![]() |
|
|
نادر خزریان ( ئاژوان ) |
خۆت كردۆته قوربانی چی؟ ئێمه هه‌موو قوربانییه‌كانی تر بووین كه بۆ رۆژانێك، ده‌ست له ئه‌ژنۆ، خه‌ممان له‌باوه‌ش بوو. تۆ چی؟ تۆ كه بۆ یه‌كجاریش، خۆت نه‌كرده ساحێبی ئه‌و بازه‌ڕاو‌و گورگه ڕاوه. ئێره‌ت كردۆته جێگا‌و مه‌نزڵگای ئێواران‌و له ئێوارانیش بۆ ساتێك تێنه‌گه‌یشتی شه‌و به چێ ده‌ڵێن؟ ئێره‌ت كردۆته ئه‌و شوێنه‌ی كه هه‌لاجه‌كان هه‌موو جله كۆنه‌كانی مێژووی ئه‌م ناوچه‌یان كرد به‌سه‌رین. تا تۆ له‌سه‌ری بخهویتو به ئاره‌زوو ... خه‌و ببینی. به ته‌مای چیت؟ چایه‌كه‌ی جاران، یان ...؟ چایت بۆ تێكه‌م،. ههڵدهساو ده‌چووه به‌ر سه‌ماوه‌ره‌كه‌و چاییه‌كه‌ی له سه‌رسینیه‌كی باریكی درێژ دادهناو له‌دووره‌وه‌به قاچ رای ده‌كێشا بۆ لات‌و شه‌كره‌كه‌شی دوان دوان، بۆتی فڕه ده‌دا. ماوه‌یه‌ك له بوومه‌لێڵی لای په‌نجه‌ره‌كه ورد ده‌بۆوه. دیسان ده‌ستی پێده‌كرده‌وه. ده‌ی! باسی شێتیت بۆ بكه‌م. كوڕم له‌م دنیایه شێتی وامان ده‌ست ناكه‌وێ. زۆر بوون خۆیان به شێت زانیوه. به‌ڵام قه‌د تێنه‌گه‌یشتن كه چین؟ ئه‌مه باسێكه كه له مێژه خۆمم پێوه سه‌رقاڵ كردوه. یه‌كه‌م جار هاتم وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك له سه‌ر باری ده‌روونی شێت لێكۆڵینه‌وه بكه‌م‌و بیناسم. كورد واته‌نی ئه‌وه‌نده دۆزه دۆزه‌م كرد هه‌تا رۆژێك كه بیرم له‌خۆم كرده‌وه ته‌واوی شێتخانه‌كان گهڕِابووم. دنیایه‌كی سه‌یریان بوو. ئه‌وه‌نده له گه‌ڵ راستییه‌كان ده‌دوان، له‌ملاو لا باسم له باسه‌كانی شێت‌و كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر شێتخانه‌كان بوو. ته‌نانه‌ت هه‌ر شارێك چه‌ندین شێتخانه‌م لێ كرده‌وه. |
له خۆرئاوایه‌كی ده‌مه‌و به‌هاریدا چاوه‌كانم هه‌ڵێناو سوره‌تی فریشته‌یه‌كم له سه‌ر سه‌رم دیت. ئه‌و فریشته‌یه باوه‌شێكی گه‌رمی هه‌بوو، هه‌ستم به خۆشه‌ویستییه‌كی زۆر گه‌رم ده‌كرد. ده‌مزانی له كاتی برسیه‌تی، له كاتی گریانم دا، له كاتی ئێش‌و ئازارم دا له گه‌ڵمایه‌و له گه‌ڵم دا ئازار ئه‌كێشێ. له باوه‌شم دهكاو ده‌ملاوێنێ. پێم ده‌ڵی كۆرپه‌ی دایه، دایه‌ت به قوربانت بێت، ئێشت له من، ئازارت له من. له سه‌ر سینگی رای ده‌ژاندم‌و به بۆنی شیری مه‌مكه‌كانی، خه‌ون بۆ به‌هه‌شتێكی دوور له دونیای ئه‌وڕۆی ده‌بردمه‌وه. هه‌سته‌كانی دایكم ئه‌وه‌نده جوان‌و دڵ بزوێنن، من خه‌ریكه له باوه‌شی كهمو پێی بڵێم دایكه گیان خۆشتم ده‌وێ، بۆ هه‌میشه له لام به، با ژیانم له گه‌ڵ جوانییه‌كانی ئه‌م دونیادا پڕ بێ له خۆشه‌ویستییه‌كی بێ كۆتایی. ئای كه زۆر جوانه، دایكم هیوای ژیانمه. له‌و كاته‌وه شتم وه‌بیر دێت، دایكم هه‌رگیز بیری له خۆی‌و خۆشییه‌كانی ژیانی خۆی نه‌كردوه‌ته‌وه، ته‌نیا رۆڵه‌كانی بوون كه گرینگ‌ترین مرۆڤی ژیانی ئه‌و بوون. ئێستاش دهڵێمو ده‌یڵێمه‌وه من هه‌رگیز له ژێر باری تۆ ده‌رنایه‌م ئه‌ی دایكی شیرینم. چاو لێبكه ناوی تۆ، بوونی تۆ، هانم ده‌دا بۆ درێژه‌دان به ژیانم، بۆ داگیرسانی مۆمی ساڵانی ته‌مه‌نی داهاتووم. ئای كه چه‌ند شیرینه وشه‌ی دایك، هه‌ر كات ده‌مهه‌وێ باس له هه‌ستی خۆم بكه‌م سه‌باره‌ت به تۆ موچركم پێدا دێت‌و قوڵپه‌ی گریان له گه‌رووم‌و خۆشه‌ویستیی تۆ فرمێسك له چاوانم هه‌ڵده‌وه‌رێنێ. دایكی ئازیزم ئه‌ی مۆمی داگیرساوی ههستو سۆزم، تۆ ده‌زانی چه‌نده گه‌وره‌ی؟ تۆ ده‌زانی چه‌ند پیرۆزی لام؟ تۆ ده‌زانی له كاتێكدا وه‌ك پاییزی خه‌زان ره‌نگم زه‌رد دهبێتو خه‌مه‌كان روومه‌تم داده‌پۆشن تۆ وره‌ی ژیانه‌وه‌م پێ ده‌به‌خشی‌و وه‌ك كۆترێك باڵم به‌سه‌ر دا دهگریتو دڵنه‌واییم ده‌كه‌ی؟ دایك، ئه‌ی رووناككه‌ره‌وه‌ی ژیانم، تۆ گه‌وره‌ی گه‌وره‌تر له جوانییه‌كانی ژیان. باوڕ بكه تۆ تابلۆی ره‌نگینی ژیانمی، تۆ جوانی وه‌ك كۆتره‌كانی عاشقی وه‌رزی به‌هاران، تۆ جوانی وه‌ك فریشته‌ی عومری رۆیاكانم. ئه‌ی فریشته‌كه‌م. |
له گه‌ڵ تاریكی بوومه‌ته هاوڕێ، هاوڕێیه‌كی گیانی گیانی. ده‌ورانێكی بێ وه‌فایت و مرۆڤه‌كان له گه‌ڵ یه‌ك پاك نین. بۆ من نه‌توانم له گه‌ڵ تۆ هاوڕێ بم به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ئازار بكه‌م؟ بۆ نه‌توانم ڕاستییه‌كانی دڵ و ده‌روونم له لای تۆ بكه‌مه‌وه؟ بۆ نه‌توانم له گه‌ڵ تۆدا شاد بم بێ ترس و خۆف ژیان به‌سه‌ر به‌رم؟ |
|
|
"هەرچی خۆشم ویستووە جێم هێشتووە"
|
ده‌رونى بىَ نازتان...
|
| اکنون ساعت 04:37 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)