قه‌ل به قه‌لی وت ڕووت ڕه‌ش بێت
چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێت
له هه‌موو هه‌ورێک باران نابارێت
ئه‌وه‌ی سمێڵی سوور بێت هه‌مزاغا نیه
نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ له‌خوانه
ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سکی تێره
گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننه‌تی قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره
تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت،دز خاوه‌ن ماڵی گرت
که زۆر هات قه‌واره به‌تاڵه
ماڵ له خۆی نه‌بوو میوانیش ڕووی تێکرد
سه‌ری نایه‌شێت په‌ڕۆی لێ به‌ستووه
که‌ڵه‌شێریش نه‌بێت ڕۆژ ئه‌بێته‌وه
سه‌فه‌رو مه‌عامه‌له سه‌نگی مه‌حه‌که
کاری ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره سبه‌ی
گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ئه‌ڕوێته‌وه
به‌رد له جێ ی خۆی سه‌نگینه
دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات
مار ڕقی له سیره، سیریش له به‌رده‌م کونی مار ئه‌ڕوێت
سه‌لکی سیری یان قنچکی پیازی
هه‌موو شتێک به خوێ، خوێش به مانا
ماڵی قه‌ڵب سه‌ر با خاوه‌نێتی
ماست نیه به ده‌مته‌وه دیار بێت
چی بچێنیت ئه‌وه ئه‌دووریته‌وه
پاره بده‌و مه‌لا له مزگه‌وت ده‌رکه
سه‌یری دایک بکه‌و ، دوێته بخوازه(داڵک بدوێنه‌و دوێته بخوازه)
ماسی له به‌حرا سه‌ودا ناکرێت
شه‌ل نی یه پێ ی شکاوه
قه‌دری زێڕ لا ی زه‌ڕه‌نگه‌ره
ئاش له خه‌یاڵێک ، ئاشه‌وان له خه‌یاڵێک
به به‌ردێک دوو چۆله‌که‌ی کوشت