![]() |
گه‌نمه‌شامی له‌میوه ده‌وڵه‌مه‌ندتره
|
پیرترین دوانه‌ی جیهان
|
به‌وێنه: زیاتر له 170 پارك له هه‌ولێر ببینه
به‌وێنه: زیاتر له 170 پارك له هه‌ولێر ببینه http://xendan.org/imgnews/hawler1832012-15bb.jpg فۆتۆ: ده‌رباز ساڵح خه‌ندان, ده‌رباز ساڵح دارێك بشكێنیت ده‌بێت سێ دار بكریته‌وه هه‌ولێر ده‌كرێت به شاری پاركه‌كان له هه‌ولێر175 پارك و باخچه هه‌یه له سنوری پارێزگای هه‌ولێر 175 پارك و باخچه و 25 دوورگه‌ی ناوه‌ندی هه‌یه، گه‌وره‌ترین پاركیش سامی عه‌بدولره‌حمانه و نێوده‌وڵه‌تییه، له ئێستاشدا پێویستی به 400 پارك و باخچه هه‌یه، ته‌نها له شه‌ش مانگی رابردووی ساڵی پار 700 دار رووبه‌رووی شكان و له ناو چوون بوونه‌ته‌وه و دارێكیش بشكێنیت سزاكه‌ی كرینه‌وه‌ی سێ داره. سه‌د و75پارك و باخچه، له گه‌ڵ25دوورگه‌ی ناوه‌ندی جه‌لال به‌رزنجی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر بۆ خه‌ندان ئاشكرای كرد له ته‌وای سنوری پارێزگای هه‌ولێر به قه‌زاو نهحیهكانیشهوه 175 پارك و باخچه له گه‌ل 25 دوورگه‌ی ناوه‌ندی هه‌یه وه‌ك شه‌ست مه‌تری و سه‌د مه‌تری و رێگای كه‌سنه‌زان و رێگای شۆرش و چل مه‌تری و چه‌ندانی دیكه، سه‌باره‌ت به پاركه گه‌وره‌كانیش پێنج پاركی گه‌وره‌مان هه‌یه، ئه‌وانیش پاركی شانه‌ده‌ر، پاركی مناره، پاركی شار، پاركی كانیاو، پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمانیش كه گه‌وره‌ترین پاركی شاری هه‌ولێره و نێوده‌وڵه‌تیه سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی ئێمه نییه‌و ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌یه. 25پارك و باخچه دروست ده‌كرێن و ژماره‌یه‌كیشیان نۆژه‌نده‌كرێنه‌وه جه‌لال به‌رزنجی ئه‌وه‌شی وت "له ساڵی 2011 كه پلانه‌كه‌مان ته‌واو كه‌ری ساڵی 2010 بوو توانرا له‌و ساڵه 25 باخچه‌و پارك نۆژه‌ن بكرێنه‌وه‌و دروست بكرێن، یه‌كێك له‌و پاركانهش كه ڕووبه‌رێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی هه‌یه و به دووه‌مین پارك دێت له‌دوای پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان، پاركی هه‌واره له شارۆچكه‌ی بنه‌سڵاوه، ئێستا كاركردن له‌و پاركه به‌رده‌وامه قۆناغی یه‌كه‌م ته‌واو بووه‌و قۆناغی دووه‌می له ژێر كاركردن دایه، بۆ ئه‌مساڵیش له به‌رنامه‌مان دایه زیاتر له 25 باخچه دروست بكه‌ین، جگه له‌وه‌ی زۆر شوێن پێویستی به دروستكردنی سیاج هه‌یه كه به ڕه‌گه‌ز سه‌وزاییه، ئێمه ئه‌و شوێنانه‌ش سیاج ده‌كه‌ین، ته‌نانه‌ت زۆر شوێنیش هه‌بوو داری لێ چاندراوه له‌و سیاجانه. پێویسته 400 شوێنی تر بكرێنه پارك و سه‌وزایی به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سایتی خه‌ندان كه‌وتوون له سنوری پارێزگای هه‌ولێر زیاتر له 400 شوێن به‌ره‌گه‌ز سه‌وزاین و پێویسته بكرێن به پارك و باخچه و دوورگه‌ی ناوه‌ندی و سه‌وزایی، له به‌رامبه‌ریشدا به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی ههولێردهڵێت" هه‌نگاو به هه‌نگاو ساڵ به ساڵ كار له سه‌ر ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ین به پێی ئه‌و میزانییهیی سالاَنه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ مان داده‌نرێت بۆ درووست كردنی پارك و باخچه‌كان". له ماوه‌ی شه‌ش مانگ 700 دار له ناوچوون به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێر لێژنه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هه‌یه‌و له 1/6/2011 دامه‌زراوه، به‌دواداچوون له‌سه‌ر شوێنی رووداوه‌كان ده‌كات و سزای سه‌رپێچی كارانیش ده‌ده‌ن كه دار و گوڵ و نه‌مام ده‌شكێنن، به گوێری ئاماره‌كانی ئه‌و لێژنه‌یه ته‌نها له ماوه‌ی شه‌ش مانگی كۆتای ساڵی رابردوو 150 رووداوی هاتوچۆ له ناو شاری هه‌ولێر روویان داوه و به هۆیه‌وه 700 دار له ناو چوون، ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆره و لێژنه‌كه‌ش ده‌ی گه‌رێنێته‌وه بۆ تیژ رۆیشتنی ئۆتۆمۆبێله‌كان و پابه‌ند نه‌بوونی شوفێران به رێنماییه‌كانی هاتوچۆ و زیان به جوانی و سیمای شار ده‌گه‌یه‌نن، به‌شی زۆری رووداوه‌كانیش له رۆژانی هه‌ینی و كاتی پشوهكاندادهبن، چونكه خه‌ڵك به‌رێژه‌یه‌كی زۆر سه‌ردانی شوێنه گه‌شت و گوزاریه‌كان ده‌كه‌ن. دارێك بشكێنیت ده‌بێت سێ دار بكریته‌وه جه‌لال به‌رزنجی ئه‌وه‌شی خسته‌روو "هه‌ر هاولاَتییهك له شاری هه‌ولێر له ناو پاركێك یان شه‌قامێك یان هه‌رشوێنێكی گشتی دارێك بشكێنێت ده‌بێت سێ دار له هه‌مان جۆر بكرێته‌وه، ئێمه‌ش له رێگه‌ی تیمه‌كانمانه‌وه دهیانڕوێنینهوه". ئاشكراشی كر به نیازن ئه‌و بریاره‌یان بكه‌نه پرۆژه‌یاسایه‌ك و بۆ په‌رله‌مانی كوردستانی بنێرن تاك و ببێته یاسا‌و كه‌س ده‌ربازی نه‌بێت. رێژه‌ی سه‌وزایی8% و پاركه‌كانیش6.5% ی پێك ده‌هێنن له كاتی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی ناشتنی یه‌ك ملوێن نه‌مام سه‌میر عهبدوڵلاَ وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند له ئێستادا رێژه‌ی سه‌وزایی له شاری هه‌ولێر 8% و له سلێمانی و دهۆكیش 4%. هاوكات به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانی هه‌ولێریش رای ده‌گه‌یه‌نێت له ساڵی 2005 ه‌وه تا وه‌كو ئه‌مرۆ 6.5% سه‌دا شه‌ش و نیو رووبه‌ری سه‌وزایمان چاندووه، بێجگه له‌و سه‌وزاییانه‌ی له نێو ماڵ و شوێنه‌كانی تر هاولاَتیان بۆ خۆان دروستیان كردووه. داواكاریش بوو له هاولاَتیان و گه‌شتیاران بۆ جوانی و گه‌شاوه‌ی شار له كاتی سه‌ردانیكردنیان بۆ شوێنه گشتیه‌كان دار و نه‌مام و گوڵه‌كان بپارێزن. http://xendan.org/img3/ba%20wene/haw...r1832012-1.jpg http://xendan.org/img3/ba%20wene/haw...1832012-10.jpg http://xendan.org/img3/ba%20wene/haw...1832012-11.jpg http://xendan.org/img3/ba%20wene/haw...1832012-12.jpg http://xendan.org/img3/ba%20wene/haw...1832012-13.jpg http://xendan.org/img3/ba%20wene/haw...1832012-14.jpg http://xendan.org/img3/ba%20wene/haw...1832012-15.jpg http://xendan.org/img3/ba%20wene/haw...r1832012-2.jpg http://xendan.org/img3/ba%20wene/haw...r1832012-3.jpg http://xendan.org/img3/ba%20wene/haw...r1832012-4.jpg http://xendan.org/img3/ba%20wene/haw...r1832012-5.jpg http://xendan.org/img3/ba%20wene/haw...r1832012-6.jpg http://xendan.org/img3/ba%20wene/haw...r1832012-7.jpg http://xendan.org/img3/ba%20wene/haw...r1832012-9.jpg |
ئايا ده زاني :
ئايا ده زاني : |
بۆچی نابێ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه جگه‌ره بكێشن؟
|
لیمۆ بكە بە خواردنێكی ڕۆژانە بۆ ئەوەی هەموو كات لەش ساغ بیت
|
ئايا ئه زانيت؟؟؟؟؟
|
پیاوی سێ قاچه
|
بۆچی ژنان زه‌حمه‌تتر واز له‌جگه‌ره‌کێشان ده‌هێنن؟
|
چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی هێلكه ..
چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی هێلكه .. http://www.miyanrewi.org/wp-content/...he-300x199.jpg * ئایا ده‌زانی زه‌ردێنه‌ی هێلكه ئارامبه‌خش و هێوركه‌ره‌وه‌یه بۆ ئێش و ئازار؟ ڕۆڵێكی چالاكیشی هه‌یه له پاككردنه‌وه‌ی قوڕگ و بۆری هه‌وا و سییه‌كاندا، زیاد له‌مه‌ش به‌رگری له هه‌وكردن و ئاوسانی بۆری هه‌وا و گورچیله و میزڵدان ده‌كات. |
اکنون ساعت 05:13 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)