| behnam5555 |
11-07-2010 07:58 AM |
كه‌روێشك
كه‌روێشكێكی زۆر ئازام
له ناو باخ و سه‌رڕێگام
گێزه‌رم زۆر پێ خۆشه
ده‌رمانی بیر و هۆشه
خۆزگه منیش وه‌ك شیلان
یاریم ده‌كرد له كۆڵان
ده‌چوومه قوتابخانه
فێرده‌بووم ئه‌م شێعرانه
دنیامان زۆر شیرینه
وه‌ك نه‌بات و هه‌نگوینه
ئیمه ده‌ڵێین گۆرانی
بۆ خۆشی و كامه‌رانی
|
| behnam5555 |
11-07-2010 08:04 AM |
نه ورۆز
سه ری ساڵه و به هاره
وه رزی گوڵ و گوڵزاره
چیا سه وزی پۆشیوه
سه حرا به گوڵ نه خشیوه
كانی گه ش و پڕ ئاوه
شادی بۆمان هێناوه
چۆله كه ده جریوێنێ
گۆرانی خۆش ده خوێنێ
به فر نه ما له شاخان
گوڵ پێكه نی له باخان
به زم و شایی نه ورۆزه
ڕۆژێكی زۆر پیرۆزه
نه ورۆز جه ژنی كوردانه
رۆژی رزگاریمانه
دڵمان هه ر وه ك به هاره
پڕ له گوڵی نازداره
به خێر بێی نه ورۆزی جوان
شادی دڵی هه موومان
به م ئاگره پیرۆزه
جه ژنمان پڕ له سۆزه
ژیان بۆمان به رێزه
پڕ له جوانی نه ورۆزه
|
| behnam5555 |
11-07-2010 09:13 AM |
پشیـله
پشیله‌ی جوانی خاڵ خاڵ
تووك نه‌رم و نۆڵی چاوكاڵ
گوێ كورت و سمێڵ قیتی
وریا و به هۆش و زیتی
خۆشه میاوه میاوت
جوانه بریقه‌ی چاوت
به ڕۆژ هه‌تا ئێواران
له‌بن دار‌و دیواران
خۆت مات ده‌ده‌ی له مشكان
له جووجه‌ڵه‌ی مریشكان
دایم خه‌ریكی ڕاوی
سمێڵ قیتی فێڵاوی
|
| behnam5555 |
02-02-2011 09:40 PM |
سارۆ
سه‌یری مشکه چکۆله
له‌به‌رچی ئه‌ونه حۆله
رۆژێ بێ پرسی دایه
ئه‌چێته ده‌ر بۆ کایه
پشیله‌ی نه‌ئه‌ناسی
نه‌یبیستبوو له باسی
له چاوه زیته‌کانی
له چنگه تیژه‌كانی
|
| behnam5555 |
02-02-2011 09:41 PM |
كاژیلـه
به‌ع و به‌ع و به‌عیله
به‌من ده‌ڵێن كاژیله
گوێچكه‌م خاڵ خاڵ و جوانه
راده‌كه‌م له‌و كۆڵانه
له‌گه‌ڵ ئارام و سارا
ده‌چم بۆ ده‌شت و سه‌حرا
له مێرگ و سه‌و‌زه‌ڵانی
له گوێ جۆگه و سه‌ركانی
ده‌كه‌ین «قلانه قریوه
هاوینه وه‌ختی جیوه»
ئارام به‌دار ڵێم ده‌دا
سارا ئاوم پێده‌دا
ئه‌مين گه‌رديگلانی
|
| behnam5555 |
02-02-2011 09:43 PM |
زه‌رده‌واڵه
وریا شاری زه‌رده‌واڵه
تا زوه‌ڕاكه‌له‌و ناوه
ئاڵۆسكاون له‌سه‌ر چزن
زه‌رده‌واڵه‌زیانه‌خرۆن
به‌ڕۆژیشا دێین و ئه‌چین
وریا هه‌ردووكمان بێزارین
مه‌ڵێ: (سیره‌گۆشتم تاڵه
به‌جووته‌گه‌ر هه‌وڵێ بده‌ین
جارێ با هێمن بنه‌وه
له‌سه‌ر پلێ گۆشتی جگه‌ر
ئه‌وسا هه‌ر به‌یه‌ك لووتی
پێ سیره‌سیره‌سیره‌ی دوژمن شاپڵیته‌ی
بۆ هه‌ڵ‌ئه‌كه‌ین ئه‌وه‌ی كه‌ما سه‌ری زستان
جا وریا ئه‌وسا من و تۆ
له‌سه‌ر ده‌رگای حه‌وشی ماڵه
شاره‌كه‌یان ورووژاوه
په‌لامار ئه‌ده‌ن، ئه‌گه‌زن
ترێی میوه‌كه‌مان ئه‌خۆن
ئه‌بێ سه‌رمان دانه‌وێنین
تووشی یه‌ك ئێش و ئازارین
شه‌قێ بده‌له‌و منداڵه)
زه‌رده‌واڵه‌له‌ناو ئه‌به‌ین
بۆ خۆیان بنشینه‌وه
كۆمه‌ڵ ئه‌بن بێ‌ده‌ردی سه‌ر
ئه‌و كۆمه‌ڵه‌له‌ناو ئه‌چێ
كه‌شه‌و داهات ئه‌خزێته‌كون ته‌خت و تاراجی تێك‌ئه‌ده‌ین ئه‌یانكوژێ له‌ڕێگه‌و بان
سه‌ربه‌ست ئه‌بین له هات‌وچۆ
|
| behnam5555 |
02-02-2011 09:45 PM |
ته‌خته‌ی ره‌ش
ئه‌ی ته‌خته‌ی ڕه‌ش،ته‌خته‌ی پۆلم
وه‌ك ئاسمانی شه‌و ڕه‌شی
به‌ئه‌ستێره‌نه‌زانی وێڵ
رێ ده‌رئه‌كا به‌چالاكی
منیش وێڵم تۆی ڕابه‌رم
نه‌زانێكم له‌م دنیایه
ئه‌و ئه‌ستێره‌ش ته‌باشیره
بۆم ئه‌بارێ وه‌كوو ته‌رزه
تۆی گه‌ردوونی ئامۆژگاری
به‌ورشه‌ورشی سپیایی
تا تۆم هه‌بێ له‌به‌ر چاوم
ئه‌ڕۆم ئه‌ڕۆم به‌ره‌و ئاسۆ
ئه‌وسا بیرم وه‌ك كشت‌وكاڵ
ئاودێری سه‌وزایی گۆلم
باوه‌شی ئه‌ستێره‌ی گه‌شی
ئه‌ڕوا شه‌وانی گه‌شت و گێڵ هه‌تا ئه‌گاته‌ڕووناكی
ته‌خته‌ی ڕه‌شی به‌رامبه‌رم
ئه‌ستێره‌م له‌ڕووی تۆدایه
مرواری مامۆستای ژیره
نرخی یه‌ك به‌یه‌كی به‌رزه
دنیای هونه‌ر و زانیاری
بۆم ڕاماڵه‌تاریكایی
هه‌رگیز ناوه‌ستێ هه‌نگاوم
تاكوو ئه‌گه‌م به‌ڕۆژی نۆ
لێی ئه‌چێژن گه‌وره‌و مناڵ
|
| behnam5555 |
02-02-2011 09:47 PM |
به‌به
به‌به! به‌به‌بچكۆله
بنوه‌له‌ناو جۆلانه
دایه‌ده‌ستی گیراوه
منیش هه‌رچه‌ن مناڵم
هانێ مووروو ها خرخاڵ
به‌به! پێبكه‌نه‌ژیر به
ئه‌م گریان و هاواره
كه‌گه‌وره‌بووی به‌به‌گیان
ئه‌وسا دایه‌و مه‌مۆله
مه‌گری مه‌گری به‌رخۆله
گه‌رم و گوڕه‌هێلانه
منی لای تۆ داناوه
خه‌ریكی ئیشی ماڵم
ها بابه‌تی گڕ و گاڵ
به‌س چاوه‌ڕوانی شیر به
پیشه‌ی كفت و بێ‌كاره
دادێ نابه‌خشێ گریان
خه‌وه‌خه‌وه‌به‌رخۆله
ع. شە ونم
|
| behnam5555 |
02-02-2011 09:49 PM |
چۆله‌كه
جووك جووك چۆله‌كه
به‌له‌رزه له‌رزی باڵا
ئه‌ڵێ وه‌ك تۆ مناڵم
خۆ تۆ خاوه‌نی هه‌ستی
بۆچی به‌رد ئه‌هاوێژی؟
جووك جووك ئه‌ی هاوار
بۆ سه‌ر ئه‌ڕوانم داڵه
جووك جووك دانی ئاش
گیاندارێكی بێ‌هێزم
چۆله‌كه‌بچكۆله‌كه
دیاره‌كه‌وته‌سكاڵا
زه‌ڕنه‌قووته‌ی ئه‌مساڵم
هه‌وڵ ئه‌ده‌ی بۆ سه‌ربه‌ستی
خوێنی پاكم ئه‌ڕێژی؟
دۆستم نییه‌سه‌روخوار
خواره‌وه‌شم مناڵه
كه‌وته‌به‌ینی دوو به‌رداش
كه‌س ناڵێ ئه‌تپارێزم
|
| behnam5555 |
02-02-2011 09:52 PM |
جۆلانه
جۆلانه‌ی با جۆلانه
وه‌ك باڵنده‌ی هێلانه
بمبه! بمبه! بۆ سه‌ر دار
بۆ نه‌خۆش و په‌رێشان
جۆلانه‌كه‌م جۆلانه!
بمبه‌به‌ره‌و به‌رزایی
وه‌ك باڵنده‌ئه‌خوێنم
بێ باڵم، بچكۆلانه
بفڕه! بفڕه! جۆلانه
له‌وێ سێ‌و ئه‌خه‌مه‌خوار
بۆ هاوه‌ڵ و بۆ خوێشان
بفڕه‌وه‌ك ئه‌و مه‌لانه
له‌وێ ئه‌یكه‌م به‌شایی
سه‌ربه‌ستی خۆم ئه‌نوێنم
|
| اکنون ساعت 04:06 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)