پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شيعر بو منالان (http://p30city.net/showthread.php?t=23548)

behnam5555 02-16-2011 10:29 PM



نێوان دو چڵی دارێك
هێلانه‌ كۆترێكه‌
هێلانه‌كه‌ له‌ پوشه‌و
له‌ ناوی هێلكه‌یه‌كه‌

كۆتری دایك چاو لێكه‌ن
دو چاوی نوقاندووه‌
له‌ سه‌ر ئه‌و تاكه‌ هێلكه‌
به‌ هیوایه‌ , خه‌وتووه‌

ئه‌ی به‌شكه‌م له‌ خه‌ویدا
بیبینێ جوجه‌له‌كه‌ی
بڵێ ڕۆژ باش دایه‌ گیان
كه‌ی فێری فڕینم ئه‌كه‌ی؟!

فواد مولانایی



behnam5555 03-13-2011 08:56 PM



قشقه‌ڕه‌
ئه‌ی باڵنده‌ی سپی و ره‌ش
کلک درێژی چاو گه‌ش

هێلانه‌ی تۆ له‌ ده‌شته‌
له‌ سه‌ر لقی دره‌خته‌

دوو سێ هێلکه‌ی سپی وجوان
داتناوه‌ له‌ ناو هێلان

حه‌زت له‌ ناو بێستانه‌
دوژمنت باخه‌وانه‌

به‌ باڵ دێی به‌ قاڕه‌ قاڕ
ناوێسی تا سه‌ر حه‌سار

قاڕه‌ قاڕ هه‌ر ده‌قڕێنی
هه‌ تا که‌شکێ ده‌فڕێنی

له‌سه‌ر په‌رژین ده‌نیشی
تا جوجه‌ڵه‌ ده‌بینی

دایکه‌یان لێ دوورۆ ده‌خه‌ی
دێیت و ده‌نکێکیان ده‌به‌ی

که‌شکی سوێرت بۆ دێنم
له‌ دایکم ده‌یفڕێنم

که‌ که‌شکه‌که‌ت کرده‌ نۆش
قشقه‌ڕه‌ گیان ئیتر تۆش

له‌سه‌ر به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕه
‌ تۆزێکم بۆ هه‌ڵپه‌ڕه‌


مهرگان 03-13-2011 09:21 PM

با اجازه ی آقای نقده عزیز
این شعرو من وقتی بچه بودم، مامانم یادم داد، الان با دیدن این تایپیک دوباره یادم افتاد، نوشتنش خالی از لطف نیست(به زبان شیرین پاوه ای):

کته سافه عاله کی
میاو میاو چی که ری؟
ای گربه ی نرم و پشمالوی قشنگ
چرا داری میو میو میکنی؟

اوراتا یا ته ژنه تا؟
واچه بزانو چیش وه ری؟
گشنه ته یا تشنه ته؟
بگو ببینم غذا چی میخوری؟

کت به چه کیت چکونی؟
چه نی شا زلی که ری؟
بچه هات کجان؟
چه جوری بزرگشون میکنی؟

ئه گه ر من نانت نه دو،
نانشا چکو په ی به ری؟
اگه من بهت غذا ندم،
از کجا واسه شون پیدا میکنی؟

مه ته رسه بو یا نه ما
خو عه زیه تت مه که رمی
نترس، بیا خونه مون
ما که تو رو اذیت نمیکنیم

من و حه مه و ئه دیبه
تریتو ماسیت پی کرمی...
من و محمد و ادیبه
برات تلیت ماست درست میکنیم!

متاسفانه نمیدونم بقیه داشت یا نه، یادم نمیاد!:53:

behnam5555 03-13-2011 09:44 PM

مهرگان عزیز باسلام

مشخصه که شعر قشنگیه خصوصاً وقتی مادر عزیزمان با آن آهنگ زیبای مادری که بی گمان شبیه لالائیهای دوران کودکی است زیباست؛ اما متاسفانه من خیلی کم به این گویش زیبا آشنائی دارم زحمتشو بکش آنرا به فارسی ترجمه کنید ممنون میشم. درضمن میتونی از بزرگان فامیل در مورد این شعر واشعار دیگر دوران کودکی پرس و جوکنی.
پایدار باشی:53::53::53::53:

مهرگان 03-14-2011 06:09 PM

سلام علیکم.

خواهش میکنم، حتما میپرسم خوشحال میشم منم اینجا بتونم شعرهای قشنگ کودکانه کوردی بذارم:53:. الان باز یه شعر دیگه یادم افتاد:

پش پشه ره نگینه
پشه جوانو شیرینه
توپ توپینت بو ده که م
من بوت ده که م نان و ئاو
تو بوم بکه میاو میاو!!

مهرگان 03-24-2011 11:41 PM

((ماسی خانم))
:53::53::53::53::53::53::53::53::53::53::53::53::53:
ماسی خانم ناو دریا
چوارشیوی دا به سه ریا

که فته ریگه ورده ورد
شیرین شیرین خرته خرت

ماسی خانم که و شی نه و
ماله که یان هه وشی نه و

وه ختی گه یی به سه ر کوجی
چاوی که فتو به جی جی

جی جی زه ردواله بو
منال ئه و به ر ماله بو

سلام جی جی هه نجیری
چه نی جوانو چه ن ژیری

بو کویی ئه چی ماسی گیان
منیش ئه وه ی بو خیابان؟

ئه ی مه گه ر تو نازانی؟
قیژه قیژه و گورانی. . .

زه ماوه ن ها به ریوه
هه ل ئه په رن له دویکه

قرواق مالی ئاوا بیت
هه رچی کوریه زاوا بیت

قالی داوه به منیش
کتک و پشی و مامریش!
ئه مه شیعریکه وا هه مو منداله کانمان ده یزانن. له قومه کانمانا.
فره خوشه! منیش هیشتا ها له بیرما.

behnam5555 03-31-2011 01:10 PM

ژماره

یه‌ك، بابمان ئیش‌كه‌ره‌
وه‌ڕوێركه‌ی هه‌موومانه‌
دوو، دایكم چێشت‌لێنه‌ره‌
سێ، خوشكم ئیشی زۆره‌
چوار، ئه‌و خوشكم جل‌شۆره‌
پێنج، خوشكی بچكۆلانه‌
یه‌كێكیان بچكۆله‌یه‌
شه‌ش، كاكم تۆو ئه‌چێنێ
حه‌وت، ئه‌و كاكم ئه‌خوێنێ
هه‌شت نۆ، دوو برام هه‌یه‌
ده‌، خۆمم خۆم ئه‌ژمێرم
تا ده‌ژماره‌فێرم
به‌ختیار و به‌ده‌ربه‌س

خێزانێكین ده‌سه‌ر كه‌س





behnam5555 03-31-2011 01:18 PM

یادگار
كه‌ل‌وپه‌لی پارم ماوه‌
له‌ناو تاقێكا دامناوه‌
په‌ڕاو،تێنووس،نمره‌ی ساڵم
ئه‌پارێزم تا مناڵم
هه‌تا ئه‌بم به‌هه‌رزه‌كار
هه‌ڵیان‌ئه‌گرم بۆ یادگار
وه‌ك بابه‌تی مۆزه‌خانه‌
ئه‌وسا ته‌ماشایان جوانه‌
هی پێشكه‌وتن هه‌نگاو هه‌نگاو
ئه‌بن به‌دیمه‌نی به‌رچاو
كه‌واته‌هه‌ر له‌ئێستاوه‌
بناغه‌ی به‌ندم داناوه‌
بۆ برا بچكۆلانه‌كه‌م
بۆ كه‌سانی خێزانه‌كه‌م
ده‌رئه‌كه‌وێ بێ تێكۆشان
كه‌س نایبڕێ پله‌ی ژیان



behnam5555 06-18-2011 12:28 PM



باشه‌ بابه‌ گيان ئه‌وسێوه‌جوانه‌
ئه‌و ميوه‌ هاته‌ ئه‌و دغڵودانه‌---
چۆن دروست ده‌ بێ به‌و شێوه‌ی هه‌ يه‌--
ده‌ ست كرده‌ ياخود ئيشی كارگه‌ يه‌-
ڕۆڵه‌ كه‌ی كارگه‌ كاری وا ده‌ كات--
-مرۆڤ تا ماوا دروستی نا كات-
گه‌ر هه‌مو خه‌ڵك بۆی بكه‌ونه‌ كار--
ناتوانن دروست بكه‌ ن يه‌ك هه‌نار-
ئه‌ی ئيشی كێيه‌ زۆر به‌توانايه‌ -
له‌ هه‌ مو كه‌ سێ زياتر زانايه‌-
خۆزيه‌ بابه‌ گيان ئه‌وه‌م ده‌ ناسی
تا به‌ ڕێزه‌وه‌ بكه‌م سوپاسی--
ڕۆڵه‌ ئه‌وكه‌سه‌ زاتی ئه‌ ڵايه‌
به‌ دی هێنه‌ری هه‌مو دونيايه‌--
بچۆ ببپرسه‌ بخوێنه‌ باسی-
كاری بۆ ده‌ كه‌ی كه‌ چاكترت ناسی



behnam5555 06-19-2011 06:52 PM



بۆ باوکم

خۆشه‌ویسته‌که‌ی ژینم

باغه‌وان و په‌ژینم

سڵاوی زۆر به تینم

بۆ تۆ باوکی شیرینم

مایه ی شانازی منی

سۆز و ئاوازی منی

به‌هره‌ی به‌ختیاریمه

ئه‌م‌نامه‌یه‌م دیاریمه

خۆشه‌ویسته‌که‌م بابه

له ئێمه‌ دڵنیابه

تێ ده‌کۆشین بێ وچان

بۆ سه‌ر‌به‌رزی نیشتمان

جه‌ماڵ شارباژێری‌


اکنون ساعت 05:17 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)