- -
شعر كردي ...
(
http://p30city.net/showthread.php?t=12987)
behnam5555 |
04-14-2010 01:54 PM |
ئه‌و ڕۆژانه‌ی که ده‌هاتی
سه‌راپای جه‌سته‌م په‌ڕ بوو له ێهقین
ئێستا که ئیتر بهتمات نیم
چاوه‌ڕۆانی خه‌بری
په‌یکه‌ری ده‌رگا نیم
مه‌ستی ئه‌و وشه ناسکانه‌ی
ناۆ گۆڵدانی شه‌معدانی نیم
به‌تمای ڕێگه‌یه‌کی
بێشهختهو بێ به‌فروو بێسهرما نیم
دڵنیای نههاتنتهم
به ته‌مای هیچ نمه بارانێک نیم
که ڕێگا خۆڵاویکانی شار
بۆن خۆش که‌ن
به عه‌تری هه‌میشه سه‌ۆزی له‌شه‌ت
به ته‌مای ...
ماته‌می هه‌نسک به هه‌نسکی
شه‌وانی ته‌نیایم و
ته‌مه‌نی پڕ له خه‌یاڵی خۆمم
بۆ درووست کردنی
قیبلهیکی بێ خه‌توو خه‌ش له تۆ
دڵنیای نه‌هاتنی...
هه‌واڵێک له خۆشه‌ویسته‌که‌ی خۆموو
هه‌موو هاۆڕێکانی تۆم
|
behnam5555 |
04-14-2010 01:55 PM |
هاوده‌مێکم بوو
که ڕابردوومان
له بنار و دامێنی چیادا
هه‌سته‌کانمان خووه‌کانمان
له‌یه‌ک تردا لیخن بووبوون
هه‌مووکاتێ بهستهکانمان
هێور هێور هه‌ره‌سیان ئه‌کردوو
له لانکهیکدا وه‌ک دوو باڵنده
دڵنیا ئه‌بووین و روو به ئاسۆ ده‌چووین
که ڕۆژ له دایک ئه‌بوو
له خهۆ ڕائه‌په‌ڕین
سروه گۆنامانی ئه‌شۆرده‌وه
رێچکهیکمان ئهگرده به‌روو
له که‌ژێکی ڕووتنهوا
ڕو به سهرکهۆتن کۆچمان ئه‌کرد
نه‌مامێک بووین دره‌نگان ئه‌هاتینه‌وه
له قهدپاڵدا دائه‌نیشتین
ساماڵێک له‌به‌ر چاۆمان بوو
رۆژ ژمێرمان مانگ‌و و ئه‌ستێره بوون
کۆانۆێکمان به ستبوو
که بڵێسه‌ی ئاگری
نه‌ورۆزی به بیر ئههاوردین
کزه بایه‌ک ئه‌هاتوو
بڵێسه‌ی ئاگرمانی
رووبه هه‌وراز ئهبهردوو
ئازاره کانمانی...
له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵ ئه‌کرد
خهۆنمان نه‌بوو
بیرمان له وڵات ئه‌کردوه
که ده‌مه‌و به‌یان ئه‌هات
هه‌مان ڕێچکه
هه‌مان که‌ژی ڕووتنمان
ئهگرده به‌روو
ڕوو به سهرکهۆتن
کۆچمان ئه‌کرد.
|
behnam5555 |
04-14-2010 02:02 PM |
ئێۆاران...
دۆای ماڵئاۆایی خۆره‌تاو
به‌خێرهاتنی مانگه شه‌ویی
سه‌ر پاساری ماڵه‌که‌مان ده‌کم
سه‌رسام له ئامێزی بیرهۆهری
نیگاکامان...
له گه‌ڵ برسیه‌تی
مناڵه هه‌ژاری دراوسێمان
هه‌تا به‌یانی
هه‌تا دووباره سڵاوی خۆره‌تاو
له خه‌یاڵه خهنجیلانهی
هێلانه پڕ له سۆزه‌که‌ی تۆ دام
|
behnam5555 |
04-14-2010 02:06 PM |
چه‌نده حه‌زم ده‌کرد
دست له ملی دایکم که‌موو
هه‌تا به‌یان ته‌روو ته‌سل خه‌وم
شه‌که‌ت بوون له ڕۆحمدا هه‌ڵ ورێتوو
واژهیک وه‌ک گیانه‌که‌م
ببێته سهرینموو
ئینتزاری چرا خامۆشه‌کان
تامه‌زرۆی ساته‌کان بێت
هه‌ڵبه‌ست به هه‌ڵبه‌ستی
هه‌نسکه‌کانم
مهۆدای پاییزیکی به زه‌ردی بێت
زۆرم بیر کهردووی
تامه‌زرۆی
دڵوپ دڵوپ وشهکانتهم.
هه‌موو کاتێک هاۆکات
له گه‌ڵ ئاخه‌کان دایکمدا
دائه‌چڵه‌کێم
رۆیاکان کزئهکهنوو
سنوور سنوور
غورووریان ئههاڕێنن
یه‌قینه ...
چه‌نده حه‌ز ده‌ست لهمهل کردنی
دایکم...
|
behnam5555 |
04-14-2010 02:07 PM |
لێتان تووڕه‌م
له گه‌ڵتانا
یه‌کڕه‌نگ ژیام
به شادیتان شاد ئه‌بووم و
له ماته‌متانا ئه‌گر یام!
به‌ڵام کاتێ
قوڵپه‌ی گریان
ئه‌وکی هه‌نسکی پیگرتم
ئێوه کردتان به شایلۆغان
ئێستاش
دڵه ساکاره‌که‌م نه‌گۆڕاوه
هه‌ر وه‌ک دڵه‌که‌ی جارانه
هه‌ر چه‌ند تووڕه‌م
پڕ له خۆشهویستیتانه
جه لال مه‌له‌کشا
|
behnam5555 |
04-14-2010 02:09 PM |
چه‌ند ساڵیکت لام به جێ ماوه
ویستم بوتی بنێرمهوا
ئه درسهکهت له لام ونه‌و
خۆ ێشت نادۆزمهوا
ویستم پێت بگه‌ێنم
که .....
گرێان زۆر بیانوم پهدهگرێتوو
بێتاقتی و دڵیتهنگم زیرنابنهوا
ویستم پێت بگه‌ێنم
چاۆم زۆر چاوه‌روانه
به ته‌مای به‌یانیه‌که
ئامێزی بۆ بکه‌یته‌وا
جه لال مه‌له‌کشا
|
behnam5555 |
04-14-2010 02:11 PM |
له‌و کاته‌ی زالوهکان
ده‌ماری ژینیان ده‌مژی
شکۆفه‌ی ئهۆینی منداڵیم
به‌ده‌ستی خیانت ئهژاکا
له ده‌روونما ...
سرودبێژان...
جه‌ژنی سه‌رکه‌وتنی
بزهێان لێئه‌دا
جه لال مه‌له‌کشا
|
behnam5555 |
04-14-2010 02:13 PM |
زۆر دووام له گه‌ڵ
دڵم...
چۆن ماڵیکی خهجیلانهی
حه‌شاردابوو
که هه‌تامردن
گۆرانی خێاڵی جۆانیک
ئه‌ی هه‌ژاندوو دێ گوتهوا
زۆر دووام له‌گه‌ڵ
باخچه په‌ڕ له هه‌ستی
داۆینی شهۆ...
په‌ڕ له ئه‌ستیره
بۆرۆشنایی روێاکانم
زۆر دووام له گه‌ڵ تۆ
تۆیک که هه‌ر نه‌هاتی
بۆسه‌یرکردنی قه‌ده‌ری
په‌مه‌یی ره‌نگی گۆماناویم
زۆر دووام له‌گه‌ڵ
خۆم .............
که هه‌تا روێشتن
په‌ڕ له هیوای تۆروێشت
زۆر دووام له‌گه‌ڵ
بیرهۆری ێادهکانم
رمزوو رازی شهۆانی تهنێیایم
بۆنه گه‌یشتن بهتارمایک
له په‌یکه‌ری
پهنجهئه ئه‌تک کراوه‌کانم
جه لال مه‌له‌کشا
|
behnam5555 |
04-14-2010 02:15 PM |
زۆر به‌داخه‌م بۆ ئه‌ۆ ساتانه‌ی
که گیرفانم په‌ر بوو له بێده‌نگی
شه‌رمه‌زاره ئه‌ۆ رۆژانه‌ی
هه‌ستی درۆیان پێشکه‌شم کرد
شه‌رمه‌زاره ئه‌ۆ بارانه‌ی
ته‌قه‌ی ئه‌دا له په‌نجه‌ره و
بزه‌ی ئه‌نارد بۆلێوانهم
*********
هه‌موومان حازر بووین
له مردنی نیۆهی کۆمه‌ڵ
له سیس بوونی نیوه‌ی جوانی
له ژه‌مێک بێده‌نگی
مه‌یلی ساردی ته‌نیا ئه‌ڤینێک
ئه‌ڤینی حه‌سره‌تی ژن بوونێک
*********
کاتێ بیره‌وه‌رییه‌کانم
له گه‌ڵ هه‌تاو تێکه‌ڵ ئه‌به‌ن
خه‌زانی ڕوحم باڵ ئهگرێتو
ئاسمانێکی خه‌یاڵی ئه‌کات به لانه
خه‌یاڵ ئهنگووستهم ده‌نووسێت‌و
دست به باریکه برینێکی جوامێرانه
له ژانه‌کانی ده‌روونی دیلم ده‌کات
*********
کاتێ که گوێ بیستی تۆ ئه‌بم
حه‌تا زه‌مه‌نیش لام ده‌وه‌ستێ
ئاگاداری خه‌زانیش نیم لێم بوگزره
|
behnam5555 |
04-14-2010 02:17 PM |
زريان زريان
سرۆشتی ئێمه له گه‌ڵ خۆیدا ئهباتوو
ڕهۆهز ڕهۆهز
هیواکانمان ئهشۆرێتهوا
چرکه به چرکهێش
شه‌سته بارانی چۆار پارچه‌که‌م
وه‌ک کۆلاره رووبه مه‌نفا ئهباتوو
ورده وردهێش
خاترهکانمان کۆچ ئه‌که‌نوو
بزوتنهۆهی هه‌ڵۆکانمان
له دوورگه‌ی ئامانجمانا ئه‌نێژرێت
وه رز به وه‌رزیش باگژه
تارمایی که ژووکێوه
به داردا کهراۆهکانی
ئه‌م خاکه‌مان بۆ ئههێنهت
جه لال مه‌له‌کشا
|
اکنون ساعت 07:53 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)