- -
شعر كردي ...
(
http://p30city.net/showthread.php?t=12987)
behnam5555 |
07-19-2010 02:06 PM |
به‌ر له‌وه‌ی ببیه ئاسکی هه‌تاو و
مه‌رهه‌مێ
به‌ر له‌وه‌ی به باڵات هه‌ڵبڵێم و
سڵاوێ
پێش له هاتنت و
دۆزینه‌وه‌ی رووخسارت له تیشکی هاوێنه
و به‌ر له‌م ساته بێده‌نگییه
ده‌نگت
ره‌نگت
مه‌شاره‌وه له من و
مه‌دزه‌وه له تیشکی هاوێنه و
تروسکه تروسکی چاوی کانی
من ....؟!
من که سه‌رداری شار نیم
من که پۆلیسی سه‌ر شه‌قام نیم
کانی ....؟!
کانی که نه به‌حری گێژاوی ئه‌م خه‌ڵکه‌یه و
نه شاڵاوی زامی دڵی پڕ له کوڵی میلله‌ت!
خۆزگه زانیبات ئه‌مڕۆ من و کانی داخدارین
ئه‌مڕۆ پرسه و ماته‌مینی خاکه و
شین و گابۆڕی درخته‌کان
تۆ بڵه‌ی بکووژ هه‌تاو بێ؟
تۆ بڵه‌ی زریان یا پیره شه‌ماڵ بێ؟
تۆ بڵه‌ی ده‌نگی شکانی هاوێنه و شانه و کلچۆک و درزیله و کرمه‌ک له سه‌ر کانی نه‌گاته گوێی مردووی هه‌رد؟
ئیتر هه‌رگیز بڕوا مه‌که
هه‌رد ماته مات
ئه‌مجاره‌یان ده‌نگت، ڕه‌نگت بده نیشان
به‌ڵێن بێت دوایین داوای من و کانییه
من و بیره‌وه‌ری به ئاکام نه‌گه‌یشتووی هه‌ردی مردوویه
ئیتر نه شێعرێک له ده‌می من ده‌بیسی و
نه کانی به زوڵاڵ و نه هه‌رد به پته‌وی جاران دێنیه‌وه یاد
که‌وا بوو ئه‌مجاره‌یان له سه‌ر سینگی هه‌ردی مردوو
هه‌ردی جوانه‌مه‌رگ
هه‌ردی له خوێن گه‌وزاو
ده‌سته گوڵێک بچنه و
هیچ مه‌ترسه،
من ره‌قم له هه‌ڵمیسینی گوڵی سیس و مردوو نییه
به‌س زووکه و وه‌ره
پێ توند بخه سه‌ر سینگی هه‌رد و
ته‌نیاتر له ده‌نگی شه‌و و ماسی
بگه کانی
بگه هه‌رد
بگه من.
|
behnam5555 |
07-19-2010 02:34 PM |
http://upload.wikimedia.org/wikipedi...ree_Clouds.jpg
له‌م پاییزه هه‌واڵه دا
چێشتانێک هاوده‌می خه‌یاڵێکم، که
داماوتر له ده‌نگی زیقه‌ی تازه بووکێک و ده‌نگۆتر له هووریای پیاو بوونی کوڕێکه
له‌م بێ چوارچێوه‌ی چێشتاناندا:
کوڕێک، دایکێک، باوکێک و ده ئاکامدا شۆخێک
شوێن:
هه‌ر شوێن یا مه‌ڵبه‌ندێ ....
یا خوود له شوێنێک ده‌کرێ چیاش، داریش، زه‌ریاش، لووتکه‌ش ببێت
به‌و مه‌رجه‌ی:
چه‌ند هه‌نگاو قووڵتر له دڵی ساردی هه‌رد بێت یاکوو نه‌بێت
هه‌ڵبه‌ت، ته‌مه‌نیش بۆی هه‌یه خولیای چرکه‌یه‌کی‌تر بێت
له‌م ئێواره شێعره‌دا،
گه‌ڵاکان به‌په‌له‌ترن نین له هاتنی وه‌رزه نافه‌رمیه‌کان
شۆخێک هه‌موو شه‌وانی هه‌ینی سێ نووکه لێده‌دا:
1- پاییز بووکی ده‌وێزمه‌ی خۆرهه‌ڵات نییه.
2- پاییز سه‌ره‌تایی ڕامووسه فه‌رمیه‌کانه.
3- پاییز ڕاسته‌قینه‌تره له باڵام.
ئه‌و به درێژایی ڕۆژ شه‌و ده‌نوێنێ و
لایی لایی بۆ ئه‌ستێره‌کانی سه‌ربانیان ده‌کات
کوڕێک له ئۆتۆپیای پیاوه‌تی خۆیدا
سێ جار دایکی له وێنه‌یه‌کی بێ چوارچێوه‌دا ده‌بینێ
که باوکی باوه‌شی به سه‌ر داگرتووه
پاییز، چ گه‌رمێن و کوێستانێک ده‌کات به گه‌ڵا هه‌مه‌ڕه‌نگه‌کان
بیر که‌وه پاییز
بۆ ماوه‌یه‌ک بیر که‌وه پاییز
باوکێک له‌م به‌ری شه‌قام پێده‌که‌نێ
باوکێک له یه‌که‌مین شه‌قام تێپه‌ڕ ده‌بێ
باوکێک به‌ڵکوو هه‌رگیز تێپه‌ڕ نه‌بێت، پاییز! ...
|
behnam5555 |
07-19-2010 02:36 PM |
پاڵێوراوی وڵاتی جوانی
له سه‌خڵه‌تی به‌رزایه‌کان
دروانمه داوێنی ئه‌وینه‌وه
هه‌ر لێره وه . . . .
له سه‌خڵه‌ت
ده‌رک به ده‌رکی گژه‌بـــــــــا
تا دۆزینه‌وه‌ی کاره‌سات
له ڕوانینی چرکه دا
بۆ ساتێک
هه‌ر بۆ ساتێکی هه‌رمان
خۆ بۆ ئامێز ئه‌دزمه‌وه
له پێکدادانی ئه‌م هه‌رێمه دا
له‌نجه ، له‌نجه
سه‌قامگیر ئه‌بم
بۆ تۆڵه وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ماچ
بۆ ڕوانینی ئه‌وینێکی سێحراوی
بۆ مووچڕکی هه‌ست
خۆزگه‌که‌م . . . .
له په‌راوێزی نامۆیه‌تی
مه‌لوول ، مه‌لوول
ڕێ ئه‌پێوم
تۆش . . . .
پاڵێوراوی وڵاتی جوانی
چرکه ماچی خه‌وتوو له ئامێز
پسپۆری چۆنیەتی ژیان
ورد ، ورد
له به‌رزایی
له دراوسێی گژه‌بــــــــا
له ته‌ماڵی تۆڵه
زانکۆ خەلیفە
|
behnam5555 |
07-19-2010 02:38 PM |
ئێستاش دراوسێتم گه‌وره‌م !
له بانگهێشتی وه‌رزی ساڵه‌وه
گه‌ڕۆکترین وشه‌ی پێخواس
له شه‌ق نه‌شکاوی ڕوومه‌تی کاڵ
میوان ده‌بوو
ئه‌و جاریش بۆی ده‌دوا
زه‌ر‌یــــا ،
تیشک ،
بــــڕوا ،
دوا جاریش هیــوا
له هاتنی
ئاشتیــترین ڕه‌هێڵه‌ی دوو پاتی باران
زه‌ریا نه‌خشا و لیپتر له جاران خووسا
تیشکاوێژی هه‌تاو چ چراخانێ بوو ...
تا قه‌ڵه‌شینی ته‌ختی به‌رده‌وه
خۆشی بوو به میرئاوی زه‌ریا
له گه‌ڕیانی گوڵه به‌ڕۆژه‌ی هورووژم
تا کۆچه‌رترین مه‌لی نه‌گه‌ڕاوه
له حه‌سته‌می لووتکه
له ژێــر هه‌ڵۆڵه تراوکه به‌ردێ
له هه‌ر قووچ بنێ و
ئێستاش دراوسێتم گه‌وره‌م !
زانکۆ خەلیفە
|
behnam5555 |
07-19-2010 02:41 PM |
گاڵتەتر له ئەوین خۆتی خۆت
بەر له خۆر ئاوابوونی زەمان و
وچانی سارەوانی نەهێنیەکان
لە پێش چەخماخەی بریسکەکان و
ڕەهێڵەی بارانی بە کژ دا چوو
هاتمەوه بۆ .....
کۆڵانی خاتر جەمیتان
بێ زیقەتر له جاران
پێتان دا دەڕوانم
تا مناڵانی حەوشه و
تەنانەت تا ئەو سەری دارستانەکەش .....
ئەی نابینن گەردەلوولی هەرووژم
گەڕلاوێژەی هەرێم دەدات ؟
چ گاڵته و گەپێکه گه‌ردوون
که سپه‌ینان چاو ده‌ترووکێنی
نا ....نا..... چڕکەی سەر لێشێواو منم من
له خەیاڵ ..
خۆزگە مناڵانی حەوشەش بیریان دەکردەوە
تا منیش لاویه‌تیم دابا دەس گژە باااااااااااا و
ببام بە جوان سواری خاتر جەمی
ئاخ .... کە بێ حەیایت منی کوشتوه
ئەی کێوەکەی گاڵتە و گەپ ، لە دەروون
ئەی له من خۆشەویستر لە خۆت
مناڵانی حەوشەش ....
دەستەمۆ دەستەمۆ له هەبوون
من شەرت پەڕیوی کام ئاغا بووم
کە بنکەی سپەینانت بەهار بەند بووووو ؟
بێر دۆشی کام ئاغا بووی
ئەی لە خۆت خۆشەویستر له من
ئێستاش .......
بووکه سوورەکەی دانی ئێوارانی
که هەموو چێشتانان زێـــڕ وشانتە و
پێخەڤت تەڕتره لە خۆت
ئەی تێکەڵاوی ڕەشبەڵەک ..
گاڵتەتر له ئەوین خۆتی خۆت
مناڵانی حەوشەش ...
چ ڕاوڕاوێنێکیانە بە دار ئەسپەکە
قەمچیان گەڕەڵاوێژەی هەرێم
ڕکێفیان گەردەلوولی هەرووژمه
من هاتمەوە ....
بەر لە گیرانی خۆر و
خەرمانەی مانگی سپەینان
بەر لە تۆش !
زانکۆ خەلیفە
|
behnam5555 |
07-19-2010 02:42 PM |
ته‌رمی ونی تۆ
ساڵیانێکه خه‌ونی په‌پووله پاییزه‌کان
له هه‌ڵمه‌تی کامووسه‌کان
بێ ده‌رفه‌تانه ، هه‌ستم ئه‌داته‌وه
گه‌رده‌لوولی مژاوی ، داسه‌پاوتر
له ده‌نگی زرمه زرمی پۆستاڵی شه‌وێک .........
ئاخ ......
که ناتوانم بتگونجێنم
له دێڕی هیچ ڕاگه‌یاندنێک
خه‌ونی حه‌رامی ئه‌م کرده‌وه
خۆ له ته‌نیایی شه‌ویش نادات
به چ هه‌ستێ له سه‌رت بدوێم ؟
به کام فۆلکلۆری جافایه‌تی بتلاوێنمه‌وه ؟
هاوارت ، ئه‌م هۆره‌یه که چیا ، چیا ئه‌یهۆنمه‌وه
که‌چی چیاش پێی ده‌نگێکی ئاسایی‌یه !!
ئاخ .....
کۆرپه‌که‌م
کۆرپه ساوایه‌که‌م
نێوی دڵه‌که‌م
له کازیوه‌ی سبحه‌ینان بیستمی
هێشتا فرچکت نه‌گرتبوو
به ژه‌کی مه‌مکی دایکێکی تینوو
خۆم با‌نگم به گوێدا خوێندی
که چی تۆش ، چێشتانان لێم بــزر بووی
ناوت ، ناوی دڵداری ئه‌م هۆنراوه‌یه بوو ،
تۆ له کاتێک بزر بووی ........
که گیا و گوڵ و دار و ده‌وه‌ن و باخ و بێستان و په‌رژین و ......
چاوه‌ڕوانی سیله بزه‌ی تۆ بوون
نێوی دڵه‌که‌م
ئه‌م ژماردنه‌ش ڕوو ده کۆتایی‌یه ، تا
ته‌رمی ونت بنێن له‌م دار بازه‌له و
شه‌وقی دیتنی خۆ و خێڵه‌که‌ت هه‌ڵده‌گرین
بۆ کاتی مزگێنی کۆچمان
که تۆ په‌پووله‌ی و
ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ش کفنی دڕاوت.......
زانکۆ خەلیفە
|
behnam5555 |
07-19-2010 02:55 PM |
"با"
چاوەکانت دا به دەست "با"
بسکەکانت
لێوەکانت
هەناسەکانت
گشتیان بۆنی "با"یان لێدێت
شپرزەی کردوویە "با"
له خۆتی یاخی کردوویە "با"
"با" کارەگەری تەواوی بە سەرتا هەیە
پەلکێشی کردوویە "با"
باڵاتی بردووە "با"
وەرە بە با بڵێ:
لێت گەڕی
نە با دەدەورت گەڕێ
نە تیتۆڵت دادڕێ
نه گۆشت، تا سەری ئێسقانت هەڵدڕێ
نەبا دەفتەری شێعری منیش بدڕێ
دەوە رە بڵێ:
دەستم لە کۆڵ کەوە "با"
بابتوانم تەنیا نەفەسێ،
تەنیا هەواڵێ،
بنێرمە ئەوان ......
کە باڵندن..........
دەبن
دەژین
کۆچی گەرمێن دەکەن
کۆچی کوێستان دەکەن و
کۆچ دەکەن
بڵێ:
بابتوانم بۆ یەکجار دراوسێ
هاو نەفەسێ
بابگرم هەڵاڵەی بەختی خۆم لە دەم گوڵێ
چاوەکانت مەدە دەست "با"
دەستەکانت با بۆنی گەردەلوول نەدەن
بسکەکانت با شەماڵی و زریانی نەبن
لێوەکانت تامی وەعدەی "با" نەدەن
هەناسەکانت دەنگی هاشە و ویزه نەدەن
وەرەوە
بە هەتاو بڵێ:
ئەو "با"یەی کە تۆی لێ ستاندم
هەناسەتی برد بۆ نێو هەورەکان
ئەدمی کردی لە نوقمایی زەریاکان
هەڵی داشتی بۆ نێو زەوی و شێوەردەکان
یا حاشاری دای لە منی بەستە زمان
بەرەوە
بەرەوە
قەیدی ناکا بەس وەرەوە
خۆت حاشار مەدە لە چاوی شەو
شەو ڕەنگی پەپوولە نییە
شەو فێنکایی ساڵانی نییە
شەو بە کێوە زامی من
ئازیز
دڵ مەگۆڕە
چاو ببڕکێنە
جووڵە مەکە
"با" بە گژت دادێ
"با" پێخواسە، شارت بە سەردا دەڕووخێنێ
"با" ڕەشە، شەوت بەسەر دێنێ
شەو .... !
شەو .....!؟
شەو ترپەی لاقی هەردووکمانی ناسی
دای لە هەڵڵا ...
ئاخر شەو کوڕی بایە
شەو نەوەی گەردەلوولە
شەو پشتاوپشت دەگەڕێتەوە ئەهریمەن
یاری شەو ئەم ڕۆژانە "ڕنوو"یە
ئازیزم ....
هیچ دەزانی یەکەم ڕازداری عەشقی مۆم ڕنوو بوو؟
ئەوەی مۆمی کوژاندەوە بۆ قوربانی شەو ڕنوو بوو؟
ئای ڕنوو ...
ئای قوربانیە سەر شێتەکەی شەوی ڕەش
ببوورە ...
با ڕنوو تێکەڵی ئەم "شەونامە"یە نەکەین
ڕنوو پیرۆزە، کە "با" لێی گەڕێ
ڕنوو هێمایە، کە هەورە تریشقە تێمیسکی پێ نەکات
ئازیزم...
هیچ دەزانی
"خەو"یش زادەی شەوە؟
بەستەڵەکە، ساردە، سووکە؟
خەو چاوەکانتی لە من حاشار دا....
خەو خەونی دابڕانی تۆی پێوەدیم
خەو بە یەکجاری تۆی دا بە دەست ڕنوو
دا بە دەست شەو
دا بەدەست گەردەلوول
دا بەدەست ئەهریمەن
دەوەرە بە حەیران ....
چاوەکانت خەو ڕاویان نەکات
دڵت شەوی بەسەر نەیەت
هەستت گەردەلوول نەیبات
ئەهریمەن، بە باڵات فێر نەبێت..
ئیتر کاتی خەوە ....
خەو دات نەگرێ....
بە حەیران!
زانکۆ خەلیفە
|
behnam5555 |
07-19-2010 03:07 PM |
تافگه(ئاوهه لدیری)
قه سه مت ئه ده م به خوای هه زار ناو
تافگه ی نیاسر جوانه یا ئه مه ی ناراو
سه رم سرماوه من له ئاوی سه یاران
ئه مه سیروانه یا سه ده که ی کامیران
ناراو زور خوشه بو گه شت وسه یران
سروشتی جوانی خه لک ئه کا حه یران
سوین به خوای گه وره ئه م ئاو و به رده
ساریژ و ده وای دله که ی پر ده رده
کوردی به خیره ت هاوریی که ژو کوئ
تا کوردستان هه س نه چی بو هیچ کوئ
من داوا ئه که م له گشت خه لکی کورد
ئه م تافگه بوینن له گه وره و له ورد
(هاوار) خه لکینه نه کا له بیرمان بچئ
سه یرانی کوردستان‌مان به رله هه م‌و جئ
شیعر:ماردین محمدزاده
|
behnam5555 |
07-19-2010 03:12 PM |
له سه‌ر خه‌ونی با ئه‌ڕوێین
ڕۆژانی به‌ر له تۆم
ده‌گێڕمه‌وه بۆ به‌فر
به‌ڵام به‌فر ئه‌م به‌فره
سپی ئه‌گه‌ر نه‌بایه
بڕچایه‌ت له کڕێوه‌ما.
ده‌ستی پێ‌کرد له منی چه‌رمه‌ڵه‌وه بارانه‌که
له هه‌موو وه‌رزێکتا ده‌کۆچم و
ڕێبوارێکی به به‌زه‌یی
له سکووتا
به هێشوێ ترێی غه‌ریب
منداڵیمی به‌ڕێ کرد و
له ناو سه‌رما باران ڕوا.
ئای شه‌رابینه
ئه‌فسورده‌ترم له ساتی دوایین تیری باڵای باخ
ئای خه‌ونه‌کانی وه‌رزی نووسینم
کازیوه ساتێک تا تماشای ته‌مه‌نم ته‌مه و
که نامبینن!
ده‌مه‌و کۆچ بوو که پاییز بوو
کوڕێکی گه‌نجی گوندنشین
هه‌ڵه‌بجه‌ترین خه‌ونی خۆی ده‌چریکاند
که نه‌مزانی!
هه‌تا کووچه پڕاوپڕم
له وه‌نه‌وشه
هه‌تا شه‌قام
من بانگه‌وازی بارانم
ڕه‌زه‌وان له دووم ده‌گه‌ڕێ و
مه‌ستانه ئه‌مخوێنێته‌وه
بۆ شه‌و و شیراز و شاره‌زوور.
که نه‌بووی تۆ
له لاپه‌ڕه‌یه‌کی گریاودا
وێنه‌ی دره‌ختی شێعرێک
شه‌ماڵ شانه‌ی ده‌کرد
منیش هه‌م ئاواز
تا دوایین وه‌رزی با هه‌م ئاواز
هه‌نگاوێک و هه‌نگاوێ تر
تۆفانه‌که هه‌ڵی کرد و
دایکم له منا سه‌رڕێژ بوو
که ناتوانی شه‌راب بیت و له ده‌فته‌ری خه‌ییامێکا
بنووسی مه‌ست
بوه‌سته تا خۆم دێم و
که منداڵ بووم
شۆڕه‌بیه‌ک سه‌ربازی چۆم
شێخه‌که هه‌ر له سێبه‌ریا
نوێژی ئه‌وت و
به‌رماڵ و قلیان و جگه‌ره
جه‌غزی دووکه‌ڵ له یه‌که‌مین ده‌نگی مه‌رگ.
بۆ دووکه‌ڵم و
ئای چه‌نده دووباره
سێوزه‌مینی سوورۆ کراو و
وڕینه‌ی لار و خوار
وه‌ک بزاڤی پێچاوپێچی ئه‌م شێعره
له بیستنی ئه‌ودا
وه‌ک پڕپڕ سه‌وزایی قه‌ده‌غه‌نی وێنجه و
ئیشتیای تووڕه‌ی ئه‌م مێگه‌له.
له سه‌ر خه‌ونی با ئه‌ڕوێین و
ئێواره‌یه و
هه‌تا هه‌تایه هه‌ر لێره‌ین
تۆ په‌نجه‌ت له وه‌نه‌وزی با وه‌رده و ئێواره.
که نازانی چه‌ن حه‌ز ناکه‌م
له سه‌ر ده‌رکه‌ی ئه‌م ڕیزه ماڵه
ئه‌و وه‌خته‌ش هه‌ر نه‌تده‌زانی
هاو کورسیه‌که‌مان هه‌ر ده‌یگوت:
"باوکی من قه‌سابه"
دوای پرسیاری مامۆستاکه.
ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش
کچانی گونده‌که
ئه‌مکێڵن سوور و
جار و بار قاوه‌یی
تۆش به ته‌نکه پاییز دامپۆشه و
به هه‌نگاوێکی سوورا و سوور
ئه‌م گۆزه‌یه هه‌ر خه‌ییامه و
سوور سوور
هێنده لێم ڕوونه
به قه‌د بێ وه‌نه‌وشه‌یی ئه‌م شاره
وا چاکه ئیتر من خه‌ونی سوور پێستێکی شاعیر یان
شاعیرێکی سوور پێست ده‌مبینێ و من ئه‌وم
من ئیتر...
شاخه و شاخی هه‌ناسه‌ت ده‌پشکنم و
چ زیندووم.
عه‌لی حسه‌ینی
وه‌رگێڕدراوی ئه‌م شێعره بۆ ئینگلیزی ساڵی ۲۰۰۶ له گۆڤاری په‌ویتری فیش له ئامریکا بڵاو بوه‌ته‌وه.
|
behnam5555 |
07-20-2010 07:19 AM |
چه‌ند كۆپله شيعرێكی نوورانی شێركۆ بێ‌كه‌س
1
كه‌ركووك
شه‌هيده‌كان
شه‌وێك به‌يانێكيان ده‌ركرد
دايان به "با" و ئه‌ويش بردي
داي به "كه‌ركووك"
نووسيبوويان:
ئێمه له‌به‌ر چاوی تۆ بوو
گه‌يشتينه ئه‌وه‌و دنيا.
گه‌ر وا بڕوا
ره‌نگه په‌شيمان بينه‌وه
له شه‌هيدبوون!.
گه‌ر وا بڕوا
ئه‌مجاره‌يان
ئه‌م مێرده‌گوله‌ی عێراقه
هه‌رگيز ده‌ستت لێ به‌ر نادا و
جارێكی دی
ناچيته‌وه
بۆ لای "سه‌فين"!
2
وه‌ڵام
له دوای خنكانی "هه‌ڵه‌بجه"
سكاڵايه‌كی درێژم نووسي بۆ خوا
به‌ر له خه‌ڵكی
بۆ دره‌ختێكم خوێنده‌وه
دره‌خت گريا!
له په‌ناوه، باڵنده‌يه‌كی پۆسته‌چی
وتی باشه كێ بۆت ئه‌با؟!
گه‌ر به ته‌مای منی بيبه‌م
من ناگه‌مه عه‌رشی خودا!.
بۆ شه‌و دره‌نگ
فريشته‌ی ره‌شپۆشی شيعرم
وتی تۆ هيچ خه‌مت نه‌بێ
من بۆت ئه‌به‌م هه‌تا سه‌رێ
تا كه‌شكه‌ڵان
به‌ڵام به‌ڵێنت ناده‌مێ
خۆی نامه‌كه‌م لێ‌وه‌رگرێ!
خۆت ئه‌يزانی خوای گه‌وره
كێ ئه‌يبينێ؟!
وتم: سوپاس .. تۆ هه‌ڵفڕه!
فريشته‌ی ئيلهام هه‌ڵفڕی و
له‌گه‌ڵ خۆي‌دا سكاڵای برد..
رۆژی دوایی كه هاته‌وه
سكرتێری پله چواری نووسينگه‌ی خوا
"عوبه‌يد" ناوێ
هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان سكاڵا و
له دامێندا
به عه‌ره‌بی بۆی نووسيبووم:
گه‌وجه بيكه به عه‌ره‌بی
كه‌س لێره كوردی نازانێ و
نايبه‌ين بۆ خوا!
3
قاپێ شه‌راب
قاپێ شه‌رابی رووممانی
ئه‌گه‌ڕايه‌وه بۆ سابڵاخ
رووی تێ‌كردم: ئيشێ؟ كارێ؟
راسپارده‌يه‌ك، چيت هه‌يه؟
وتم ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌نده
كه گه‌يشتی
لای "هێمن" ببه به ميوان
با پێش هه‌موو كه‌سێ ئه‌و
سه‌رت بادا و هه‌ڵتبڕێ و
هه‌ر له ژووره‌كه‌ی ئه‌ويشدا
له‌ته‌ك ژنه شيعرێكی مه‌ست و سه‌رخۆشدا
بۆخۆت بنوو
تا شاعير له خه‌و هه‌ڵئه‌ستێ!
4
ته‌وق
ئه‌ی هاواری خوێناویی ژن!
داوای يه‌كسانیی چی ئه‌كه‌ی
بگه‌ی به من!
كه هێشتا بۆخۆم پیاوێكم
زێوانی ناو خورافات و
ته‌وق له ملی غه‌يبيات و
ديله عه‌قڵم؟!
5
داگيرسان
شه‌وێكی چاو چاو نه‌بين بوو
دێڕێ شيعری مه‌حوی هات و
خۆی كرد به جه‌سته‌ی گۆمێكدا
وه‌ختێ كه هاته ده‌ره‌وه
گۆم داگیرسا!
6
....
له‌وه‌و دنيا
كه قوربانيه‌كانی ئێمه هه‌ڵئه‌سنه‌وه و
ئه‌چنه به‌ر باره‌گای خودا و
به يه‌كه‌وه هه‌موو خۆيان ئه‌ته‌كێنن!
ئه‌و تۆزه‌ی له‌وان هه‌ڵئه‌سێ
سه‌راپای عه‌رشی خواوه‌ند و
په‌روه‌رده‌گار دائه‌پۆشێ!
7
...
له هه‌ر كوێ بن
هه‌رچی سه‌ركرده‌ی سياسی ناو دنيايه
به خۆيان و شێر و فيل و ئه‌سپه‌كانيانه‌وه
ئه‌وه‌نده‌ی بزنه له‌ڕه‌كه‌ی "گاندی"
نه خۆشه‌ويستن و نه جوانن و نه پيرۆزن!
|
اکنون ساعت 09:55 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)