بۆسەی ڕۆژگار نیمە هاواڵێ لە گۆشەی بێ کەسی دا خەم نـــەبێ چاکە ئەو لێرەش وەفای هەرماوە سایەی کەم نــەبێ لاپـــەرەی ژینم هەمMوو هـــــەڵدەیتەوە تێی دانیـــــە باسی فرمێسك و هەنـاسە و شیوەن و ماتەم نەبێ ڕۆژگـــــــاری سپڵە بــــۆمن بۆسە یەکی نــــــــــایە وە نەم دی هەر تیرێکی دەی هاوێ بەرەو سینـەم نەبێ رەنجی دووری دووڵبەرم بـــــــۆ کوشتنی من کافیــــە گەرلە دوونیادا ئەمن هیچ مــــەی نەتیدیکەم نــــەبێ کوادەزانێ چەند پەرێ شان و پەشێوە حـــــــاڵی من ئەو کەسی جیرۆدەی ئــــەگریجە و پــــەرچەم نەبــێ رەمزی دڵ داری لـــــــەزینێ فێرنە بوو یــــــارم دەنــــا کوائەوین داری وە فـــــاداری وکومن مــــــەم نەبـــــێ چیژی شاریمان لەخوی وەرگرتووە چـــــارشێوی رەش داخەکەم نەمدی لەوێ مانگێکی دەورەی تــەم نەبــێ شــــــــادی جارێکی بەمیوانــــــی نهاتــــۆتە دڵـــــــم رەنگە خەڵوت خانی خـــەم شوێنی نامەحرەم نەبــێ خۆم دەسوتێنم هەتــــــابەزمی خەڵک رۆشن بــــکەم چێ لەرێی خەڵکا وەکو شاعیر دەسووتێ شەم نوبێ شاعیری گەورەی کورد مامۆستا(هێـــــــــــــمن) |
بـــــــێ هـــەســـتن لەمێژە من کەزە دەی غەمزەی دوو نێرگزی مەستم ودوای زوڵفی کەکــــەوتم بەشێتی چـــابوو خەلستم دڵـــــــی پساندم و رۆی بۆوەم بـــــەڵام چــــــابوو گـــــــەراوە لام بە تــــــایەکی بسکی ووی بـــەستم هـــــەڵاوساوە دڵ و مـــن لەدووی لە پــــێ کەووتم مەگـــــەر بە رەورەوە گـــــاگۆ لکەکەم لەبێ خستم بـــەپیری سەیرە چۆن بوومە بەندی پیــــر و جحێل وەکــــو هـــــەڵاڵە لە دەشتی گــــــوڵام و پێ پەستم کەدێتە باغ بە خیـــــاڵم لـــــە دەست و پێی ئــــــاڵێم کەچی بەداخەوە خۆ بەنـــد نەبوو لــــــەوێش دەستم جنێوی دابوو بە مــــن یـــــــار بەلێێوی شیـــــرینی منیش شەوێـــــکی بەبێ دەنگی چـــومەلای گەستم لەوێ شەوێ دەم و لێوی (ایمــــــــــــــامی)چسپاوە ووتـــــەی نەماوە ئـــــــاوا بۆیە ئێستا بــــێ هەستم شاعیری گەورەی کورد (سید کاملی ایمامی زەمبیلی) |
خهتتی دهوری لێوی ئاڵت ئهی مهسیحا لام و بێ ههر له جامهی سهبز ئهچی بۆ غهین و نوون و چیم و هێ ... غونچه بازاری نهزاکهتداری و تهنگی شکاند ههر که زاهیر بوو له دهوری باغی حوسنت لام و بێ لهب شهکهر تا کهی له حهسرهت خاڵی موشکینت دڵم داغدار و خهسته بێ وهک لام و ئهلف و لام و هێ؟ لاله روخسارم له سایهی ئهشکی خوێنین رهنگهوه چوونکه رووسوورم له قاپی عهین و شین وقاف و تێ عیشقت ئهی جانا،منی ریسوایی عالهم کردووه چاکه ئینسافت ببێ بۆ ئهلف و سین و تێ و هێ ئیسته بۆ لاف و گهزاف ههر کهس دهبینی عاشقه نهک ههموو کهس جان فیدا وهک میم و حێ و واو و یێ مهحوی ئهمرۆ زۆر نهخۆشه قهت شیفای نایێ به هیچ گهر شیفای بێتن،به بۆیی زوڵف و ئهو ئهگریجه دێ (مــــەحــــــوی) |
|
|
ئهی عاشقه لووت بهرزهکه |
ئهوا دیسان پایز هات، گهڵاڕێزانه |
ئەوەی یەکەم کوپەی شەرابی خۆشکرد عاشق بوو |
کــــــــوی کوڵـــــــیوو دووچــــاوی مەستتە چێشاویانە نــــاز لـــە یەك عەجب نیانە دوو بەت مەست ئحتیراز لــە یەك کە خەوتی تێك ئەرژێ لـەشکری مووژەت تێکرا هەڵێنە چـــــاو و جیاکە سوپاهی نـاز لـــە یەك لە بەینی ئە برۆ و چـــاوت بەموو دە کـەن فرقێ بــــــەڵا و فتنە نیــــــانە چـــە ئیمتیاز لــــــە یەك کەسێ حیکایەتی زارت لـەکن کەسێ نـــــاڵێ چە رەمز و نوکێك پۆشیوی ئەهلی راز لـــە یـەك دڵـم کەوێکی کوڵیوە بەدەست دوو زووڵفی ئەتۆ پەرۆش وعادز و قەڵسن دوو شـــــــــا بـاز لەیەك ئەتۆ کە ماچی دوولێوت دەوێ (ایمامی)ش رۆح عەجایەبە کەنە بووین ئێستا بێ نیــــــاز لە یەك شاعیری گەورەی کورد (سید کاملی ایمامی زامبیلی) |
اکنون ساعت 02:10 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)