- -
قسه ی خوش...
(
http://p30city.net/showthread.php?t=21782)
| behnam5555 |
12-24-2010 06:49 PM |
كابرایه‌ك به ژێر شه‌رواڵ و چاكه‌ته‌وه له‌ماڵه‌وه دانیشتبوو... هاوسه‌ره‌كه‌ی ووتی:
پیاوه‌كه بۆ چاكه‌ته‌كه‌ش داناكه‌نی...
ئه‌ویش وتی :
نه‌وه‌كوو میوانمانهات...
هاوسه‌ره‌كه‌ی ووتی :
ئه‌ی بۆ به‌ژێر شه‌رواڵه‌وه دانیشتووی كه ی ئه‌وه
ئه‌زانی... .
پیاوه‌كه وتی:
به‌ڵكوو میوان نه‌هات....
:24:
پیاوه‌كه:
ئافره‌ت ئه‌م منداڵه زۆر ده‌نگی ناخۆشه ده‌گری بێده‌نگی كه...
ژنه‌كه:
بۆ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ی منداڵێكی دووساڵان وه‌ك شه‌جه‌ریان ده‌نگی خۆش
بێت..
:24:
كه‌سێك ئه‌چێت بۆ ماڵ هاوڕێیه‌كی زۆرله‌ده‌رگا ئه‌دات كه‌س ده‌رگا ناكاته‌وه ....
بیرئه‌كاته‌وه ئه‌ڵێت:
وابزانم ده‌رگاكه خراپ بووه باشتر وایه له‌جه‌ره‌س (زنگ در) به‌م...
:24:
كابرایه‌ك دینی زۆر له ژنه‌كه‌ی ئه‌ترسێت ....ڕۆژێك له‌ناو كۆمه‌ڵێكدا قسه ئه‌كات ئه‌ڵێت:
هه‌ركه‌سێك هه‌رچه‌نده ژنی هه‌بێت ئه‌وه‌نده گڵۆپی( روشنائی) ئه‌بێت
له‌به‌هه‌شتا...
له‌ناكاو ئه‌بینێ ژنه‌كه‌ی گوێی لێ ئه‌گرێت ...له‌ترسا ئه‌ڵێت :
به‌ڵام ده‌بێت ئێوه ئه‌و گڵۆپه زیادانه بكوژێننه‌وه ....
:24:
|
| behnam5555 |
12-24-2010 07:00 PM |
كابرایه‌ك بۆ هاوڕێكانی ده‌گێڕێته‌وه:
له‌ناو دارستان ورچێك دوای ده‌كه‌وێت ئه‌میش
ده‌ست ده‌كات به ڕاكردن ...
وتی من ڕام كردوو ورچه‌كه‌ش به‌دوامدا ڕای ده‌كرد و
ده‌خلیسكا ....
هاوڕێكانی وتیان:
زۆر ئازا بوویت خۆت پیس نه‌كردووه....
ئه‌ویش وتی:
چۆن بیرئه‌كه‌نه‌وه ئه‌ی بۆ ناپرسن ورچه‌كه بۆچی
ئه‌خلیسكا............................؟
http://www.pic4ever.com/images/beaverhug.gif
كابرایه‌ك ئه‌یه‌وێت بخه‌وێت دوجێگاڕاده‌خات ..!
ئه‌ڵێن :
ئه‌و دوجێگایه‌ت بۆ چیه؟؟
ئه‌ویشئه‌ڵێت :
ئاخر دێنێ شه‌ویش نه‌خه‌وتووم ئه‌وه‌یان بۆ دوێنێ شه‌و.....
http://www.pic4ever.com/images/beaverhug.gif
كابرایه‌ك ده‌چێت بۆ حه‌ج ئه‌ڵێن چۆنبوو؟
ئه‌ڵێت:
شار پاك شه‌قامه‌كان ڕازاوه پارك‌و شارییاری....جێگایه‌كی لێ بوو زۆر قه‌ره باڵغ بوو من نه‌ڕۆیشتم بۆ ئه‌وێ...
http://www.pic4ever.com/images/beaverhug.gif
به‌كابرایه‌ك ده‌ڵێن :
تۆ له‌كام ناوچه‌ی شار داده‌نیشی ...؟
ئه‌ویش ئه‌ڵێت :
له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك ماندوو بم...
http://www.pic4ever.com/images/beaverhug.gif
كابرایه‌ك ئه‌بێته پۆلیسی نهێنی ئه‌وا 25 ساڵ خۆی ده‌شارێته‌وه،،،،
|
| behnam5555 |
12-24-2010 07:16 PM |
|
| behnam5555 |
12-24-2010 07:27 PM |
ڕۆژێك مامۆستای داڕشتن ( انشاء ) به‌قوتابیه‌كانی ده‌ڵێت :
داڕشتنێك بنووسن ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ئێوه سه‌رۆكی كۆمپانیایه‌كی ناودار بێت....
پاشان ته‌ماشا ده‌كات هه‌موو خه‌ریكن ده‌نووسن ته‌نها یه‌كێكیان نه‌بێ نانووسێت
پێی ده‌ڵێت :
تۆ بۆ نانووسی...
ئه‌ویش ده‌ڵێت:
وه‌ڵا مامۆستا چاوه‌ڕێی سكرتێره‌كه‌م ده‌كه‌م تا بێت بۆم بنووسێت...
http://www.pic4ever.com/images/130fs358763.gif
كابرایه‌ك ده‌خه‌نه زیندانه‌وه كابرایه‌ك له زیندانه‌كه‌دایه لێی ده‌پرسێت :
ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باخه‌ڵت بڕیووه وا لێره‌ی ؟؟
كابرای تازه زیندانی ده‌ڵێت :
نا كاكه ئه‌م قسانه چیه؟؟
كابرا واز ناهێنێ ئه‌ڵێت :
ئه‌ی گیرفانی پۆلیست بڕیوه؟
كابرا ده‌ڵێت
واز بێنه ئه‌م قسانه‌چییه من شتی وا چۆن ده‌كه‌م؟؟
ئه‌ڵێت :
ئه‌ی كه‌واته گیرفانی گه‌وره‌كه‌یانت بڕیوه؟؟؟
كابرا ئه‌مجاره‌یان توڕه ده‌بێت و ده‌ڵێت :
بێ مێشك من زیندانی سیاسیم....
كابرای تر ئه‌ڵێت:
ئه‌ها ئێسته تێگه‌یشتم.. كه‌واته گیرفانی سه‌رۆكت
بڕیوه...
http://www.pic4ever.com/images/130fs358763.gif
كابرایه‌ك به هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت:
ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌مان كوڕبێت ناوی باوكی منی
لێده‌نێین...
ژنه‌كه ئه‌ڵێت:
ئه‌ی ئه‌گه‌ر كچ بوو چی..؟
پیاوه‌كه‌ش ئه‌ڵێت:
ئه‌و كاته ناوی باوكی تۆی لێده‌نێین...
http://www.pic4ever.com/images/130fs358763.gif
ڕۆژێك كابرایه‌ك ده‌چێته ماڵی هاوڕێیه‌كی ،،كاتێك ویستی بڕوات هاوڕێكه‌ی وتی:
كاتی نیوه‌ڕۆیه ئه‌بێ نان بخۆیت ئینجا بڕۆی
كابراش ڕازی بوو پاشان نانی خوارد ویستی بروات كابرا وتی :
ئه‌ی ئێسته به گه‌ده‌ی پڕه‌وه بۆ كوێ ئه‌ڕۆی تۆزێك بخه‌وه ئینجا بڕۆ
كابراش وتی:
باشه..
پاشان كه‌خه‌به‌ری بووه وه ویستی بڕوات هاوڕیكه‌ی وتی:
باچایه‌ك بخۆینه‌وه و تاوڵه‌یه‌كیش بكه‌ین،،
كابراش ڕازی بوو پاشان كاتی نانی ئێوازه نزیك بوویه‌وه ویستی بڕوات كابرا وتی :
به‌خوا ناڕۆیت ئه‌بێ نانی ئێواره‌ش بخۆیت..نانی ئێواره‌شی خوارد ووتی:
ده‌بێ ئه‌مشه‌ویش لێره بخه‌ویت،،،
كابرا ناچار ئه‌و شه‌وه‌ش خه‌وت به‌یانی ڕۆژبویهوه ویستی بڕوات كابرا وتی :
بۆ كوێ قاوه‌تی به‌یانیش ناكه‌ی ؟
كابرا ووتی :
نا بهخوادهبێت بڕۆم ژن و منداڵه‌كه‌م له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ن...چاوه‌ڕێمن....
|
| behnam5555 |
12-24-2010 07:45 PM |
كابرایه‌كئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه به هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌ڵێت :هاوڕێكه‌مم بۆ نانی ئێواره ده‌عوات كردووه...
ژه نه‌كه‌ی ئه‌ڵێت:
ئه‌ی بۆ ئێستا ؟هه‌موو ماڵه‌وه پژاوه‌قاپه‌كان نه‌شۆراوه هیچمان نیه‌بۆی لێبنێم...
پیاوه‌كه‌ش ئه‌ڵێ:
ئه‌زانم...
ژنهكهشئهڵێ :
ئه‌گه‌ر ئه‌زانی بۆ وات كرد....
پیاوه‌كه‌ش ئه‌ڵێ:
ئه‌و ئه‌یه‌وێت ژن بێنێت به‌ڵكو ئه م حاڵه ببینێت زووتر بیهێنێت....
http://www.millan.net/minimations/sm...ronsmileyf.gif
كابرایه‌ك ده‌چێت له داربڕین ناوی خۆی ده‌نوسێت...
ساحێب كاره‌كه پێی ده‌ڵێ:
پێشتر كارتكردووه له دار بڕین ...
ئه‌ویش ئه‌ڵێت:
به‌ڵێ دارگوێزم زۆربڕیوه...
ساحێب كار ئه‌ڵێت :
له كوێ..
ئه‌ویش ئه‌ڵێ :
له‌بیابانه‌كانی باشوور...
ساحێب كار ئه‌ڵێت:
ئه‌وێ كه دار گوێزیلێ نیه ...
ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
لێی بوو به‌ڵام من هه‌موویم بڕی...
http://www.millan.net/minimations/sm...ronsmileyf.gif
له‌كابرایه‌ك ئه‌پرسن ..
ئه‌زانی بۆچی مرۆڤ خه‌وده‌بینێت؟؟
ئه‌ویش ده‌ڵێت له‌به‌رئه‌وه‌ی له خه‌ودا بێتاقه‌ت نه‌بێ به‌ته‌نیایی...
http://www.millan.net/minimations/sm...ronsmileyf.gif
كابرایه‌ك ده‌چێته نه‌خۆشخانه حاڵی زۆر خراپه ئه‌یبه‌نه‌ژووری نه‌شته‌رگه‌ری
كاتێك دێته هۆش ده‌بینێ كابرایه‌كی ترسناكی ڕیش درێژ له‌سه‌ر سه‌ری وه‌ستاوه ...
ئه‌میش ئه‌ڵێت:
دكتۆر تۆ له‌م چه‌ند كاتژمێره‌دا چۆن ڕیشت ئاوا درێژبووه...؟
ئه‌ویش ئه‌ڵێت :
هه‌سته ..هه‌سته دكتۆری چی؟! من ده‌رگاوانی دۆزه‌خم
|
| behnam5555 |
02-16-2011 10:06 PM |
|
| behnam5555 |
02-16-2011 10:10 PM |
|
| behnam5555 |
02-16-2011 10:14 PM |
کــور و کــچێکــی عــاشـــق
بــروام پـــێ بکــه‌ن خـــه‌لکــینه
گـــه‌نــجی ئێستـــا گـه‌نـــج نینه
هــه‌ر وه‌خــته بلــێـم عـاجباتینه
هـــه‌نـــدێ بــه‌حه‌ز لـــــێ کردن
که‌وتــــونه حـــالــــــی مــــردن
حه‌ز لــێ کردن چـــــۆن چــۆنی
هــــه‌ر خــــۆشــه پــێ بـــکه‌نـی
هـــه‌ردوو عـــاشـــق و دلــدارن
بـــۆ یـــه‌کتر شــــێت و هـــارن
بـــۆ راســـتی ئـــــه‌و بــه‌لــگه‌یه
گـــوێ بـــگره لـــه‌و نــــامه‌یــه
کــــچ
کـــوره بـــه‌سه‌رهــــاته‌کـه‌ی
فــــشه فــــشه لۆ نـــه‌کــــه‌ی
مـــنت کــــوشــــتوه به درۆیان
به مــــه‌وعیدی نـــیوه‌رۆیــان
گــــه‌ر تۆ مـــنت خۆشــــده‌وێ
مـــن هـــه‌ر ئـه‌وه‌نده‌م لێت ده‌وێ
وه‌ره داخـــوزیـــــم بــــکــــه
هیچــــکه درۆم بـــــۆ مــــه‌كــه
کـــور
کـــچــێ مـــن تۆم خــۆشــــده‌وێ
قـــه‌زاقت لـــــه‌گـیــــانم کــــه‌وێ
گـــــه‌ر بــــــاوکــــت بـبـــێ رازی
من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م بـــۆ داخوازیت
بـــه‌س ده‌ترســــــم لــــه بــاوکت
لــــه بــراکــانــت و لــــه دایـــکت
ده‌لـــێن بـرات کــــه‌ڵـــه ره‌قـــــه
دایـــکت بــــه چـــه‌قـــه چـــه‌قــه
ئـــــاخر کــه‌ی ئــــه‌مـــه حـــه‌قه
خۆ من هــــه‌ر تۆم مـــــه‌ره‌قــــه
ئــه‌گـــه‌ر تـۆشــــــم نـــه‌ده‌نــــێ
خــــۆم ده‌کـــــه‌م بــــه فـــه‌لاقــه
کـــچ
کوره قـــــه‌یـــناکـــه خــــه‌م مه‌خۆ
من هه‌ر خــــۆم دانـــــاوه بــــۆ تۆ
من رازیـــــم بــــه ســــه‌د مســقال
به‌شـــــه‌رتــی ســـه‌یـاره و مـــــاڵ
بۆ حــــه‌فــلــه‌ش ده‌چــــینه هــــؤل
بـــه تــه‌پــل و زورنــــاو و ده‌هــــۆل
جـــارێ ســــه‌یـــــاره‌ی بووکـــــێ
هــــه‌ر ده‌بـــێ به‌دلی خۆشــم بێ
کـــــه دێـمـــه ده‌ر لـــه ســــالـــۆن
یــــه‌کـسه‌ر بـــۆ نـــاو ئه‌ڤــــه‌لــۆن
کور
بـــــه‌خوا خــــه‌یالــــت خـــاوه
کــــه‌ی حه‌فــــله باوی مـــــاوه
شـــــه‌وی و شـــایی مـــاره برین
بــه‌تێـــری ره‌ســــــم ده‌گـــرین
یــه‌ک دوو ســیــنــی پــاقــــلاوه
عــــه‌یبی نـــیــیه زۆر تـــه‌واوه
لـــه‌گــه‌ل یه‌ک دوو سێ بپسـی
بـــرنـــج و شــــله بـــه قــه‌یسی
تــێـــر تێــــر بـــخــــۆ پـــاقـــلاوه
لــــه‌ســـــه‌ر حــیســـابـــی زاوا
هــــه‌ر که داوای مــــال ده‌کـــه‌ی
خـــه‌ریــــکه شـــێتـــم ده‌کـــــه‌ی
ســـــیــــاره و مـــاڵ و خـــانوو
بـۆ مـــن مــــه‌کــه بـــه بــیــانوو
کـــــچ
چـــــۆن واده‌بــــــێ داخـوزی
مـــن بــــه‌وه نــــابــــم رازی
کـــوره هـــه‌تـــیوی چــڵــــکن
وه‌ره گـــوێ بــگـــری بـــۆ من
ئـــه‌ی فشـه‌کــه‌ری ده‌م رووت
ئه‌ی ره‌زیلــــی کـــه‌لــه پووت
گه‌ر زۆریش نـــه‌بێ مه‌منوون
شووت پـــێ ناکه‌م قه‌له‌موون
خــــۆ کـــفرم نـــه‌کـــردووه
داوای مـــالــــــم کـــردووه
مافی پارێزراوه ته‌نها بۆ کوردیش لۆڤ
|
| behnam5555 |
02-17-2011 07:06 PM |
منداڵێک کردوویه‌تی به خوو هه‌موو ڕۆژێک له‌و پیاوه شیرینیفرۆشه‌ی، که شیرینی لێ ده‌کڕێ ده‌پرسێ: "خاڵه‌که تۆ ژاپۆنی؟!
ئه‌ویش ده‌ڵێ: "نا کوڕی خۆم ژاپۆنی نیم. بۆچی؟"
منداڵه‌که ده‌ڵێ: "هه‌روا!"
کابرا که ده‌بینێ منداڵه‌که هه‌موو ڕۆژێک ئه‌و پرسیاره‌ی لێ ده‌کات بڕیار ده‌دا که ئه‌مجاره بێته‌وه بڵێ ژاپۆنیم تا بزانێ بۆچی منداڵه‌که ئه‌و پرسیاره ده‌کات. بۆ ڕۆژی دوایی به هه‌مان شێوه منداڵه‌که دێ بۆ شیرینیکڕین و لێی ده‌پرسێته‌وه: "خاڵه‌که تۆ ژاپۆنی؟
پیاوه‌که‌ش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: "به‌ڵی ژاپۆنیم"!!!
منداڵه‌که‌ش ده‌ڵێ: ئه‌ی بۆ وه‌ک ژاپۆنیان ناچی؟!!!
له ناوچه‌یه‌ک عاده‌ت وایه ژن یان مێرد، هه‌رکامێکیان بمرێ، ئه‌وه‌ی دیکه‌یان له‌به‌ر ده‌رگا ده‌وه‌ستێ و خه‌ڵک بۆ سه‌ره‌خۆشیکردن و هاوده‌ردی ئه‌ولاوئه‌ولای ماچ ده‌که‌ن و ئه‌وسا ده‌چنه ژووره‌وه.
جارێک ژنێکی زۆر ناسک و له‌بار پیاوه‌که‌ی ده‌مرێ، خه‌ڵک سه‌ره ده‌گرن بۆ سه‌ره‌خۆشیکردن و ماچکردن، له ناویاندا کوڕێکی گه‌نجی قۆز و تامه‌زرۆ ده‌بێت. که سه‌ره‌ی دێت زۆر به تاسه‌وه و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ژنه ماچ ده‌کا و باوه‌شی پێدا ده‌کات و ده‌یکووشێ و به‌خۆیه‌وه‌ی ده‌نووسێنێ. خه‌ڵکه‌که ده‌چن په‌لی کوڕه‌که ده‌گرن تا له ژنه‌که‌ی دوور بخه‌نه‌وه، کوڕه‌که ئه‌وه‌نده‌ی دیکه خۆی لێ قایم ده‌کات. ژنه‌ی خاوه‌نپرسه‌ش، که وه‌زعه‌که‌ی به دڵ ده‌بێ ده‌ڵێ:
"ده توخوا وازی لێ بێنن، فه‌قیره بۆ پرسه‌که‌ی باوکیشم نه‌هاتبوو.
جارێك كابرایه‌ك مریشككی ده‌بێ مریشكه‌كه ده‌مرێ ئیتر كابراكه هه‌ر ده‌گری رۆژێك هاورێیه‌كی ده‌ڵێ ده به‌سه كاكه خۆ من باوكم مرد ئه‌وه‌نده نه‌گریام .
پیاوه‌كه کوتی: خۆ باوكت هێلكه‌ی نه‌ده‌كرد!!!
کوڕ و دایكی ده‌چن بۆ لای دكتۆر دایكی كوڕه‌كه نه‌خۆشه. دووای موعاینه كردن
دكتۆر ده‌ڵێ به كوڕه‌كه: دایكت بده به شوو
كوڕه‌كه: بۆ خاتری خوا دایكم زۆر پیره
دایك چه پۆڵه‌یه‌ك به كوڕه‌كه‌یدا ده‌دا و ده‌ڵێ ده‌مت داخه تۆ دكتۆریت یان ئه‌و؟!
هه‌ر سه‌یاره‌یه و ناوێکی هه‌یه له کوردستان... ڕۆژێک حادیسه‌یه‌کی گه‌وره ڕووده‌دا، که‌سێک ته‌له‌فون ده‌کا بۆ پۆلیس و ده‌ڵێ : قوربان سێ ماشێن ته‌سادوفیان کردووه، ئه‌ویش ده‌ڵێ ماشێنه‌کان چین؟ کابرای ده‌ڵێ قوربان که‌ریم کابانێک و مه‌رزییه‌یه‌ک و وه‌نه‌وشه‌یه‌ک خۆیان کێشاوه به‌یه‌کا، ئه‌ویش ده‌ڵێ جا توخوا ئه‌وه ته‌سادوفه یان کۆنسێرتی گۆرانییه...
هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له گیانی پاکی مامۆستا عه‌لادین سه‌جادی، له یه‌کێک له به‌رگه‌کانی ڕشته‌ی مرواریدا ده‌ڵێ به گشتی پیاو چوار جۆرن:
هه‌یه پیاوی کوڕی پیاوه..
هه‌یه پیاوی کوڕی سه‌گه..
هه‌یه سه‌گی کوڕی پیاوه..
هه‌شه سه‌گی کوڕی سه‌گه..
|
| behnam5555 |
03-22-2011 07:46 PM |
کۆڵه‌باگردێن
ئه‌گێڕنه‌وه که تایه‌ربه‌گی...شه‌و به ره‌عیه‌تێکی خۆی ده‌ڵێت:"
:به‌یانی بۆ کارێک ده‌تنێرم بۆ "ئاڵمانه".
:به سه‌ر چاو قوربان!
به‌یانی زوو کابرای ره‌عیه‌ت له‌گه‌ڵ بانگی به‌یانی دا له ماڵ ده‌چێته ده‌ره‌وه و به‌ره‌و ئاڵمانه" ده‌ڕوات.
ده‌گاته ئه‌وێ و ده‌چێته لای خانی گه‌وره.
: قوربان تایه‌ربه‌گ منی ناردووه بۆ خزمه‌تی جه‌نابت!
:بۆچی؟
:نازانم قوربان!
:چۆن هیچی نه‌وتووه!
: قوربان من هیچم نه‌وت و ئه‌ویش هیچی نه‌فه‌رموو!
:ئه‌ها خۆم ئه‌زانم!!
:ئاده‌ی باگردێنه تووه‌که‌ی بان ته‌نووره‌که‌ی بده‌نێ!
کابرای ره‌عیه‌ت باگردێن له کۆڵ ئه‌نێت و به‌هه‌ر زه‌حمه‌تێک ئه‌بێت له هه‌موو هه‌ردێکۆ ئه‌گاته به‌رۆ.
: قوربان باگردێنه‌که‌م هێنا!
: باگردێنی چی هه‌تیو ئه‌وه له به‌یانیۆ له کوێ بووی؟
: قوربان چۆن باگردێنی چی جه‌نابی خان فه‌رموویان ئه‌مه‌ی بۆ ببه!!
تایه‌ربه‌گ ئه‌زانێت چ ده‌نگو باسه ده‌ڵێت:
:هه‌تیو خۆ من باگردێنه گه‌وره‌که‌م وت!!
دیسانه‌وه‌باگردێن ئه‌ده‌نۆ به کۆڵی ئه‌و بێچاره‌دا!!!
|
| اکنون ساعت 11:23 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)