پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 10-13-2010 11:46 PM


ده ردي دووري


دوور له رووت دنيا له بو من مه حبه سه
بيره وه تو بيره وه دوري به سه
شيرنه ليوت وه كو قه ند و شه كه ر
سه يره ماچي كولمه كه ت وه ك مه ي گه سه
هه ر له جه نگن تيري موژگاني ره شت
با وه كو ئيعلام كرا ئاته شبه سه
قه وسي ئه بروي تو خودا كيشاويه تي
غه يري ئه و نازاني كه س ئه و هه نده سه
ده س زه رده ي كه س با نه بي ليموي ته رت
با غه وانيكي ده وي ئه و نه و ره سه
من ده ري ده برم به پينووس و به زار
ياره كه م عه سله و به رو پشت ئه تله سه
غه يري خوا هاوار بو هيچ كه س مه به
چونكه هه ر ئه و دايمه ن فه رياد ره سه

"مسته فا ئيلخاني زاده"

behnam5555 10-13-2010 11:48 PM


ئه مجاره یان هه رگیز ناڵێم
خۆشم ده وێی

ئازیزه دڵ خه مینه كه م
دڵنیا به هه رگیز ناڵێم
بۆ تۆ ئه ژیم
گه ر بست به بستی رێگاشم لێ مین رێژ كه ن
گه ر ئاسمان و هه موو تابۆكانیشی
بێنه تكام
نامێنمه وه
ئه ڕۆم له لات
نایێمه وه به ره م كێڵگه ی تاسه و ئه وین
به ره و مه زرای پڕ له درۆ
نانا ئازیز
له شاری تۆ و له خێڵی من
ژن و حه یا، پیاو و شه ره ف
دووریان خستووین له هێڵی یه ك
دڵنیاشم فێریان كردووی
ناگه ن به یه ك دوو هێڵی هاوته ریب و رێك
هۆ باڵنده ی خه یاڵی پێكه وه نه بوون
خۆشه ویستی
مانای به رزی ئازادیه و
دونیای ئێمه ش، دونیای كۆیله و سه ربڕاوان
چاوه ڕوانی مه رگی هه تاو
هه توانه كه م
فریو ناده م دڵی ته نگم
خۆشه ویستی
ئه وین
ئاوات
ئازادی و
رێبواری شه كه ت
هه تیو كه وتوون
ئه بێ بڕۆم
مه ڵێ: مه ڕۆ و چاوه ڕوان به
هیواكانم هه تیو كه وتوون
ئه بێ بڕۆم

"عه تا یه زدانی"


behnam5555 10-13-2010 11:49 PM



تۆ وه‌کوو

سروه‌ی به‌یانانی به‌هاری
تۆ له‌ له‌شما
گیانی سووکی نادیاری
بۆ شه‌وی خۆشی و نه‌خۆشیم یادگاری
ره‌مزی ئینتیزاری،
تۆ جریوه‌ی دارسانی جێ ژوانی
بۆ هه‌سێره‌ی به‌رزی ئاواتم
سریوه‌ی
چه‌نده‌ جوانی
گیانه‌که‌م
جاران که ئه‌تکوت
پێکه‌نینت زایه‌ڵه‌ی
سه‌وزی شه‌تاوه‌
چاوی شینت گۆمی مه‌ندی
پڕ له‌ ماسی
زه‌ردوسووری به‌رهه‌تاوه
ئێسته بۆ واشۆڕه‌بی
برژانگی نه‌رمت ده‌وری داوه
بۆچی گه‌رمایی ڕوانینت نه‌ماوه؟

"سواره ئیلخانی زاده"

behnam5555 10-13-2010 11:50 PM


چه ند ده ترسم
که دیمه وه
هه والیکی تالت پی بی
چه ند ده ترسم ،
که با وه شت پیدا ده که م
بونی نامویه که ت لی بی
چه ند ده ترسم
که دیمه وه گرامه ری زمانی چاو
رینووسی هیمات گورا بی
چه ند ده ترسم
چله یس گه رمی په نجه کانت
وه ک به جیم هیشت وا نه مابی
له مه ش زیاتر
چه ند ده ترسم ، که سم ، هاوریم
که دیمه وه
تو وه ک خوت بیت ، من بگورییم
"شیرکو بیکه س"


behnam5555 10-14-2010 09:37 PM



ئه وین ویران نابێ!

ئیره ج عیبادی

په نجه ره
له بنچینه ی خه فه تدا
ئاوڵا نابێ
هانم به
به په نجه ی په ینجه ی گزنگ
تا چاودێری لووتکه
رێگا فه رامۆشی ناگێره ته ئامێز
لێره وار
ئاماده وانه ، تائیسکه که کانی هه تاو
رێ که ون
دڵ خۆرپه
سواری ئه سپ و ئه ستێره و ئه وین
شاری بۆمه لرزه ده ژمێرێ
هه مووانی منی
شارۆچکه که ی بیرۆکه ی تۆ ، له بیر ناکه م
خاپوور نابم
بێ قاقری ده نگ و پڕ له ئاوری قه قنه س و
رووباری قامووس
ئاوسی کاته کان دا نابرێ
پڕشنگ ، پڕ شنگ
له بازنه ی ئۆمید دا
ده بێته کات ژمێر
تۆفان ده ر یا
له باوه ش ده گرێ
فڕین
سه ره و نخوون باڵا ده نووسێ
سکاڵا نیه
باڵی به یانی له لێدان ناکه وێ
ورزی نامۆیی له و په ره ی خۆشه ویستی دا
ئاڵا و ئاوات ده خوێنێ
له م گه و ره پانه ی بێ قوژ بنه، په نجه ره کان
ته نیا ئاسۆ ناناسن
که س ناگاته تۆ
شیاوی رێزو زێر
هێزی هاوارت دێته گۆێ

13/11/ 88 سنه


behnam5555 10-14-2010 09:42 PM


چۆم

ئیره ج عیبادی

چۆمه ئه م چه م چه مانه
یان گۆمی به ر ده ر گه ی به یانی
هه نگوێنی چاوه کانی تۆ
باڵی
روداوه کانئ ئاوینه
له سه مای بێ تۆی تۆ دا
مه له ده کا
تۆماری ماسییه کانی هه ستت
له ده ر یا لووشه ی وشه کانمایه و
هه ڵبه ست ده ژمێری!
چێت بۆ بونووسم
تا ئاوریه کی تازه دووپاتت کاته وه
ئالۆز نیم
له زانستی زێنی بیره وه ر یه کانی داهاتووی زریان
نا زانم
ساڵ هایه
بێ ده نگیم بۆ پیاسه ده کا
بوون و نه بوونی نازه کانت
بوون به بیرۆکه ی هام و شۆی ساته کان
سیێا ره ی بێ وچانی فرمیسکه کانم
شه قامه کانی پڕ له مۆنجی شار ده ئالێنته وه.
که س ناگاته باڵای
سه نووبه ر و سروه و سکاڵا
شتیه کی سه ێر له سرۆشتدا
هه ڵقۆلیوه
یه ک جاره
کۆڵانه کانئ ئارزو
ده س به س نا کرێ
هه موو شێوازه کانی نادیاری خه یاڵ
بانگه وازی چرکه یه که
که به چرۆی ئاوازت
ده نازێ
شیاوی لۆمه نیه
رابردووه کانی په پۆله و زه رده په ر و زه رده واله
گۆمی هه نگوێنی چاوه کانت
تالێ نا ناسێ
چ کاره ساته که عه شق !


behnam5555 10-14-2010 09:47 PM


نزیکه ، نزیک

ئیره ج عیبادی

رۆژ دووای رۆژ
بێ باران و گر مه ی هه ور و گری نیگایه ک
ئه م کاته
باران و تۆ
تا تازه تر بتنووسم
ده نگی ده ماره کانی ئاسمان وئاو
وچان ناگرێ
خه می بزه کانی ئه م وڵاته چۆل نا بێت
کامێرا به من نزیکه و نام ناسێت
تۆ له من دوورێت وشێعره کانم ده خوێنی
لێره
خه ونی یادی په ژاره کانی مه دره سه
ده بن به هه ڵبه ستیێکی تێک نه چووو و نادیار
تووشی ئاڵزامایر بوو چیا
که په یوه ندی چیرۆکی قه تاره ی سواره کانی
فه رامۆش کرد
یان
شوو شه ی سووری بیره وه رییه کانی شکا؟
هه نگاوه کانی کامپیوته ر
ده بێته ئاور و ده بێته باڵ
تا ئه و په ره ی دوونیا بفرین
له ئاستی چاوگه ی به ستراوه ی
مه ڵبه نده کانی ئه م ویشکه جاره دا
ئامپوول، ئامپوول
ئامپوولی نا ته واوی فرێو
شه و ده کاته خه و
خه ونی نه براوه ی ده رد دای ده گرێ
سه دان که ره ت
سروه
له باخی تۆ دا هات و چووی کرد و
به گوێ داره کانا چرپاندی:
( واز بێنه له جاڵجا لۆکه وهه نده سه ی ئاپارتمان
چه ند قات
ده بێته هیوای گوڵه یاخیه کانت؟ )
له پڕ
جۆگه له کانی گریانی مانگ
له چاوێک دا ون بوو
سینگئ ئاوسی ئافره تێک
به هار بێ سه رو شوێن نا ئارام ده چێ
نا ئارامم
دڵه خۆرپه کانی پرده کۆنه کی " قشلاخ" دای گرتم
نێو مۆجی
نه وه ستانی بێ ئوغره ی داهاتوودا
حیرانم
فریام که ون
ئه ی شه پۆڵانی گزنگی به یانی
شه رم بۆ خنکاندنئ ئاواز
عه شق له سی داره هه ڵواسرا وه و
پرسییاره کانی بێ و ڵامت
ده ق تا به قه د
ئه وه بێ
که چه ند شه قام تا هه تاو
رێگا ده برێن!
ره ش نانوێنێ
بنچینه ی لافاو
جه رگی ساته کان تیشک ده خوێنێ
له و فیلمه دا
تاپۆی شک و ترس
سه رو نخون پشکه وت
نزیکه ، نزیک
له لێ دانی هه سته کانت
ده ست هه ڵخه
به رز ، به رز تر
مه یدانی گه وره پانئ ئاسۆی خه یاڵ
ده بێ به لێره وار و
لێره واری ته واو رابردووکانی ئارزو
ده لاقه ێک گژه بای نخشاند
هه موو لقه کانی هه تا هه تایی ئێنرژی، گه ر بپرسی
ئێمه ین!


behnam5555 10-14-2010 09:51 PM


ئه‌گه‌ر لاس بام و نه‌مزانیبا
خه‌جێک له ره‌نگی تیغ نه‌شته‌رم ده‌دا...



من له دارستانه‌وه ده‌ستم پێنه‌کرد
دڵم گۆمێک بوو پڕ زه‌مه‌ند و
باوکم نه‌عره‌ته‌ی نه‌دا
کوڕێک پڕ له باوکی
که تۆ نه‌بووی له لێواری که‌شتیه‌که‌ی، سواری نه‌بووم
ئه‌گه‌ر لاس نه‌بووم
خه‌جێک ده‌بێ
له ڕه‌نگی تیغ
پڕ له چه‌قۆ
پڕ له تیر
و هاوێردانێک پێی بکه‌وم
من له دارستانه‌وه ده‌ستم پێنه‌کرد
پانیه‌ت که کۆتری پێدا ده‌فڕێ و
سبه‌ینان به‌رۆکت سه‌ده‌فکارییه
نه کوڵمه‌ت شه‌مامی حه‌وت ڕه‌نگ و
نه قه‌دی باریک و
چاوی جوانت به من ده‌مێنێ
که متمانه‌م نه‌بێ له خۆم
خه‌ج له گه‌مارۆی له‌شکرێک ئاڵۆز
چ خه‌مناک هاوریشمی فه‌نا بوون ده‌سووتێنێ
ئه‌گه‌ر لاس نیم و
خه‌زاڵ نه‌بووی
قوڵکه‌ی سینک یاخیم ناکا
وه سوارێک که پێ ده‌نێته ڕاو و
خۆی ده‌بێته ڕاوگه‌یی چاو، ئه‌ستێره‌ی ڕۆژ نییه ئاوا ببێ لێم
من له‌مێژه ده‌ستم پێنه‌کرد
له تۆفی حورمه‌تی چیا
له وه‌رزی دارستانی سیس
له وه‌همی شه‌وی سارد و
به‌سته‌ڵۆکی سڕترین نوخته‌‌کانی شار
له نه‌عره‌ته‌ی دڵته‌زێنی باوک که
گوێم پێنه‌دا و
بارانێک دای دا
نه زه‌وی له ژێر پێم ‌‌له‌رزی و
نه هه‌ور بزه‌یی هات به تۆ دا
بڕوانه له‌م دایره‌یه
مه‌یله شۆخه‌کانی من تێیدا فه‌نا بوون
وه حه‌قایه‌تی ڕاو له گه‌مارۆی به دیل چوونم دا
نه تلیسمێک بوو به فه‌لاتت
نه من تازه به خنکان له‌م ئاوه‌دا پاک ده‌بمه‌وه
مه‌گه‌ر نه‌شته‌رم بده‌ی
به ره‌نگی تیغ
به ره‌نگی تیر
به ره‌نگی خه‌ج
وه باوکت پاپۆڕه‌وانی دایره‌‌کان بێ
من به که‌شتییه‌ک پێناکه‌نم سوارم نه‌کا
وه زه‌وی له بۆ من ته‌نگ بێ و سیان
دڵم گۆمێک بوو پڕ زه‌مه‌ند
باوکم نه‌عره‌ته‌ی نه‌دا
وه‌ک خنکانی کوڕێک ریساڵه‌تت به من به‌خشی
وه لاسێک چه‌په‌وانه ده‌ئاژوێ له‌و سه‌خاوه‌ته
دڵته‌نگ مه‌به پاک بوونی من مه‌حاڵه به ئاو
مه‌گه‌ر نه‌شته‌رم بده‌ن به تیغ، به تیر،
به هه‌ڵکۆڵینی ڕۆح و
وڵامێک بۆ نه‌عره‌ته‌ی بێ وڵامی باوک


هه‌رمان وه‌تمانی

behnam5555 10-14-2010 10:00 PM


بۆنت قڕڕه....!

له‌نجه‌ی هه‌ڵدێر
پێچ و چرپه
نه‌خشه‌ی به با و
چاوێكی لووس
( ئۆپێڕای باڕووت..........
مه‌ڵڵا ‌!)
هه‌ڵپاچ من و داپاچ بۆنت
گنجی ماف و
لێڵی ڕه‌شكه
هه‌نگاوت نا
بۆنم كردی
بڵقم ئه‌دا
له ڕازاوه‌ترین ئاكوارێۆمی هه‌رێم
هه‌ڵاڵێ پڕژێی ده‌نگ و
تراسكه ڕۆژنه‌ی ڕه‌نگم
بیرت ئه‌كه‌م
له خه‌م خۆرگه‌ی عاره‌ب
تا پسانی نه‌پسانی سه‌رمه‌شقانه‌ی ترابلۆس
بۆنت ئه‌كه‌م
له یه‌كه‌م نامیلكه‌ی خودا و
هه‌ست و هاوار
گوێچكه‌م لاڵ و
زمان ئه‌زرینگێته‌وه
(قڕڕه و بۆنت........)و
منیش خیچاو !




هه‌رمان وه‌تمانی

behnam5555 10-14-2010 11:09 PM


دوو کوورته شێعر بۆ خۆشه ویستم...

هه ستیار

۱.
بڕیارم دابوو تا دوایین هه ناسه م
له ناو کۆڵانی هیچ عه شقێکا
پیاسه ی دڵداری نه که م
به ڵام که چاوه کانتم دی
دڵم
خۆی بوو به کۆڵانێک
بۆ پیاسه ی هه ناسه ی تۆ

۲.
که نه قاشێک تابلۆیه ک ئه خوڵقێنێ
چی له دڵ بێ
ئه ی نه خشێنێ و
ئه ی ڕه نگێنێ
من دڵنیام که قه ڵه مم ئه گرمه ده ست
هه ستم
ته نیا باڵای به رزت ئه نه خشێنێ






اکنون ساعت 06:18 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)