پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 12-28-2009 08:33 AM

هه‌وری قژێک
له‌ئاسمانی
ناوچاوانت
خۆری ڕۆتی
داپۆشیوه‌
مژی خاڵیک
بۆ ناو دۆڵی
سنگ و مه‌مکت
دابه‌زیوه‌
به‌سه‌رتاڤگه‌ی
چاوه‌کانتا
ڕووبارێکی
فرمێسکاوی
دێته‌خوارێ
تنۆک تنۆک
گه‌ڵای لێوت
گه‌زۆی ماچی
لـێ...
ئـه...
بـار...
ێ...!


behnam5555 12-28-2009 08:35 AM

گیرۆده‌ی عیشقی یه‌کێکم
هێشته‌ڕووخسارم نه‌دیوه

ئه‌وه‌نه‌بێ به‌ته‌له‌فوون
زۆر ده‌گه‌ڵم پێکه‌نیوه‌

گه‌رچی ده‌ستم وێی ڕاناگا
تێر بڕوانم له‌چاوانی

ئه‌و له‌په‌یڤی ئاشکرایه‌
که لێواو لێوه‌له‌جوانی

ئه‌ی له‌و ئه‌شقه‌چه‌نده‌پاکه‌
که‌زڕه‌ی زه‌نگ بۆم ده‌هێنێ

به‌دوور له‌چاو بڕکێی ڕه‌قیب
به‌سۆزه‌وه‌ده‌م لاوێنێ

هه‌مووی نازو به‌هانه‌یه‌
ئه‌وه‌ی له‌که‌نارت ده‌ژی

هه‌تا وه‌سڵ و فه‌سڵی گوڵان
خۆشه‌له‌غوربه‌ت دا بژی

تۆ ئه‌ی عیشقی ته‌له‌فوونی
بۆچی زڕه‌ی زه‌نگت نایه‌

بۆنازانی ده‌رگای گوێچکه‌م
بۆ ده‌نگت وێڵ و واڵایه‌



behnam5555 12-28-2009 08:41 AM

به‌هـــــــــــــــــانه‌

ســـــــــه‌رم دانا له‌پێناوت سه‌رت هه‌ڵگرت وتت شایـــــه‌د
تبـــــــــــــــــه‌گفتم زبهر تو که‌آنرا مصلحت آیــــــــــــــــد

بـــــــــه‌بێت ناژیم ده‌مێ تاوێ ئه‌گه‌ر چی تـــــۆ منت ناوێ
ســـــــــــــرودم شعر نم داری که‌آبی از لبت آیـــــــــــــــــد

حه‌بیبه‌خـــــــانی وه‌ک تۆ چۆن ده‌بێ نالی نه‌کا سه‌یـــــــری
ترانــــــــــه‌از زبانت خوش صدایی از کفت آیـــــــــــــــــــد

وه‌لی بووم تۆ شه‌می، دێوانه‌می کرد شووشه‌ڕووخسارت
همی گــــــــردم پی بختم که‌تو خواهی دمت آیــــــــــــــــــد

به‌چـــــــــاوان تۆ منت هان دا، به‌چـــاوان من له‌فه‌رمانم
نه‌فــــــرهادم شکافم کوه،نه‌ازشیرین کمت آیــــــــــــــــــد

به‌هانــــــــــــــه‌بێ به‌هانه‌قه‌ت ته‌ڵای ڕووت بێ به‌هانابێ
همی تــــــــــــرسیدم از اول خیالی از سرت آیــــــــــــــــــد‌

چرای به‌ختم شکا شووشه‌ی وه‌کوو مه‌جنوون له‌هه‌ردانم
نمایــــــــان شد چراغ شب نگه‌کن همدمت آیـــــــــــــــــــد

که‌لێم تــــــــــۆرای به‌ڵێنت دا به‌پێشم دا نه‌کــــــه‌ی جۆڵه‌
شــــــــــــــود پیدا زاعمالت ندامت بوی ازت آیـــــــــــــــــــد

به‌ئێحساسم نه‌گه‌شتووی هێشته‌کاڵی تـــــــــــۆ له‌دڵداری
کنـــــون ناصر هوس کرده‌بدان او از برت آیـــــــــــــــــــد



behnam5555 12-28-2009 10:33 AM

گوناه...
 
گوناه
شه‌وێكی بێده‌نگ، هه‌وارێكی خۆش

داری سه‌رچاكی ڕازداری خامۆش
گه‌لایه‌ک وه‌ری به‌ سروه‌ی شه‌ماڵ
سێبه‌ر جووڵاوه‌ به‌ نه‌رمی خه‌یال

گه‌لا سرته‌ی كرد :

ـ گه‌ستن ، ده‌رنگه‌
تا كه‌ڵه‌بابی به‌یان بێدنگه‌
په‌ری بۆ سرته‌ لێک كۆ بوونه‌وه‌
سێبه‌ر بوو به‌ دوو ، لێک جوێ بوونه‌وه‌
جار جار به‌ ئاوڕێک یه‌کتریان ده‌دی
گوناهـ ! به‌خێرچی تا جارێكی دی
:53::53::53::53:

behnam5555 12-28-2009 10:35 AM



هه‌ر کاته‌ جێیه‌ک ،
هه‌رده‌م له‌ شونێک ،
هه‌ر شه‌و به‌ مه‌ستی،
میوانی نوێنێک..
***
بێکه‌س و ته‌نیا
دیلی داوی خه‌م ،
ڕۆژگاری شه‌وگار
یۆگری ماته‌م
***
به‌ره‌و نه‌هاتی
ده‌چێته‌ پێشێ
تاوانبار نییه‌
تاوان ده‌کێشێ
***
تریفه‌ی مانگه‌
له‌ نێو که‌لاوان
شه‌مامه‌ی جوانه‌
بۆ ده‌ستی لاوان
***
جامی ژیانه‌
به‌ڵام شکاوه‌
تازه‌ یه‌ک بگرێ ؟
خه‌یاڵی خاوه‌..
***
ڕۆژێ ده‌یبینی
گوڵێک په‌ڕپه‌ڕ بوو
یه‌ک به‌ یه‌ک ده‌ڵێ :
ــ ئه‌ویش له‌ ده‌س چوو

behnam5555 12-28-2009 10:47 AM

چوارینه‌ .....
 
چوارینه‌


هۆنراوه‌ی: سه‌لاح مه‌حموودی

شه‌مێک هه‌ڵکه‌ن، با بسووتێ له‌م شه‌وه‌ تاریکه‌دا
له‌م شه‌وی پڕ ئه‌سته‌م و زۆر و دڵه‌ زووخاویه‌دا

یا که‌ نا، با من بسووتێم وه‌ک شه‌می شه‌وگاری تار
ببمه‌ قه‌قنه‌س بۆ وڵاتم وا له‌ به‌ر بێ شه‌وقی دا

behnam5555 12-28-2009 10:58 AM

کۆنه‌ یاران...
 

کۆنه‌ یاران

دوو هه‌ڵبه‌ست له "جه‌لال مه‌له‌کشا"

(1)

بریا

بریا من وه‌کو په‌پووله‌ بایام
ده‌م له‌ ناو ده‌می گوڵێکی سووردا
سه‌رمه‌ست له‌ شیله‌ی ئه‌وین ده‌مردم!
کیژۆڵه‌یه‌کی شۆخ و نازه‌نین
له‌ نێو ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریدا
ویشکی ده‌کردم!

(2)http://gallery.photo.net/photo/3728184-md.jpg

گله‌یی

شێعره‌کانم
بوون به‌ گوڵ و
که‌نیشکه‌کانی ئه‌م شاره‌
چه‌پک چه‌پک
کردیان به‌ هه‌دیه‌ی دڵداری
به‌ڵام هه‌رگیز کچێ نه‌هات
بڵێ جه‌لال:
ئه‌ی خۆت بۆ هێنده‌ خه‌مباری؟!

http://www.akidsphoto.com/pht01/bota...lower_3044.jpg

behnam5555 12-28-2009 11:04 AM

سێ هه‌ڵبه‌ست له‌ هۆنه‌ری جوانه‌مه‌رگ "مارف ئاغایی"

(1)

کۆچ

خاک،
توانای کۆچی نییه.
ئه‌وه‌یه‌ ڕازی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌ی من
له‌م وڵاته‌دا‌

(2)

ئاویلکه‌

گۆڕستانی وڵاتی من
سه‌دان گۆڕی چاوه‌ڕوانی ته‌رمی لێیه‌.
زیندوو بوونتان بسه‌لمێنن
ده‌نا لێره‌
وه‌نه‌وزیش هه‌ر ئاویلکه‌یه‌.

(3)

هاوار

ئه‌نگوستم له‌ سه‌ر
ماشه‌ی تفه‌نگی هاوار داناوه‌
هه‌تا له‌ گه‌رووی
ئه‌م بێده‌نگیه‌دا
بیته‌قێنمه‌وه‌.
{پپوله}{پپوله}

behnam5555 12-28-2009 11:08 AM



دوو هه‌ڵبه‌ست له‌ "ڕه‌حیم لوقمانی"

(1)

دووان

هه‌ستی شاعیر
له‌ ئاونگی ڕوومه‌تی گوڵ زوڵاڵتره‌
دڵی شاعیر
له‌ منداڵێکی زۆر ساواش
گڕۆزایی و مناڵتره‌
شنه‌ی بایه‌ک، گیانی شه‌ونم، نایه‌ک
دڵی منداڵ ده‌گریه‌نن
به‌ڵام هه‌ست و ڕۆحی شاعیر
لێوی چه‌قۆ و که‌ڵبه‌ی یاسا
ده‌یدوێنن

http://www.eclectica.org/v1n6/MOON.jpg

(2)

ساز

ده‌روونی من وه‌ک سازێکه‌
تاو تاو ده‌گری و ته‌له‌کانی،
به‌ سروه‌یه‌ک دێنه‌ زمان.
جار جار تووڕه‌!
وه‌ک به‌هاری خوێناوڵی دیاربه‌کر
وه‌کوو ته‌مبووره‌که‌ی شوان
به‌ڵام جیاوازی سازێک و
ده‌روونی من له‌وه ‌دایه‌:
ئه‌و به‌ ده‌ست و هه‌ستی گه‌رمی هونه‌رمه‌ندێک
دێته‌ سه‌ر سۆز
من به‌زه‌خمه‌ی پڕ ئازاری نه‌یارانم
دێمه‌ ناڵه‌ و ڕقی پیرۆز
{پپوله}{پپوله}{پپوله}

behnam5555 12-28-2009 11:12 AM


شێوه‌ت ئه‌که‌م

هۆنراوه‌ی: هادی ماجدیhttp://image.afghanblog.googlepages.com/rera.jpg

ئه‌ز
له‌ باڵا شاری پیاسه‌ و
له‌ ژوور میوانی خاتوونێک سه‌وز و نه‌شمیل
هه‌ڵوه‌دات بووم،
که‌چی...سه‌یره‌!
له‌ زامستانی کۆڵانێکی به‌ر ته‌سک و
له‌ ڕوانینێکی ژیرانه‌ی
بن نساری کوێره‌ که‌پرێکی دوور که‌وتوو..،
شێوه‌م کردی!!



اکنون ساعت 10:10 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)