![]() |
به‌س بكه ئه‌ی ئه‌شكی خوێنینم ، به غه‌ممازی ته‌لاش ڕازی عیشق و ده‌ردی دڵ خۆ هه‌ر چی بۆ كردۆته فا‌ش شه‌رتی كرد ئیتر له كوشتن به‌س بكا، یا ڕه‌ب بكه‌ی ئه‌و وه‌فا به‌م شه‌رته كا، ئه‌مما له قه‌تڵی من به‌پاش (مه‌حوی) |
دڵم ئه‌مشه‌و نه‌خۆشی نیسبه‌تی چاوێكی بیماره جگه‌ر غه‌ڵتانی خوێنی حه‌سره‌تی لێوێكی خۆنخواره سه‌رم شێواوی شێوه‌ی فیتنه هه‌ڵگیرسێنی شوخێكه حه‌واسم ته‌فره‌قه‌ی عیشوه‌ی دڵ ئاشووبێكی عه‌ییاره خه‌یاڵی زوڵفی ده‌رناچێ له دڵ تا ده‌رنه‌چێ ڕۆحم سپێراوه خه‌زینه‌ی به‌ختی ئێمه به‌و سیاماره له‌شینی فیرقه‌تی ئه‌ودا ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌شكی سورم ڕێت به‌ده‌وری جێگه‌مه تا بڕ ده‌كاتن دیده، گوڵزاره (مه‌حوی) |
كـــــــــۆچ
كـــــــــۆچ ده‌ست بۆ ئاسمان نزا ئه‌كه‌م هـــــیوا خوازم بێ من شادبی مــن گله‌ییم لـه تۆ نیه هــه‌مـیشه گـــــه‌ردن ئـــازادبــــی ئازیز بــرۆ بـه‌جـێـم بـێڵه ســـه‌فـــه‌ر ســـه‌فـــه‌ری خــێرت بـێ كــۆچــت ڕووه‌و كــوێـیه بــرۆ بــا خــــوا خــۆی چــاوه‌دێرت بێ خـــه‌مـــــی تـه‌نیایــی من مـــه‌خـۆ بـا ئـازارت نه‌دا خه‌مم ئــه‌زانــم چــــۆن بلـاوێـنـــم تـه‌نــی ئـاسـمـانـــی پــڕ تــه‌مم ئــه‌زانـــــم چـــــــۆن بـلـاوێنم پــــه‌ڵتــه‌ی ئاسمـانـی پڕ ته‌مم یــه‌كـه‌م جــارنـیه هــه‌نــاســه‌م كۆچی خۆشه‌ویست ببینێ ئـه‌مـــه یــه‌كــــه‌م بـــــه‌هـار نـیه تـیا هه‌ڵورێ گــوڵـــی ژینم مــن ئـه‌وه‌نده خـــــــۆشم ئه‌وێی ناتوانم پێت بڵـێـم مـــه‌ڕۆ ئه‌گینا ڕۆحیـشم ئــــــه‌ڕوا لــه‌گــــه‌ڵ رۆشـتـنـی دڵـــــی تــۆ مامۆستا شاد |
ئه‌ی په‌پوله‌ی سه‌ر گوڵی ئاواتی ژینم ئاره‌زوم بوو قه‌ت له ژین مه‌رگت نه‌بینم داێه کاتێ سیبه‌رت ئه‌منی به‌جی هێشت سێنه ، پڕژان ، پڕ له زووخاو بوو برینم |
زور بێ وه‌فایه فه‌له‌ک بێ شرمه هه‌ر‌که‌س چه‌ند رۆژی بازاری گه‌رمه هه‌ر‌که‌س عاقل بێ خاوه‌ن که‌ماڵه ئه‌زانی بازاری دونیا به‌تاڵه |
بابی خوشه‌و‌یست کۆچت پیر‌وز بێ ره‌حمه‌تی خودا شامیلێ تۆ بێ نوری قورئانت هاوبه‌شی کۆر بێ به‌هه‌شتی به‌رین جیگه‌ێ تۆ بێ |
|
به ته‌نیا جێ مه‌هێڵن
به ته‌نیا جێ مه‌هێڵن به ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه شه‌و ده‌م ڕفێنێ كێ ده‌یزانی مه‌لی نه ئاوا ده‌تان تارێنن باڵی هه‌زارتان ده‌برن شارێكتان ده‌خنكێنن كێ ده‌یزانی به‌هاریش شه‌خته و زریان ده‌هێنێ چاوی لێمان داده‌خا چرووكان ده‌وه‌رێنێ به ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه شه‌و ده‌م ڕفێنێ كێ ده‌یزانی كه ئاوا ته‌ناف هه‌ڵخه‌ن بۆ شارێ ده‌ستی شه‌قامیش ببرن كۆڵان بده‌ن له دارێ لاوێكی شه‌رمێون بووم مێشكم ده‌درا به ماران ئێستاش كه پیر و ماندوم ده‌رم ده‌كه‌ن له شاران به ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه شه‌و ده‌م ڕفێنێ كێ ده‌یزانی كه ڕۆژێ من ده‌كرێم به گۆرانی ده‌مه‌و به‌هار دێمه‌وه ده‌چمه نێو ئاویكانی گه‌رووم به گزینگ ته‌ڕ كه‌ن زامه‌كانم به شیلان به گۆرانی دام پۆشن یا به سه‌وزی دارستان به ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ ته‌م و مژ دام ده‌پۆشێ مانگه شه‌و ده‌م ڕفێنێ |
بــاوانـه‌کـه‌م گـــه‌ر ئـــه‌تزانــی لـه دوری تۆ چه‌ند شێواوم
بــاوانـه‌کـه‌م گـــه‌ر ئـــه‌تزانــی لـه دوری تۆ چه‌ند شێواوم شــادیم لــه‌لا دۆزه‌خــێکه و بــه‌م ڕۆژگاره تــــیا سـوتـاوم گــه‌ر ئــه‌تزانی دڵــه‌ی شـێتم چــه‌ند بــه سۆیـه به ئازاره ووشك و بــێ ڕه‌نــگ چـــه‌شنی ســا‌ڵی بـــێ بـــه‌هاره گــه‌ر ئــه‌تزانی هه‌ستی پاکم چه‌ند بێ گه‌رده له ئاستدا گــه‌ر ئــه‌تزانی گیــانـم لــه لا چـه‌نـد بێ نرخه له ڕاستدا گـــه‌ر ئـــه‌تزانی مـن بـه بێ تۆ چرکه‌کانم چۆن لێ ئه‌ڕوا خــۆت ئــه‌هاتی ئــه‌تدۆزیمۆ لـــه ژێـر زه‌وی په‌ڵه‌ی هه‌ورا گـــــه‌ر ئـــه‌تزانی چـــه‌نـــد تــامه‌زرۆم بۆ بینی چاوه‌کانت لـــه‌گــه‌ڵ هـه‌ر هه‌ناسه‌یه‌کدا سه‌د جار ئه‌بم بـه قوربانت نـــــــه‌ك هـــه‌ر کارت و نــــه‌ك مـــوبایل ، هـێڵی نـۆرماڵ کابــــینه‌کانی ئــــــه‌و شـــاره‌ت یه‌که یه‌که ئه‌کرد به ماڵ نه‌ك هـــه‌ر لــــه چـــات و ئیمه‌یڵ هه‌واڵی منت ئه‌پرسی چـــــی مــــاڵپه‌ڕی جــیهان هه‌یه ناوی منت تیا ئه‌نوسی نـــــه‌ك چــــه‌ند ووشــه‌ت لــــه دێـــڕێکدا بـــه ڕێ ئه‌کرد چرکه‌کانی هه‌موو ژیانت پێم ئه‌به‌خشی و پێشکه‌شه‌کرد به‌ڵام چیبکه‌م گه‌ر تێناگه‌ی کێ تۆی مه‌به‌ست و پیرۆزه لا کێ‌یش تۆی لــه‌لا مــۆدێلێکه و بـه‌م ڕۆژگاره ته‌فره‌ت ئه‌دا |
گوڵبنی قه دت له قوبه ی سینه غونچه ی کردوه غونچه به م شیرینی یه قه ت نه یشه که رنه یکردوه نه خلی باڵات نه وبه ره تازه شکۆفه ی کرد تۆ که بۆی شیرت له ده م دێ ئه و مه مه ت که کردوه نالی |
اکنون ساعت 02:45 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)