behnam5555 |
03-25-2010 07:03 PM |
به‌ڵێن....
به‌ڵێن
دايه رووناكي چاوم
خۆت به‌ڵێنت پێداوم
فێرم كه هه‌رچي چاكه
ئه‌وه‌ي خاوێن و پاكه
خۆشم بوێ وه‌كوو خۆم
به بێ كه‌ڵه‌ك و درۆم
له وانه‌ي ده‌ت گیڕاوه
زۆريشم له بير ماوه
منيش كاتێ پێگه‌ييم
له زۆر شتان تێگه‌ييم
شيرين بم له‌به‌ر دڵان
خونچه بم له سه‌ر چڵان
خۆشه‌ويست بم وه‌كوو تۆ
له گشت لايه بێ درۆ
***
رۆڵه‌ي زيره‌ك و زانا
ئه‌ي ئازيزي به توانا
ئاكارت بێ گرێ بێ
شيرين وه‌كوو ترێ بێ
بڕوات بێ به سه‌ربه‌ستي
دووري بكه له په‌ستي
هه‌تا ماوي بخوێنه
به ژيري چاو هه‌ڵێنه
|
behnam5555 |
04-06-2010 10:34 AM |
دايه
دايه
دايه گه‌وره دانيشه
ئه‌مجاريش وه‌ك هه‌ميشه
تاكوو خه‌و ده‌مباته‌وه
دانيشتووم به لاته‌وه
چاوه‌ڕێتم له‌مێژه
حه‌قايه‌تم بۆ بێژه
باسي كه‌و و مراوي
باڵنده و مه‌لي ئاوي
گورگ نا! به‌رخ و بزن
مناڵان با، نه‌ترسن
رێوي نا، فێڵه‌بازه!
بۆم بێژه شتي تازه
تێيدا نه‌بێ دڕنده
خۆشم ده‌وێ فڕنده
ناوي ماريش مه‌هێنه
دڵم دامه‌خورپێنه
بۆيه زۆريش ده‌پرسم
له تاريكي ده‌ترسم
سه‌ر ده‌كه‌مه سه‌ر ڕانت
ده‌بيستم وته‌كانت
*** رۆڵه‌ي شيرين و قه‌ندم
گوێ رادێره له په‌ندم
بێگه‌ردي وه‌كوو گوڵان
شيريني له‌به‌ر دڵان
راستي بكه به پيشه
بێ زانين دامه‌نيشه
هونه‌ر رووناكي دێنێ
خه‌فه‌ت هه‌ڵده‌وه‌رێنێ
حه‌ول ده بۆ سه‌ربه‌ستي
له تێكۆشان نه‌وه‌ستي
|
behnam5555 |
04-06-2010 10:37 AM |
سووره گوڵ
په‌پووله‌ي باڵ نه‌رمينم
بێ ده‌نگم و شه‌مينم
جێم به‌رۆكي گوڵانه
فڕيني سه‌ر چڵانه
بێزار له هه‌را و ده‌نگم
له تاريكي دڵ ته‌نگم
خۆشم ده‌وێ رووناكي
مه‌نشوورم به دڵ پاكي
ئه‌وينداري به‌هه‌شتم
هه‌ر له سه‌يران و گه‌شتم
بۆني گوڵان ده‌ناسم
عاشقي گوڵي خاسم
ئه‌وه‌ي بۆ من ره‌نگينه
گوڵێكي خوێن شيرينه
وڵاته نيشتمانه
ئارامي دڵ و گيانه
ده‌يپارێزم تا ماوم
رووناكي هه‌ر دوو چاوم
زستان 1383 _ بۆكان
سه‌لااح نسار
|
behnam5555 |
04-06-2010 10:39 AM |
تۆپێن
خاڵ خاڵۆڵه خاڵ خاڵ
زه‌رد و ورد و كاڵ كاڵ
ماڵي خاڵم له كوێيه
له شاره يان له دێيه
له مه‌زرا و له دووكانه
له حه‌وشه و به‌رهه‌يوانه
پێم بێژه خاڵه خاڵه
له ده‌شته يان له ماڵه
قه‌ولي داوه بێته‌وه
خێرا ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆم بێنێ تۆپي ياري
كه هاته‌وه له شاري
پێم خۆشه فوتباڵێنه
به كوردي تۆپ تۆپێنه
منيش قه‌ولم پێ داوه
قسه‌ي من قسه‌ي پياوه
بۆ دووا رۆژم بخوێنم
به سه‌ربه‌رزي بمێنم
سه‌لااح نسار/ بوكان
|
behnam5555 |
04-06-2010 10:40 AM |
كه‌روێشكي ئازا
كه‌روێشكم زيت و زانا
چالاكم و به تووانا
بير و هۆشم خاوێنه
رووناكه وه‌ك ئاوێنه
گێزه‌ر ئاو و نانمه
رووناكي چاوانمه
پێم خۆشه كايه كردن
هه‌ڵبه‌زين و راكردن
ته‌مبه‌ڵ نيم و بێ فێڵم
بۆيه جوان و جحێڵم
مه‌نشووره په‌ندي كۆنه
بۆيه به تام و بۆنه
راوه، ده‌يفه‌رموو بابه
كه‌روێشك به عه‌ڕابه
توسط سه‌لااح نسار/ بوكان
|
behnam5555 |
04-06-2010 10:43 AM |
منداڵان
منداڵان
مناڵان وه‌رنه ده‌رێ
بۆ تۆپێن و بۆ ياري
هه‌تاو سه‌ري ده‌رێنا
له دێهات و له شاري
كاڵ بۆوه تاريكي شه‌و
به خۆري كورده‌واري
تۆپێن خۆشه پێكه‌وه
ماندوو بين له ياري
***
وه‌رنه ده‌رێ مناڵان
وه‌ختي قوتابخانه‌يه
كاتي چوونه مه‌دره‌سه و
ده‌رس و مه‌شق و وانه‌يه
مامۆستا چاوه‌ڕێيه
ئاواتي كوردانه‌يه
به‌هاره و ساڵي تازه
تريشقه و بارانه‌يه
گيا و گوڵ سه‌ري ده‌رێنا
شنه‌ي شه‌ماڵ شانه‌يه
با بچينه گوڵ چنينێ
چه‌پكێ گوڵي رازاوه
بيبه‌ين بۆ مامۆستامان
رووناكي هه‌ردوو چاوه
به‌هاري 1384 سه‌لااح نسار/ بوكان
|
behnam5555 |
04-08-2010 12:10 PM |
به‌رگي كوردي
رۆژێ ده‌يفه‌رموو بابه
رۆڵه نه‌چێ له‌بيرتان
وته‌ي دايه‌گه‌وره‌يه
فه‌رمايشتي باپيرتان
ئه‌م جل و به‌رگه جوانه
ميراتي باپيرانه
هه‌مووتان بيپارێزن
هه‌ميشه جێگاي رێزن
رانگ و چۆخه و جامانه
هه‌مووي به‌رگي خۆمانه
كڵاشي هه‌وراماني
فه‌ره‌نجي يان سۆراني
بيكه به‌رت به مه‌ردي
جێگاي شانازي كوردي
كراس له‌گه‌ڵ كۆڵوانه
هه‌ر له دايكي من جوانه
ده‌سماڵي شانه‌و‌شاني
به دابي موكرياني
پشتێن زه‌رده گوڵي ورد
له تۆ جوانه كچي كورد
پيرۆزت بێ بيپۆشه
كێ وه‌كوو تۆ دڵخۆشه
قه‌ت به كه‌مي نه‌زاني
ميلله‌تي كورد زماني
سه لاح نسار
|
behnam5555 |
06-20-2010 09:17 AM |
بولبول و منداڵ
بولبولێکی باڵ نه‌خشین
ده‌نووک سووری پشت‌ڕه‌نگین
گۆرانی‌بێژ و ده‌نگ‌خۆش
وریا و زیره‌ک و به‌هۆش
له سه‌ر چڵ هێلانه‌ی کرد
با جۆلانه‌ی پێ ده‌کرد
ڕۆژێک له باغ هه‌ڵفڕی
ڕێگه‌ی بۆ ناودێ بڕی
چوو له سه‌ر بانێک هه‌ڵنیشت
ده‌نگی منداڵانی بیست
زانی که مه‌دره‌سه‌یه
جێگای ده‌رس و کایه‌یه
پڕ به دوو چاوی جوانی
بۆ هه‌رچوار لای خۆی ڕوانی
ئه‌مجار باڵی راوه‌شاند
پڕ به ده‌نگ تێی چریکاند:
باغچه‌ی گوڵان ئێره‌یه
له گوڵ جوانتر لێره‌یه
به درێژایی ژیانم
هاوسێی خونچه و گوڵانم
به‌ڵام بزه‌ی منداڵان
لام جوانتره له هه‌مووان
شه‌ر‌ته هه‌تا بمێنم
هه‌ر بۆ ئێوه بخوێنم
ده‌نگی من، قاقای ئێوه
تامی ژیانی پێوه
|
behnam5555 |
07-12-2010 04:19 PM |
مناڵی كوردم
من رۆڵه ی كوردستان‌م
هاوڕێی شاخ و ته لانم
خه ڵك وخاكم خۆشده وێ
دڵ بێ ئه وان ناسره وێ
خوشكم ئازا‌و چالاكه
دڵی بێ گه رد و پاكه
كاكم زۆر گورج و گۆڵه
وریا و بێ فڕ و فێڵه
دایك و باوكم رووخۆشن
بێ من ئاویش نانۆشن
من په روه رده ی كوێستانم
گه وره بووی كوردستان‌م
هیوامه ریه می (قه ندیل)
|
behnam5555 |
07-15-2010 01:29 PM |
سه‌لــــــــــــکه ( اسم )
سه‌لـکه‌و دکتۆری
سه‌لکه بزێو بو ، رۆژێکیان
ده‌ستی خسته حه‌پ و ده‌رمان
گه‌ڕا حه‌پ و گولاجی ماڵ
چه‌ندی ده‌ست که‌وت هی یه‌ک دوو ساڵ
له‌بچوک و درشته‌وه
سه‌لکه هه‌موی کۆکرده‌وه
به‌هیوای یاری پێکردن
بۆناو منداڵانی بردن
منداڵانی پێنج شه‌ش ساڵان
کۆبونه‌وه له‌ناو کۆڵان
پێی گوتن هه‌ر له ئێستاوه
من خه‌سته‌خانه‌م داناوه
ئێوه‌ش لاڵ و پاڵ بکه‌ون
هه‌ر وه‌کو نه‌خۆش بخه‌ون
یه‌کی دوو حه‌پتان ده‌ده‌مێ
هه‌ریه‌که بیخوا به ژه‌مێ
که‌خواردتان چاک ده‌بنه‌وه
هه‌مووتان هه‌ڵ ده‌ستنه‌وه
ئێستا ڕیزبن یه‌ک یه‌ک وه‌رن
بۆلای دکتۆر حه‌پ وه‌رگرن
من دکتۆری خه‌سته‌خانه‌م
سه‌رکرده‌ی ئه‌م یاریه جوانه‌م
منداڵان بوون به‌داوه‌وه
حه‌پیان قوتدا به ئاوه‌وه
هه‌رکه‌خواردیان هه‌موو گێژبوون
ده‌رمان بوو به ژان و سک چوون
هه‌ڵیان گرتن وه‌کو مردوو
بۆ خه‌سته‌خانه زووبه‌زوو
دکتۆره‌کان چاریانکردن
باش بوو هیچ کامیان نه‌مردن
هه‌رکه‌س به ڕێی وادا بڕوا
به‌بێ دکتۆر ده‌رمان بخوا
سا گه‌وره‌بێ یا منداڵ بێ
ده‌بێ ژیانی لێ تاڵ بێ
وریابنه وریا گه‌وره‌ی ماڵ
ده‌رمان نه‌گاته ده‌ست منداڵ
|
اکنون ساعت 02:18 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)