![]() |
گڕ به‌ر ئه‌ده‌مه‌جه‌سته‌م، |
|
پێشکه‌ش به داییکم |
|
|
|
وه‌ره با پێکه‌وه‌بین |
ده ميک ساقي ده مت بينه، ده خيلي چاوه کانت بم به جاميک ده ستي من بگره، فيداي پيري موغانت بم له دوو لا مه ستو حه يرانم، به قووه ي جه زبه نازانم نه سه ر گه ردي سه رو گرده ن، نه قورباني له بانت بم چ خوشه وه جدي سه روو گول، به ديني قومريي و بولبول ده ميک شه يداي قه دو بالات، ده ميک شيتي ده هانت بم له نيشانه ي په ره ي جه رگم، نه وه ستا تا نه گه ييه دل به قورباني خه ده نگي ده ست و بازوي چاوه کانت بم شيفاي دام غه مزه که ي چاوت، که وا خويني دلي گرتم به قورباني موداوايي حه کيمي حالزانت بم به بي ئيمدادي خالي گه رده نت، ده ردم شيفاي نايه مه گه ر بيم ده ست و داماني گه لاويژي به يانت بم له وي روژي که رووت واکرد و ليت پرسيم، هه تا ده مرم به بوي جه ننه ت ده بي من هه ر،له سه ر رازي نيهانت بم ئه من کورد‌و دل ئيفتاده، ئه تو شوخ و عه ره ب زاده مه گه ر بمرم به به ختي خوم، ده ميکي هه م زوبانت بم به يادي زولف و روي تو، وه ک (وه فايي) هه ر ده نالينم ده بي تا روژي مه حشه ر تازيه دار‌و ره و زه خوانت بم "ماموه ستا وه فايي" |
چ بێ وه‌فایه.... به‌سه‌ر جه‌سته‌ما پیاسه ده‌کات نمه‌ی باران بێ ئه‌وه‌ی بۆنی گوڵێکی غه‌مگین و هه‌ناسه‌ی با ئاوێته بن بۆنی گوڵێکی هه‌ڵوه‌ریو ده‌ده‌م و که‌س کۆم ناکاته‌وه بۆنی دڵێكی شکاو ده‌ده‌م و که‌س ئاشتم ناکاته‌وه بۆنی یاخیبوون ده‌ده‌م له‌م هه‌موه بۆنه و که‌س نامبیسێ مخابن باڵنده نیت! باڵه‌کانت بکه‌یته سه‌وڵ وبمپهرێنیتهوه له گێژاوی بۆن مخابن باڵنده نیت له‌شه‌قه‌ی باڵ ده‌یت. له کوێ هه‌ناسه‌ی به‌رد نابیسرێ هێلانه‌یه‌کم بۆ چێ که‌یت له تریقه‌ی کارین پڕ پڕ بێت له گروگاڵی حه‌سانه‌وه‌م که تۆ باڵنده نیت!! چیت داوه له سه‌ر گه‌ردانی ناو کاکه‌شانه‌کان چیت داوه له گوناهی زه‌مین چیت داوه له‌م هه‌موه باڵه فرکێیه؟! هاکا فتوای سهنگسارم درا ره‌نگه ئه‌و هاورێیه‌ی به نووکی قه‌ڵه‌م نان و فمنیزم ده‌خوات یه‌که‌م که‌س بێت یه‌که‌م به‌رد ده‌گرێته مێشکم رهنگهلاشهم بسپێرن به به‌فره‌که‌ی پار بێ ئه‌وه‌ی شه‌قامێ،کۆڵانی،گه‌ره‌کێ هه‌ڵگری ناوم بێت چ بێ وه‌فایه شه‌قام ... چ بێ وه‌فایه کۆڵان... چ بێ وه‌فایه گه‌ره‌ک.... ئه‌م هه‌موه پیاسه ئاشقهم به‌خشیه ده‌مه‌و ئێوارانیان ده‌ریغ له په‌یکه‌ره‌ی ئاره‌زوویه‌کم مخابن باڵنده نیت ئه‌ڵقه‌رێزی ئه‌م گوومبهزه بهردینهم لێک بترازێنی هه‌ڵفرینم بگاته ئه‌وبه‌ری بێده‌نگی که تۆ باڵنده نیت ئه‌ی روح!!!! چیت داوه له قه‌فه‌سی جه‌سته‌م وه‌ره با هه‌ڵفرینێک سه‌فه‌ر که‌ین. وه‌ره با عیشوه‌ی ئه‌و هه‌ناره هه‌ڵفرین به‌ده‌م سه‌مای سووربوونه‌وه ره‌جم کرا وه‌ره ته‌فسیری حه‌یای رووسه‌رییه‌ک هه‌ڵفرین خه‌ونه‌کانی پڕن له جریوه‌ی گوڵ گوڵی که‌س سه‌ره‌ڕۆیی رووبارناخوێنێتهوه که‌س بێ وڵاتی رووبار ره‌نگ ناکات هیچ سنوورێک گیرفانه پر له سه‌ده‌فه‌کانی رووبار ناپشکنێ زه‌مه‌نێکه قاچاخی چاوه‌کان ده‌کات هاکا فتوای ره‌جمم درا کووچه‌کانی ئاسمان پڕن له بن به‌ست وه‌ره سه‌ره‌رۆیی رووبارێکی بێ وڵات هه‌ڵفڕین...! |
|
اکنون ساعت 06:29 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)