پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 11-07-2010 08:12 AM

هێما

به ئه و زه رده ی له سه ر لێوت به جێما
به ئه و چاوه ی بۆژینم بوونه هێما

خه یاڵم هه ر شه باوێزی ملی تۆن
دووچاوی دووری دیده م هه ر له رێ ما

هه ناسه م ئاوێزانی هێڵی غه یبه
له سه ر خۆچووی له سه ر خۆچووله جێما

به شیرینی و به تاڵی هه رچی ده یڵێی
وزه ی رێمن وه یا زه نجیر له پێما

له بۆ كۆچی عه زیزت وا ده سووتێی
دڵم سووتا به سووتانت ئه رێ ما؟

له ره ی سینه ت گه زۆی رێگا ده ڕێژن
هه تا ون بووی له به ر چاو بۆی به هێ ما

له تاڤگه ی رووت شه رابی له نجه ده ڕژێ
بزه ت ده پژێ به سه ر ده شت و هه رێما

به ڵاگه ردانی باڵات كوێ یه جێگه ی
شه ماڵت مانگ و ساڵان هه ر له وێ ما

ئیبراهیم ئیسماعیل پوور

behnam5555 11-07-2010 08:13 AM

چه ند كورته شێعر

۱- مرۆڤ بوونم
له عه شقێكی په تیاره وه ده ست پێده كا و
عاشق بوونم
بۆ مه رگ ئایه تی كۆتایی ده خوێنێ
من و عه شق
لفه دوانه ی په ری شێعرین

۲- تۆ ناپرسی و
زامه كانم
بێ ترس و ته ڕ
رۆچوونه ته پێده شتی دڵ
تازه به م هه رێمه دا نایه ی
چیته له زامستانێكی چڕ

۳- چ قیزه ونه مردن
بۆ هه ناوێكی
شه ڵاڵ و شه كه ت
كاتێ
هیچ گۆڕخانه یه ك
نایگرێته خۆی

ئیبراهیم ئیسماعیل پوور

behnam5555 11-07-2010 08:15 AM

۴كورته شێعر

(.................)
وتم
ده ریات بۆ ده هێنم
به ر ده رگه كه ت ده كه م به رۆخ
ده بمه
شه ماڵی سه ر ئاو و
شه پۆل دێنم له بۆ تۆی شۆخ
(..................)
باران له كوێ
رۆحی شه كه تم تێراو ئه كا
بۆنی كام خاك
ژینی نوێم پێده به خشێ
من مردووم
ئاخ بۆ عیساده مێ
بۆ چوار چرای بێ خاچ و دار
(...................)
ئه مرۆ
بیری باڵاتم كرد
پێڵووی چاوم نا سه ر یه ك و
بۆ نازدار په ری
شێعرێكم روانی
(...................)
له سووچێكی
ئه م جیهانه گنخاوه دا
واته نیایی ده مخنكێنێ
ئاخ بۆ كازیوه ی
سوبحێكی گه ش
بۆ گه زیزه ی
قه د پاڵی دێ

ئیبراهیم ئیسماعیل پوور

behnam5555 11-07-2010 08:17 AM

سه ر گه ردان

كرمه رێزه له شم
له ماقووڵی
به و ده ستانه ی كه بۆنی به هه شتێكی بۆژۆ ئه ده ن
ئایه تێكی هه لا هه لا
به سه ر پرچی گوڵدا ئه كه م
له به یانێكی پشووسواری داپڵۆخاودا
سه رگه ردان
سه رگه ردان
بۆ قاشێك له مانگ و
شه به قێك له خودا ده گه ڕێم
به م له شه كرمه ڕێزه وه
نه ئه زموونی سه بر ئه كه م و
نه بۆ كرمه زیته ڵه یه كی له شم
دووباڵی په پووله ئه ڕوێنم
بۆنی ژینه و
حاشا له من
بۆنی منه و
حاشا له ژین
من له شێكی كرمه ڕێزم
خوێنی خه ستم
چێژێكی خه رته ل هه ژێنی تێزاوه


ئیبراهیم ئیسماعیل پوور

behnam5555 11-07-2010 08:19 AM

«سه‌فه‌ر»

وردیله كانم
له كۆڵانی هه ورێكی
كفن سووری ئێوارێوه
به ناخی مناڵیتانا
لۆژه لۆژ شۆڕده بمه وه و
له مێحرابی خه ونێكی ئه رغه وانیدا
سوجده ده به م بۆ چاوی پڕ له هه تاوتان
كه پێڵووتان
به ده م شنه ی شه وبای شینه وه نا سه ر یه ك
بۆ یه خه ی پڕ له گوڵزاری ئه وینتان
ده بمه شه وڕن
كۆشێ ئه ستێره ی زه رد و سووری ماچ
متفه رك به په نجه ی خوای مناڵیتان
ده كه مه ده سته ملانی
خه وی سووك و
بزه ی خه ونی كاڵی بێ گزه تان
ئای چ شیرینه
كاتێ به ده م هه ناسه ی
پڕ له خودای عه شقتانه وه
له داوێنی عه ده مێكی
هه ڵواسراو به هه ناسه ی نیشتمانه وه
ده نووم
ده نووم
ده نووم


ئیبراهیم ئیسماعیل پوور

behnam5555 11-07-2010 08:36 AM



3کورته شیعر


(؟؟!!....)
حه قیقه ت ئاوێنه یه که
هیچ مرۆڤێک لێی ناڕوانێ
من شێعر بۆ ده ریا و بۆ گزنگ ده نووسم
وشه م رۆندکی هه ژارترین مرۆڤه
هیچ گۆرانییه ک سوکناییم پێنابه خشێ
فه لسه فه ی رزیوی هه موو چرایه کی بۆگه نیوم خوێندۆته وه
له تونێلی هه ر چاوێکدا،
نه مامی ده مامکێک رواوه
هه ر لاقێ مه ڵه غانی سه رێکه
هه ر تاڵاوێ، کیژۆڵه ی حه قیقه تێکه
سوێند به دوندی وه ڕه زییم و
شووشه ی چڕنووک لێدراوی هه ستم .
(....)
هه رچی ده ڵێی، ئاوێنه یه
جوانه
دڵم بڕوای پێده هێنێ
ئه گه ر گوته ت،
یه که م گزینگی به یانه
ئه ی بۆ خۆت چیت؟؟
(....)
وه کوو گه ڵای زه ردی پاییز
دڵم تینووی سه فه رێکه
تا چاو بڕ ده کا هه ر که ویر
تا من حه ز ده که م ، ته نیایی

که ریم حیکمه تی



behnam5555 11-07-2010 08:39 AM


ئه هوورا

وه ره پڕمکه له شێعرو جریوه ی هه نار
له باخ و که روێشکه ی بزه
له باران و له هێشووی ناز
به بیری پێنووسدا وه ره
بمنووسه وه له چاوانتا
ئه وین ئه وین
با
دا
با
رێم،
به سه ر ئه م شاره لێڵه دا

(گوڵاڵه یه ک...)
په یژه یه ک فڕین
له تامی تاسه ی بسکی تاو
که روخساری،
ڕه وایه تێکه له جێ پێی خه زه ڵ
به ده نگی سووور- هه را مده کا

(...)
له ئارشیوی خه یاڵمدا،
ژیله مۆی بزه یه کی تۆم
له ناو دڵی ئاوێنه شدا،
تۆ ده بینم له باتی خۆم


که ریم حیکمه تی



behnam5555 11-07-2010 08:40 AM

ئه ی ئه وانه ی هه ر چرکه یه ک،
لاوکێکن
وه رن وه رن
با له عنه تی منی شاعیرتان به سه ردابارێ
ئه ی ئه وانه ی هێشووی ئه وینتان نه دۆڕاند،
ئێوه ش وه رن
با ره حمه تی سڵاوی من نغرۆتان کا
بێگومان حه ماقه ت،
هیچ بێ ئاوه زێکی به خته وه ر نه کرد
ئێمه لامان وایه به خته وه ریی،
له بن شاباڵی بازدایه
وه ئه و بازه ش له ده ستێکیا،
موورووی بیر و
ده سته که ی دی،
بیره یه کی فه لسه فاوی
وه ئه م شێعره ،
هه زار و سه ت وشه ی نه نووسراوی دیکه ی پێیه
وه ئێمه ئێستا ده رفه تمان نیه ...


که ریم حیکمه تی


behnam5555 11-07-2010 08:41 AM


(.....)
چۆله که ی بزه یه ک درایه به ر لێزمه ی ته ور
خوناوه ی خه زان له ئاڵای بسکێک د ه ت ک ێ
ئێواره یه و
هه وری دڵم,
عه زمی ر ۆ ن د ک
ئێواره یه و
لاجانگی چۆله که ی خوایه ک هه ڵپڕووزاو

(....)
کۆچێ له ره نگی په مه یی
چڵ به چڵم هه راده کا
هه ست ئه که م ده توانم بفڕم
ره نگه مانه وه بیانوو بێ
بیانوویه کی مه سخه ره و پووچ
گوێچکه م حه زی له ڕشانه وه یه
وه ڕه زی له هه ستم ده تکێ
هیچ هه توانێ
هیچ هه توانێ...

که ریم حیکمه تی





behnam5555 11-07-2010 08:42 AM

بانگ
بێ ئۆقرانه سه ر ده نێته وه
به ره و کوێ؟ - نازانم
دڵم قه ت راستم پێ ناڵێ
شه کانه وه ی ئاڵای کام بسک ،
بانگی ده کات؟؟

پرسیار....
ئه رێ نیشتمانیش باڵنده ی خۆشده وێ؟
یا هه ر مرۆڤ و باڵنده ،
خواو رووبار و نیشتمانیان خۆشده وێ؟!
تام
خوایه هێشووی ئه وبزانه
بارانی گڕ بوون یا، گاسن
وا هه ستم تامی خوناوه ی پشکۆ و
تریفه ی مێلاقه ده دا؟؟؟؟

که ریم حیکمه تی



اکنون ساعت 12:31 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)