![]() |
حه نایی کردووه به په نجه ی به خوێناوی دڵی زارم گوتم: ئایا به زاری خۆت ده پرسی حاڵی زاری من بڕۆی هێنایه یه ک وه ک شکڵی( لا) یه عنی که بێزارم عه جه ب ئه ستێره شه و هه ڵ دێ له تاوی خوسره وی خاوه ر به ڕووی تۆم دیده هه ڵ نایێ شه و و ڕۆژ ، ئه گه ر چی بێدارم ته بیبی من ده بێ ده خڵی هه بێ ، ساحیب ئیشاره ت بێ مه گه ر چاوت بزانێ من له به ر چی مه ستوو بیمارم ! به سه رووم وت که ڕاسته سه رکه شوو به رزی ، که چی له رزی : که فه رقیشم بگاته ئاسمان به ندی قه دی یارم ! له شیرینی ئه تۆ ئه ی خوسره وی ته ختی زه مین ، ڕه نگه بگاته ئاسمانی بێستوون فه رهادی هاوارم برۆت باڵی هوما سایه ی سه ری سوڵتانی حوسنت بوو خه تت هاتوو وتی : من ناسیخی توغرایی خونکارم سه راپا هه ر وه کوو حه ڵقه ی زرێ په ره وێزه ی خوێنم به یه ک یه ک تیری موژگانی زرێ دۆزت بریندارم حه ماێێل که حه ده می تێغت له حه ڵقه ی گه ردنی ( نالی ) مه گه ر تێراو ببم به و ڕه نگه ، تینووی ساعیدی یارم |
گورانی عه دنان که ریم بیکه به خاتر زه رده که ی خور ئاوه سه ری بینه ده ر وه ی له توی که ژاوه یاران له جه رگم ئاخ یاران له جه رگم تیری شه م ئیمشه و وه ی درا له جه رگم به و تیره گه ییوم تا ئاکامی مه رگم شه هیدم کفن وه ی مه که ن به به رگم سه دا ی لایه لایه که ت هات له دوو ره وه سه ر به گیل گه له ئازیز زه ردوو سووره وه چریکه ی سورناو ئا پریکه ی خه نده په شیوی زولفان ئه ی ریشه ی دل که نده ئیشاره ی وه نا ز ئه ی له بخه نده ی وه نه رم نه مانا ی خالان ئه ی نه توی په رده ی شه م سه دای لایه لایه که ت .... سه رچوپی وه ناز ئه ی قول ورده ی ده سمال بریقه ی شیشه و ئه ی له ره ی لیموی کال چون به زم شیرین منیش که ن وه یاد به زمتان جه م بو ئای دایم وه دل شاد |
که ی له کن ئه حمه ق که ی له کن ئه حمه ق ده بێ حه جه تی دانا ڕه وا؟! به خششی دنیا مه خۆ ، یه عنی به نا نێکی جۆ خۆ مه که ره به ر منه ت پیره ژنی نانه وا ئیسته که ده ستت ده گا پێ بسوه بۆ نه جات حه یفه له دونیا بڕۆی کامی دڵت ناڕه وا گریه: ده جۆشێ له وێ، ئاهه: ده بێ نه سره وێ نه مدی وه ک ئیقلیمی عیشق جێگه به ئابوو هه وا دینتم ئیمانه خۆ، کوفره نه گینم به تۆ قوڕ به سه رم ، دینه: چوو، کافریه بوو ئاوا ئاگری داغی دڵم په نبه یه ، ساغت ده وێ نیمه وه کوو چاوی یار تاقه تی نازی ده وا کێیه ده ڵێ بێ نه وا که س نیه مه حوی نه بێ بێتوو له هه ر بن مووێ دا بیێ سه د نه وا "مه حوی" |
|
وەرن ياران مەكەن لۆمەم، كه من مەجزووبي چاوێكم به جارێ شێت و سەرگەردان به دوای ناز و سڵاوێکم وەفریادم بگەن شۆخێ، که دین و هۆشی لێ بردم جەرگ ئەنجن به ئەجن بوو . . . چ عاشق دڵ براوێکم !! له کوچەی ئەرمەنیان ون بوو، نیشانیم بۆ نەدیتراوه که پێشدا کەوتمه داوی ئەو ئەگەر هێستا له ڕاوێکم ئەلەو جێگایه کێشکچیم که یێکەم جار به وێ داهات له سۆی دیداری دوبارەی . . . چ پر ئاگر هەناوێکم !! له نێو سەرتاسەری کۆڵان خشێک بێ تێدەگەم کێ بوو له هەر لا ، داوه دامناوه . . . خودایه بیخه داوێکم !! روخی پەیدا دەبێ ئاخر . . . دەزانم ، ناهومێد نابم شەو و رۆژ وا به سۆی دیتنی رەفیقی مانگ و تاوێکم بەژن باریک و چاوکاڵه . . . زرینگه، گەر چی منداڵه !! له سەر گۆنەی چەپی خاڵه ، که مەستی زولفه خاوێکم دەخۆم سوێندێ به روی جوانی مەلائیک بون به حەیرانی دەسووتیم وا له هیجرانی . . . موحیب موحتاجی ئاوێکم نیگای وی ئاو و فێنکایی . . . دەبا ناخم بۆ ئاسایی !! به هاتنی رووح دەکا شایی ، تەلیسمی خەم شکاوێکم . . . «موحیب مەهابادی» |
|
اکنون ساعت 07:18 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)