![]() |
ئەگەر چی مات و بێ دەنگم، دەمم پڕ هات و هاوارە دڵیشم گەرچی ڕوناکە. دەروونم پڕ لە ئازارە برینی سەخت و ناسۆری هەناو قەتماخە نابەستێ؟ سەرم سورماوە، تێ ناگەم هەتاکەی خوێنی ناوەستێ؟ هەتاکەی داخی جێ ماوی نەوەی ئەم کوردە داماوە؟ ... لە تەختی سینەمە ئاخ و هەناسەی پڕ لە زووخاوە هەتاکە دەردی ناکۆکی لەناو ئەم قەومەدا باوە هەزاران داخی ناسۆری بەسەر جەرگ و دڵاناوە هەتاکەی بۆ یەک ئەگرین کە ئیتر پشتی یەک نەگرین هەتاکە پڕبە دڵ توخوا بە دڵ بۆ حاڵی یەک نەگرین؟ کاکەی فەلاح |
|
|
چرای زووڵمهتکهده ئه‌ی چرای زوڵمهتکهدهی دڵ،ئه‌ی جه‌لای نووری به سه‌ر تۆ و جه‌ماڵی با که‌ماڵت،ئافتابی یا قهمهر ... شه‌و ئه‌گه‌ر تۆ ماهتابی،ئینتیزاری تا به که‌ی رۆژ ئه‌گه‌ر تۆ ئافتابی،بۆچ له هه‌وران نایه ده‌ر ئاب و تابی رووته مایه‌ی سۆزش وگریانی من گا غه‌ریق و گا حه‌ریقی میهری رووت وه‌ک نیلوفه‌ر ئاوی چاوم بۆته مایه‌ی سۆزش و گریانی دڵ گا نه‌خۆش و مه‌ست و حه‌یران،گا به هۆش و باخه‌به‌ر وا فیگار و رهنجهرۆم کافر به حاڵی من نه‌بێت بێ قه‌رار و ئه‌شکبار ودوور له یار و ده‌ر به‌ده‌ر ""مــــــــــه حـــــــوى"" |
|
نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ نەچم،شەرتبێ،هەتا ئەم خوارە بێ تۆ دەروونم خاڵی یە،وەک نەی دەناڵێ هەوارێکی چ پڕ هاوارە بێ تۆ بیناییم کوێرە،هەڵنایێ بە ڕوی کەس موژەم یەک یەک دەڵێی بزمارە بێ تۆ هەموو ئەعضایی ناڵینم دەناڵێ سەراپام میثلی مۆسیقارە بێ تۆ قەسەم بەو شەربەتی دیداری پاکت شەرابم عەینی ژەهری مارە بێ تۆ لە کن تۆ خاروخەس گوڵزارە بێ من لەکن من خەرمەنی گوڵ خارە بێ تۆ لەکن من با وجوودی ناس و ئەجناس کەسی تێدانییە ئەم شارە بێ تۆ هەتا تۆم ئاشنا بوی،ئاشنام بوون ئەمێستا مووبەمووم ئەغیارە بێ تۆ هەموو رۆژێ لەتاو هیجرانی ئەمساڵ تەمەننای مردنی پێرارە بێ تۆ لە حەسرەت سەرووی قەدت چاوی(نالی) دوو جۆگە،بەڵکو دوو روبارە بێ تۆ نالی |
تۆ سەری زولفی بڵاوت زولفی خاوت بامەدە جێی دڵم سەوداییە، چی دی دڵم جزیا مەدە من کە پێت ناژیم وەرە روحمت هەبێ نەشکێ دڵم با بینای کەعبە نەڕووخێ چاوەکەم! لێم لا مەدە عاشقی زولفم بە رووح و دڵ ئەمن جۆیایی تۆم خێری خۆتە دەست لە سینەی مەردی خۆشسەودا مەدە هەمدەمی من خاکی گۆشە و لێوی تەعلیمی دەدام عەیش و نۆش و کونجی تەنهایی بە رووی دونیا مەدە شەو قەرارت دا لەسەر زولفت بەدڵ شاد بم بە تۆ لامەدە زولفت وەفات بێ! وەعدەیی فەردا مەدە با قیامەت وا نەبێ با رۆژ نەگیرێ چاوەکەم! توند مەبە! هەڵمەستە پێ! سونبول بە رووی گوڵدا مەدە! چت لە زەوقی دینی دولبەر داوە بو بە دینی خۆت تا بمێنی دەم لە وەسڵی ئاتەشی سینا مەدە مەرگی من ساقی دڵم بگرە دەمت وا بێنەوە یا کەرەم کە جامی لەبڕێز، یا شەرابی وا مەدە نیوە سووتاوم ئەمان بێ بەس مەکە ئەی تارزەن! یا وەفات بێ، یا جەفایی عاشقی شەیدا مەدە ئەی وەفایی هێندە خوێن مەگری لە رووی ئارامی دڵ گەوهەری تۆ وا لە کن تۆ، خۆت بە دەم دەریا مەدە وه‌فایی |
گوێم ده‌یه ئه‌ی دیده‌مه‌ستی قیت و قۆز تا بناڵێنم وه‌کو بلوێر به‌سۆز نابێ قه‌ت ناڵه‌ی جودایی بێ ئه‌سه‌ر جا چ نه‌ی بیکا، چ پیاوی ده‌ربه‌ده‌ر بۆیه ناڵه‌م تێکه‌ڵی نه‌ی کردووه شیوه‌نێکم پێیه نه‌ی نه‌یکردووه لێم گه‌ڕێ با ده‌ربڕم سۆزی ده‌روون لێم گه‌ڕێ با هه‌ڵوه‌رێنم ئه‌شکی روون شیوه‌نی من شیوه‌نی ئینسانییه بانگی ئازادیی و گرۆی یه‌کسانییه شیوه‌نی من شینی کوردی بێ به‌شه ئه‌و گه‌له‌ی حاشا ده‌که‌ن لێی و هه‌شه هێمن |
دایه گیان! بگری لەسەر خاكم! كەوا شینم دەوێ زۆر بگریه دایه گیـان! فرمێــسكی خوێنینـم دەوێ من گوڵی سـەد ئارەزووی ژینـم له خاكا خەوتووه خاكی مەیدانی خەبات ڕەنگینی خوێنی من بووه دامـەنیشـــه دایـه گیـان بۆ هاتنـی من چـاوەڕێ دڵنیا به! بەسیەتی! بۆ دەنگی دەرگا مەگره گوێ دایه گیان! سوێندم به فرمێسكی گەش و ئێشی دڵت دایه گیان! سـوێندم به جـەور و مەینـەتی بێحاسـڵت من دەمێكه جەرگی سووتاندووم هەناسەی سەردی گەل دڵپڕی كـردووم خەمـی دەسكـورتی و ڕەنـگزەردی گـەل من كوڕی كوردی شەهیدی ڕێی خەباتم دایه گیان كـۆتــری خوێنیـنپـەڕی باخـی وڵاتــم دایـه گیـــان هـــەر وەكـــوو بێـــگانەیـێ دڵ پــڕ له نـاكـامـــی و گـــرێ لەم هەموو دەسته، نەبوو دەستێ كه بێ و دەستم گرێ من له شاری خۆم غەریب و بۆ هەموو بێگانه خۆم كۆتـری كـوژراوی ڕێـگای لانه خـۆم، بێلانـه خـۆم دایه گیان! بگری لەسەر خاكم! كەوا شینم دەوێ زۆر بگـریه دایه گیـان! فرمێسـكی خوێنینـم دەوێ دایه گیان! ئەو كیژه وا ئەتویست به بووكی تۆ ببێت خۆت بده پیشـانی جـارێ، با به هیــوای من نەبێـت تاكوو بتبینێ كه ڕەشپۆشی له سەر تا پاتەوه بەڵكـوو بڕوا، دڵنیــا بێ و مـن له بیـرەو باتــەوه دایه گیان! بگری لەسەر خاكم! كەوا شینم دەوێ زۆر بگریه دایه گیـان! فرمێــسكی خوێنینـم دەوێ ------------------------------------ مامۆستا شەریف حوسێن‌پەناهی |
به ته‌نیا جێ مه‌هێڵن ئه‌م شه‌و زریان ده‌مچێنێ |
اکنون ساعت 07:48 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)