پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 11-04-2010 01:46 PM

ئه ڵين شيشه کان ئيحساسيان نيه
به ڵام کاتيک له سه ر شيشه يه کی هه ڵم گرتوو نووسيم ...
خۆشم ئه وێی
ئارام گريا ...
« سه هه ند »

behnam5555 11-04-2010 01:49 PM

چوار شت ... !

من ، مانگ ، فرميسک ، ئاخ

http://thumbs.photo.net/photo/2327710-lg.jpg

فرميسکيک که وته سه ر گوناکانم
شوقيک نيشته سه ر رومه تم
وا هه ستم کرد که ،
ته نيايی يه کانم کوتايی يان پی هات
به لام ...
چه ند چرکه يه ک دواتر ،
ئه و له گه ل منا نه مابوو .
له وينه ی ماچ کردنيک ،
ماچيکی کرده سه ر گوناکانم و
که وته خواروو، رويشت به رووی عه رزا ...
ديسان من بووم ... !
من بووم و مانگيش ...
هاوارم کرد ئاخ ... !

behnam5555 11-04-2010 01:51 PM

نوشتانه وه
«شيرکو بيکه س»

گولاله يه ک بو توترکيک نوشتايه وه ،
ده ستی ماچ کرد ..
که ليبويه وه و هه ستايه وه ،
ره نگی سووری رژابوويه به ر تووترک و ،
هه تا مردن به داخی ره نگی زه رده وه، تلايه وه .

behnam5555 11-04-2010 03:04 PM

ژانی ژیان



ئه ی خـوودایه ژیـنـی گه نـجـیـم ژانـی پـیـرانـی هه یه


ئـه و لـه شـه نـاکـامـلـه م جـه رگـیـکـی پر ژانی هه یه


ئـه و جـوانـه ی مـن که دیـتـم قـامه تی ره عـنای هه بوو


هـه ر گـه دایـیک پیی بگا وا تخـتی سـوولـتـانـی هه یه


سـه ددی ده سـمال گـه ر له پـیـش سـیلاوی پرچی لا بده ن


کولکه زیـریـنه ی خـه یـالـم تـاﭬـگـه ی سه ر شـانی هه یه


گـه نج و لاو سه هـله به وه للا هه ر که سیک بیبینی چاو


پــیــره مــیردی دا چـه مـاو بی که یـفـی جـارانـی هه یه


یاری چاو ره ش بی هه دادان له شکه ری روخساری هات


قـه سـدی ده عـوایـیـک له گه ل ته ک مانگی تابانی هه یه


تـا نـه خـه وتـووم ده رکی مالـی جـه رگ و دل با گاله ده م


چـوون نـیـگـاهـی یـاری مـه خـمـوور فـکـری تـالانـی هه یه


ده رمان و دوکتوور بی که لک دل له خوورپه کـه و تـووه


هـه ر بـه بـونـی بـسـکـی یـار، دل مه یلی لـیـدانی هه یه


زور مـه حـالـه دل بـگـورم بـو دمـی کـیـش چــونـکه یار


لـیـوی ئـال و بـه ژنـی بـالا ، چـاوی زور جـوانـی هـه یـه


ئـه ی خـودایـه کـوانـی گـورم تـا به غـاردان بوی بـچـم


تـا لـه شـم بـگـرم لـه گـل چـون ژیـان ژانـی هـه یـه



« ره شید ئیسلام دوست»

behnam5555 11-04-2010 10:46 PM



نه‌گبه‌تی شانی گرتووم هاورازی مه‌ینه‌تم ئه‌م شه‌و

چاوانی پرفرمێسكم پر بوو له غه‌م لێی رژانم ئه‌م شه‌و

پێكی ده‌ستم پێكی غه‌مه ته‌نهاقه‌درم لایه ئه‌م شه‌و
ئازاری ‌دڵی ناسۆرم ‌بێ عیلاج ماوه‌ته‌وه ئه‌مشه‌و

هه‌رچی ‌دكتۆرو ته‌كیمه دڵمی پێ ژیر نا بێته‌وه ئه‌م شه‌و
په‌ژاره‌وسته‌می دنیا له‌من كۆبۆته‌وه ئـــــــــــــــــــم شه‌و

هه‌ناسه تاساویده‌روونم ئاسمانی گرتووه ئه‌م شه‌و
لێزمه‌ی عشقی چاوانم ده‌باریه سه‌ر لاپه‌ره‌یشیعرم ئه‌م شه‌و

رێچكه‌ی فرمێسكی خوێنایم له گۆناما دیاره ئه‌م شه‌و
بهقه‌ده‌ر هه‌موو بێ كه‌سان(یارسان) بێكه‌سه ئه‌‌م شه‌و

ئه‌م شوێنه‌ی تیادا ده‌ژیمخاپوورو وێرانه ئـــــــــــــــم شه‌و
ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ راستی ئه‌ژیت و بێهیوا ده روات


یارسان ـ به‌رزنجی

behnam5555 11-04-2010 10:49 PM



شه وێکی زۆڵ و

سه دچاڵاو لا به ر
چه ندین ئه ستێره ی بێژووش چرای دووکه ڵ گرتووی ڕێ
پشیله ڕه شه کانی شه یتان له م به ر وله م به ر
ڕێبواره به رزه که ی جاران خۆی کوورت بۆته وه و
نیسێی سپێشی زۆر دوور و درێژ
کووندی به د شوم
بێ ده نگ تر بۆ له به رد
مانگه هه تیوه خۆی شاردۆته وه له پشت په ڵه هه ور
چه ند چرکه یه ک ڕاوه ستان...
بۆ ته ماشای ژوانی دوو نیسێی بێ نیسێ
گوێ دان بۆ ده نگی شه مشه مان
ڕوانین له شایی مشکان
ئێره شه و...
شه وێکی زۆڵ

هه ستیار .. مهاباد


behnam5555 11-04-2010 10:50 PM




گیانا...

ئه گه ر دوای سه د ساڵ گۆڕم هه ڵکه نی

ده بینی هێشتا که دڵێک ماوه

ئه ویش یادگاری عه شقی خودایه

چۆنکه ناوی تۆی لێ نووسراوه

به ڵام....

ببووره که ئاوایه

وه رزی ئێمه ڕه شه بایه

له هه ر لایێ گوڵێ بڕوێ

هه زاران دڕکی له گه ڵدایه...

behnam5555 11-07-2010 07:59 AM

فریشته

من نازانم
تۆ فریشته‌ی
یان ئه‌و شێعره‌ی
جارنا جارێ
لێوی ناسکت به‌ جێ دێڵێ و
له که‌ژاوه‌ی مه‌سێجێکا
خۆ به ماڵی دڵدا ده‌کا
ئه‌ی فریشته‌م مانای عه‌شق و
شه‌نگه ڕۆژی کامه‌رانی

behnam5555 11-07-2010 08:01 AM

کۆچ

ئه‌ڕۆیت و
تاڵی ئاورێشمی نیگات
به‌دوا خۆتدا
ده‌پێچیه‌وه
ئه‌ڕۆیت و
به‌ژنی ڕۆحی شه‌که‌تم
له مۆته‌که‌ی ته‌نیایی ده‌ئاڵێنی
شۆله‌ی دزه‌ی نیگام
به دوا خۆتدا
راکێش ده‌که‌ی
ئاخ کچی خولیا
چه‌نده له ئێوارێ ده‌چی
له سه‌ر که‌لی زراو تۆقیوی
ئاوا بوونت
له گه‌ڵ ئاخر زه‌رده‌په‌ڕی نیگات
ده‌گریم..........ده‌گریم
ته‌نیا بۆنی به‌جێ ماوت
ده‌گرمه ئامێز
ئه‌ی بۆنی عه‌شق و
هاوسه‌فه‌ری حه‌زه‌کانم
گه‌ڕانه‌وه‌ت
ڕازی سینگی چیای
به‌ختی ره‌شمن
بێ تۆ
دیدار ئاخری باران و
نه‌ورۆزێکی ئاگراویم
ئه‌ڕۆیت و
له میحرابی غه‌مێکی قووڵدا
تا هاتنه‌وه‌ت
له سوجده‌یه‌کی تاقه‌ت پڕوکێندا
ده‌بمه کووڕه داری سه‌ر ڕێ
ئه‌ڕۆیت و...

behnam5555 11-07-2010 08:07 AM


خوناوكه

خاتوونه بایه كی
شلك وناسك
ده ستی پێچایه په نجه كانم و
ئاوێته ی
بۆنی رۆحی
له خاك وخوا تێكه ڵاوی
هه وری كردم
له داوێنی خه ونی ته ڕی
په ڵه هه ورا
ئۆخژنی ناو گیابه ندی قژی خاوت
كرد میه دڵۆپه باران و
ترپه ترپ
به سه ر پرچی داشۆڕاوی
چه ترا كه وتم
تنۆكێكی وێڵ و شه كه ت
هێدی هێدی
به باڵای شۆڕابه دا
پرچی هه ورم كرده وه جێ
نوقمی ژیكاڵی عاتیفه و
په رێشانی حه زێكی بێواز
شه ڵاڵی فرمێسكه گریانێكی
غه ریب
غه ریب
به برووسكه ی
تاسه یه كی كوتوپڕدا
ساتێكی قووڵ
بوومه زه رده په ڕی رووت و
له تاریكیدا
توامه وه

ئیبراهیم ئیسماعیل پوور


اکنون ساعت 02:33 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)