behnam5555 |
10-14-2013 04:52 PM |
نیشانەکانی شرپەنجە کە زۆر کەس نایزانن
نیشانەکانی شرپەنجە کە زۆر کەس نایزانن
http://www.sarbast.com/wp-content/up...23-300x150.jpg
شێرپه‌نجه نه‌خۆشیه‌کی ترسناک و درێژخایه‌نه ئه‌گه‌ر بێت و به زووی چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ده‌بیته هۆی کۆتایهێنان به ژیانی ئه‌و که‌سه،
بۆیه پێویسته زۆر به زووی ده‌ست نیشانی نیشانه‌کانی شێرپه‌نجه بکه‌ین و سه‌ردانی پزیشکی تایبه‌ت بکرێت ، هه‌ندێک نیشانه هه‌یه له ئافره‌تاندا که لێی بێ‌ئاگان هه‌تا نه‌خۆشیه‌که ده‌گاته حاڵه‌تی ترسناک ئنجا پێی ده‌زانن و سه‌ردانی پزیشک ده‌که‌ن،
ئه‌مانه هه‌ندێ له نیشانه‌کانی شێرپه‌نجه له ئافره‌تاندا بۆیه پێویسته کاتێ هه‌ست به هه‌ر نیشانه‌یه‌ک له‌مانه ده‌کرێت سه‌ردانی پزیشکی تایبه‌تی بکرێت به زووی بۆ ئه‌وه‌ی ژێرپه‌نجه‌که ته‌شه‌نه نه‌کات و به زووی چاره‌سه‌ر بکرێت :
1-خوێن به‌ربوون : هه‌رخوێن به‌ربوونێکی نائاسای که ڕووبدات له ئه‌ندامی زاوزێ واته هه‌ر خوێن به‌ربونێ له کاتی سوڕی مانگانه‌دا ،پێویسته له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌زووی سه‌ردانی پزیشک بکرێ.
2-له‌ده‌ست دان و دابه‌زینی کێش به شێوه‌یه‌کی کتوو پڕ‌و نائاسای
3-هه‌ست کردن به ماندووبون هه‌موکاتێ:ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته هه‌ستت به ماندوو بونێکی زۆر‌و نائاسای کرد پێویسته به‌زووی سه‌ردانی پزیشکی تایبه‌ت بکرێت.
4-هه‌رگۆڕانکاریه‌کی نائاسای له ئه‌ندامی زاوزێ دا له‌گه‌ڵ بوونی خوێن ،که ئه‌مانه هه‌ندێ نیشانه‌ن بۆ هه‌وکردن زۆر جار هۆکارێکیشه بۆ توشبوون به شێرپه‌نجه .
5-ئاوسانی قاچه‌کان:له کاتێکدا هه‌ست ده‌که‌یت یه‌کێک له قاچه‌کانت ئاوساون به شێوه‌یه‌کی نائاسای که ئه‌مه له‌وانه‌یه ئازاریشی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت که ئه‌مه له وانه‌یه هۆکارێک بێت بۆ توشبوون به شێرپه‌نجه.
6-هه‌ست کردن به تێربوون هه‌مووکات: نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن و هه‌ست کردن به تێر بوون که ئه‌مه نیشانه‌یه بۆ ژێرپه‌نجه به‌تایبه‌ت ژێرپه‌نجه‌ی هێلکه‌دانه‌کان ،ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته ئه‌م گۆڕانکاریه له ئاره‌زووی خۆراکتا هه‌بوو پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکه‌یت.
7-ئازارله ناوچه‌ی حه‌وزو ناوسک:ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته هه‌ست به ئازاری نائاسای له ناوچه‌ی حه‌وزوناوسک بکه‌یت پیویسته سه‌ردانی پزیشکی تایبه‌ت بکه‌یت.
8-ئاوساوی له‌ناوچه‌ی ورگ و سک: ئاسای له‌دوای خواردنی زۆر و خواردنه‌وه گازیه‌کان یان له‌کاتی سوڕی مانگانه ورگ ده‌ئاوسێت بۆ چه‌ند کاتژمێرێک ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ستت به هه‌ر ئاوساویه‌کی نائاسای تری ناوچه‌ی ورگ کرد بۆ ماوه‌ی زیاتر له 2 هه‌فته به زووی سه‌ردانی پزیشک بکه.
9-هه‌رسکردنی خۆراک به ناڕه‌حه‌ت وڕشانه‌وه:زۆرجار ڕشانه‌وه و له‌ده‌ستدانی توانای هه‌رس یه‌کێکه له نیشانه‌کانی ژێرپه‌نجه تایبه‌ت به ئه‌ندامه‌کانی زاوزێ.
10- ده‌رکه‌وتن و دروست بوونی گۆڕانکاری نائاسای له ناوچه‌ی مه‌مک دا و گۆڕانی نائاسای له پێستی ده‌م و چاوو کۆکه‌ی به‌رده‌وام و که‌م خه‌وی .
ئه‌مانه نیشانه‌ن بۆ توشبوون به جۆره‌کانی شێرپه‌نجه به‌ڵام مه‌رج نیه به دڵنیایه‌وه هۆکاربن بۆ توش بوون به شێرپه‌نجه بۆیه پێویسته بۆ خۆپاراستن و ژیانێکی ته‌ندروست له کاتی هه‌ست کردن به‌م نیشانانه بۆ زیاتر له 2 هه‌فته پێویسته به زووی سه‌ردانی پزیشکی تایبه‌ت بکرێت.
|