پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 09-16-2010 06:44 PM

دایه

دایه گیان بۆ تۆ یه ئه م نوسراوه

هیچ فرمیسک له چاوانمدا نه ماوه

ده بارێنم خه م و ئازار له جه سته و هه ناوه

چۆن باس بکه م جوانی تۆ له م کورته نو سراوه

هه ر چه ندێک بێت به س ناوی تۆ بێت هێشتا هعچ نه نوسراوه

دایه تۆ فریشته بۆ سه ر ئه م زه مینه دروستکراوه

تۆ خوای فریشته کانی بۆ من بۆی به هۆنراوه



ئستا ئه زانم چۆنه دڵ و ده رۆنت

چه نده پێویسته له م دونیایه بۆ من هه بونت

ئه گه ر بێتو رۆژێک نه بینم چاوانت

دور بم له پێکه نین و زه رده خه نه کانت

قه رزداری ئه نوێنم له به ر چاوانت

مردنی خۆم پێخۆشتره نه فرمێسک ببینم له چاوانت



راستیه که ئه ڵەم دایه تۆی فریشته

جێگا و مانه وه تۆ ته نها به هه شته

راستیه گگ ر دایه ی من بڵێ ئه م دونیایه ژێر ده سته

پاراستنی ئمه بۆ تۆ ته نها مه به سته

ژیان بێ تۆ پر له ناخۆشی و به به سته

هه بونی تۆیه ئه م دونیایه ی بۆ من کردوه به به هه شته

هه ڵمه ت


behnam5555 09-16-2010 06:46 PM


جـــــــــــــــراى غـــةريبــــــــــــــى

ئــه‌مشـه‌و چراکه‌ی ماڵم هه‌ڵئه‌که‌م
لـه‌بــه‌رده‌م بـه‌ختا بـه‌دڵ ڕووناکی
گـلـێـنه‌ی چــاوم ئــــه‌بـڕمه‌ هـیوا
زۆر بــه‌ئارامی و به‌هه‌ستی پاکی


*****

تــه‌نـیا بــۆ ده‌سـتێ بگاتــه‌ فـریـام
ڕوناکـی مۆمـم بــۆ داگـیـرسـێـنێ
بــدا لـه‌ شـه‌قـه‌ی بـــه‌ختی ئومێدی
هـیـوای تـه‌مــه‌نـم بـــۆ بـدرکـێـنێ


*****
مـن لــه‌غـه‌ریـبی ژانـێ خواردومی
سه‌رتاپای له‌شی فرمێسکی گرتووم
دڵـم ئـه‌جـووڵـێ و هـه‌راسـانی ژین
کـفـت و نـاشـاد و شـه‌که‌تی کردووم


*****

کـوا بـۆ سـاماڵـێ هـه‌وری ماتـه‌می؟
لـه‌ دڵ و لاشـه‌ی غــه‌ریـبـیم ده‌رکا
چـاوم بـۆ هـیوا بـڕوانـێ و هـه‌ستم؟
وه‌ک مه‌لی خۆزگه‌ بۆخۆی سه‌فه‌رکا


*****

مـنـیـش هــه‌ر وه‌کــو دڵی غـه‌ریـبان
هــه‌نـاسـه‌ و چـاو و حـه‌زم مـــردووه‌
مــۆمـی غـه‌ریـبـی ئـــــازاری داوم
سـه‌رابـی ژیـنـی بـۆخـۆی بـــردووه‌

*****
کێ تـوانی ساتـێ لـه‌م غـه‌ریـبـی یه‌؟
تـه‌مـی شــــه‌وانـێـک لـــه‌ دڵم ده‌رکا
بـه‌شـاخـی سـه‌خـتـی نـائـومـێـدیـما؟
ده‌سـتـێـکم بگرێ و لاشـه‌م گوزه‌رکا


*****

فـرمـێـسک و ژانـم دڵـۆپـه‌ ، دڵۆپ
لــه‌گـه‌ڵ شـه‌پـۆلـی پایـیـــزی ژیـنم؟
بــوونـه‌ ئــاوازی ژووره‌ تـــاره‌که‌م
لــه‌ بـۆ هــاوڕازێ لـه‌ ده‌ردی شیـنم


********



ڕێـبــــــــــــــــــــوار ئــــــالانــــــــــــــــــی

behnam5555 09-17-2010 12:46 PM

گۆمان
دار ڕه‌نگه‌ بتوانێ بڵێ

چه‌ند فرمێسکی زه‌ردی گه‌ڵا

له‌ چاوانی هه‌ڵوه‌ریون .


هه‌ور ڕه‌نگه‌ بتوانێ بڵێ

چه‌ند په‌پووله‌ی سپی به‌فر

له‌ چاوه‌کانی فڕیون .


نا ، نا ، تۆ ناتوانی بڵێی

که‌ چه‌نده‌ داری ئاواتت

گه‌ڵایان لێ هه‌ڵوه‌ریوه‌ .

چه‌نده‌ هه‌وری چاوه‌ڕوانیت

فرمێسکیان لێ باریوه‌ .


مارف ئاغایی


behnam5555 09-17-2010 12:47 PM

سکالا

هینده م سکالا کرد
روو به ده رگه ی خوا
دلی ئاسمانم
هه موو رنی
ئه سرینه کانم بوون به جوگه له ی چاوه روانی
لاپه ره ی روژه کانی گشتی درین
بو------؟
بو له م شاره دلره قه دا
بو هه لپروکانی گولیک
که س ناگری
بو------؟
بو------؟

قاسم تاباک

behnam5555 09-17-2010 01:19 PM

هۆنراوه‌ی: مه‌وله‌وی

قوربان، ئه‌ر چه‌ندێ نامام وه ‌لاتان
چه‌م ڕۆشن نه‌وی وه‌ گه‌رد پاتان

هه‌ی ڕۆ نه‌واچان ئه‌و غه‌م په‌روه‌رده‌
ئه‌ڵبه‌ت مه‌یلمان نه‌ دڵ به‌ر که‌رده‌

خه‌یر وه‌ڵڵا تا گیان نه‌ تۆی قه‌فه‌س بۆ
که‌م که‌م ئامۆشۆی ئامای نه‌فه‌س بۆ

حه‌یاتم وه‌ مه‌یل باڵای یارانه‌ن
مه‌یلم هه‌ر ئه‌و مه‌یل هه‌رده‌ جارانه‌ن

behnam5555 09-17-2010 01:21 PM


هۆنراوه‌ی: حه‌زره‌تی نالی

شه‌وی یه‌ڵدایه‌، یا ده‌یجووره‌ ئه‌مشه‌و
که‌ دیده‌م دوور له‌ تۆ بێ نووره‌ ئه‌مشه‌و؟!

دڵم وه‌ک حاکمی مه‌عزووله‌، قوربان
خه‌ڵاتی وه‌سڵی تۆی مه‌نزووره‌ ئه‌مشه‌و

دڵیش مایل به‌ دیده‌ی تۆیه‌، بۆیه‌
له‌ من وه‌حشی و ره‌میده‌ و دووره‌ ئه‌مشه‌و

که‌ تۆی شای که‌چ کولاهی دیده‌ مه‌ستان
چ باکم قه‌یسه‌ر و فه‌غفووره‌ ئه‌مشه‌و؟!

له‌ خه‌و هه‌ڵساوه‌، یا ئاڵۆزه‌ چاوت؟
هه‌میشه‌ وایه‌، یا مه‌خمووره‌ ئه‌مشه‌و؟

سوروشکم نه‌قشی چاوی تۆ ده‌کێشێ
جێگه‌م سه‌ر داره‌که‌ی (مه‌نسور)ه‌ ئه‌مشه‌و

موسوڵمانان ده‌پرسن حاڵی "نالی"
له‌ کونجی بێ که‌سی مه‌هجووره‌ ئه‌مشه‌و

behnam5555 09-17-2010 01:22 PM



جه‌نابی وه‌ک جینان کردم به‌ ماوا
( حه‌بیبه‌ی) ی ( ماڵیاوا) ماڵی ئاوا!

حه‌ڵاڵی بێ نیکاحی حووری عینم
به‌ جووتێ نازیری شه‌رع و فه‌تاوا

زه‌فافه‌تگاهی په‌رده‌ی ئاڵی چاوم
موباره‌ک حه‌جله‌ بێ بۆ بووک و زاوا

سیداقی روونماوو، وه‌سڵی شاهید
له‌گه‌ڵ شایی‌که‌ران بێ ده‌نگ و داوا

ویسالی بێ‌که‌م و که‌یفی حوزووی
له‌ ( نالی) گه‌ر ده‌پرسی، یه‌عنی ئاوا

شێعری شاعیری به‌ناوبانگی ئاشق به‌ حه‌بیبه‌: نالی



behnam5555 09-17-2010 01:23 PM


روخم ره‌نگینی ره‌نگی روومه‌تی ره‌نگینته‌، بازا
قه‌دی سه‌روم که‌مانینی قه‌دی شیرینته‌، بازا

غه‌ریب و بێ‌که‌س و زار و فه‌قیری خانه‌دانی تۆ
جگه‌ر سووتاو و ماڵ‌وێرانی زوڵفی چینته‌، بازا

( معازه‌ڵڵا) که‌ ره‌حمێکت به‌ حاڵی زاری مندا بێ
که‌ ئاخر به‌نده‌یی خاکی ده‌ری پێشینته‌ ، بازا

ئه‌گه‌ر خوێنم ده‌ڕێژی تۆ، ئه‌وه‌ تێغ و ئه‌میش گه‌ردن
ئه‌گه‌ر بنیادی په‌یمان، ده‌ستی من دامێنته‌، بازا

له‌ چاوانم هه‌تاکه‌ی قه‌تره‌ قه‌تره‌ خوێن ده‌که‌ی ئه‌ی دۆست
کوا ئه‌م عه‌هد و په‌یمان و وه‌فا کابینته‌، بازا

به‌ « نالی» باوه‌ڕت نایێ، خه‌یاڵت بێت و بیبینێ
که‌ چۆن مه‌شغووڵی نه‌غمه‌ی گۆشه‌یی ناڵینته‌، بازا

شێعری حه‌زره‌تی نالی

esygolden 09-17-2010 03:05 PM

دوستان چند تا شعر بزارین من میخوام برم اجراشون کنم :cool:فقط خواهشا اینقدر تخصصی ننویسید نمیشه خوند:53:{داش مشتی}

behnam5555 09-17-2010 05:21 PM

دوست عزیز میشه بفرمائید برای چه منظوری و برای کی میخوای اجراکنی؟

شعر ؛ عاشقانه ؛ رزمی ؛ویا.....کدامش ؟


اکنون ساعت 10:03 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)