پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   شعر كردي ... (http://p30city.net/showthread.php?t=12987)

behnam5555 01-08-2014 02:25 PM

مه ى خوره وه بم به تو چى توره ى بوچى ؟
تو بو چى به زونگى خه مى مندا رو چى ؟

چـيت داوه له ئاكـارى ئه مو ئه و كـاكــه ؟
با شتر ئه وه يه كه خوت بزانى تو چى ؟

يه كى له چوارينه كانى
خــه يــام ى گه وره

behnam5555 01-08-2014 02:26 PM

يارى من غه دداره بويه ره حم و ويجدانى نيه
چاو مه سته زوور به ده سته دينو امانى نيه

حيله بازه زور به نا زه عاله مى گيروده يه
وه صلى خويى كرد كه چى هه روه عد و به يمانى نيه

بى وه فايه پرجه فايه روحى خوى بو فيدا
كه م كه مه هيشته له كن ئه و ته بعى انسانى نيه

موده تى هه تا ئيشى پيم بو ئلتفاتيكى هه بوو
سه يره كه م روى گرزه ئستا كه مه يلى جارانى نيه

نادروسته بول به رسته كه سنه ويسته بو ته ماع
عاشقان تيك به ر ئه دات و باكى دوستانى نيه

خوين رزينه دل شكينه سه ر به فيتنه و شورشه
هه رده مى دوستى يه كيكه و يادى يارانى نيه

به سيه مردم ره نگى زه ردم شاهيدى ئه م حاله يه
نو كه رى ئه م شوخه ناكه م لوتفو ئحسانى نيه

behnam5555 01-08-2014 02:27 PM

كجى مهابادى

له بارى نازه نينى نه رمو نولى دل ته رى شادى
له جاوى به د به دور بى ئه ى كجى جوانى مهابادى

له جوانى دا له باكى دا نيه هاو تا تو نازانم
فريشته ى ئاسمانى يانه به روه رده ى به رى زادى

سه رى كولمت گه شه هه روه ك گولى كويستانى كوردستان
له به ر به زنت ده بى سه ردانه وينى خلبى شمشادى

دلى سه د عاشقت كرده نيشانه ى تيرى موزگانت
كجى كوردى مه علومه له تير هاويشتنا ئوستادى

به شمشيرى دوو ئه بروت جه رگى خه لكى له ت ئه كه ى
دياره ده زانى جه ك له كار بينى كجيش بيتورمه ى مادى

له سويانت وه ها ديوانه بوم جاو مه ستى خوين شيرين
له قه رنى بيسته ما ره نگه ره جاو كه م كارى فه رهادى

ئه ميستا تو له وى ديلى ده ستى بيگانه يو منيش
له دورى تو ده كيشم ره نجو ده ردو داخى بى مورادى

زه مانه هيمنى توى ويلى ده شتو جولو سه حرا كرد
فه را موشى مه فه رمو جارو باره هه ر بكه يادى

هيمن

behnam5555 01-08-2014 02:31 PM

نوری ڕوخسارت وەدەرخە دەردی بێ دەرمانە شەو
زوڵمەتی زوڵفت لەسەر ڕووتە لە ڕۆژ میوانە شەو

دوێ شوكور مەردانە من ڕێم بردە ناو زوڵفی ڕەشی
تا بزانن خەڵكی موڵكی دڵ، قەڵای مێردانە شەو

هەر لە مەغریب تا بەیانی بێوچان دێت و دەچێ
هەر لە دووی خورشیدی خاوەر وێڵ وسەرگەردانە شەو

كوێرو نابینایە ئێستا ئەو لە داخی ڕۆژی ڕووت
بۆیە ڕەش پۆش و فەقیرو مات و بەستەزمانە شەو

قەدری شەو چا بگرە چاوم، شەمع وپەروانە دەڵێن
سۆزو گریەی شەمع هەر شەو، سوتنی پەروانە شەو

عاشق و مەعشوق لە ڕۆژدا خۆ دەپارێزن لە خەڵك
گەر پەنای چاكت دەوێ بۆ ئەو دووە؟ بڕوانە شەو

هــەستە (كـــامیل) بەسیە بێداری بڕۆ لێی وەركەوە
تـــــا وڵات بێدەنگ وباسەو تا لە ڕۆژ میوانە شەو

سیدکامیلی ئیمامی

behnam5555 01-08-2014 02:33 PM

تۆ سەری زولفی بڵاوت زولفی خاوت بامەدە
جێی دڵم سەوداییە، چی دی دڵم جزیا مەدە

من کە پێت ناژیم وەرە روحمت هەبێ نەشکێ دڵم
با بینای کەعبە نەڕووخێ چاوەکەم! لێم لا مەدە

عاشقی زولفم بە رووح و دڵ ئەمن جۆیایی تۆم
خێری خۆتە دەست لە سینەی مەردی خۆش‌سەودا مەدە

هەمدەمی من خاکی گۆشە و لێوی تەعلیمی دەدام
عەیش و نۆش و کونجی تەنهایی بە رووی دونیا مەدە

شەو قەرارت دا لەسەر زولفت بەدڵ شاد بم بە تۆ
لامەدە زولفت وەفات بێ! وەعدەیی فەردا مەدە

با قیامەت وا نەبێ با رۆژ نەگیرێ چاوەکەم!
توند مەبە! هەڵمەستە پێ! سونبول بە رووی گوڵدا مەدە!

چت لە زەوقی دینی دولبەر داوە بو بە دینی خۆت
تا بمێنی دەم لە وەسڵی ئاتەشی سینا مەدە

مەرگی من ساقی دڵم بگرە دەمت وا بێنەوە
یا کەرەم کە جامی لەب‌ڕێز، یا شەرابی وا مەدە

نیوە سووتاوم ئەمان بێ بەس مەکە ئەی تارزەن!
یا وەفات بێ، یا جەفایی عاشقی شەیدا مەدە

ئەی وەفایی هێندە خوێن مەگری لە رووی ئارامی دڵ
گەوهەری تۆ وا لە کن تۆ، خۆت بە دەم دەریا مەدە

وفايى

behnam5555 01-08-2014 02:33 PM

جوانى به به له و به بي نه وه ستان رويى
روزگارى ژيان وه ك شه وى مه ستان رويى

ئه م زينه كه هه ر ده ميكى دنياى دينى
داخم كه به بيهوده له ده ستان رويى

خيام

behnam5555 01-08-2014 02:35 PM


نامه‌وێ بت گـــرێنم ، بــــاسی خه‌می خـــۆم بكـــه‌م..
شه‌كــه‌ت بوم به‌ده‌ست گریــــان ، ئــاخر چی لـه‌م دڵه‌ بكــه‌م...!
نــاتوانم به‌رگــه‌ بگرم ، دووری كــه‌ی ده‌بڕێته‌وه‌ ..!
مژدانه‌كــه‌ت وه‌ربگـری ، بڵێی ده‌گـــه‌ڕێمه‌وه‌
تـــا ئێستا دڵــم نه‌یدیوه‌ ، وا بــه‌م چه‌شنه‌ ئــــازارێ..!
............ناحــه‌قم مه‌گـــره‌ گـــیانه‌ ، ڕۆژم لــێ بۆته‌ ســـاڵێك
كــه‌ی دێیته‌وه‌ تاهه‌نیسكــم له‌سه‌ر ڕوم بسڕمه‌وه‌
بـــۆ پێشوازی گــه‌ڕانه‌وه‌ت شاره‌كـــه‌م بڕازێنمه‌وه

behnam5555 01-08-2014 02:38 PM

كه‌وه‌سڵت ده‌ست بدا بۆم هیچ خه‌یاڵی حووری عین ناكه‌م
گــه‌دای بــه‌رده‌ركــــی تـۆبم مه‌یلی فیرده‌وسی به‌رین ناكه‌م

كه‌ زوڵف و په‌رچه‌می چین چینی تۆ سایه‌ی سه‌ری من بێ
ئــه‌بـــه‌د گــــه‌ر بــمدرێـتـێ پـاد شــاهی مـوڵكی چین ناكه‌م

له‌ شه‌وقی ماچی لێوی شـــه‌كـــكــه‌رینـــت دڵ وه‌ها مه‌سته‌
هه‌تــا مــــاوم خـــه‌یـــاڵـــی قــه‌نــدو نوقڵ و ئه‌نگه‌بین ناكه‌م

بــه‌حــه‌قـــی جـــووتــه‌ چـاوی مـــه‌ستی نازت گیانی شیرینم
به‌شه‌و بێ یادی رووی تۆ سه‌ر له‌سه‌ر گۆشه‌ی سه‌رین ناكه‌م

نـــگــیــنــی خـــاڵی تـــۆم مــه‌نــزووره‌ خـــاكـی به‌رده‌رت جێمه‌
(سولــه‌یــمــان)ی زه‌مـــان بــم ئاره‌زووی ته‌خت و نگین ناكه‌م


behnam5555 01-08-2014 03:03 PM


عاده‌تـی ئه‌م چــه‌رخه‌ وایه‌ ئه‌هــلی دل غه‌مـــگینه‌كا
شـــا هه‌میشه‌ ماتــه‌ پیــاده‌ مه‌یلی جیی فــه‌رزینـه‌كا

دوژمنه‌ چه‌رخی فه‌له‌ك بۆ پیاوی ساحیب عه‌قل و هۆش
رویی كه‌ره‌م دایم له‌ هه‌رزه‌ و شیت و بی ته‌ركــینه‌كا

behnam5555 01-08-2014 03:04 PM

مام ئه‌لیاس ئه‌لی ده‌ردم گرانه‌
پاش سیَ رۆژی تر جه‌ژنی قوربانه‌

پلاوو گۆشتی ده‌وله‌مه‌ند چه‌وره‌
له‌جه‌ژنا ئه‌ی خۆن به‌ پاروی گه‌وره‌

منیش لیی ئه‌نیم به‌ دۆنی بزن
نه‌ خۆم پیم ئه‌خوری نه‌ منال نه‌ ژن

دوازده‌ سه‌ر خیزان منالی وردم
سه‌د تف له‌و ژینه‌ تا ئیستا بردم

سبه‌ی جیژنه‌یه‌ چیم پی ناكری
پلاو پیرخه‌نی به‌ كه‌س ناخوری

تۆ ده‌وله‌مه‌ندی ئه‌خۆی فروجاو
منیش دانووله‌ به‌رگم خام و جاو

فاته‌ی خیزانم ئه‌نیرم بۆ لات
هه‌ندی رۆن بینی صه‌ده‌قه‌ی بالات

behnam5555 01-08-2014 03:05 PM


له‌ باسی‌ مه‌ینه‌ت و ده‌ردی‌ ده‌رونی‌ بۆیه‌ ده‌م ناده‌م
له‌ خویناوی‌ دلی‌ پر غه‌م كه‌ سینه‌م مه‌وج ئه‌دا تا ده‌م

غه‌مم دیتی‌ كه‌ بۆ وه‌ك كۆده‌ك ئاگر به‌رده‌مه‌ كاغه‌ز
له‌بۆ نوسینی‌ غه‌منامه‌ی‌ دلم هه‌رگا قه‌له‌م داده‌م

هه‌له‌، پارانه‌وه‌ ئه‌مرۆ، زوبان و دل له‌ كارایه‌
زوبان ئاوه‌ر كه‌ به‌سته‌زمانه‌ سبحه‌ینی‌ كه‌ قوچا ده‌م

به‌ حه‌ق هه‌ر حه‌ق، به‌ ناحه‌ق ناحه‌قم وتوه‌ له‌ رۆژی‌ بووم
وه‌كو مه‌نصور ئه‌گه‌ر بیشم كوژن ناكه‌م له‌ حه‌ق لاده‌م

بلا گول ئاته‌شی‌ تی‌ به‌ر ببی‌ ، په‌روانه‌ بی‌ بولبول
ده‌بی‌ هه‌ر بچمه‌ باغ و رازی‌ دل شه‌ممیكی‌ به‌ر باده‌م

سبه‌ینی‌ وه‌رنه‌ سه‌یری‌ كوشتنم واده‌م چه‌ها داوه‌
له‌سه‌ر واده‌ی‌ درۆی‌ ئه‌و ناده‌م ئیتر واده‌ ، قه‌ت ناده‌م

وتم: گه‌ر حالی‌ "مه‌حوی" تیبگه‌ی‌ ره‌م به‌م حه‌ده‌ ناكه‌ی‌
وتی: ئه‌و تی نه‌گه‌یوه‌ ، من په‌ریم و ئه‌و به‌نی‌ ئاده‌م


behnam5555 01-08-2014 03:18 PM

خۆزگە
خۆزگە دەكرا و پِێی خەیاڵی خۆم دەبەست
باڵی بشكێ وچیدی نەفڕێ دوورە دەسـت
رۆژ و شەو دێ من لەجەستەی خۆم جیام
هەر كەوی نابێ خەیاڵی ئەشقیـام
داوی خـاوی ژینـی دیلیـم نایگـرێ
دڵ دەتۆقێ گەر قەفەس بێ و ڕایگری
دەمفڕێنێ بـۆ ژوانگـەی كـۆنـە یـار
بـۆ هـەواری عەشقـبـار وئەشكـبـار
مۆمی تاسەم دادەگرسێن سەر لە نـۆ
كۆنـە زامی یـادەكانم دێنـە ســـۆ
تازەسازێ بووم لەخۆزگە و ڕازی دڵ
كەس نەبـوو لێم تێبـگا ئاوازی دڵ
نۆتەكانم ئەشك وژانی پڕ جەخـار
بووم بە كایەی دەستی پەستی ڕۆژگار
خۆزگەكانم بوو بە بەفری بەرهەتاو
خەونەكانم كەوتەگـۆمی شیـنی چاو
بووم بە سوتووی شێعرەساتی دەردی خۆم
گـڕ دەچێژم گـڕ دەبێـژم چەشنـی مـۆم
سـاڵـەهایە گـڕگـڕانیـە ســۆزی دڵ
عیشق و شیعروخۆم دەسووتین وەك سكڵ
نەمدی یارێ تێم بگاچیم چەشتـووە
چەندە زووخی نامورادیـم ڕشتــووە
گوێگرانی شینی شێعرم گوێ گـران!
شەوگەڕانی بووكی هەستم بێ چران!
رەمزی عیشقە سووتن و گریانی نەی
بێدڵان كەی تێدەگەن لە زمانی نەی
ئێـستە ئیـتر نـامـەوێ ژینـی درۆ
تێك دەدەم تەلبەند و پەرژینی درۆ
هەستی تینووم چۆن بژی لای وشكەچۆم!
روو لە زەریای عەشقی تازەی دڵ دەڕۆم
وردە مـاسی شێـعرەكانـم ئـاگـرن
مەستی دەریان لای گەناو خۆ ناگرن
خەونی عیشقێ پڕ شەپۆلی وەك زرێ
دەست لە رۆحی سەركەشم هەڵناگرێ
بۆیە دایم باڵی خولیـام نـانـەوێ
چەشنی منداڵ سەد بیانووی لێم دەوێ!
دەمـفـڕێنـێ بـۆ ژوانـێ بێ قــەرار
تـازە یـاریـش نـادیـار و نـادیـار...
((رەحیم لوقمانی))

behnam5555 01-08-2014 03:19 PM

من ده‌بێ خۆم بسمیل بكه‌م

من ده‌بێت ساڵێك ئاوى ڕوون
له‌سه‌ر قاچ و قولم بڕوات
بۆئه‌وه‌ى پاك ببێته‌وه‌ له‌ چڵپاوى
خاكێكى بێ مروه‌ت.

من ده‌بێ خۆم بسمیل بكه‌م
به‌ گڵه‌سووره‌ى لادێیه‌كى دوور له‌شار
به‌ئاوى كانییه‌كى سازگار
به‌شیعرى (ئه‌ى ره‌قیب)ى دڵدار.

خۆزگه‌ بتوانم به‌قوڵفى گۆزه‌یه‌كدا تێبَپه‌ڕم
به‌ڵکو پیسیى ڕیاكاران له‌ پێستم داماڵرێت.

ئه‌وه‌ى ماوه‌ له‌ ته‌مه‌نم
به‌شى راوه‌ستانم ناكات
له‌به‌ر جوڕنه‌ى حه‌مامێكى پڕ له‌هه‌ڵمى ژیاندا
تا دوا وسڵى بێنوێژیى سیاسه‌ت له‌خۆم ده‌ركه‌م.

ئه‌وه‌ى ماوه‌ له‌ ژیانا
به‌شى پاڕانه‌وه‌م ناكات له‌ خودا
تاكو له‌ گوناهم خۆش بێ ده‌رهه‌ق به‌ خۆم
ئه‌و كاتانه‌ى
ئاوى ده‌ریاكان ده‌ڕێژم به‌سه‌ر خۆما و
ده‌ڵێم خوایه‌
وسڵى نیشتمانپه‌روه‌رییم ده‌رده‌كه‌م!

خۆزگه‌ بتوانم 14 ساڵ له‌ گومڕایى
به‌ ڕیشه‌ سپییه‌كه‌ى باوكم
یان به‌ فه‌قیانه‌كه‌ى دایكم بسڕمه‌وه‌!
وه‌ك ته‌خته‌ره‌شى بێباكى قوتابخانه‌
له‌ به‌رى ده‌ستم بنووسم
وانه‌ى یه‌كه‌م.

چۆن ئه‌م زمانه‌ شیرینه‌
له‌ناو جانتاكه‌ى شانمدا بشارمه‌وه‌
بۆئه‌وه‌ى تاڵ نه‌بێت ؟
گوێچكه‌م به‌مۆم سواغ بده‌م
بۆ ئه‌وه‌ى گوێم
له‌ ده‌نگى كه‌ڵه‌شێرێكى نه‌زۆك نه‌بێت
كه‌ پێى وایه‌ ئه‌و نه‌بێت رۆژ نابێنه‌وه‌؟


من ده‌بێ خۆم بسمیل بكه‌م
به‌ گه‌ڕاوه‌كه‌ى ئه‌حماوا،
هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ شوێنێكم
به‌ر شوێنى تۆپیوێك كه‌وتبێ
به‌بێ خواستى خۆم ده‌ڵێم: یاع


هه‌روه‌ها به‌ چه‌شنى مناڵیی
خۆم خۆڵ و خوێ و تاكه‌نه‌علێكم ده‌هێنم
بۆ پیرێژنى بچكۆله‌ى، مێخه‌ك له‌ملى هاوسێمان
پێى ده‌ڵێم: نه‌نه‌ گیان، دایكم سه‌لامت لێ ده‌كا و
ده‌ڵێت ده‌مى بكوته‌ره‌وه‌
ماوه‌یه‌كه‌ زۆر سه‌رى كردۆته‌ گریان
به‌ڵكو ئیدى عاقڵ ببێت !!!

له‌ئێستاشدا ...
ته‌رمى رابردوو ده‌شۆم و
وسڵى مردوو له‌ گیانم ده‌رده‌كه‌م.
له‌به‌ر بارانى ئه‌ویندا
فڕینم ته‌ڕ ده‌بێ و
به‌هێمنى ده‌نیشمه‌وه‌،
بۆئه‌وه‌ى به‌زه‌مه‌ن بڵێم:
ئاینده‌م خۆشده‌وێت.


كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د

behnam5555 01-08-2014 03:21 PM

هاواری به‌رد...
چ رۆژگارێک دووکه‌ڵاوی و هه‌وایه‌کی هه‌ناسه‌بڕ !
هه‌وری ‌‌ئاڵی شه‌رم وخه‌فۆک
زه‌ینی شار و گۆنای هه‌تاوی گرتووه‌
‌چارشێوی به‌رده‌وامی شه‌و، ره‌ش ره‌ش
به‌ژنی شه‌لاق کراوی ئازادی تۆمار ‌ده‌کات
زاری کتێب ، پراوپڕه‌ له‌نامی تاڵی بێده‌نگی
گه‌ردنی خواری رۆژنامه‌ ، ره‌نگاوره‌نگه‌ له‌ ملوانکه‌ی درۆی زه‌مه‌ن
جانتاکانی دروشمان، خاڵی خاڵییه‌ له‌ ده‌نکه‌واژه‌ی شه‌هامه‌ت
پۆل پۆل په‌پووله‌کانی سه‌ر زار و قه‌ڵه‌م
له‌ کانی وشکی خه‌یاڵی شا‌عیردا هه‌ڵپڕووکاون
گه‌ڵا گه‌ڵای خه‌منامه‌که‌ی باخچه‌ی ئه‌وین
پشکۆ پشکۆ، میوه‌ی ته‌ڵخی
ناو دۆزه‌خی ئه‌م رۆژگاره‌ی به‌رگرتووه‌ .
چ رۆژگارێک دووکه‌ڵاوی و هه‌وایه‌کی هه‌ناسه‌بڕ !
گه‌رده‌بینی له‌ قامووسی نیوه‌په‌ڕه‌ی هه‌ژاراندا
نانی تێدا نه‌نوسراوه‌،
ئه‌وا هه‌ڵۆی باهۆزی راسانی سبه‌ی
له‌شاهۆی دڵیاندا هێلانه‌ی کردووه‌
ئه‌گه‌ر ده‌ستی مقه‌ستی ئه‌م شه‌وگاره‌ پیره‌مه‌رگه‌
شکۆفه‌ی خه‌نده‌ی رۆزی لێوی کچێک هه‌ڵده‌پاچێ،
ئه‌وا له‌ نێو دوو چڵه‌یاسی خه‌یاڵێدا
بووکه‌ڵه‌ی ئه‌شقێکی نه‌هێنی، جۆلانه‌ی کردووه‌ .
ئه‌گه‌ر گوێچکه‌ی شه‌قامی ئاخنراوی بێده‌نگی و
گه‌رووی سووتاوی باخچه‌کانی شار
له‌ بارانه‌ی زیره‌ک و قه‌تاره‌ی ماملێ بێ به‌رین
ئه‌وا پۆل پۆل په‌پوله‌ی هونه‌ریان ، له‌ چڵه‌پۆپه‌ی دره‌ختانی فکرو
له‌ موبایلی روحی منداڵانی شارا ده‌ژین.
ئێستا هاورێکانم ده‌ڵێن
گڵه‌ کۆنه‌ی ئه‌م باسانه‌
ئیترمه‌که‌ ناو گوڵدانی شیعرته‌وه‌
که‌کره‌ی سیاست مه‌ده‌ له‌ یه‌خه‌ی باوه‌ڕت
با پرژوپۆی رێحانه‌ی پیر،
ته‌نیا ره‌نگی هونه‌ر بگرێ
ته‌نیا بۆنی هونه‌ر بدا.
با کامێرای چاوی شیعرت
ده‌نگی برسێتی و ره‌نگی بێدادی و
شه‌قامی سووری هاوار نه‌بینن.
مه‌بادابشکێ شوشه‌ی ده‌ستوری ده‌سه‌ڵات.
که‌چی دۆستان هه‌مو رۆژێ،
جانتای به‌تاڵی رۆژنامه‌کانیان
پێش له‌وه‌ی له‌ ده‌روازه‌ی سوڵتان ده‌رکه‌ون
پرده‌که‌ن له‌ گوڵه‌به‌رۆژه‌ی وته‌ی به‌تاڵ
له‌ ره‌نگ دانه‌وه‌ی بێ ره‌نگ ترین هزر و خه‌یاڵ
وا ئێستا منیش حه‌ز ده‌که‌م
هیچ کام له‌ جله‌کانی باوه‌ڕم
له‌ گێژه‌ڵووکه‌ی ئه‌م وه‌رزه ‌نا شه‌فافه‌‌دا
تۆزی سیاسه‌ت و ئایدیا و ئایین نه‌گرێته‌ خۆی
وائێستا منیش هه‌وڵ ئه‌ده‌م
شووشه‌ی دووکه‌ڵاوی و موقه‌دده‌سی سه‌مبوله‌کانی رۆژ هه‌ڵاتیم
ورد و خاش که‌م
با ئیتر دره‌ختی رۆژگارم
میوه‌ی ترس و گه‌ڵای بێداد نه‌گرێته‌ خۆی
ئیتر شه‌وگار قژی خیاڵی ئاسایشم بۆ دابێنێ .
ئیتر زه‌ریا له‌ ئارامی ده‌رونی مندا بسره‌وێ
نه‌ک فێری هه‌ڵچوون و تووره‌ییم بکات .
وائێستا منیش هه‌وڵ ئه‌ده‌م
قشقه‌ڕه‌ی سه‌رکه‌لاکی خۆم
بانگی ئازادیم هه‌ڵبدات .
باهه‌وری خه‌نده‌ی سه‌وز و سوور
له‌ ئاسۆی چه‌مه‌ڕای سی ساڵه‌ی شاره‌وه‌
نه‌رم نه‌رم به‌سته‌ بڵێ و
شاده‌ماری شه‌قامان و
مووه‌ ره‌گی کووچه‌ ته‌نگه‌کانی رۆحمان رابماڵێ
حه‌زم ده‌کرد و حه‌ز ده‌که‌م
به‌ڵام ئه‌فسووس! ئێستاش ئه‌فسووس!
وه‌رز وه‌رزی هه‌ره‌سی قه‌ڵه‌مه‌
له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ندێشه‌ی دووکه‌ڵاوی دۆزه‌خه‌وه‌
هاواری سووری ئه‌شق هه‌ڵده‌قرچێ
هه‌ڵده‌قرچێ ئه‌شقی سووری هاوار
هاوار هاواری به‌رده‌
ئه‌شق ئه‌شقی به‌رده‌
به‌رد به‌رد به‌رد...
چ رۆژگارێک دووکه‌ڵاوی و هه‌وایه‌کی هه‌ناسه‌بڕ !
ئه‌گه‌ر بێت و هه‌نگی سۆزێک
له‌ سه‌ر گوڵی سووری کراسه‌که‌ی " دوعا " بنیشێ
ئه‌وا چه‌پڵه‌ بارانی به‌رد و ئاگر
ئاوازی کۆتایی ته‌مه‌ن تۆمار ده‌که‌ن
ئه‌گه‌ر وه‌سوه‌سه‌ی تاڵه‌موویه‌کی سه‌رکه‌ش،
له‌ درزی تاریک و پشت ته‌لبه‌ندی دووکه‌ڵینی سه‌رپۆشه‌وه‌‌
به‌ گۆشه‌ی چاوێکی حه‌سره‌ت سه‌رنجێکی شه‌قام بدا
ئه‌وا لێوی بریسکه‌ بارانی شه‌لاق
شه‌ق شه‌ق وه‌رده‌بێته‌ ماچ کردن و
نه‌خشی سوور و شینی پشت ده‌کێشێ و
حوکمی شه‌وگار ئیمزا ده‌که‌ن . . .
تاقه‌داری حه‌وشه‌ی خه‌یاڵی شاعیرێک
رۆژێک ئارامی سینگی شیعرێکی کرده‌ هێلانه‌
بۆ چۆله‌که‌ی باڵه‌وازه‌ی دڵی کچێک
که‌چی بارانی ره‌شاوی به‌رد و تاوان
به‌ سه‌ر شیشه‌ی په‌راش په‌راشی روحیانا رێژاوی کرد
کۆترێکی شه‌یدا دوێنێ هات و
به‌ چڵێ گوڵی وشکه‌ڵاتووی ئازادی و
به‌ چڵه‌زه‌یتوونی شکاوی ئاشتی و
به‌ په‌لی سووری هه‌ڵبڕاوی باڵی خۆی
ویستی هێلانه‌یه‌کی تازه‌
بۆ قومری خنکاوی هاوارتان درو‌ست بکات
له‌ سه‌ر بانی باڵه‌خانه‌ی رۆژنامه‌که‌ی.
که‌چی له‌سای باڵه‌خانه‌ی بێده‌نگیتان
هه‌ودای زێڕینی هاواری
بوو به‌ ته‌نافی تاوان و
چنگی کێشا بۆ گه‌رووی خۆی
کاتێک له‌ پشت ته‌لبه‌ندی چاوه‌ڕوانی مه‌رگه‌وه‌ سه‌رنجی دا
قه‌ڵاکانی فیشاڵتان داته‌پیو
هێلانه‌ی زه‌مه‌نی نسکۆتان
پڕه‌ له‌ ماری بێده‌نگی و هێلکه‌شتان پیس!
چ رۆژگارێک دووکه‌ڵاوی و هه‌وایه‌کی هه‌ناسه‌بر !
چاوی درخته‌کانی شار
هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵا گه‌ڵای رۆح و
شه‌کانه‌وه‌ی باڵنده‌ی هه‌ڵواسراوی
لقی خۆیان ناخوێننه‌وه‌ .
شاده‌ماری شه‌قام
خاڵی خاڵییه‌ له‌ هه‌زاران هات و چووی بیره‌وه‌ری
وێستگه‌کانی شه‌قامی شار ، سارد و بێده‌نگ
پڕه‌ له‌ ئاپۆره‌ی سکووت .
پیاوان به‌ له‌ز هه‌موو رۆژێک
بۆ "زۆراوا" و "ده‌وڵه‌تاوا" و وێستگه‌ی "دۆلار" په‌له‌یانه‌
ژنان ره‌ش ره‌ش هه‌موو رۆژێک
بۆ "جه‌وراوا" و بێده‌نگاوا و شه‌رمه‌شه‌قام په‌له‌یانه‌
هه‌ی یارانم چه‌ند به‌ داخم !
چون رێبواری نێو شاری "ئه‌ندێشه" ‌و شه‌قامی "ئازادی"
که‌س نابینم هێنده‌ که‌من !
به‌ داخه‌وه‌م
شار هاوده‌می گۆڕستانه و‌
گۆڕستان وێستگه‌ی هاواره‌ ، هاوار
هاواری ئه‌شق ،
ئه‌شقی به‌رد .
به‌رد به‌رد به‌رد .
(( ره‌‌‌‌حیم لوقمانی ))

behnam5555 01-08-2014 03:23 PM

خۆشم ده‌وێی



ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی به‌رانبه‌رم دانیشتووی و گوێ شل ده‌که‌ی بۆ شێعره‌کانی من.
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی شێعره‌کانم بۆ تۆیه‌ و هه‌میشه‌ له‌ نێو شه‌قامه‌کانی من دای.
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ببوویته‌ ڕووگه‌ی شێعره‌کانم، هه‌ر تۆی هه‌وێنی شاعیر بوونمی.
هۆ شۆڕه‌ کچ، هۆ کچه‌ شاعیری شۆڕه‌ سواری چاو خوێناویه‌که‌م، هۆ شۆڕه‌ کچ، هۆ کچه‌ شاعیره‌که‌ی زانکۆی ئه‌ڤین!
هۆ ئه‌ڤیندار، هۆ کچه‌ چاوڕه‌شه‌که‌ی شێعره‌کانم، هۆ چاو و دڵ!
خۆت باش ده‌زانی له‌ دڵت دام و له‌ دڵم دای، له‌ دڵم دای و له‌ دڵت دام.
خۆت باش ده‌زانی چاوه‌ جوانه‌که‌ت، نیگای پڕ له‌ عه‌شقه‌که‌ت، شێعره‌ پڕ له‌ سۆزه‌که‌ت، برووسکه‌ی چاوه‌کانت،بووه‌ته‌ ڕووگه‌ی شێعره‌کانم.
خۆت باش ده‌زانی تابلۆی نیگاکانی تۆ، تابلۆی نیگاکانی منه‌،
شه‌قامه‌کانی تۆ، شه‌قامه‌کانی منه‌،
سه‌یرانگاکانی تۆ، سه‌رانگاکانی منه‌،
کۆڵانه‌کانی تۆ، کۆڵانه‌کانی منه‌،
خانووی تۆ، خانووی منه‌،
ئازادی تۆ ئازادی منه‌.
هۆ کچی چارۆکه‌ له‌ شانی هه‌وری له‌سه‌ر!
هۆ کچی خۆزگه‌ و ئاره‌زوو!
هۆ هۆ هۆ خۆزگه‌که‌م!
بریا جارێکی تر، بریا کاتێکی تر، بریا چڕکه‌یه‌کی تر، بریا هه‌ر بۆ ئاخرین شێعره‌که‌م ، بریا بۆ ئاخرین ڕسته‌که‌م، بریا بۆ ئاخرین وشه‌ و ئاخرین پیته‌کانم،
به‌رانبه‌رم داده‌نیشتی و دوباره‌ چاوه‌ جوانه‌انت له‌ چاوانی من ده‌کردن و شێعرێک له‌ ئاخرین شێعری ژیانم
له‌ ئاخرین ڕسته‌ی عاشق بوونم، له‌ ئاخرین وشه‌ی زیندووبوونم،
له‌ ئاخرین پیتی دواین هه‌ناسه‌م، بۆت ده‌خوێنده‌وه‌ و ده‌متوانی هه‌وه‌ڵین شێعری ژیانی تازه‌م و هه‌وه‌ڵین ڕسته‌ی ئه‌ڤیندار بوونم وهه‌وه‌ڵین وشه‌ی زیندوو بوونم و هه‌وه‌ڵین پیتی دوایین هه‌ناسه‌م، له‌ په‌نای تۆدا بڵێم و دیسانه‌وه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و شێعرانه‌ زیندوو ببمه‌وه‌.
ئه‌ی ژینبه‌خشی من، ئه‌ی شۆڕه‌ کچی شاعیره‌ چآوجوانه‌که‌ی من،
به‌ بڕوای من، هه‌روه‌کوو چۆن:
شه‌هید له‌ جسه‌ته‌که‌ی جودا ده‌بێته‌وه‌ و ڕو‌حێکی به‌هه‌شتی ده‌خوڵقێ،
هه‌روه‌کوو چۆن:
ڕۆڵه‌ له‌ دایک جودا ده‌بێته‌ و شاعیر ده‌خوڵقێ،
هه‌روه‌کوو چۆن:
وشه‌ له‌ پێنووس جودا ده‌بێته‌وه‌ و شێعر ده‌خوڵقێ،
هه‌روه‌کوو چۆن:
بیر له‌ مێشك ، جودا ده‌بێته‌وه‌ و گه‌ ڵاڵه‌ ده‌خوڵقێ،
هه‌روه‌کوو چۆن:
گه‌ڵا له‌ دار، گوڵ له‌ لق ، ماسی له‌ ئاو، ئاو له‌ زه‌ریا جودا ده‌بێته‌وه‌،
هه‌ر عاشقێکیش له‌ عه‌شقه‌که‌ی، له‌ ئه‌ڤینه‌که‌ی، جودا ده‌بێته‌وه‌ و جودا ده‌کرێته‌وه‌.
به‌ڵام ئاگادار به‌، به‌ڵام ئاگادار به‌،
هه‌رگیز ئه‌وینی من له‌ تۆ، ده‌روون هه‌ستی و عه‌شقی من له‌ تۆ، جودا نابێته‌وه‌ و جودا ناکرێته‌وه‌ .
ئاخ، ئاخ ئازیزه‌ نازدارو خۆشه‌وسته‌که‌م!
به‌ غه‌یری زمانی دڵ، به‌ غه‌یری زمانی عه‌شق، هه‌رگیز نه‌متوانیوه‌
به‌ زمان
به‌ هه‌ست
به‌ ده‌روون
به‌ ئیما و ئیشاره‌
پێت بڵێم تۆم ده‌وێ و خۆشم ده‌وێی.
به‌ڵام ئیدی هه‌میشه‌ ده‌یڵێم و ده‌یڵێم:
هۆ کچه‌ شاعیره‌ی، شۆڕه‌ کچی، چاوڕه‌شی، چارۆکه‌ له‌ شانی، هه‌وری له‌ سه‌ر،
هۆ نیشتمان!
خۆشم ده‌وێی.
خۆشم ده‌وێی.
خۆشم ده‌وێی....


(به هرام به حری)


behnam5555 01-08-2014 03:25 PM


ناوت بنێم چی؟
هۆ کیژه‌‌ کورده‌که‌م
که‌ ڕوخسارت هه‌ستی شا‌عیرانه‌م ده‌بزوێنێ.
هۆ شنه‌ بای ده‌شتی ئه‌وینم
که‌ زولفی ئاڵۆزت سه‌دان شێعری ته‌ڕ ده‌خوڵقێنێ.
هۆ ناسکه‌په‌پووله‌ی ژینم
که‌ تیری ژه‌هراوی چاوه‌کانت بیری نووسینم ده‌هه‌ژێنێ.
ویستم ناوت بنێم
،به‌ڵام کامین ناو
ناوێک که‌ لانی که‌م سه‌دان باخی وه‌کوو ئیره‌م وجه‌ننه‌ت بنوێنێ
ویستم ناوت بنێم ئاڵا
به‌ یادی ئاڵای هه‌ڵنه‌کراوم
یان ناوت بنێم سووره‌گوڵ
به‌ یادی دڵۆپ دڵۆپ خوێنی ڕژاوم
یان ناوت بنێم ژیان،به‌ یادی ماف وبه‌شی نه‌دراوم
یان ناوت بنێم سۆما به‌ یادی چاوی ده‌رکه‌داخراوم
یاناوت بنێم پێکه‌نین،به‌ یادیلێوی بزه‌ بڕاوم
یان ناوت بنێم هه‌نیسک،به‌یادی کۆرپه‌ی ژیر نه‌کراوم
یان ناوت بنێم ئاگر
به‌ یادی مه‌شخه‌ڵی کزوکوژاوم
یان ناوت بنێم گه‌ردوون، به‌ یادی چه‌رخی لێ هه‌ڵگه‌ڕاوم
یان ناوت بنێم ڕۆژ، به‌ یادی ڕۆژی خۆر لێسه‌ندراوم
یان ناوت بنێم حه‌ڵه‌بچه
به‌ یادی خوشکی بێ سووچ خنکاوم
یان ناوت بنێم کوردستان، به‌ یادی هیوای کزکز سووتاوم.
هۆ کیژه‌ کورده‌که‌م ناوت بنێم چی؟
که‌ هه‌ر ناوێک خه‌مێک، ئێشێک، ژانێک و
ئه‌سته‌مێکی تر دێنێته‌وه‌ به‌رچاوم.
ڕێبوار که‌ره‌می

behnam5555 01-08-2014 03:28 PM

پڕپڕه‌سینه‌م لـــه‌ژان ئــه‌ی داخه‌كه‌م بۆمه‌رهه‌مێ
دڵ لـــه‌ته‌نیــایی وه‌گیان اتووه‌خودایـــه‌هـــاوده‌مێ

چاوی چاكه‌ی كێ له‌سوڕی چه‌رخی زوتێپه‌ڕهه‌یه‌
وه‌م حه‌سێنه‌ پیاڵــــه‌ێكـم مه‌ی ده‌یه‌ساقی ژه‌می

حاڵی دونیایــه‌م له‌پیتۆڵیكـــی پـــرسی پێكـــه‌نی
پێی وتـــم بڕوانه‌ئــــاخ و داخـــی ده‌ردی عالـــه‌مێ

ڕاحه‌تی و خۆشی له‌ڕێگه‌ی عیشق بــازیدا به‌ڵان
دڵ بــه‌ڵا بێشێ به‌زامت گـــه‌ربخوازی مــه‌لحه‌مێ

ئـــاده‌می لـــه‌و عاله‌می خاكــــی په‌یــانابێ ده‌بی
عاله‌مێكی دی دروست بكرێت و لـــه‌نوێ ئــاده‌مێ

نایه‌نێ گریانی حافزهیچ لــه‌لای بـــه‌حری ئـــه‌وین
چونكـــه‌حه‌وده‌ریـــا لــــه‌ ئـــاو نـــا نوێنێ شه‌ونـــه‌مێ

behnam5555 01-09-2014 03:47 PM


له‌ ناکه‌س کارییا، خاکم به‌سه‌ر، رۆیی به‌ با عومرم
خودا! تۆ بمژیێنه‌، تا له‌به‌ر قاپی که‌سێ ده‌مرم

به‌ زایع چوو له‌ [ما لا یَعْنِی]یا وه‌قتم هه‌موو، یه‌عنی...
ده‌بێ وه‌قتێ له‌ [بُوالوَقت]ێ بخوازم دا تیا بمرم

ئه‌جه‌ل ده‌ورم ده‌دا: حازر به‌، واده‌ی ده‌ور و ته‌سلیمه‌
منی غه‌فڵه‌ت زه‌ده‌ هێشتا خه‌ریکی مه‌سئه‌له‌ی ده‌ورم

خه‌یاڵی پووچی دنیا وا ده‌ماغ و دڵمی پێچاوه

قیامه‌ت، هه‌ر مه‌گه‌ر رۆژێ قیامه‌ت بێته‌وه‌ فکرم

له‌ پێ که‌وتووم و نه‌فسم بۆ هه‌وا ده‌شنێ وه‌کوو منداڵ
له‌به‌ر پیری سه‌رم خۆی ناگرێت و تازه‌ پێ ده‌گرم

چیه‌ سووچ و گوناهی؟ بۆچی ده‌یکاته‌ جه‌زاخانه‌؟
له‌ قه‌بر هه‌ڵکه‌ن، هه‌تا رۆژی جه‌زا ده‌عوا چیه‌ قه‌برم

سبه‌ینێ[یُحشَرُ المَرْء]ه‌، براگه‌ل فرسه‌ته‌ ئه‌مڕۆ
ته‌به‌ڕڕا بن له‌ من، باکه‌س نه‌بێ حه‌شری له‌گه‌ڵ حه‌شرم

له‌ من نازانم ئیتر نه‌فسی به‌دخوو چی ده‌وێ [مه‌حوی]
که‌ به‌دکردار و به‌دڕه‌فتار و به‌دئه‌فکار و به‌د ته‌ورم

مه‌گه‌ر به‌ر مه‌وجی به‌حری ره‌حمه‌تم خا وه‌سفی سه‌تتارێ
وه‌گه‌رنا زه‌حمه‌ته‌ پا بوونه‌وه‌م، نامومکینه‌ سه‌ترم

behnam5555 01-09-2014 03:49 PM

دیارم ده‌یری عیشقه‌ جێ‌ به‌ سووتن بێ‌ له‌وێ‌ ده‌گرم
كه‌ من مشتێ‌ چڵ وچێوم به‌ چی بم كه‌ڵكی كێ‌ ده‌گرم

نه‌ گه‌ییه‌ دامه‌نی ده‌ستی دوعا،جا ده‌بمه‌ خاكی ڕێی
ته‌ریقه‌ی گۆشه‌گیری به‌رده‌ده‌م،ئه‌مجاره‌ ڕێ‌ ده‌گرم
...
كه‌ دادی یه‌ئسی خۆمم برده‌ لا،ئه‌م عارفه‌ توند بوو
ووتی ئاخر سبه‌ینێ‌ جه‌ژنه‌،خوێنی تۆ له‌ پێ‌ ده‌گرم

له‌ ڕوسوری عیباده‌ت لام و ڕۆزه‌ردی خه‌جاڵه‌ت مام
به‌ ناوی سێوی ناوم باغه‌وان من به‌هێ‌ ده‌گرم

له‌سه‌ر خۆ چونه‌ شه‌یدا بوونه‌ قوڕ پێوانه‌ سووتانه‌
هه‌تا مردن محببه‌ت ئیشی زۆره‌ رێزی لێده‌گرم

چ شۆخه‌ ئاگرم تێبه‌رده‌دات و پێم ده‌ڵێت:یا شێخ
به‌ خاشاكی ده‌وت شوعله‌ عه‌صامه‌ ده‌ستی پێ‌ ده‌گرم

كه‌ سینه‌ ڕێشمی به‌و تێغی نازه‌ ئه‌نجن ئه‌نجن كرد
وتی:په‌ژ مورده‌یه‌ ئه‌و لاله‌ زاره‌ئاوی تێ‌ ده‌گرم

له‌ پاداشی قسه‌ی سه‌ردا هه‌مه‌ ئاه و هه‌ناسه‌ی گه‌رم
كه‌سێ‌ شێتانه‌ به‌ردم تێ‌ گرێ‌،من به‌رقی تێ‌ ئه‌گرم

شوكور هۆشیاره‌(مه‌حوی)تێ‌ ده‌گا دنیا خه‌راباته‌
كه‌ به‌دمه‌ستی بكا ئه‌هلی خراپه‌ی بۆچی لێ‌ ده‌گرم


behnam5555 01-09-2014 03:50 PM

دو جه شن دلداري

ئەو دڵەی وەك بت پەرستێ رووئەکاتە چــــــاوەکەت
نوێژ ئەکــــا بۆ تیشکی چاو و زوڵفە تێك ئـــــــاڵاوەکەت
گەرچـــــــی ئەیشێلی بەزەبری قۆندەرە و پێڵاوەکەت
قەت بەدڵرەق باست ناکەم نــــایزرێنم ناوەکەت
چونکـــــە ئەیزانم تەڵاری یـــــــارە خوا پێـــــــداوەکەت
مەستی کردووی ، بۆیە نایبینێ لەعاستم چاوەکەت

بــــاغــــــــەوان بۆ ئەو مەبەستە گــــــوڵ ئەڵاوێنێتەوە
بۆ ئـــــــەوەی گــــــەورەی بکا و بۆ پــــــارە بیگۆرێتەوە
بیفرۆشێ بـــــەوکەسی خــــــەڵقی ئــــــەروتێنێتەوە
کچ لەلای ئێمە ش گولێکە بۆیە پـــــەروەردەی ئەکەن
تــــــــا برازێنێتەوە مــــێزی شەرابـــــــی دەوڵـــــەمەن

ڕەنگە لات وابێ کەگوایە یــــــارەکەت مـــــــارەت ئەکا
یــــا بەکەیبانووی تەڵاری بەرزی ئــــــەم شارەت ئەکا
ئەم خەیاڵەت خاوە تووشی داوی ئەو مــــــارەت ئەکا
چونـــکە وەك گورگێکە مەیلی ئەو کوش و لارەت ئەکا
ئەو بەتەنیا بۆ گوڵـــــــی سەرمێز و بـــــادە تۆی ئەوێ
هەرکە جارێ بۆنی کردی جــــــا گوڵێکی نوێی ئەوێ

ئەو، گولـــی بۆمێزی بــــــادە و پۆکەر و یــــــاری ئەوێ
واتــــــە تــــــۆی بۆ تێپەرینی کاتــــــی بێزاریی ئــەوێ
من گوڵــــــم بۆ تۆوی باجی ژین و دڵــــــداری ئـــەوێ
یانی من تۆم بۆ ئەوینی عومـــــری یـــەكجاری ئەوێ
تۆم ئەوێ وەك گوڵ لەباخی ماڵــــــی مندا هەڵبدەی
نەك گوڵی سەر مێزی ئیمرۆنیت و پێخوستی سبەی

من ئەوینم هینی عومر و هی خـــــەوی شەوگارنیە
وەك خــــــــەوی خاوەن تەلار و خــــــاوەنی دینار نییە
هـــــەر بووە و هەرگیزنەمێنێ هینی جــــــاروبار نییە
ئاوی لێڵی کوێرەشیوێ چەشنی هـــــــی رووبارنییە
جا ئیتر من وا قسەی خـــــــۆم پێ گەیانی ، بێ دڕۆ
حەزئەکەی هەروەك پەپوولە روو لە ئــــاگــــــــرکەو بڕۆ

مامۆســــــــتا
(احـــــــمەد هـــــــەردی)

لەساڵی١٩٥٠دەست بێکراوە ونوسراوە
لەساڵی ١٩٨٣تەواو کراوە

behnam5555 01-09-2014 03:51 PM


بەجـێ نایێ، دەبێ ڕوو کەینە سارا
حـەقی ئادابی مەجنوونیی لە شارا

کە چەرخ ئەسکەندەری دیی دەردەدارە،
وتیی: ئەم هەم بــــووە هەمدەردی دارا

هەتا حەق ناصیرە، هەر حەقمە مەنظوور
وەکـــــوو (مەنصوور) ئەگەر بمکەن بە دارا

نەگەیمە ئەو جوانە و گەیمە پیریی
مەدەد یا پــــــیری پیرانی بوخــــارا

لەبەر زار و نەزاریی بوومە وەک پووش
دە ئەمجــــــــا ڕابـــــــــوێرە من بە زارا

مەگەر تۆ عەرضی حاڵم کەی لەکن یار
قەڵـــــەم، ساغی قسە، من نیمە یارا

لەڕم دیی زاهید ئەم زستانە، زانیم
کـــــلک نـــادا بە زڕپنگـــــــی بەهارا

وەرە دەستێ بە خوونم کە نیگارین
خــــووێنی من حەلاڵت بێ، نیگارا!

زوو ئەو شۆخە لە عاشق وەردەچەرخێ
لەگەڵ کــــەس، چەرخە ئەو، ناکا مودارا

موژەی خوێنێ دەکا هەر لەحظە، سەیرە
ئەمەندە گـــــــــوڵ لە بن یەک نووکە خارا

کە شک بەم "مەحویا" هەر شەربەتی مەرگ
لەســــەر ئــــــەرزا نییە ئــــــاوی گــــــەوارا !!!



behnam5555 01-09-2014 03:52 PM


هۆ بەهانە ناسکەکەی من بۆ ژیان
‌بیرت ئەکەم
‌لە خەیاڵەوە تاگریان
‌ئەڵێی دەفتەری یادگاریم
‌ئێستە هیچ نیم
‌بێ لە کۆمەڵێ یادی دوور
‌تەنیا تاوەکوو دوا سنوور
گشت درەختە پیرەکانی باخچەکانی سلێمانی
‌هەموو شەوێ
‌بەدەم ڕەشەبای شارەوە تا بەیانی
‌باسی شەیدایی من ئەکەن
‌ئەیانەوێ نەونەمامە نەشمیلەکان
‌بۆ ئەبەد لە بیری نەکەن
‌ئێمە بووین بە بیرەوەری درەختەکان
‌بووین بە یادی
‌هەموو کۆترە بێ لانەو بێ بەختەکان
‌لەوانەیە ڕۆژێ دابێ
‌سلێمانی منی بیر بکەوێتەوە
‌لە شەقامێ لە شاڕێیەک
‌ناوی من بنوسێتەوە
‌ئەو دەمانە من نەماوم ئەگەر هاتوو هەر شەقامێ
‌پەمەیی کرا بە ناوم
‌هەموو ڕۆژێ بە ڕۆحمدا گوزەر بکە
‌با لێت تێر بێ هەردوو چاوم.

‌ڕەنج سەنگاوی

behnam5555 01-09-2014 03:52 PM

ڕقم لە ڕق ئەبێتەوە
‌کە جاروبار لەدڵتدا
‌شوێنی شیعری ناسکی من ئەگرێتەوە
‌زۆر دڵنیام خۆشەویستیم لە ناختدا
‌هەر ڕۆژێ دێ ئەژێتەوە
‌چونکە من بڕوادارێکم
‌بێ گومانم
‌مردوو زیندوو ئەبێتەوە.

‌ڕەنج سەنگاوی

behnam5555 01-09-2014 03:53 PM

لێم ببورە خۆشەویستم
‌ماوەیەکە
‌بووم بە مرۆڤێکی شێواو
‌کە ئەڕوانمە گەردنت
‌ئەزانی چیم دێتە بەرچاو
‌ملی بڕاو نینۆکی دڕندانەی پیاو
‌سوراوەکەت گێژم ئەکا
‌لێم ئەبێ بە گۆمی خوێناو
‌نیگاکانت ئەمبەنە بیری ئاواتی
‌بە هەزاران ژنی کوژراو.
‌شەرم ئەکەم نیگات بکەم
‌وەختە بم بە تنۆکێ ئاو.

‌ڕەنج سەنگاوی

behnam5555 01-09-2014 03:54 PM

باوەشێکم بۆ بنێرە
‌هەناسەکەم بیرت ئەکەم
‌بە وشەیش بۆمی بنوسیت
‌هەست بە گەرمی لەشت ئەکەم
‌نیگایەکتم بۆ بنێرە
‌هەر بۆشم بنوسیت نیگا
‌من چاوت ئەخوێنمەوە
‌من دڵم وەختە سست ئەبێ
‌بەوانە ئەیژێنمەوە.

‌ڕەنج سەنگاوی

behnam5555 01-09-2014 03:57 PM

ڵــفــــــــریـبـی دڵـبـــــــه‌ری دڵـــــــــــدار ، هــــه‌ی!
فـیـتـنـه‌گـه‌ر ، هـه‌ی! ره‌نـد هـه‌ی! عـه‌یـیـار هـه‌ی!

بــــــــوویـه‌ یــــاری غــه‌یــر و مــن بــێــگــانــه‌ مــام
بــێ وه‌فـــا ، هــه‌ی!هــه‌ی جـه‌فــا كـردار ، هـه‌ی!

خــۆ مـوسـوڵـمـانـم ، بـه‌نـاحـه‌ق خــوێــنــی مــن
بـــــۆ ده‌ڕێــــژی ، كـــافـری خــوونــخــوار ، هـــه‌ی!

چــــــا نـــیـه‌ ره‌فـــتـاری وا بـــــه‌د بـــــه‌س بـــكـــه‌
ده‌رحــه‌قـی مـن ، شـۆخـی بـه‌دڕه‌فــتـار ، هــه‌ی!

تـــۆ دڵـــت دێـــوانـــه‌ كــــردم ، ئــێــســتــه‌ كــه‌ش
نـــــانــوێــــنــــی روو ، پــــه‌ری روخــســـار هــه‌ی!

قــه‌ت لــه‌تـیـری ئـاهـی مـه‌زڵــوومـانــی عــیـشـق
تـــــۆ نــه‌تــرســـــی ، زاڵــمـــی غــــه‌ددار هـــه‌ی!

غــه‌یـری بـه‌د نـه‌یـدی له‌ تـۆ ((مه‌حوی)) ، ئـه‌تـۆش
هــه‌ر بــه‌دت رێ بــێ ، بــــه‌دی بــــه‌دكــار هـــه‌ی

behnam5555 01-09-2014 03:58 PM

شه‌وی یه‌لدایه‌ یا ده‌یجووره‌ ئه‌مشه‌و
که‌ دیده‌م دوور له‌ تۆ بێ‌نووره‌ ئه‌مشه‌و؟!

دڵم وه‌ک حاکمی مه‌عزووله‌ قوربان!
خه‌ڵاتی وه‌سڵی تۆی مه‌نزووره‌ ئه‌مشه‌و

دڵیش مایل به‌ دیده‌ی تۆیه‌، بۆیه‌
له‌ من وه‌حشی و ڕه‌میده‌ و دووره‌ ئه‌مشه‌و

که‌ تۆی شای که‌چ‌کولاهی دیده‌ مه‌ستان،
چ باکم قه‌یسه‌ر و فه‌خفووره‌ ئه‌مشه‌و؟!

له‌ خه‌و هه‌ڵساوه‌ یا ئاڵۆزه‌ چاوت؟
هه‌میشه‌ وایه‌ یا مه‌خمووره‌ ئه‌مشه‌و؟

نـــــــــــــالــــــــــــــ ـــــی


behnam5555 01-09-2014 03:59 PM

دڵ له‌سه‌ر خۆ چوونی په‌ی ده‌رپه‌ی ده‌لیلی یاره‌ هات |
عه‌قڵ و هۆش ئه‌ی دڵ بکه‌ حازر،له‌ پێشه‌ کاره‌ هات


بۆ وه‌فا کردن به‌ وه‌عدی هاتنی بمره‌،وتی:
که‌س نیه‌ ئیختاری کا وا هاتووه‌ وادی وه‌فات

تۆ که‌ ده‌رکه‌وتی مه‌پرسه‌ چی به‌سه‌ردێ جان و دڵ
حسڵه‌تی شه‌ونم ته‌ماشاکه‌ له‌ به‌ وه‌قتی رۆژهه‌ڵات

محوى



behnam5555 01-09-2014 04:00 PM

له‌کن من ئه‌سڵی نیه‌ و نه‌بووه‌ عه‌یشی ته‌نها خۆش
نیه‌ به‌هه‌شتی خوداهه‌م به‌بێ ئه‌حیببا خۆش

له‌ خۆم و ئه‌و که‌سه‌ خۆشم ده‌وێت و خۆشی ده‌وێم
خودا خـــــــــۆش ببی و،تۆببی خـــــودایا،خـــــــۆش

له‌ زوڵــــــــــــــــــــــــــف یا ونه‌ روو،لێوی هه‌ر له‌کارایه
ئـــــه‌و ئـــــــافتبه‌ گــــــــه‌ر ئاوا بووه‌،مه‌سیحا خۆش

که‌سێکی هه‌ر زه‌ به‌ مه‌جنوونی وت:خه‌لیفه‌که‌ مرد
وتی:به‌من چی،ئه‌تۆ بمره‌،چاوی له‌یلا خۆش

به‌ڵایه‌که‌ ،چ به‌ڵا؟خوبسی باتینی هه‌مده‌م
به‌بێنی ده‌میه‌ ده‌کا وه‌قتی عه‌یشی من ناخۆش

له‌ حینی بوونی ره‌قیبا وتم:که‌ حه‌یفه‌ جنێو
وتی:چ حه‌یفه‌،دڵی ئه‌و سه‌گه‌ش باببێ خۆش

له‌ تۆش و بولبول ودێوانه‌ موژده‌بێ [مه‌حوی]!
به‌هاره‌ شێته‌ که‌کردوویه‌ باغ و سه‌حرا خۆش


behnam5555 01-09-2014 04:00 PM

خــەیـاڵـــى پـوچــــــــى دونـیـا وا دەمـاغ ودڵــــمـى پـێـچـاوە
قــــــیـامەت مـەگـــــەر هـەر ڕۆژى قـیـامـەت بـێـتـەوە فـکــرم

لـە پێ کەوتوم و نەفسم بۆ هـــەوا دەشنێ وەک و منــــــاڵ
لـەبـەر پـیـری ســـەرم خـۆی نـاگــرێ و تازە پــێ دەگـــــــرم

ســــبەینێ (یوحشر المراء)ە بــرا گــەل فــرسـەتـە ئــەمــڕۆ
تەبەڕرابن لە من باکەس نەبێت حەشرى لەگەڵ حەشرم!!!

"مەحــــــــــوی"


behnam5555 01-09-2014 04:02 PM

خه‌تتی ده‌وری لێوی ئاڵت ئه‌ی مه‌سیحا لام و بێ
هه‌ر له‌ جامه‌ی سه‌بز ئه‌چی بۆ (غه‌ین و نون و چیم و هێ)

غونچه‌ بازاری نه‌زاكه‌ت داری و ته‌نگی شكاند
هه‌ر كه‌ زاهیر بوو له‌ ده‌وری باغی حوسنت (لام و بێ)

له‌ب شه‌كه‌ر تاكه‌ی له‌ حه‌سره‌ت خاڵی موشكینت دڵم
داغدارو خه‌سته‌ بێ وه‌ك (لام و ئه‌لف و لام و هێ)

لاله‌ روخسارم له‌ سایه‌ی ئه‌شكی خوێنین ره‌نگه‌وه‌
چونكه‌ روو سوورم له‌ قاپی ( عه‌ین و شین و قاف و تێ)

عیشقت ئه‌ی جانا منی ریسوای عاله‌م كردووه‌
چاكه‌ ئینسافت ببێ بۆ (ئه‌لف و سین و تێ و هێ)

ئێسته‌ بۆ لاڤ و گه‌زاڤ هه‌ركه‌س ده‌بینی عاشقه‌
نه‌ك هه‌موو كه‌س جان فیدا وه‌ك (میم و حێ واو و یێ)

(مه‌حوی) ئه‌مڕۆ زۆر نه‌خۆشه‌ قه‌ت شیفای نابێ به‌ هیچ
گه‌ر شیفای بێتن به‌ بۆیی زوڵف و ئه‌و ئه‌گریجه‌ دێ



behnam5555 01-09-2014 04:02 PM

تەجرەبەی عاشـــق بەســـوتانی دەکــرد ئـەو زاڵــــــمـە
ســــەیـریکــەن ئێستا دەڵێ: مشتی زوخــاڵـم بـۆچیە؟

پێی بەسەرما نا کە بوومە خــاکی ڕێی گـەردم شوکـور
گـەییـــە داوێــــنـی دەڵاڵــــی بـای شــــەماڵم بـۆچیە!!!

مـەحــوی

behnam5555 01-09-2014 04:03 PM

چاوه‌كه‌م دیسان نیشانه‌ی تیری موژگانم مه‌كه‌
حه‌یفه‌ بێ سوچ و قه‌باحه‌ت تیره‌ بارانم مه‌كه‌

مه‌ر هه‌می ده‌ردی گرانم وا له‌ شیشه‌ی ڕووت دا
ڕوو له‌ من كه‌ ره‌هنمونی ماڵی لوقمانم مه‌كه‌

ده‌ردی من ده‌ردێ گرانه‌،طه‌بیبی میهره‌بان
زه‌حمه‌تی ناحه‌ق مه‌كێشه‌ تازه‌ ده‌رمانم مه‌كه‌

ڕه‌هزه‌نی زولفت بفه‌رموو لێم گه‌ڕێ بێم و بڕۆم
بێ نه‌وام و ئاره‌زوی ئازار و لێدانم مه‌كه‌

تاقه‌تی باری په‌رێشانی فیراقت موشكیله‌
دوور له‌ ڕوی تۆ هه‌ر وه‌كو زولفت په‌رێشانمه‌ مه‌كه‌

بۆ ده‌كه‌ی مه‌نعم له‌ باغی وه‌صلی خۆت تبیوخودا
شێت و سه‌رگه‌ردان و وێڵی ده‌شت و مه‌یدنم مه‌كه‌

خاڵی شینت ده‌رخه‌ تا بازاڕی شینم بێته‌وه‌
بۆ ڕه‌واجی حوسنی خۆت بێ شین و گریانم مه‌كه‌

زوڵمه‌تی زولفت ده‌سا لاده‌ له‌سه‌ر كوڵمت ده‌مێ
بێ نه‌صیبی شه‌وق و شوعله‌ی ماهی تابانم مه‌كه‌

من به‌ شه‌رعه‌ن موسته‌ حه‌قم بۆ زه‌كاتی حوسنی تۆ
تۆ كه‌ صاحیب ده‌وڵه‌تی بێ به‌ش له‌ ئیسانم مه‌كه‌
ناری



behnam5555 01-09-2014 04:05 PM

ئـــــەوەنــــدە تــــەنگ و نــاخــــۆشــــە دنـــیـــا
خــۆشە دەرچــون ئــەگەر چی بۆ سەقەر چــین
ســـەرت پێ لـــازمە،،مەیـــــــیبازە (محـــــوی)
دەبــــێ دوولـــبەر کـــەهات ئێمە بەسەر چــین
مــەحــاڵە تەلـــــبەندی زووڵــــــــــفی دەرچوون
چـــەها چینە،چـــــــەها چینە،لەسەرچـــــــــــین


محوی


behnam5555 01-09-2014 04:06 PM

سەیلی هیجرت بەردی بنچـینەی لە رەگ هینامە دەر
باری فکرت قەددی راستی تیک شـــکاندم وەک فەنەر

شــــیری ئەبرۆت تیری غەمزەت وا لە جـــەرگــــم کاریە
دێت لە تۆفانی دو چاوم لەت لەتی خوێنی جـــگــەر!!!

نالـــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــی



behnam5555 01-09-2014 04:07 PM

پەرستاری ڕەشپۆش..!

پزیشــــــكم شــــه‌رمه‌زار بۆوه‌ كــــه‌ نه‌یتوانی بكا چارم
ده‌بێ‌ هیوام به‌ مان چه‌ندبێ‌ كه‌ ڕه‌شپۆشه‌ په‌رستارم
ده‌ڵــێی چــــۆنی؟ چلۆنت تێگــــــه‌یێنم ده‌رد و ئـــــازارم
به‌ساغیش نه‌یتوانی هه‌ستی من ده‌رببڕێ‌ گوفتارم!!!

"هێــــمن"



behnam5555 01-09-2014 04:08 PM

ئه‌ونده‌ ئه‌هلی دنیا ئه‌هلی دنیا،تاقه‌ رۆژێ گه‌ر
به‌قه‌ڕنی من ئه‌وه‌ند ئه‌هلی خودابم ده‌بمه‌ پێغه‌مبه‌ر

به‌که‌م مه‌گره‌ سروشک و ئاهـ و ناڵه‌ی بێ نه‌وایانت
که‌ سه‌یلی بێ ئه‌مانه‌،تیریدڵدۆزه‌،گوله‌ی وه‌روه‌ر

چ که‌س نابێ به‌که‌سدارم،نیه‌ له‌به‌رده‌ره‌ یارم
خودایا تۆبکه‌ی چارم که‌سێکم بێ که‌س وبێ ده‌ر

چڵ و چۆکه‌ر مه‌ده‌ورم،خودا حافیز نه‌سیحه‌تگه‌ر
له‌شکوه‌ی عیشق ولۆمه‌ی عه‌قڵ ئه‌من هه‌م لاڵم و هه‌م که‌ڕ

زوبان و گوێ گله‌ وپه‌ندی نه‌ لێ ده‌بیه‌ن،نه‌پێ ده‌بیه‌ن
عه‌به‌س دێن و ده‌چن به‌م جۆشه‌ غه‌ممازو مولامه‌ت گه‌ر

له‌ ئیعجازی مه‌حه‌ببه‌ت چار فه‌سڵم جومله‌ بۆ جه‌معه‌
سروشکم سوره‌،ره‌نگمزه‌رده‌،لێوم وشکه‌،چاوم ته‌ڕ

سیاپۆشن له‌داخی خه‌ت و خاڵ و لێوو روو و زوڵف
وه‌نه‌وشه‌و میسکی چین و ئاوی خزر ولاله‌ و عه‌نبه‌ر

جگه‌ر کون که‌،خوێنی گریه‌ به‌رده‌،سینه‌ هه‌ڵبدڕه‌
نیگاهێ که‌ ببینه‌ کاری تیر و نه‌شته‌ر و خه‌نجه‌ر

که‌سه‌یری ده‌فته‌ری سه‌ر گه‌شته‌گانو خاکساران و
سیابه‌ختانی کردن،دی هه‌موو،[مه‌حوی]بوو سه‌ر ده‌فته‌ر

behnam5555 01-13-2014 06:46 PM

بـا بکـه م شیــوه ن لـه داخـی بـاخـی عــومـری بــێ ســه مـه ر
ده ستــــه ئـه ژنـــــــــۆ دابنیشــم وه ك هـه تیـــوی بــێ پـــده ر

بـا بـه ئـه شکـی دیــده تــه ڕ کــه م خــاک و خــۆڵــی راگـــوزه ر!
خـۆ لـه قـوڕ بگــرم بـه جـارێ هـه ر لــه پــێ تــا تـه و قــی ســـه ر!!

نــــاری



behnam5555 01-13-2014 06:47 PM

ۆخەی ئۆخەی چەندە یارم نازەنینە شۆخ و خـــــۆش
وەك کڕی دارە بەخەندە وا بەغــــەمزە خــــــــــــۆفرۆش

ئەم شـــەکر گوفتارە وەکو تووتـی منی خستە قســـە
نوخشەبێ ئـەوجا لەخونچە موژدە بێ بولبول لەتۆش

ئەو گوڵە دەمووتم کـەبـــێ داوێنی ئەگـــــرم وەك دڕك
نەم ئــــەزانی ئـەو کەبــێ نابێ بمێنێ ئەقڵ و هۆش

دڵ پــــــڕ و خــــاڵی دەرونن عاشقانت مسلی نـــەی
گەر ڕەقیب دەمیان لە دەم نێ جامەگـەر بێنە خەرۆش

تۆکە پر مەغزە بـــــــرا کاسەی سەرت دەست هەڵگرە
نۆبەیانە باپــڕی کەن کــــاسە خاڵی کــــەلــــلـە بـۆش

من کە مەی خوارم لەگـەڵ شێخ وادەمان ڕۆژی حەشر
نۆشی گیـانی بـێ بنۆشێ خوێنی جەرگی بادە نۆش

ئـەو ئــەوا دەرکـــــــەوت و رۆژئـاوا ئەزانی بۆچـــــــی بــــوو
عەیبی بوو کـێشای بەسەریا شەو وەکو سەر پۆش پۆش

(حەمـــــــدی)یا ئەمرۆکە کە عالەم گـــوێ قوڵاغی ناڵەبن
دەس بە دەمتۆ بگـــــرە تۆ دونیایە نابێ قـــەت خامۆش!!!

حـــــەمـــدی



behnam5555 01-13-2014 06:48 PM


پێم دەڵێن:محبووبە خێل و قیچە، مەیلی شەەڕ دەکا..
...خێل وقیچە، یا ترازووی نازی نەختێ سەر دەکا؟!

خێل و قیچە، یا بە غەمزە بۆ نیشانەی دڵ بە چاو..
میلی ڕاست هاوێتنی موژگانی دڵ پەی کەر دەکا؟

نالی





اکنون ساعت 02:38 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)