![]() |
|
|
نسبت های فامیلی در زبان کوردی کلهوری
بنه ماله : خانواده خیزان : زن و بچه ، اعضای یک خانواده باوان : خانواده ی پدری ، اقوام و خویشان پدری خالووان : خانواده ی مادری ، اقوام و فامیل مادر باوگ : پدر دالگ : مادر باپیر : پدر بزرگ نه نگ : مادر بزرگ خوه یشک : خواهر تاتی : آبجی برا : برادر کاکه : داداش مه م‌و : عمو خالوو : دایی میمگ : عمه ، خاله برا زا : برادر زاده خوار زا : خواهر زاده کوره ر زا : نوه ی پسری دویه ته ر زا : نوه ی دختری ئامو زا : پسر عمو ، دختر عمو میمزا : خاله زاده ، عمه زاده باوه ژن : زن بابا برا ژن : زن داداش خالوو ژن : زن دایی مه م‌و ژن : زن عمو ئاموزا ژن : زن پسر عمو زاوا : داماد وه ی‌و : عروس هاو زاوا : باجناق ها وه ی‌و : جاری ، دو زن که عروس یک خانواده هستند هه و : هوو ، دو زن که یک شوهر دارند شو یرا : برادر شو هر دش : خواهر شوهر خه سویره : پدر زن ، مادر زن خه سو یران : اقوام وخویشان نزدیک عروس گورده : فرزند از شوهر قبلی که زن با خود به خانه شوهر می آورد ، نسبت فرزند با ناپدری ژن : زن پیاگ : مرد کور : پسر دویه ت : دختر ئافره ت : زن توضیحات تکمیلی در کوردی کلهوری کلمه ی ( کاکه ) به معنای برادر بزرگ‌تر می باشد و در بعضی خانواده های کلهور به پدر می گویند کاکه باوانی (باوه نی ) : به زمین و ملکی که خانواده ی عروس به نام عروس می کنند باوانی گفته می شود |
ژماره‌ی پیته‌كانی ئه‌لفبێی كوردی (٣٤) دانه‌ن و بریتین له: ئـ ـ ا ـ ب ـ پ ـ ت ـ ج ـ چ ـ ح ـ خ ـ د ـ ر ـ ڕ ـ ز ـ ژ ـ س ـ ش ـ ع ـ غ ـ ف ـ ڤ ـ ق ـ ك ـ گ ـ ل ـ ڵ ـ م ـ ن ـ و ـ ۆ ـ وو ـ هـ ـ ه ـ ی ـ ێ. بزوێنه‌كان بزوێن به‌و ده‌نگانه ده‌وترێن كه له كاتی بێژه (تلفظ)یاندا، ده‌م و زار تۆزێ زیاتر ده‌كرێنه‌وه و زیاتر ده‌كێشرێن. بزوێنه‌كان جووڵه و بزواندن ده‌خه‌نه ناو وشه‌وه. بزوێنه‌كان له‌ڕاستیدا (٨) ده‌نگن، به‌ڵام به ئه‌لفبێی سۆرانی (عه‌ره‌بی) ته‌نها (٧) ده‌نگیان نیگار و پیتیان بۆ دانراوه و ده‌نووسرێن و بریتین له: (ا ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ه ـ ی ـ ێ). یاسا: (هه‌ر وشه‌یه‌كی كوردی لانی كه‌م یه‌ك بزوێنی تێدا به‌كار ده‌چێت.): (ناو naw) ـ (كورد Kurd) ـ (كۆمار komar) ـ (سوور sûr) ـ (به‌رد berd) ـ (كوردی kurdî) ـ (سێ sê) ـ (زانستپه‌روه‌ر zanistperwer). بزرۆكه (i) هه‌ندێ وشه‌ی كوردی هه‌ن كه له ڕواڵه‌تدا بزوێنیان تێدا نابینرێ وه‌كوو: (بردن، من، ژن، چل، مردن، بزن، خستن)، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ده‌نگی بزوێنیان تێدایه. ئه‌و بزوێنه له ئه‌لفبێی كوردیی لاتینیدا به پیتی (i) دیاری كراوه، به‌ڵام له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا هیچ پیتێكی بۆ دانه‌نراوه، دیار نییه و بزر بووه، بۆیه ناوی نراوه: (بزرۆكه). نموونه: (بردن birdin)، (من min)، (ژن jin)، (چل çil)، (مردن mirdin)، (بزن bizin) و (خستن xistin). وشه‌ی "مشك" له ناوچه جۆربه‌جۆره‌كانی كوردستاندا به دوو شێوازی (mişk) و (mişik) بێژه ده‌كرێت، به‌ڵام له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا هه‌ر به یه‌ك شێواز ده‌نووسرێت: "مشك". كه‌وا بێت (٨)همین ده‌نگی بزوێنی كوردی به ئه‌لفبێی عه‌ره‌بی نانووسرێت و، "بزرۆكه"یه. (i). ئه‌لفبێی كوردی به لاتینی لاتان سه‌یر نه‌بێ ئه‌گه‌ر بڵێین بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌لفبێی كوردی كه به پیتی عه‌ره‌بی ده‌نووسرێ، باشتر تێ بگه‌ن، زۆر گرنگه ئه‌لفبێی كوردیی لاتینی بناسن. ئه‌م ئه‌لفبێیه بریتییه له: -A - B - C - Ç - D - E - Ê - F - G - H - I - Î - J - K - L - M - N - O - P - Q - R - S - Ş - T - U - Û - V - W - X - Y - Z. بزوێنه‌كانی بریتین له (٨) ده‌نگ و هه‌ر هه‌شته‌كه‌یان ده‌نووسرێنه‌وه: (A - E - Ê - I - Î - O - U - Û). پاشكۆ: له ناوه‌ڕاست و كۆتاییی وشه‌دا: (ڕ = rr) و (ڵ = ll). (په‌ڕۆ = perro)، (که‌ڕ = kerr) یان (كه‌ڵك = kellk)، (ساڵ = sall). پێویست ناكات له سه‌ره‌تای وشه به ئه‌لفبێی لاتینی، بۆ نووسینی (ڕ) كه‌ڵك له (rr) وه‌رگرین، چونكوو زۆر ناشیرین دێته پێش چاو، بۆیه هه‌ر (r) به‌سه. وه‌كوو: (ڕاز = raz)، (ڕێگا = rêga)، (ڕۆژ = roj). به‌ڵام زۆر گرنگه له سۆرانی‌دا هه‌موو پیتێكی سه‌ره‌تای وشه كه به (ر) ده‌ست پێ ده‌كات به (ڕ) بنووسرێن. نموونه: ڕێز، ڕه‌ش، ڕزگار. پیته‌یارمه‌تیده‌ر یاسا: (له زمانی كوردیدا دوو بزوێن به‌دوای یه‌كتردا نانووسرێن.): بۆ نموونه، (یار) به لاتینی وا نانووسرێت: (îar) یان (iar). هه‌روه‌ها (وان) وا نانووسرێت: (uan) یان (ûan) یان (oan). بۆ ئه‌وه‌ی دوو بزوێنه‌كه به‌دوای یه‌كتردا نه‌نووسین، كه‌ڵك له پیتێكی نه‌بزوێن وه‌رده‌گرین كه یارمه‌تی ده‌دات دوو بزوێن پێكه‌وه نه‌نووسرێن. به‌و پیتانه ده‌وترێن: "پیته‌یارمه‌تیده‌ر"، كه بریتین له (ی y) و (و w). به‌مجۆره نموونه‌كانی سه‌ره‌وه ئاوا ده‌نووسرێن: (یار yar). (وان Wan). (پیته‌یارمه‌تیده‌ر) له ئه‌لفبێی لاتینیدا به پیتی (y) و (w) دیاری كراون. له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا (ی) و (و)یان بۆ به‌كار ده‌چێت: (ی y)، (و w)، هه‌ر چه‌ند بۆ بزوێنه‌كانی (î و u)ش به‌كار ده‌چن هه‌م بزوێن و هه‌م نه‌بزوێن له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا پیتێكی تایبه‌ت نییه كه "پیته‌یارمه‌تیده‌ر"ه‌كانی (y) و (w)یان پێ بنووسرێته‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ر كه‌ڵك له پیته‌كانی (ی) و (و) وه‌رده‌گیرێ كه بۆ بزوێنه‌كانی (î) و (u)ش به‌كار ده‌چن، واته (ی) و (و) هه‌م بزوێنن و هه‌میش نه‌بزوێن: (ی y)، (و w)، (ی î)، (و u). بزوێن: (ی î)، (سلێمانی Silêmanî). (تیر =tîr). نه‌بزوێن: (ی y)، (كه‌ی key). (به‌یت = beyt). بزوێن: (و u)، (كول kul). نه‌بزوێن: (و w)، (خه‌وتن xewtin). جیاكردنه‌وه‌ی بزوێن و نه‌بزوێن له ئه‌لفبێی لاتیندا زۆر ئاسانه، چونكوو هه‌ر ده‌نگێك پیتی تایبه‌تمه‌ندی خۆی بۆ دانراوه. له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا چونكوو بزوێن و نه‌بزوێن پیته‌كانیان جیا نه‌كراونه‌ته‌وه، تۆزێ زه‌حمه‌ته لێك جیا كرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێش یان پاش ئه‌وان پیتێكی بزوێن هه‌بێت ئه‌وه ئه‌وان ده‌بنه نه‌بزوێن: (شایان şayan)، (مه‌ی mey)، (یانه yane)، (كه‌وان kewan)، (شه‌و şew)، (ورد wird). هه‌مزه (ء) هه‌مزه، له زمانی عه‌ره‌بی و فارسی‌دا، له چه‌ند شوێنێكی جۆربه‌جۆر به‌كار ده‌چێت، وه‌كوو: (أ ٌإ لأ لإ ؤ ء ئـ)، به‌ڵام له زمانی كوردیدا ته‌نیا شێوازی (ئـ) به‌كار ده‌برێت، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێ دوو بزوێن به‌دوای یه‌كدا بنووسرێن. هه‌ندێ له زمانزانان هه‌مزه به بزوێن داده‌نێن و، لای هه‌ندێكیش به نه‌بزوێن ده‌ناسرێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا كورد، هه‌مزه‌ی به شێوازی (ئـ) به‌كار هێنا و بڕیاری دا وه‌كوو (نه‌بزوێن)ێك چاوی لێ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێ دوو بزوێن به‌دوای یه‌كدا، یان هه‌ندێ بزوێن له سه‌ره‌تای وشه‌دا بنووسرێن، نموونه: ناازاد = نائازاد او = ئاو هو = ئه‌و ۆخه‌ی = ئۆخه‌ی ورووپا = ئورووپا ێجگار = ئێجگار قرتاندنی (ئـ) هه‌ندێ جار ڕوو ده‌دات كه وشه‌یه‌ك وا به پیتێكی نه‌بزوێن كۆتاییی هاتووه، وه‌كوو: (شه‌و şew)، له‌گه‌ڵ وشه‌یه‌ك كه به (ئـ) ده‌ستی پێ كردووه، وه‌كوو (ئاهه‌نگ aheng)، پێكه‌وه كۆ ده‌بنه‌وه و وشه‌یكی نوێ پێك ده‌هێنن كه واتایه‌كی نوێتری هه‌یه وه‌كوو: شه‌و + ئاهه‌نگ = شه‌وئاهه‌نگ. لێره‌دا پێویست ناكات (ئـ) بمێنێته‌وه و ده‌توانین بیقرتێنین، چونكوو پیتی پێش ئه‌و بزوێن نییه تا كێشه بێت. ده‌نووسین: (شه‌واهه‌نگ). هه‌روه‌ها: كارئاسانی ده‌بێته: كاراسانی. ماڵئاوایی = ماڵاوایی. بانئه‌فشار = بانه‌فشار (ناوی گه‌ڕه‌كێكه له شاری قه‌سری شیرین له پارێزگای كرماشان). كارئه‌ندامزانی = كاره‌ندامزانی (physiology). تووڵئامراز = تووڵامراز (toolbar). (تووڵ، شیش = bar)، (ئامراز، كه‌ره‌سته = tool). هه‌روه‌ها: كه‌مه‌ندام، چاوهسمهر، چاوهستێره، گوڵه‌ندام، گوڵه‌ستێره، شێرهندام، خاكه‌ناز. كێشه‌ی بزوێنی (وو) (وو û) ده‌نگێكی بزوێنه و هه‌رگیز نابێ له سه‌ره‌تای وشه‌دا بنووسرێت. زۆر هه‌ڵه‌یه بنووسی: (ووشه ûşe، وورچ ûrç، وون ûn، ووس ûs و هتد)، به‌ڵكوو ده‌بێ به (و w)ی نه‌بزوێن بنووسرێت، چونكوو دوای ئه‌و پیته، بزرۆكه هه‌یه، كه‌وا بێت دوو بزوێن پێكه‌وه نانووسرێن و ده‌بێ وا بنووسرێن: (وشه wişe، ورچ wirç، ون win، وس wis و هتد). به‌ڵام له ناوه‌ڕاست و كۆتاییدا ده‌نووسرێ: (سوور sûr)، (نوور nûr)، (چوو çû)، (توو tû). زۆر كه‌س به هه‌ڵه ده‌نووسن: "كه‌ركوك، مه‌حمود، حوكومه‌ت و هتد". كه ڕاستییه‌كه‌ی ئاوایه: كه‌ركووك، مه‌حموود، حوكوومه‌ت و هتد". كێشه‌ی بزوێنی (ه e) (ه e) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌نگێكی بزوێنه، كردار (فعل verb)ێكیشه كه له "سێیه‌م كه‌سی تاك"دا، واتای (is)ی ئینگلیزی ده‌دات: (It is could = هه‌وا سارده). له ئه‌لفبێی لاتیندا، كرداری (ه e) به‌جیا ده‌نووسرێت: (Hewa sard e)، به‌ڵام له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا، ده‌لكێت به وشه‌كه‌ی پێشیه‌وه: (هه‌وا سارده). نموونه‌ی تر: برامه، هاوڕێمه، كوڕه، كچه، پێنووسه، ده‌سته، ڕێزمانه، كورده، به‌رده. كێشه‌ی (یه) جاری وایه وشه‌كه‌ی پێش (ه) به پیتێكی بزوێن (ا ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ه ـ ی ـ ێ)،كۆتاییی هاتووه، وه‌كوو: (مامۆستا)، ئه‌و كاته ئیتر له جیاتیی (ه) ده‌نووسین (یه): (مامۆستایه mamosta ye). تێبینی: كرداری (یه)ش هه‌ر وه‌كوو (ه) ده‌بێ بلكێنرێ به وشه‌كه‌ی پێشیه‌وه: (مامۆستایه)، نه‌ك (مامۆستا یه). ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وشه‌كه به (یی)ش كۆتاییی هات هه‌ر پێكه‌وه ده‌نووسێنرێت: هه‌روه‌ها: (سپییه)، نه‌ك (سپیه، سپییه، سپی یه). (چییه)، نه‌ك (چیه، چییه، چی یه). (نییه)، نه‌ك (نیه، نییه، نی یه). (كوردییه)، نه‌ك (كوردییه، كوردی یه). (كۆیهیهیییه)، نه‌ك (كۆیه‌یه، كۆیهییه، كۆیهیییه، كۆیه‌یی یه). (سنهیییه) نه‌ك (سنه‌یی یه، سنه‌ییه). كێشه‌ی (ی) سه‌یری ئه‌م وشانه بكه‌ن: (مه‌ی mey)، (بی bî). له‌و دوو نموونه‌یه‌دا، (ی y) نه‌بزوێنه و ده‌نگێكی كورته، به‌ڵام (ی î) بزوێنه و ده‌نگێكی درێژه، گه‌ر سه‌رنج بده‌ن ده‌بینن كه له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا، هه‌ر دوو شێوه‌كه‌ی (ی) وه‌كوو یه‌كن: (ی)، به‌ڵام له لاتینیدا دوو جۆرن (y) و (î). واته له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا جیاكردنه‌وه‌ی بزوێن و نه‌بزوێنی (ی) تۆزێ وردبوونه‌وه‌ی ده‌وێ، به‌ڵام له لاتینیدا، دوو شێوازی جۆربه‌جۆرن و به‌و جۆره جیاكردنه‌وه‌ی بزوێن له نه‌بزوێن زۆر ساناتره. یاسا: (دوو ده‌نگی بزوێن به‌دوای یه‌كتردا نابێ بنووسرێن). سه‌یری ئه‌م وشه‌یه بكه‌ن: (كوردی kurdî) + (ه‌كان ekan) = (كوردیه‌كان kurdîekan). ئایا له‌و نووسینه‌دا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌مان نه‌كردووه؟ با، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه دوو بزوێنمان پێكه‌وه نووسیوه: (یه îe). چار؟ ده‌بێ كه‌ڵك له پیته‌یارمه‌تیده‌ر وه‌رگرین و بنووسین: (كوردییه‌كان kurdîyekan). له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا (ییـ) وه‌كوو یه‌كن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا یه‌كه‌میان بزوێنه و دووه‌میان نه‌بزوێنه. ئه‌گه‌ر سه‌یری لاتینییه‌كه‌ی بكه‌ین باشتر بۆمان ڕوونه: (îy). بۆیه گه‌ر بزانین به لاتینی چۆن ده‌نووسرێن، زۆر به‌ئاسانی لێك جیا ده‌كرێنه‌وه. كێشه‌ی بزوێنی (یی î) (یی î) ده‌نگێكی درێژه و به‌داخه‌وه له ئه‌لفبێی عه‌ره‌بیدا هیچ پیتێكی جیاوازی بۆ دانه‌نراوه. هه‌ندێ له نووسه‌ران بۆ بزوێنی (î) هه‌موو كاتێ كه‌ڵكیان له (یی) وه‌رده‌گرت، ته‌نانه‌ت له ناوه‌ڕاست و كۆتاییی وشه‌شدا و، وا ده‌یاننوسی: (تییر tîr)، (سییر sîr)، (چییمه‌ن çîmen)، (كوردیی kurdî)، (سیی sî)، (سلێمانیی Silêmanî)، (كفریی Kifrî). به‌ڵام چونكوو ناشیرین بوو، له ناو نووسه‌ر و خوێنه‌ری كورددا جێی نه‌گرت و به‌ناچاری هه‌ر یه‌ك (ی) بۆی به‌كار هێنرا: (تیر tîr)، (سیر sîr)، (چیمه‌ن çîmen)، (كوردی kurdî)، (سی sî)، (سلێمانی Silêmanî)، (كفری Kifrî). به‌كارهێنانی (یی): له‌م شوێنانه‌دا كه‌ڵك له (یی yî) وه‌رده‌گیرێ: (ڕه‌شایی reşayî)، (به‌رایی berayî)، (دوایی diwayî)، (كۆتایی kotayî)، (پانایی panayî)، (شێنه‌یی şêneyî)، (كۆیه‌یی Koyeyî)، (سنه‌یی Sineyî)، (هه‌ڵه‌بجه‌یی Hellebceyî)، (ڕانیه‌یی Ranyeyî)، (ورمێیی Wirmêyî) و (ته‌نیایی te (ی)ی پێوه‌ندی (ی)ی پێوه‌ندی ئه‌و ده‌نگی (ی)یه‌یه كه ده‌كه‌وێته نێوان دوو ناو، یان ناوێك و ئاوه‌ڵناوێكه‌وه: مامۆستای قوتابخانه. كچی شۆخ. كێشه‌كه له‌وه‌دایه كاتێ وشه‌یه‌ك خۆی به (ی) كۆتاییی بێت، وه‌كوو: (كوردی، ئیسلامی، كرماشانی، سنه‌یی، كۆیه‌یی)، هه‌ندێ كه‌س ئیتر (ی)ی پێوه‌ندییه‌كه‌یان له‌بیر ده‌چێ بینووسن، كه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. بۆ نموونه له‌باتیی "یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان" ده‌بێ بنووسرێت: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان". ده‌بێ وردبین بین و نه‌هێڵین (ی)ی پێوه‌ندی بقرتێنرێت، له‌م نموونانه‌ی خواره‌وه‌دا (ی)ی پێوه‌ندی ڕه‌چاو كراون: داری سه‌وز، قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییی كچان، كۆماری ئیسلامیی ئێران، كرماشانیی دڵسۆز، په‌پووله‌ی خۆشه‌ویستیی من، كۆیه‌ییی هونه‌رمه‌ند، كاكه‌ییی كوردپه‌روه‌ر، زاراوه‌ی هه‌ورامیی كۆن. (ی)ی سێیه‌م كه‌سی تاك هه‌ندێ له جێناوه لكاوه‌كان بریتین له: ...م ...مان ...ت ...تان ...ی ...یان وه‌كوو: خواردم خواردمان خوارت خواردتان خواردی خواردیان جێناوی لكاوی سێیه‌م كه‌سی تاك (ی)یه. له كاتی گه‌ردانكردنی ئه‌و دۆخه‌دا، ئه‌گه‌ر "بنه"ی كرداره‌كه خۆی به (ی) كۆتاییی هات، (ی)ی جێناوی لكاو له‌بیر مه‌كه‌ن، نموونه: پرسیم پرسیمان پرسیت پرسیتان پرسیی پرسییان ده‌بێ وا بنووسرێن: من پرسیم، تۆ پرسیت، ئه‌و پرسیی. (نه‌ك ئه‌و پرسی). نموونه‌ی تر: (دزین، بڕین، كڕین، گۆڕین، نووسین)، كه له سێیه‌م كه‌سی تاكدا ده‌بنه (ئه‌و دزیی، ئه‌و بڕیی، ئه‌و كڕیی، ئه‌و گۆڕیی، ئه‌و نووسیی). كێشه‌ی پیتی (ڕ) "ڕ" ده‌نگێكی گڕه كه له سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاست و كۆتاییی وشه‌دا دێت: ڕاز، هه‌ڕا، مه‌ڕ. تێبینی: نابێ (ڕ)ی گڕ له‌گه‌ڵ (ر)ی ساده تێكه‌ڵ بكرێت. یاسا: (هه‌موو ده‌نگێكی (ڕ) له سه‌ره‌تای وشه‌دا گڕه و ده‌بێ به (ڕ)ی گڕ بنووسرێت، نه‌ك به (ر)ی ساده). هه‌ندێ كه‌س له سه‌ره‌تادا به‌شێوه‌ی (ر) ده‌ینووسن و هێماكه‌ی بۆ دانانێن. (ر) ده‌نگێكی ساده‌یه و زۆر جیاوازه له (ڕ). له سه‌ره‌تای وشه‌دا هه‌موو ده‌نگی (ڕ)ی زمانی كوردی، گڕه، ده‌بێ هه‌موو كاتێ به هێماكه‌یه‌وه بنووسرێت. نابێ بوترێت: "ئێمه ده‌زانین هه‌موو ده‌نگێكی سه‌ره‌تا گڕه، كه‌وا بێت با به (ر) بنووسرێت و خۆمان تێی ده‌گه‌ین كه گڕه." ته‌نانه‌ت له‌ناو ته‌خته‌كلیلی كوردیشدا دوگمه‌یه‌ك بۆ (ڕ) دیاری كراوه، زۆر سه‌یره بێین دوگمه‌یه‌كی تر له‌باتیی ئه‌و دوگمه‌یه به‌كار بهێنین كه ده‌نگێكی تره! ڕاست، ڕێگا، ڕۆخ، ڕژد، ڕه‌نج، ڕزگار، ڕه‌ش، ڕه‌نگ، ڕۆڵه. كێشه‌ی پێشگره‌كانی (هه‌ڵ، دا، ڕا، وه‌ر، ده‌ر) ئه‌م پێشگرانه كاتێ ده‌چنه سه‌ر چاوگ یان فرمان یان هه‌ر شێوازێكی تر، پێیانه‌وه ده‌لكێن به‌مه‌رجێ جێناوی لكاو نه‌كه‌وتبێته نێوان پێشگر و وشه‌كه‌ی دوای خۆی. وه‌ك: چاوگ: هه‌ڵ: هه‌ڵكردن، هه‌ڵگرتن، ههڵكورمان، هه‌ڵكێشان، هه‌ڵبڕین، هه‌ڵخستن. دا: دابڕان، داخستن، داڕمان، داگرتن، داكردن، دابه‌زین، داخورپان. ڕا: ڕاگرتن، ڕاكێشان، ڕاپه‌ڕین، ڕاخستن، ڕاگوێزان، ڕاگواستن. وه‌ر: وه‌رگرتن، وه‌رسووڕان، وه‌رگه‌ڕان. ده‌ر: ده‌ركردن، ده‌رهێنان، ده‌ربڕین، ده‌رخستن، ده‌رپه‌ڕاندن. فرمان: هه‌ڵ: هه‌ڵگره، هه‌ڵخه، هه‌ڵمه‌خه، هه‌ڵكشێ. دا: دانێ، دامه‌بڕه، دابه‌زێنه. داگره. ڕا: ڕاكێشه، ڕاپه‌ڕێنه، ڕامه‌په‌ڕێنه. ڕاگره. وه‌ر: وه‌رگره، وه‌رسووڕێنه، وه‌رگه‌ڕێ، وه‌رچه‌رخێ. ده‌ر: ده‌ربێنه، ده‌رخه، ده‌ركه، ده‌رچۆ. دۆخی تر: هه‌ڵكشاو، هه‌ڵخراو، هه‌ڵنه‌كشاو، هه‌ڵخزێنراو. دانراو، داسه‌پاو، دابڕاو. ڕاپه‌ڕێنراو، ڕاپه‌ڕیو، ڕ‌اگوێزراو، ڕ‌اكشاو. وه‌رگیراو، وه‌رگرتوو، وه‌رگرته، وه‌رسووڕاو، وه‌رگێڕاو. ده‌رهێنراو، ده‌رخراو، ده‌ركراو، ده‌رچوو پێشگر و جێناوی لكاو ئه‌گه‌ر جێناوی لكاو (...م، ...ت، ...ی، ...مان، ...تان، ...یان) كه‌وته نێوان پێشگر و فرمانه‌كه‌ی دوای خۆی ئه‌وا به‌جیا ده‌نووسرێن و جێناوه‌كه به پێشگره‌وه ده‌لكێنرێ: هه‌ڵ: هه‌ڵم گرن، هه‌ڵت گرن، هه‌ڵیان كێشن، هه‌ڵمان مه‌واسن، هه‌ڵتان بڕن. دا: دامان نه‌نایه، دایان خه‌ن، دای بڕه. ڕا: ڕایان ده‌گرن، ڕام كێشه، ڕاتان په‌ڕێنن، ڕاشیان په‌ڕێنن. وه‌ر: وه‌رمان گرتایه، وه‌ری نه‌گری، وه‌ریان سووڕێنه، وه‌رمان گه‌ڕێنه. ده‌ر: ده‌ریان په‌ڕاندین، ده‌ری خه. گیروگرفتی فرمانی لێكدراو (فعل مركب compound verb) فرمانی لێكدراو به‌و فرمانانه ده‌وترێن كه له دوو یان چه‌ند وشه پێك هاتوون. وه‌ک: (ڕێك + كه‌وتن = ڕێككه‌وتن)، (پێك + هێنان = پێكهێنان). ئه‌م فرمانانه ئه‌گه‌ر له دۆخی چاوگدا بن پێكه‌وه ده‌نووسرێن، وه‌ك: ڕێكخستن، شه‌ڕكردن، كۆڵنه‌دان، خه‌باتكردن، تاڵانكردن، تێكدان، سه‌ربڕین. ئه‌گه‌ر له دۆخه جۆربه‌جۆره‌كانی فرمان (ئێسته، ڕابردووی ساده، ڕابردووی گێڕاوه‌یی، ڕابردووی دوور) به‌كار ببرێن به‌جیا ده‌نووسرێن: ئێسته: ڕێك ده‌خه‌م ـ ڕێك ده‌خه‌ی ـ ڕێك ده‌خات ـ ڕێك ده‌خه‌ین ـ ڕێك ده‌خه‌ن ـ ڕێك ده‌خه‌ن. ڕابردووی ساده: ڕێكم خست، ڕێكت خست ـ ڕێكی خست ـ ڕێكمان خست ـ ڕێكتان خست ـ ڕێكیان خست. ڕابردووی گێڕاوه‌یی: ڕێكم خستووه ـ ڕێكت خستووه ـ ڕێكی خستووه ـ ڕێكمان خستووه ـ ڕێكتان خستووه ـ ڕێكیان خستووه. ڕابردووی دوور: ڕێكم خستبوو ـ ڕێكت خستبوو ـ ڕێكی خستبوو ـ ڕێكمان خستبوو ـ ڕێكتان خستبوو ـ ڕێكیان خستبوو. ئه‌گه‌ر له دۆخه‌كانی تردا بن هه‌روه‌كوو دۆخی چاوگ پێكه‌وه ده‌نووسرێن: پێكهاتن، پێكهاتوو، پێكهاته، پێكهێنراو. سه‌ركه‌وتن، سه‌ركه‌وتوو. نموونه‌ی تری گه‌ردان (تصریف)ی فرمان (فعل): فرمان (فعل) له دۆخی چاوگ (مصدر)دا پێكه‌وه ده‌نووسرێت: ڕوونكردنه‌وه. به‌ڵام له دۆخه‌كانی تردا جیا ده‌كرێنه‌وه: تاك، دۆخی ئێسته: ڕوونی ده‌كه‌مه‌وه، ڕوونی ده‌كه‌یته‌وه، ڕوونی ده‌كاته‌وه. كۆ، دۆخی ئێسته: ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه، ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه، ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه. تاك، ڕابردووی ساده: ڕوونم كرده‌وه، ڕوونت كرده‌وه، ڕوونی كرده‌وه. كۆ، ڕابردووی ساده: ڕوونمان كرده‌وه، ڕوونتان كرده‌وه، ڕوونیان كرده‌وه. تاك، ڕابردووی گێڕاوه‌یی (نقلی): ڕوونم كردبووه‌وه، ڕوونت كردبووه‌وه، ڕوونی كردبووه‌وه. كۆ، ڕابردووی گێڕاوه‌یی: ڕوونمان كردبووه‌وه� |
کات: زمان ﺋزمون: تجربه ﺗﺎ: تلخ ﺳرەای ﺋﻣ: با وجود اینکه خولیا: موشتاق مرﯚﭫ: انسان خوو گرتن: عادت کردن ﭘوار: معیار نرخ: قیمت ھ: اشتباه ﻣﺒﺴت: هدف ئاراسته کردن: توجیه کردن مثال: (ﻣﺒﺴت گای ﮕیشتن ئاراسته دەکات: هدف وسیله را توجیه می کند.) گا: راه گای ﮕیشتن: راه رسیدن، وسیله شی کردﻧﻪﻮە: توضیح دادن، شرح دادن،سنجیدن ھوست، ئامانج: هدف ھوست گرتن: تصمیم گرفتن ﺴبارەت: درباره، درمورد پۆل: کلاس مدرسه وەم: جواب، پاسخ اهاتن: عادت کردن ﭘﻳﻮەندی: رابطه، ربط، ارتباط ھﺒت: البته ھبژاردن: انتخاب کردن ﺒﺨﺗوەری: خوشبختی ﺋستۆ: عهده له ﺋستۆی دﻢ: از عهده اش برمیام هۆ: دلیل هۆی جیا بووﻧﻪﻮە: دلیل جدایی دەﺮەﻘت هاتن: تحمل کردن دەﺮەﻘتی ﺋﻪﻢ ﺗﻪﻧﻳﺎﻳﻳﻪ ﻧﺎﻳﻪﻢ: تحمل این تنهایی رو ندارم. خزم: فامیل، قوم ﺒدەنگی: سکوت ھو: تلاش، کوشش ﭘﺷﻧﯿار: پیشنهاد دواھمین: آخرین وەرز: فصل سال ﻣودا: فاصله(زمانی و مکانی) ﻧوان: بین، میان ﺗﻣن: سن وﻧ: عکس، منظره کۆتایی: پایان ئاۆز: درهم برهم، آشفته بیری ئاۆز: فکر آشفته بیر: فکر ساژ: درمان، مرهم کارەسات: فاجعه وودان: اتفاق افتادن ووداو: اتفاق ھکاری: نقشه، برنامه وات: ظاهر به وات: به ظاهر، ظاهرا خوتووره_ھراﺳ: دغدغه ئاکاﻢ: فرجام، عاقبت ﺒ ئاکاﻢ: نافرجام شیکار: راه حل |
شما چگونه ادعا دارید قومی مستقل و آزاد هستید حال آنکه زبان خود را نمیتوانید بخوانید و بنویسید؟ به گفته ی آلفونس دوده: وقتی قومی به اسارت دشمن درآید و مغلوب و مقهور بیگانه گردد تا وقتی زبانش را همچنان حفظ کند همانند کسی است که کلید زندان خویش را در دست داشته باشد!!!!! بدبختی ما این است که همیشه آموختن را به روز دیگری وا می گذاریم !!!! |
|
:53:دةس خؤش
|
نقل قول:
پیم وایه له سه ر کوردی_فارسییه که کار بکه ی باشتره چون ئه و سه رنج راکیش تره و خوینه ری زوره و زورتر به که لگ دیت. سپاس |
|
اکنون ساعت 08:21 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)