پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   په ندي پيشينيان ( امثال و حکم ) کردي (http://p30city.net/showthread.php?t=19239)

behnam5555 01-02-2010 10:46 AM

په ندي پيشينيان ( امثال و حکم ) کردي
 


پندی پیشینیان



*ئاسنی سارد به‌ فوو گه‌رم نابێ.


*مه‌ڕ پێ له‌ به‌رخی خۆی نانێ.


*هه‌موو هه‌ورێک بارانی پێوه‌ نییه‌.


ده‌ست ئه‌گه‌ر شکا خواری ده‌گرێته‌وه‌.


*به‌ڕه‌ی خه‌ڵکی ئاخری ده‌بێ هه‌ستی له‌سه‌ری.


*نه‌ به‌ پێکه‌نینی ئاغا تێکه‌وه‌ و نه‌ به‌ خۆشی زستان.


*به‌ په‌له‌ ژن مه‌هێنه‌ تا به‌ شێنه‌یی په‌شیمان نه‌بیه‌وه‌.


*قه‌ت خوێن نابێ به‌ ئاو.


*هه‌ر ته‌یرێک له‌ ره‌وه‌ی خۆی دابڕێ،باڵی ده‌شکێ.


*ده‌ستی به‌ په‌له‌ له‌ باتی ماسی بۆق ده‌گرێ.


*هه‌تا جێگای سنگ نه‌که‌یه‌وه‌،دای مه‌کوته‌.


*زاری پڕ له‌ خوین له‌ لای که‌س مه‌که‌وه‌.

پیاوی خۆ هه‌ڵکێش وه‌ک سواری بێ ئه‌سپه‌.


behnam5555 01-02-2010 10:52 AM


*هیچ گه‌نجێک بێ مار نییه‌،هیچ گوڵێک بێ خار نییه‌.


*مریشک و ئافره‌ت ئه‌گه‌ر له‌ ماڵ دوور خرانه‌وه‌ گوم ده‌بن.


*ده‌عبای گۆشت خۆر ده‌ندووکی خواره‌.


*ده‌عبای زیره‌ک به‌ ده‌ندووک پێوه‌ ده‌بێ.


*مێژوو ئه‌وه‌یه‌ که‌ روو ده‌دات نه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ ده‌مانه‌وێ.


*ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر زگی تێره‌.


*له‌ هه‌ورازێ مه‌ڵێ کوتنێ،له‌به‌ر بایه‌ مه‌کێشه‌ تووتنێ،مه‌چۆوه‌ سه‌ر ماڵه‌ بابی ژنێ.


*سه‌رچاوه‌ی چۆمی درۆ نزیکه‌.


*تا له‌پی ده‌ستت ره‌ش نه‌بێ،تامی زارت خۆش نابێ.


*کێوێک ده‌رووخێ و که‌نده‌ڵانێک پڕ ده‌بێته‌وه‌.


*سه‌ر چۆپیان دا به‌ گامێشێ هه‌ر بۆ لای کادێنی ده‌کێشێ.



behnam5555 01-02-2010 02:00 PM

په ندي پيشينيان ( امثال و حکم ) کردي
 



کارتان زۆره‌ وره‌وتتان بڵاو،که‌وتوون وه‌ک سه‌گی گڵاو

.
*نه‌خت بێ و پوخت بێ،نه‌ک زۆر بێ و بۆر بێ

.
*له‌ رێی بۆره سوار خۆت بکوژی ، ده‌لێ به‌ ده‌ردی خۆی مرد

.
*ئه‌م کاره‌ی تۆ وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ گوڵه‌ گه‌نم به‌ سه‌وزی ، خه‌ون به‌ خه‌له‌ و خه‌رمانه‌وه‌ ببینێ

.
*کار وه‌ک خه‌نجه‌ر وایه‌ نه یبڕی ، ده‌ تبڕێ

.
*ژین ئه‌وینه‌ و ژینی بێ ئه‌وین نه‌مانه

.
*به‌حر ناخرێته‌ نێو جه‌ڕه‌وه‌ ،یانی ده‌بێ به‌ قه‌د به‌ڕه‌ی خۆمان پێ راکێشین

.
*قه‌ل به‌ قه‌لی ده‌کوت رووڕه‌ش،یانی ده‌بێ ئه‌وه‌ڵ کرده‌وه‌ی خۆت هه‌ڵسه‌نگێنی و دوایه‌ قسه‌ بکه‌ی

.
*ئه‌و ته‌وره‌ی بۆ بڕینی قه‌دی داره‌کان دروست کراوه‌،هه‌میشه‌ وه‌کوو ته‌ور ده‌مێنێته‌وه
.
*کاکه‌ ئه‌و کونه‌ی تۆ ده‌ستت پێدا کردووه‌،جێی ماره‌ چۆله‌که‌ی تێدا نییه‌.


behnam5555 01-02-2010 02:05 PM

په ندي پيشينيان ( امثال و حکم ) کردي
 



*کۆشی خۆشی دایک به‌شت نه‌بێ،کوا خۆشی گه‌ڕی له‌شت ده‌بێ

.
*گای باری به‌ منداڵی دیاری،یانی به‌ منداڵی چاک بووی هه‌ر به‌ چاکی ده‌مێنییه‌وه


*له‌ کاتی لێقه‌وماویدا شه‌ڕ و تڕ به‌ ده‌ست خۆت نییه


*تا گوڵێک ده‌ڕوێ،هه‌زاران گوڵه‌ باغ به‌ ره‌گه‌وه‌ هه‌ڵده‌قه‌ندرێن



*شێر ئه‌گه‌ر پیر بێ ،مێش له‌ گه‌ڵ و گونی ده‌هاڵێ


*خه‌ڵکی به‌ فیشه‌ک بریندار ده‌کرێن،ئێمه‌ به‌ قسه


*شه‌ڕاب تا کۆنتر بێ به‌ تامتره


*نه‌ بگری نه‌ پێبکه‌نه‌،تێبگه


*له‌ قسه‌ هیچی تێدا ناهێڵێته‌وه‌،له‌ کرده‌وه‌دا وه‌کوو که‌ندووی بۆشه


*ئاشق به‌ تیغی کول مندار ده‌بێته‌وه




.


behnam5555 01-02-2010 02:12 PM

په ندي پيشينيان ( امثال و حکم ) کردي
 




*ئاو خواردنه‌وه‌ وا خۆشه‌ که‌ لێوت به‌ لێوی کانیاوه‌وه‌ بنێی،خۆشه‌ویستیس هه‌ر به‌و جۆره
.
*به‌هاره‌مه‌مره‌ وه‌ختی گوڵانه‌ ،هاوینه‌ مه‌مره‌ خه‌له‌و خه‌رمانه‌،پاییزه‌مه‌مره‌ گه‌ڵاڕێزانه‌،زستانه‌ مه‌مره‌ سه‌هۆڵبه‌ندانه‌،ئه‌ی که‌نگێ ده‌مریئاخر زه‌مانه‌؟


*چه‌کی پیاو سیلاحه‌ و چه‌کی ژنیش زێڕه
.
*دڵ وه‌کوو مێش وایه‌ ،ته‌نانه‌ت له‌ گووش ده‌نیشێ.

*
تووتنی نه‌رم هه‌تا مژی لێنه‌ده‌ی هیچت لێ حاڵی نابێ

.
*زه‌وی ده‌گه‌ڕێ و ده‌گۆڕێ

.
*زستان سه‌ر هه‌ڵسووڕێن بێ باشه‌ تا کلک هه‌ڵسووڕێن

.
*که‌سێک که‌سێکی ناخۆش بوێ،خه‌ونی گولی پێوه‌ ده‌بینێ

.
*ئه‌وه‌ی خۆی سووک نه‌بێ ،سووکایه‌تی به‌ که‌س ناکا

.
*شه‌ڕ به‌ هه‌موو ترسه‌نۆکێک هه‌ڵدایسێ،به‌ڵام سوڵح به‌ پیاوانی گه‌وره‌ ده‌پارێزرێ.


behnam5555 01-03-2010 09:27 AM

په ندي پيشينيان ( امثال و حکم ) کردي
 


*ده‌ستێ به‌ ته‌نیا ده‌نگی نایه‌ و منداڵێک بۆی ناکرێ کایه
.
*ده‌بێ ئه‌وه‌نده‌ زانا بی،کورسی وه‌دوات بکه‌وێ،نه‌ک تۆ دوای کورسی بکه‌وی.

*که‌ڵه‌شێر گه‌نم و هه‌رزنیشی پێبده‌ی،هێلکه‌ ناکا،چونکه‌ له‌ سروشت و زاتی دا نییه‌

.
*چه‌وه‌نده‌ر به‌ ته‌نکی باشه
.
*زستان تا رۆژێکی بمێنێ له‌ هه‌رددا،کلکی ده‌کا به‌ داردا

.
*ده‌هۆڵ هه‌رچی گه‌وره‌تر بێ،ناوه‌که‌ی به‌ تاڵتره
‌‌.
* که‌سێک ده‌می به‌ شیر بسووتێ ،فووش له‌ دۆ ده‌کا

.
* زه‌وی خڕه‌ و مرۆڤ بۆ هه‌ر کوێیه‌ک راکا،له‌ رق، یا له‌ تاو ئازاره‌کان، ژێر پێی هه‌ر زه‌وییه‌ و ئاسمانیس چه‌تری سه‌رانه
.
* کادێن که‌ پڕ بوو شه‌نه‌ ئاخنی ناوێ

.
*ئاغا هیچ ناڵێ،کوێخا نایبه‌خشێ

.
*هه‌ر سوار سوار بێ باشه‌،نه‌ک پیاده‌ سوار بێ.


behnam5555 01-03-2010 09:32 AM

په ندي پيشينيان ( امثال و حکم ) کردي
 

*هه‌ر گوڵێ بۆنی خۆی هه‌یه‌ و هه‌ر که‌س به‌ مه‌نی خۆی

.
*دۆکوڵیو که‌وچکی لێده‌ر بێنی ،ده‌بڕووسقێ و به‌کار نایه
.
* ئاسنی سارد بکوتی،هیچت گیر ناکه‌وێ

.
*که‌س قسه‌ی حیسابی نازانێ،جگه‌ له‌ ماشێن حیساب نه‌بێ

.
*مردن برا گه‌وره‌ی هه‌موانه
.
*سه‌د لێڵاو به‌ بێڵاوێک نابێ

.
*داری شووعار به‌ر ناهێنێ

.
*نانمان نییه‌،شه‌ڕ میوانه
.
*ره‌ش و رووت هیچیش نه‌خوا ،به‌ زگی قه‌رزداره
.
*زمانی مرۆڤ وه‌ک مار وایه‌،جه‌سته‌ی خۆشی ده‌گه‌زێ

.
*لێکدابڕان وچاوه‌ڕوانی زۆر ناخۆشه‌،به‌ڵام پێکگه‌یشتنه‌وه‌ زۆر شیرینه‌

.
*هه‌ر که‌س بکا به‌ قسه‌ی ژنان ،عاقیبه‌ت ده‌ست ده‌گرێ به‌ گونان

.
*ماڵی باوکان تا سه‌ر نییه‌ بۆ عه‌ولاده‌کان.


behnam5555 01-03-2010 09:37 AM

په ندي پيشينيان ( امثال و حکم ) کردي
 



*ده‌ڵێی چرای به‌ر خۆره‌،یانی رووناکایی تێدا نییه
.
*هه‌ر که‌س نه‌خوێنده‌وار بێ ،کوێرێکی چاو ساغه‌

.
*بۆق به‌ قیڕه‌ گه‌وره‌ نابێت

.
*ئه‌گه‌ر قه‌له‌ به‌ڵه‌که‌ مه‌له‌ بکا،کاره‌ساتی گه‌وره‌ ده‌قه‌ومێ

.
*ئه‌وه‌ی شتێک بۆ ژیان زیاد نه‌کا ،بۆ خۆی زیادییه
.
*خودا سه‌ر بدا ،رسقیش ده‌دا

.
*سه‌گ زمهه‌ڕیش ناکا و به‌ڕێش ده‌چێ

.
*هه‌ر وه‌ختێک که‌ر به‌ نه‌ردیواندا سه‌ر بکه‌وێ،ئه‌وه‌ خه‌سوو و بووکیش پێکه‌وه‌ ده‌سازێن

.
*شتێک که‌ هیچ ده‌سکه‌وتێکی نه‌بێ،وه‌ک منداڵێک وایه‌ که‌ به‌ مردوویی له‌ دایک ببێ

.
*پێبکه‌نه‌ وه‌کوو پسته‌،هه‌موو شتێک به‌ قسته
.
*چرا رووناکی بۆ ژێر خۆی نه‌بێ،ره‌حمه‌ت له‌ با ،با بیبا

.
*هێنده‌ سووتاوم،بوومه‌ته‌ شه‌مچه‌،جگه‌ره‌ هه‌ڵده‌که‌م.


behnam5555 01-03-2010 09:43 AM

په ندي پيشينيان ( امثال و حکم ) کردي
 

*رێک که‌ون تا سه‌ر که‌ون

.
*بڕێک له‌ پیاوان سوور ده‌بینن ،سه‌مایان له‌ بیر ده‌چێته‌وه
.
*ده‌ڵێی کۆته‌ڵی سه‌ر خه‌رمانه‌،تا لێی ده‌ی هه‌ر لێی هه‌ڵده‌وه‌رێ

.
* راستی وه‌ک هه‌تاو وایه‌ له‌ کاتی تایبه‌تی دا ده‌دره‌وشێ

.
*ماڵی بێ که‌یبانوو،وه‌ک حه‌وشه‌ی بێ درگا وایه
.
*زستان هی هه‌ژارانه‌ و ده‌وڵه‌مه‌ند پێی ناشکوره
.
*به‌رد له‌ جێگه‌ی خۆیدا قورسه‌،یانی هه‌ر شتێک له‌ جێگه‌ی خۆیدا ئه‌رزشی هه‌یه‌.


*"ژن و ماڵ"،هه‌تا ژن نه‌بێ ماڵیش نابێ

.
*مرۆڤ به‌ حه‌وسه‌له‌ که‌روێشک به‌ عه‌ڕابه‌ ده‌گرن

.
*به‌ زمانی نه‌رم و خۆش مار له‌ کون دێته‌ ده‌ر

.
*دۆستی چاک پووڵی نێو گیرفانی خۆته‌.



behnam5555 01-03-2010 10:02 AM

په ندي پيشينيان ( امثال و حکم ) کردي
 


*تا دووکه‌ڵ له‌ سه‌ر مه‌تبه‌ق دیاره‌،دۆستایه‌تیمان هه‌ر به‌ر قه‌راره
.
*ماڵی دونیا بۆ ئه‌مڕۆ نه‌بێ بۆ که‌نگێ ده‌بێ؟


*گورگـــــــــــی باران دیتوو

.
*میراتی که‌ر بۆ که‌متیاره
.
*یان گاڵ دێنێ یان په‌موو

.
*ده‌نگی خۆش بژێوی ژیانه
.
*قســـــه‌ قســـــه‌ دێنێ

.
*مردن مردنه‌،لینگه‌ فرته‌که‌ی چییه‌؟


*هه‌ر که‌سه‌ کوڕی بابی خۆی

.
*ناوی گه‌وره‌ و شاری وێران.

*پیاو هه‌رچی بێ تا له‌ به‌ر چاوانه‌ ،له‌به‌ر دڵانه‌.



behnam5555 01-03-2010 10:08 AM

په ندي پيشينيان ( امثال و حکم ) کردي
 


*ئه‌گه‌ر که‌رێک زۆریش تێر بێ،وێنجه‌ی ته‌ڕی بۆ به‌ری ده‌یخوا

.
*تاژی به‌گزاده‌ی سه‌گه
.
*سیرمان ده‌خوارد و زوڕنامان لێده‌دا.


*مێشکی مێشووله‌ و هێلکه‌ی مێرووله‌ تێکه‌ڵ بکه‌ و چاوی پێ برێژه‌،جندۆکه‌ ده‌بینی

.
*کوێره‌ چت ده‌وێ،دوو چاوی ساغ

.
*که‌ر له‌ کوێ که‌وتووه‌ و کونده‌ له‌ کوێ دڕاوه
.
*نه‌ هێنده‌ تاڵ به‌ تفت که‌ن ،نه‌ هێنده‌ شیرین به‌ قووتت ده‌ن


*ئه‌وه‌ بزانه‌ که‌ رووت و ره‌جاڵ و بێ ماڵ بی.که‌س رفیق و دۆستت نییه‌

.
*قه‌ت خۆت به‌ نێوی باب و باپیرته‌وه‌ به‌ خه‌ڵک مه‌ناسێنه‌،حه‌ول بده‌ خه‌ڵک بڵێن فڵانه‌ که‌س باوکی ئه‌و کوڕه‌ باشه‌ بوو

.
*هه‌ر که‌س ده‌بێته‌ رفیقت،به‌ دڵ ساده‌یی خۆتی ته‌سلیم مه‌که‌

.
*بۆ نان خواردن ده‌عوه‌تی که‌سێک بکه‌ له‌ نانه‌که‌ت مه‌منوون بێ.


behnam5555 01-03-2010 10:12 AM

په ندي پيشينيان ( امثال و حکم ) کردي
 

*ئه‌گه‌ر مریشکی بۆ هێلکه‌ کردن لاسای قاز مه‌که‌وه
.
*بێچووی مشک هه‌نبانه‌ ده‌بڕێ

.
*عیلم ئه‌گه‌ر خۆشت نه‌وێ هه‌ر باشه‌ بیزانی

.
*سه‌گ ده‌ژی و ئێمه‌ش ده‌ژین

.
*کێچ له‌ باغه‌ڵما ئامانه‌ خانم ده‌ڵێ.


*چا به‌ تاڵی ده‌خۆنه‌وه‌ و له‌ دووره‌وه‌ ته‌ماشای قه‌ند ده‌که‌ن

.
*خه‌ر بوزه‌ به‌ ره‌نگ نییه
.
*ته‌ندوور هه‌تا گه‌رمه‌ نانی پێوه‌ بده
.
*ئه‌بله‌ به‌ خه‌یاڵ نه‌بووه‌ به‌ ماڵ

behnam5555 01-03-2010 10:19 AM

په ندي پيشينيان ( امثال و حکم ) کردي
 


.
*ده‌ڵێی ده‌غڵی نه‌گه‌یوی

.
*له‌ قڕژاڵیان پرسی:بۆ به‌ دوو سه‌ر ده‌ڕۆیی؟کوتی: له‌ جه‌حێڵان هیچ عه‌یب نییه
.
*هه‌ڵپه‌ڕین و پێکه‌نین ده‌بزێوێ هه‌ستی ناسکم

.
*دایک و دڵدار و گوڵ،یه‌ک به‌ شوێن یه‌کدا سه‌رچاوه‌کانی یه‌که‌مین خۆشه‌ویستین،دوایه‌ منداڵ و هونه‌ر

.
*هه‌ر قامکێ خوینی خۆی لێدێ

.
*هه‌ر گوڵێ عه‌تر و بۆنی خۆی هه‌یه
.
*دونیا دوو رۆژه‌ و فاتیحا خوێنی سێ رۆژه‌، رایبوێره‌ خه‌م دات نه‌گرێ

.
*ئاواره‌ وسه‌ر گه‌ردان " ماڵی کرێ نشین

"
*رێگای سه‌ر به‌ره‌و ژوور " ژن هێنان

"
*جه‌وهه‌ری به‌ده‌ن " پووڵ

"
*بێ تاقه‌تی ژنان " بنێشت

"
*که‌وشی کۆنه‌ له‌ بیابانا نێعمه‌ته‌.


behnam5555 01-03-2010 10:25 AM

په ندي پيشينيان ( امثال و حکم ) کردي
 

.
*هه‌ر که‌س قیبله‌ی ماڵی خۆی،بۆ خۆی چاتر ده‌زانێ

.
*ماڵ بۆ گیانه‌،گیان بۆ گۆڕه
.
*ژن داوێنی خۆی لێ دوژمنه‌،پاڵه‌وانێش بێ هه‌ر ژنه
.
*کاتێک مامان ناشی بێ منداڵ چه‌وت و چه‌وێڵ دێته‌ دونیاوه‌.


*خووی خراپ دوژمنه‌ و دایم له‌ دووته
.
*گورگ له‌ پێستی مه‌ڕدا

.
*رابردوو چرایه‌ بۆ داهاتوو

.
*شیر هه‌تا نه‌کوڵێ،هه‌ڵ ناچێ

.
*چیای سه‌ر که‌ش ببینه‌،قه‌ت سه‌ری بێ هه‌ور و ته‌م نابێ

.
*بۆ مه‌حبووب شتێک جوانتر له‌ ئاوێنه‌ نییه‌ تا جوانی خۆی تێدا ببینێ

.
*سه‌رۆک که‌ خراپ بێ چاره‌ ره‌شی و به‌د به‌ختی بۆ گه‌له‌.


behnam5555 01-03-2010 10:31 AM

په ندي پيشينيان ( امثال و حکم ) کردي
 

*هه‌زار دۆست که‌مه‌ ،به‌ڵام دوژمنێک زۆره
.
*رازت لای یه‌کێ دانێ و پرست لای هه‌زار

.
*نه‌زان منداڵه‌ ئه‌گه‌رچی پیریش بێ

.
*ده‌می سه‌گ به‌ تیکه‌ ببه‌سته
.
*هه‌ر دارێ نه‌رم بێ کرم ده‌یخوا

.
*دز بازاڕی شێواوی ده‌وێت

.
*چاکه‌ له‌ چاکه‌ ده‌بێته‌وه‌،تیر له‌ که‌وان ده‌رچوو ناگه‌ڕێته‌وه
.
*که‌ڵ بۆت هاتۆته‌ به‌ر نیری

.
*گا ره‌ش بێته‌ به‌ر نیری دووره‌ له‌ به‌ختی فه‌قیری

.
*تامی سێو له‌ نێو سێوه‌که‌ دا نییه،له‌ پێکگه‌یشتنی سێوه‌که‌ و مه‌ڵاشوودایه‌

.
*پیاوی ئازا له‌ ژیانا،ته‌نیا یه‌ک جار ئه‌مرێت،به‌ڵام ترسه‌نۆک هه‌موو رۆژێک ئه‌مرێت.


behnam5555 01-03-2010 10:35 AM

په ندي پيشينيان ( امثال و حکم ) کردي
 

*دوژمنی زانا له‌ دۆستی نه‌زان باشتره
.
*ئینسانی موسڵمان به‌ بێ دراوسێ تێر نابێ

.
*به‌رتیل(رشوه‌) به‌رد نه‌رم ده‌کا

.
*قه‌ناعه‌ت ماڵێکه‌ نابڕێته‌وه
.
*خۆشترین شت ،خه‌وه
.
*به‌هێزترین شت بایه
.
*عیلم تا بیبه‌خشی زیاد ده‌کا

.
*که‌م زانین و زۆر کوتن،وه‌کوو که‌م پووڵی و زۆر خه‌رج کردن وایه
.
*ئه‌گه‌ر هه‌ر هیچ نازانی،گۆچان هه‌ڵگره‌ بۆ شوانی

.
*قه‌رز خه‌فه‌تی شه‌وه‌ و زه‌لیلی رۆژ

.
*سووک بڕۆ ،سڵامه‌ت وه‌ره‌وه
.
*پۆ به‌ ده‌میه‌وه‌ نییه‌،یانی بێ حه‌یایه‌.


behnam5555 01-03-2010 10:42 AM

په ندي پيشينيان ( امثال و حکم ) کردي
 


*پێکه‌وه‌ رزگارین،شه‌پۆلـــــی زۆردارین،به‌ ته‌نیا سیس ئه‌بین،پێکه‌وه‌ نابه‌زین،یه‌ک بگرین ئه‌مێنین،زوڵم و زۆر ئه‌شکێنین

.
*پیاو تا ژن نه‌هێنێ نابێ به‌ پیاو،ئه‌گه‌ر ژنیشی هێنا له‌ پیاوه‌تی ده‌خه‌ن

.
*هه‌موو رۆژێ ده‌بێ بایی سه‌د تمه‌ن نان بکڕم تا هێزم هه‌بێ له‌ سه‌فی نانه‌وادا بوه‌ستم

.
*قۆڕه‌ قۆڕی زگ جوانترین شێعری برسییه‌تی و فه‌قیرییه
.
*مه‌رگ سێبه‌ری ژینه
.
*نه‌خۆش مه‌ره‌زی قه‌ندیشی هه‌بێ ،ده‌بێ شیرینی بۆ به‌ری

.
*قسه‌ کردن له‌ کێشه‌ی مشک و پشیله‌دا پیاوی پێ سووک ده‌بێ

.
*زستان له‌ ماڵی فه‌قیر زۆر به‌ بێ ته‌عارف ده‌چێته‌ ژێر لێفه‌که‌یان و تێده‌خزێ

.
*زه‌وی په‌ڵه‌ی دابوو،پلووسک شانازی پێوه‌ ده‌کرد

.
*زه‌رده‌واڵه‌ هه‌ر مێشه‌هه‌نگوینی وه‌ر شکه‌سته‌یه‌.


behnam5555 01-03-2010 10:46 AM

په ندي پيشينيان ( امثال و حکم ) کردي
 


بووم بووم حیساب نییه‌،هه‌مه‌ هه‌مه‌ حیسابه
.
*له‌ جه‌وانی مه‌ستی،له‌ پیری سستی،ئه‌ی که‌ی خودا ده‌په‌ره‌ستی؟


*له‌ حه‌وزێکدا که‌ ماسی تێدا نه‌بێ،بۆق پادشایه
.
*ده‌ست که‌ زۆر بوو ،به‌ره‌که‌ت که‌م ده‌بێ

.
*دووکه‌ڵ کونی خۆی ده‌زانێ

.
*قه‌یسی ده‌خۆن بۆ چه‌قاله‌که‌ی

.
*ژنی خراپ ئه‌گه‌ر له‌ شیشه‌ی بخه‌ن کاری خۆی ده‌کا

.
*بێوه‌ژنیان بۆ میوه‌که‌ی ده‌وێ

.
*ده‌بێ سمێڵی چه‌ور بکه‌ی،یانی به‌رتیلی پێ بده‌ی

.
*هه‌موو رۆژێک که‌ڵ نامرێ کفته‌ به‌ شاییه‌ک بێ

.
*سه‌گ بی ،چکۆله‌ی ماڵ نه‌بی،یانی ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ کارت پێده‌سپێرن


*شه‌ریک ئه‌گه‌ر باش بوایه‌،خوداش شه‌ریکی ده‌گرت

.
*مشک چییه‌ که‌ سه‌ر و پێی هه‌بێ:کارێکی چکۆله‌ کاکڵی(نتیجه‌)گه‌وره‌ی لێبکه‌وێته‌وه‌.

behnam5555 01-04-2010 08:21 AM



*مێشکی که‌ری خواردووه‌،یانی زۆر دواکه‌وتووه
.
*که‌چه‌ڵ کڵاوه‌که‌ی سه‌ری با بردی ،ده‌یکوت بۆ سه‌رم گه‌وره‌ بوو

.
*هه‌ر کاتێک ماستت خوارد،هێواش کاسه‌که‌ی بخه‌ ژێر سه‌رته‌وه
.
*ماسی هه‌ر کاتێک له‌ ئاو بیگری تازه‌یه
.
*مریشک هه‌رچی قه‌ڵه‌وتر بێ چاوی چکۆله‌تره‌،یانی ده‌وڵه‌مه‌ند سه‌قیله
.
*تۆپینی که‌ر ،زه‌ماوه‌ندی سه‌گه
.
*سه‌ودا له‌ گه‌ڵ خۆیی غه‌می به‌ دواوه‌یه
.
*که‌سێ که‌ مار پێوه‌ی بدا له‌ په‌تی ره‌ش و سپی ده‌ترسێ

.
*که‌سێ به‌ هه‌تاوی به‌یانی گه‌رمی نه‌بێته‌وه‌،قه‌ت به‌ هه‌تاوی ئێوارێ گه‌رمی نابێته‌وه
.
*که‌سێک له‌ گورگ بترسێ مه‌ڕ راناگرێ

.
*کڵاوه‌که‌ی په‌شمی نییه‌،یانی کارێکی له‌ ده‌ست نایه
.
*جه‌ڕه‌ی تازه‌ ئاوه‌که‌ی سارده‌.


behnam5555 01-04-2010 08:29 AM

په ندي پيشينيان ( امثال و حکم ) کردي
 




*گای نێو چاوان قه‌شان،یانی زۆر ناوداره
.
*هه‌نگوین نی که‌ قامکت لێده‌ن

.
*ده‌رزی هه‌موو شتێک داده‌پۆشێ،به‌ڵام بۆ خۆی رووته‌،یانی زۆر ده‌ست و دڵبازه
.
*بووکی جه‌حێڵ و زاوای پیر به‌ ته‌لیس منداڵیان ده‌بێ

.
*چه‌قۆ ده‌سکی خۆی نابڕێ

.
*سه‌گی قه‌ڵه‌و گۆشتی ناخورێ،یانی کابرای ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێ له‌ خێری بگوزه‌ری

.
*له‌ ژێر مه‌نجه‌ڵدا ئاور هه‌یه‌ و له‌ ژێر مرۆڤدا مرۆڤ

.
*سه‌ر به‌ لۆکه‌ ده‌بڕێ،یانی به‌ زمانی خۆش هه‌موو کارێک ده‌کا

.
*له‌ سه‌ر قه‌برێک بگری که‌ مردووی تێدا بێ،یانی ئامۆژگاری که‌سێک بکه‌ که‌ گوێ رادێر بێ

.
*دوژمنه‌کان له‌ زینداندا ده‌بنه‌ دۆست

.
*درگای گیرفانی جاڵجاڵۆکه‌ ته‌نیوێتی

.
*راسته‌ که‌س بێ ئه‌جه‌ل نامرێ،به‌ڵام تۆ خۆت مه‌خه‌ گه‌رووی هه‌ژدیهاوه‌.


behnam5555 01-04-2010 08:34 AM

په ندي پيشينيان ( امثال و حکم ) کردي
 


*پیاوی پیاو مه‌رگی پیاوانه‌شی ده‌وێ

.
*له‌ هه‌شتێ مشتێ و له‌ کۆشێ خشتێ

.
*قسه‌ نه‌ردیوانی رێگایه
.
*بێ ئاوات له‌ دایک ده‌بین و به‌ ئاواته‌وه‌ ده‌مرین

.
*رۆژ له‌ کوردستان هه‌ڵنه‌هات،خۆمان هه‌ڵاتین

.
*خۆری وڵاتی من وا گیراوه‌ به‌ هیچ زامنێ به‌ر نابێ

.
*له‌خۆشی خۆسه‌ویسته‌که‌م خۆم ماچ ده‌که‌م

.
*به‌ شه‌و به‌ سه‌گوه‌ڕ و به‌ رۆژ به‌ نانه‌وه‌ خه‌و ده‌بینم

.
*بۆ سه‌وله‌ حه‌لوا ده‌که‌ین،بۆ ئازادیش سواڵ

.
*چاوم بڕیوه‌ته‌ چاوی ئاسمان،عه‌رز سه‌رم پێداده‌خا

.
*سیگار و ئیزڕائیل دوو دوژمنی سڵامه‌تین.


behnam5555 01-06-2010 08:35 AM

په ند پيشينيان
 


*ئازادی خه‌ڵک ته‌نیا کڵاوێکی له‌سه‌ره‌ ،هی کورد شه‌ش

.
*هێنده‌ به‌ دوای نانه‌وه‌ بووم،گه‌رووم که‌ڕووی هێنا

.
*پووچ هاتووم به‌ شوێن کڵاوی قووچا

.
*رێوی خۆی له‌ ئاوی خوڕ نادا

.
*به‌ زستان پینه‌ و په‌ڕۆ،به‌ هاوین قیت قیت بڕۆ

.
*جارێک به‌ زستان ده‌ڵێن سارده‌،یانی بۆ پیاوی ئاقڵ ئیشاره‌یه‌ک به‌سه
.
*سه‌هۆڵ و پووڵ له‌ نێو ده‌ستاندا ده‌توێنه‌وه
.
*له‌ رێویان پرسی:که‌نگێ زستانه‌؟کوتی هه‌ر کاتیک زریان هات

.
*به‌ باو به‌ باران هه‌ر له‌ عومری به‌فر که‌م ده‌بێته‌وه
.
*عه‌تر و ده‌هۆڵ به‌ دزیه‌وه‌ لێنادرێن

.
*به‌رماڵێک له‌ به‌ر بێگاری خۆی کرده‌ رانک و چۆغه
.
*له‌ مه‌یدانی تۆپێن دا تۆپ له‌ هه‌موو که‌س تاوانبارتره‌.


behnam5555 01-06-2010 08:42 AM

په ند پيشينيان
 


*قه‌ڵه‌مێک زاو و کتێبێکی بوو

.
*دز و قوفڵ دوو دوژمنی له‌ مێژینه‌ن

.
*پێنووس په‌ڕه‌ سپییه‌کان ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه
.
*ده‌چمه‌ سه‌ر چۆم وخه‌یابان یه‌ک نه‌فه‌س ئاسووده‌ بم،شاره‌بانی داوای کڵاوم لێده‌کا

.
*ساز و منداڵ به‌ لێدان ده‌گرین

.
*کاپشینی چه‌رم ده‌ڵێ:رۆژگارێک جوانه‌گایه‌ک پۆزی پێوه‌ لێده‌دام

.
*به‌فر له‌ داخی هه‌تاو چۆڕ چۆڕ ده‌گریا

.
*ته‌نیا ئاواتی به‌ردێک ئه‌وه‌ بوو سه‌رێک بشکێنێ

.
*زار و گوێچکه‌ دوو دڵداری له‌ مێژینه‌ن

.
*موکریانی نانی به‌ نانی ده‌خۆن،واته‌ سه‌قیلن یان تێکوشیو ده‌که‌ن

.
*ئاخر ئاردی موکریان چی دابوو له‌ ئاشی بابان

.
*پووڵت هه‌بێ هیچ مه‌زانه
.
*ئاگات له‌ دووکانه‌که‌ت بی،ئه‌و ئاگای له‌ تۆیه‌.


behnam5555 01-06-2010 08:49 AM

په ند پيشينيان
 

*ئێمه‌ هه‌موومان له‌سه‌ر رابردوو ده‌ژین،بۆ داهاتووش خۆمان داده‌ڕزێنین

.
*پاره‌ خزمه‌تکارێکی باشه‌ وگه‌وره‌یه‌کی خراپه
.
*دڵداری، ته‌نیا یه‌ک به‌شه‌ له‌ ژیانی پیاودا،به‌ڵام مێژووی ژنه‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نی

.
هه‌موو شتێک پێویستی به‌ ئه‌قڵ هه‌یه‌ و ئه‌قلیش پێویستی به‌ تاقیکردنه‌وه‌یه
.
*بۆ دڵداری هه‌ر ئاسمان کۆن نابێ

.
*کۆلکه‌ داری پشت که‌ندوان هه‌ڵی بگره‌ بۆ هه‌رمێ پشکوان

.
*هه‌ر که‌س له‌سه‌ر سه‌بران بێ له‌ سه‌ر خێرانه
.
*ئه‌وه‌ی زۆر سوێند بخوا ،درۆزنه
.
*زۆر کار بکه‌ن با به‌ که‌ڵک بێن

.
به‌شی کابرای شاخدار هه‌ر تێهه‌ڵدانه
.
*پیاوی خوێڕی په‌تی له‌ مل ده‌که‌ن که‌چی گووی سه‌گ وه‌ک هه‌ڵوا ده‌خوا.


behnam5555 01-06-2010 08:55 AM

په ند پيشينيان
 

*خودا ئه‌گه‌ر غه‌زه‌بی له‌ مێرووله‌ گرت،باڵی ده‌داتی و به‌ قاچاغچیش جیب گاڵانت

.
*ئه‌گه‌ر پاڵپشتت چیا بێت ،پشتت به‌ که‌س ناشکێ

.
*من کاڵه‌بابم پێ له‌ ساعه‌ت باشتره‌،چون قه‌دیم و جه‌دیدی نییه
.
*پووڵ له‌ ده‌ستی ژندا ده‌بێته‌ پووڵه‌که
.
*ئه‌وانه‌ی که‌ نانی ئازاد ده‌خۆن ،که‌متر ده‌وڵه‌تی بیر ده‌که‌نه‌وه
.
*له‌ به‌ر فه‌قیری و نه‌داری هه‌ر خۆی ده‌خوارده‌وه
.
*کاتێ لێوی خۆی گه‌زی که‌ ددانی له‌ لێو دانه‌مابوو

.
*ئێشقی ئه‌فلاتوونی یانی ئه‌وینداری دوو خه‌تی مه‌وازی

.
*بۆ بۆن کردنی گوڵ ده‌بێ له‌ دڕک ئیزن وه‌رگرین.


behnam5555 01-06-2010 09:02 AM

په ند پيشينيان
 


*ژن جۆره‌ پیاوێکه‌ که‌ هه‌یبه‌ته‌که‌ی به‌ خۆوه‌یه‌تی،به‌ڵام سمێڵ و منداڵه‌که‌ی به‌ مێرده‌که‌ی هه‌ڵده‌گرێ

.
*ئێمه‌ بۆیه‌ له‌ گه‌ڵ مردووه‌کانمان ده‌ژین ،چونکه‌ ده‌ترسین له‌ گه‌ڵ ئه‌وان بمرین

.
خۆزگه‌م به‌ شوان که‌دنیاکه‌ی به‌ قه‌د پرێسکه‌ی سه‌ر شانیه‌تی

.
*له‌ ئاوی خور مه‌ترسه‌،له‌ ئاوی مه‌ند بترسه.‌‌


*
به‌ گوڵیان کوت:بۆ واگه‌شی؟کوتی:باغه‌وانه‌که‌م مه‌رده

.
*هه‌ر ده‌وه‌نه‌ ده‌بێ به‌ دار، له‌ بنی داده‌نیشێ فه‌قیر و هه‌ژار.



behnam5555 07-12-2010 01:54 PM



) ئه گه ر حوشتر بالی هه بوایه
له سه ر بانان ده نیشته وه.

۲) ئه گه ر پیاو که وته بیرئ
چ گه زیک و چ نیو گه ز
.
۳) ئه گه ر قازمه ی له به ردی دا جاری یه که م
قازمه کویره و جاری دووهه م خاونی.

۴) ئه گه ر قسه کردن زیوبئ
ئه وانه کردنی زیره.

۵) ئه گه ر مردن نه بوایه
بنیام بنیامی ئه خوارد.

۶) ئاوی ئه خوا و دانی ناخوا.

۷) ئاوی داگه به جێگه ماڵیا.

۸) ئاوێزان له گورێزان خاستره.

۹) ئاوی پایزان بیده به ئازیزان.

۱۰) ئاوی تاڵ وسوێرمان پێکه وه خواردوه ته وه.

۱۱) ئاوی لێژێ ، گۆشتی کێژێ.

۱۲) ئاوی سارد ده چێشتی کوڵیو مه که
.
۱۳) ئاو له بناوانی یه وه شلوێ یه.

۱۴) ئاور نه گه یشته جێگا،دوو که ڵی لێ هه ڵستا .

۱۵) ئاوالان بۆ خوت ده بینیه وه.

۱۶) ئاو رۆچکان ده کاته وه.

۱۷) ئاوری له له سه ر پشتی بکه وه،له حاستی خۆی نابزوێ .

۱۸) ئاور ته ر ووشک ناناسێ .

۱۹) ئاوس بوون به دزی،زان به ئاشکرا.

۲۰) ئاوسێ له ئاوسێ ئه گرێ سه راسێ .

۲۱) ئاودان بێ چه مچه ماڵ ،گه له له که ژو شوان له ماڵ .

۲۲) ئاهووی نه گیریاک ئه وخشێ
.
۲۳) ئاهووی مانیاک ئه گرێ.

ئاه وهه ناسه ها به شۆنته وه.

۲۴) ئاه وهه ناسه ی نه تگرێ .

۲۵) ئاهی دایکی هه تیم بتگرێ
.
۲۶) ئاهی بزنه مسکینێ ،کێوان له بنه ره ت دێنێ.

۲۷) ئای چه ند سه یره ،قولانجه یش ته یره

.
28) ئاخ چی بکه م بۆبه ڵمه برنجه که ی شاره زوور.

29) ئاخرپیری مه عره که گیری.

30) ئاخر عومری ئه وڵ ماڵ داری .

31) ئاخرمن کراسێ له تۆ زیاترم دریگه.

32) ئاخرنۆکه ری ،کولووچه ی شه کری.

33) ئاخری سه رخوه ت ئه نی به کۆسێکه وه کۆسپێکه وه .

34) ئاخورخوه ی گوم ناکا
.
35) ئاخوری به رزه .

36) ئاداری به سه ر پاداری نه ماوه.

37) ئادار مه شکه له دار،لێره ش نه ، لهزه نگار .

39) ئادار نه بێ خه تا کار،خه له دێنێ چنگ وبار.

40) ئادارناچێ بێ دۆ،نیسان ناچێ بێ جۆ.

41) ئاده می ته سیری بێ باڵه.

42) ئادمیزادله دین دهبێ، به ڵام له خوێن نابێ.

43) ئارد ده ته قێنێ، قنگ ئه له قێنێ.

44) ئاردی بێژراوه وسۆسی رژاوه.

45) ئاردی ورد له ماڵ خاوه نی ده ردێ.

__________________


behnam5555 07-12-2010 02:00 PM



46) ئاردی جه واڵمان خواردووه،ئاوی هه مبانه ی ماوه.

47) ئاغاببێ به پرد به سه ریا مه رۆ.

48) ئاشێ ده نگی دێ و ئاردی دیار نیه.

49) ئاشی ئاولێ براو.

50) ئاش هه ر ئه وه نده یه ئاشه وان بیقه پێنێ.

51) ئاسیاوئاوکه فتیک.

52) ئاسمان و ریسمان.

53) ئارد بیخ درک جه مه و ناوێته و.

54) ئاردی رویگه و سۆسی ماگه.

55) ئاردی بده ئارد بێژێ، بانیوه ی برێژێ.

56) ئاو ئاگر ئامانیان نیه.

57) ئاو مه که ملیا،خوه ی ئه روێ.

58) ئاگری ئێواره له هی به یانی به پیت تره.

59) ئامۆزاو پوورزا قسه ی ژنانه، دڵسۆزی باش ئه مرۆجزدانه.

60) ئاو پاکی کرده ده ستیا.

61) ئاو ته وبه ی کرده سه ریا.

62) ئاو حه وزه که سه رده.

63) ئاو ئه کاته بێژینگا.

64) ئاوئه زایته ده می.

65) ئاوله ئاسیاو که فت.

66) ئاولیڵ ئه کا و ماسی ئه گرێ.

67) ئاولیڵ مه که.

68) ئاو له سه ری ده رچووگه.

69) ئاو له ده ستی ناتکه.

70) ئاو له سیکیا خه مه ره ناکا.

71) ئاوله دنگا ئه کوتێ.

72) ئاوله جێگه یه کا بمێنی ئه گه نی.

72) ئاو که وته ده س شمر.

73) ئاو کرا به مل ئاگرا.

74) ئاو شۆن خۆی گوم ناکا.

75) ئاورێگه ی خۆی ئه کاته وه .

76) ئاوی زۆرئاوی که م ده با.

77) ئامیان حه وت قازانێ .

78) ئاگرکه کووژایه وه.

79) ئاگرنه که فێته کادانه کۆنه.

80) ئاو بتبا،له پردی نامه رد مه په ره وه.

81) ئافه رین له شێرت .

82) ئه قڵ تاجی زێرینه له سه ری هه موو که س نیه.

83) ئاقڵی که سک و سووری په یدا کردوه.

84) ئافره ت ته رازووی ژیانه.

85) ئافره ت ئاواتی پیاوه.

86) ئافره تی شه رمن شارێک دێنێ ،پیاوی شه رمن بزنێک.

87) ئافره ت وماڵیان گوتووه.

88) ئافره ت له پراسووی چه پ دروست کراوه،بته وێ راستی که یته وه ده شکێ.

89) ئافره تی چاک قه ڵایه کی گرینگه.

90) ئاکارت وه ک مشاربێ باشه،هه م بۆلای خۆته،هه م بۆئه و لاشه.

91) ئاغاو نۆکه ران لێک راست بوونه وه قوربان قوربان له بیر چوونه وه.

92) ئاغا رۆخوا شوکر.


behnam5555 10-08-2010 08:19 PM



اینم ضرب المثل های کرمانجی ارسال شده توسط ( مهدی زینلی )

وله خادیه خا ناس نه ده کئر = سگ صاحبش رو نمیشناخت

خادئ طه گئر که ،ته لوه خئزانئ پئر که = خدا تو را بزرگ و قاطی همه بچه کنه

خاندئنئ که ران و لیسطئنئ سان = خواندن خرها و رقصیدن سگها

خئزان گه ره ئه ل بوحه = بچه باید صالح باشد

خورئشئ که وئ رئجئمه = خوراک کبک ریگه

چاو چاو نه حه دی = چشم چشم را نمیدید

چاو و چئرا باو و بئرا = ای چشم و چراغ ای پدر و برادر من

دئله شئوئن بئخازه ژه شاخئ بئزئنئ شیر ده دووشه=اگر چوپان بخواهد از شاخ بز هم شیر میدوشد

دینو بئره و کئ جايل حات = ديوانه فرار کن که جوان آمد .

ده وه ئه گه ر گئره، بارئ وی ژئ گئره = اگر شتر بزرگ است بارش هم بيشتر است .

رئوی نه ده که ته کونئ (حه ژئکه ک- حیواله ک ) له دووچئ خا گئرئ داحوو
= روباهه تو سوراخ جا نمیشده جارو هم به دمش بسته بود

ژه قئلیالئ خه لکئ گه ره زوو داکه وی = از اسب ديگران بايد زود پياده شد .

ژه قه طیئ فئلئتیه = از قحطی رها شده است

ژه بئ ئه قلئ صد سال ئومر ده که = از کم عقلی صد سال عمر میکند

ژه ئش طئم ئه و ده وئ نوو وه ناوه = من از آسياب مي آيم ، او مي گويد نوبت نيست .

شوور وه فه کئ خا گئرطیه = شمشیر به دهان خود گرفته است


طه نئلوئنه بیچئنئ ، داسئ طه کئ حئل ناگئرئن = تو رو نذارند درو کنی . داست را هم نمیگیرند

طو حه ر چئ ده وئژی ئه و که رئ وه ر خا داجوو = تو هر چی بگی اون خر خودش را هی میکند

قئلیالان نال ده کئرئن که ران سومئنه خا پیشطا ده حانین
= اسب ها را نعل میکردند خرها سم شان را جلو می آوردند

قئلیف ده گه ره ده ر خوینئ خا ده وینه = دیگ میگردد و در همشان خودش رو پیدا میکند

که چئکان بووک ده کئرئن ، ژئنه بیان ژه دستئ په وه رکه توحوون
= دخترا رو عروس میکردند زن بیوه هادست و پاشون و گم کرده بودند

که چئکئ جینارئ بئحووشه ، سوولئ لئنگان که لووشه
= دختر همسایه کم هوش و کفش پاش گالش است

کئر ، مه گه ر ژه زئیروو گه ره له زئکا خا داحی = چاقو مگر از طلا بود بايد به شکم خود بزني .

که رران وه گووچئک ده که = کرها را شنوا میکند(کنایه)

که ساگیئ قره طه نه = چوب بسیار سیاه که با آن آتش تنور را زبانه می دهند

کینئ دامارئ کینئ ده وه یه = کینه نامادری مثل کینه شتر است

له حیوئ گوطیه وه ر مه که و از حاطئم = به ماه گفته نتاب من اومدم

مه سکئ شئرینئ مه خه لک بوخه ،ده وئ طئرشئ خه لکئ ئه م بوخونی
= کره شیرین ما را مردم و دوغ ترش مردم را ما باید بخوریم

مالئ مئن مار بوخه چه رم داوئ = مال منو مار بخورد پوست می اندازد

مئسطئ شئران کئ گئرطیه = کسی دست شیرها رو نبسته است

وه طئنئ مئردان ، زئندان حه ر شه و په لاو ده خون= به خيال مرده ها . زنده ها هر شب پلو ميخورند.

وه گه پان ئاده م ده ره ایمامئ چه پان = با حرف آدم سمت امام چپی ها میرود



behnam5555 11-02-2010 03:09 PM

خوشی بو مردن دوژمن چه فایه

دونیا بو ئیمه یش هر بی بقایه



ولاخی شه ل و گا پیری شاخدار

مو حتره متره له مه ر دم ئازار



ئه ر ترحم که ی به گورگی غدار

ظو لمت کر دوه له په زی هه ژار



که س خو شی نا یی کاری نا حه ساو

نه سیخ بسوزی ئه بی نه که واو



پشیله که دی دوگ بوی مه حاله

وتی خوم حزی پی ناکم تاله



ظالم بی به پرد مه رو به سریا

با به ده می سگ پیس نا وی دریا



چرای مظلو مان دایم که م نوره

ئاوی ظالمان سه ر به رهو ژوره



ئیتر له و شوینه کارت نه ماوه

ئه و مانگا مردو گویره بریاوه



گه ره کته دور بی له گیره و کیشه

بقد به ری خوت پا را بکیشه



خوت به توره ئی مه خه دردی سه ر

مار به قسه ی خوش له کون دیته در



کاتی ئه زانی ما نای حوصه له

به با یه ئاوی نه که فیه مه له



له تجرو به ی کو نه ئیتر مه پرسه

بوچک له جیگه ی خویا بی قور سه



عیبه کانی خوت بیر یته به ر چاو

ئیتر عیبی خلک نا یریته حه ساو



علاجی گوناح توبه کردنه

ولی توبه ی گرگ تنیا مردنه



با زی شت ناوی زور بی وشکنیی

تو کالک خوری یا بیسان رنی ؟



عطر ئه بی خوی بون بدا


کاکه نه ک عطار بیژی عطره که م چاکه



دیهاتی که ئاو شار بخواته وه


مه حاله دی بو دی بورواته وه



یا خوا که فقیر مو عتبر نه وی


ئه ر بو له خودا بی خبر ئه وی



هیچ وختی نا جنس مه نه لا ته و


ئه ویته مارو ئه دا پا ته و




behnam5555 11-27-2010 04:55 PM



1- قه‌ل به‌ قه‌لی وت ڕووت ڕه‌ش بێت

2- چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێت

3- له‌ هه‌موو هه‌ورێک باران نابارێت

4- ئه‌وه‌ی سمێڵی سوور بێت هه‌مزاغا نیه‌

5- نان ئه‌و نانه‌یه‌ ئه‌مڕۆ له‌خوانه‌
6- ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سکی تێره‌


7- گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننه‌تی قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره‌


8- تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت،دز خاوه‌ن ماڵی گرت


9- که‌ زۆر هات قه‌واره‌ به‌تاڵه‌


10- ماڵ له‌ خۆی نه‌بوو میوانیش ڕووی تێکرد


11- سه‌ری نایه‌شێت په‌ڕۆی لێ به‌ستووه‌


12- که‌ڵه‌شێریش نه‌بێت ڕۆژ ئه‌بێته‌وه‌


13- سه‌فه‌رو مه‌عامه‌له‌ سه‌نگی مه‌حه‌که‌


14- کاری ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره‌ سبه‌ی


15- گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ئه‌ڕوێته‌وه‌


16- به‌رد له‌ جێ ی خۆی سه‌نگینه‌


17- دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات


18- مار ڕقی له‌ سیره‌، سیریش له‌ به‌رده‌م کونی مار ئه‌ڕوێت


19- سه‌لکی سیری یان قنچکی پیازی


20-هه‌موو شتێک به‌ خوێ، خوێش به‌ مانا


21- ماڵی قه‌ڵب سه‌ر با خاوه‌نێتی


22- ماست نیه‌ به‌ ده‌مته‌وه‌ دیار بێت


23-چی بچێنیت ئه‌وه‌ ئه‌دووریته‌وه‌


24- پاره‌ بده‌و مه‌لا له‌ مزگه‌وت ده‌رکه‌


25- سه‌یری دایک بکه‌و ، دوێته‌ بخوازه(داڵک بدوێنه‌و دوێته‌ بخوازه‌‌)‌


26- ماسی له‌ به‌حرا سه‌ودا ناکرێت


27- شه‌ل نی یه‌ پێ ی شکاوه‌


28- قه‌دری زێڕ لا ی زه‌ڕه‌نگه‌ره‌


29- ئاش له‌ خه‌یاڵێک ، ئاشه‌وان له‌ خه‌یاڵێک


30- به‌ به‌ردێک دوو چۆله‌که‌ی کوشت


31- برسێتی ڕه‌گی هاری به‌ده‌مه‌وه‌یه‌


32- دار هه‌ڵبڕه‌ سه‌گی دز دیاره‌


33-دوو پشکه‌ له‌خۆی به‌شکه‌


34- بۆ ڕیش جوو سمێڵیشی دانا


35- مریشک هێلکه‌ی قازی کرد قنگی دڕا


36- به‌ قه‌د به‌ڕه‌که‌ی خۆت قاچ ڕاکێشه‌


37- هه‌ر که‌س به‌ لێفه‌ی خۆی بنوێ


38- کێ خواردوویه‌ته‌وه‌و کێ ی گرتووه‌


39- بانێکه‌و دوو هه‌وا


40- به‌ڕه‌ لای ته‌نکیه‌وه‌ ئه‌دڕێ


41- کونه‌ مشکی لێ بووه‌ به‌ قه‌یسه‌ری


42- گه‌وره‌ ئاو ئه‌ڕێژێ و بچوکیش قاچی تێوه‌ر ئه‌دات


43- کوێر تا ئه‌مرێ به‌تامای دوو چاوی ساغه‌


44- کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه‌


45- ئه‌وه‌ی که‌ بۆ گوو که‌ر هه‌ڵ ئه‌که‌وێت بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵ ناکه‌وێت


46- نان بۆ نانه‌وا گۆشت بۆ قه‌ساب


47- له‌ کاتی ڕاوا نه‌بێت گووی نایه‌ت


48- به‌ری ڕۆژ به‌ بێژنگ ناگیرێت


49- دوو گا له‌ دۆڵێکا ڕه‌نگی یه‌ک نه‌گرن خوی یه‌ک ئه‌گرن


50- ندی و بدی کورێکیان بوو له‌ جیاتی ناوک کێریان بڕی


behnam5555 05-06-2011 08:34 PM




ئه گه ر حوشتر بالی هه بوایه
له سه ر بانان ده نیشته وه.


ئه گه ر پیاو که وته بیرئ
چ گه زیک و چ نیو گه ز.


ئه گه ر قازمه ی له به ردی دا جاری یه که م قازمه کویره و جاری دووهه م خاونی.


ئه گه ر قسه کردن زیوبئ
ئه وانه کردنی زیره.


ئه گه ر مردن نه بوایه
بنیام بنیامی ئه خوارد.


ئاوی ئه خوا و دانی ناخوا.


ئاوی داگه به جێگه ماڵیا.


ئاوێزان له گورێزان خاستره.


ئاوی پایزان بیده به ئازیزان.


ئاوی تاڵ وسوێرمان پێکه وه خواردوه ته وه.


ئاوی لێژێ ، گۆشتی کێژێ.



ئاوی سارد ده چێشتی کوڵیو مه که .


ئاو له بناوانی یه وه شلوێ یه.


ئاور نه گه یشته جێگا،دوو که ڵی لێ هه ڵستا .


ئاوالان بۆ خوت ده بینیه وه.


ئاو رۆچکان ده کاته وه.


ئاوری له له سه ر پشتی بکه وه،له حاستی خۆی نابزوێ .


ئاور ته ر ووشک ناناسێ .


ئاوس بوون به دزی،زان به ئاشکرا.


ئاوسێ له ئاوسێ ئه گرێ سه راسێ .


ئاودان بێ چه مچه ماڵ ،گه له له که ژو شوان له ماڵ .


ئاهووی نه گیریاک ئه وخشێ .


ئاهووی مانیاک ئه گرێ.


ئاه وهه ناسه ها به شۆنته وه.



ئاه وهه ناسه ی نه تگرێ .


ئاهی دایکی هه تیم بتگرێ .


behnam5555 05-06-2011 08:38 PM



ئاهی بزنه مسکینێ ،کێوان له بنه ره ت دێنێ.

ای چه ند سه یره ،قولانجه یش ته یره.

ئاخ چی بکه م بۆبه ڵمه برنجه که ی شاره زوور.

ئاخرپیری مه عره که گیری.

ئاخر عومری ئه وڵ ماڵ داری .

ئاخرمن کراسێ له تۆ زیاترم دریگه.

ئاخرنۆکه ری ،کولووچه ی شه کری.

ئاخری سه رخوه ت ئه نی به کۆسێکه وه کۆسپێکه وه .

ئاخورخوه ی گوم ناکا.

ئاخوری به رزه .

ئاداری به سه ر پاداری نه ماوه.

ئادار مه شکه له دار،لێره ش نه ، له زه نگار .

ئادار نه بێ خه تا کار،خه له دێنێ چنگ وبار.

ئادارناچێ بێ دۆ،نیسان ناچێ بێ جۆ.

ئاده می ته سیری بێ باڵه.

ئادمیزادله دین دهبێ، به ڵام له خوێن نابێ.

ئارد ده ته قێنێ، قنگ ئه له قێنێ.

ئاردی بێژراوه وسۆسی رژاوه.

ئاردی ورد له ماڵ خاوه نی ده ردێ .

ئاردی جه واڵمان خواردووه،ئاوی هه مبانه ی ماوه.

ئاغاببێ به پرد به سه ریا مه رۆ.

ئاشێ ده نگی دێ و ئاردی دیار نیه.

ئاشی ئاولێ براو.

ئاش هه ر ئه وه نده یه ئاشه وان بیقه پێنێ.

ئاسیاوئاوکه فتیک.

ئاسمان و ریسمان.


behnam5555 05-06-2011 08:44 PM



ئارد بیخ درک جه مه و ناوێته و.

ئاردی رویگه و سۆسی ماگه.

ئاردی بده ئارد بێژێ، بانیوه ی برێژێ.

ئاو ئاگر ئامانیان نیه.


ئاو مه که ملیا،خوه ی ئه روێ.


ئاگری ئێواره له هی به یانی به پیت تره.


ئامۆزاو پوورزا قسه ی ژنانه، دڵسۆزی باش ئه مرۆجزدانه.


ئاو پاکی کرده ده ستیا.


ئاو ته وبه ی کرده سه ریا.


ئاو حه وزه که سه رده.


ئاو ئه کاته بێژینگا.


ئاوئه زایته ده می.


ئاوله ئاسیاو که فت.


ئاولیڵ ئه کا و ماسی ئه گرێ.


ئاولیڵ مه که.


ئاو له سه ری ده رچووگه.


ئاو له ده ستی ناتکه.


ئاو له سیکیا خه مه ره ناکا.


ئاوله دنگا ئه کوتێ.


ئاوله جێگه یه کا بمێنی ئه گه نی.


ئاو که وته ده س شمر.


ئاو کرا به مل ئاگرا.


ئاو شۆن خۆی گوم ناکا.


ئاورێگه ی خۆی ئه کاته وه .



behnam5555 05-06-2011 08:50 PM



ئاوی زۆرئاوی که م ده با.

ئامیان حه وت قازانێ .


ئاگرکه کووژایه وه.


ئاگرنه که فێته کادانه کۆنه.


ئاو بتبا،له پردی نامه رد مه په ره وه.


ئافه رین له شێرت .


ئه قڵ تاجی زێرینه له سه ری هه موو که س نیه.


ئاقڵی که سک و سووری په یدا کردوه.


ئافره ت ته رازووی ژیانه.


ئافره ت ئاواتی پیاوه.


ئافره تی شه رمن شارێک دێنێ ،پیاوی شه رمن بزنێک.


ئافره ت وماڵیان گوتووه.


ئافره ت له پراسووی چه پ دروست کراوه،بته وێ راستی که یته وه ده شکێ.


ئافره تی چاک قه ڵایه کی گرینگه.


ئاکارت وه ک مشاربێ باشه،هه م بۆلای خۆته،هه م بۆئه و لاشه.


ئاغاو نۆکه ران لێک راست بوونه وه قوربان قوربان له بیر چوونه وه.


ئاغا رۆخوا شوکر.

محموود"خوله":


behnam5555 05-18-2011 08:10 PM

گوڵبژێرێك له ‌په‌ندی پێشینیان، ده‌رهاتوو له ‌کتێبی دیاری مه‌هاباد له‌نووسینی مه‌لا غه‌فور ده‌باغی
وتیان به‌ ڕێوی شاهیدت كێیه‌؟
وتی كلـكی خۆم، باوه‌ڕم پێیه‌


حه‌زده‌كه‌یدوور بی له‌ گێره‌ و كێشه‌
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت پێ ڕابكێشه


به‌سمانبه‌سه‌ردا لێده‌ گیزو فیز
پێوه‌دان خۆشه‌ نه‌وه‌ك ویزه‌ویز


له‌ شارو لادێ ئه‌منه‌قڵه‌ باوه‌
گیای شین به‌ جێگای سه‌خته‌وه‌ ماوه‌


شه‌ڕنه‌كه‌ر پیشه‌یزوو دانیشتنه‌
به‌ردی زل به‌ڵگه‌ی نه‌هاویشتنه‌


ئاو بتبا مه‌چۆ سه‌ر پردی نامه‌رد
چش با بخنكێی به‌ سه‌د ئێش و ده‌رد


وتیان پشیلـه‌، گووت به‌ ده‌رمانه‌
دایپۆشی به‌ خۆڵ ئه‌و بێویژدانه‌

شوێن بۆ سه‌رپیشه‌ی خۆی ده‌چێته‌وه‌
گیا له‌سه‌ر پنجی خۆی ده‌ڕوێته‌وه‌


قه‌ل ئه‌ڵێن لاسایكه‌وی كرده‌وه‌
ڕۆینه‌كه‌ی خۆیشی له‌بیر برده‌وه‌


مه‌شهوره‌ بزن بۆتاقه‌ شه‌وێ
جێگای خۆش ده‌كا له‌ كوێ وه‌ركه‌وێ


ناشكوری مه‌كه‌به‌م به‌شه‌ كاكه‌
له‌ قوڕ ئه‌وه‌نده‌ تۆز هه‌ستێ چاكه‌


قه‌ت مه‌ڵێ بوومان،بێژه‌ هه‌مانه‌
نان ئه‌و نانه‌یه‌ ئه‌مڕۆ له‌ خوانه‌


نانێ ڕۆژ په‌یدابكه‌ و نانێ شه‌و
هه‌ڵمه‌گره‌ هه‌رگیز منه‌ت له‌م و له‌و


نه‌مدیوه‌له‌ ئاش گه‌رمتر كاسه‌
مه‌گه‌ر له‌ژێریا هه‌بێ نیوكاسه

behnam5555 05-18-2011 08:12 PM


قه‌ت له‌ شوێن چووان نه‌چیه‌وه‌ چاكه‌
به‌س لێرو له‌وێ كای كۆن به‌ با كه‌


ئه‌مه‌ش فه‌رموده‌یقه‌دیمیه‌كانه‌
به‌رد له‌ جێگای خۆی قورس و گرانه‌


هێندێ كه‌س ئازاو ڕژدن له‌ شه‌ڕێ
هه‌تاكو لێیان وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ


ئه‌مه‌ش نه‌قڵێكیله‌مێژ و كۆنه‌
پاداران بگره‌، بێ پا ئێخۆنه


كه‌سێ نه‌گبه‌تیبێته‌ سه‌ر شانی
په‌ڵووڵه‌ بخوات، ده‌شكی ددانی

چكۆله‌ترینكرده‌وه‌ی ئینسان
له‌ سه‌د قسه‌ی زل باشتره‌ دیسان


ئه‌گه‌ر قسه‌ی حه‌قله‌ من ده‌پرسی
تێر ئاگای نییه‌ هه‌رگیز له‌ برسی


بۆ ئیشی بچوك، قه‌ت تێمه‌كۆشه‌
گۆم هه‌تا قووڵ بێ بۆ مه‌له‌ خۆشه‌


ئاوت خوارده‌وه‌جارێك له‌ كانی
به‌ردی تێ مه‌خه‌، خۆ تۆ ئینسانی


ئیش به‌بێ زه‌حمه‌تمه‌حاڵه‌ بوونی
پیاو ماسی بگرێ، ته‌ڕ ده‌بێ قوونی


قه‌دیمی ده‌ڵێن بۆده‌سته‌وستان
هیچ فه‌رقی نییه‌ گه‌رمێن و كوێستان


دووڕووهه‌روایه‌ پیشه‌و ڕه‌فتاری
هه‌م له‌ ناڵ ئه‌دات، هه‌م له‌ بزماری


شوان ده‌ڵێن شوانیی پێ ئیفتیخاره‌
نانچنینه‌وه‌ی لا عه‌یب و عاره‌


په‌سندتر بووهچئێستا، چ زوو
ڕێوی گه‌ڕیده‌ له‌ شێری نووستوو



behnam5555 05-18-2011 08:13 PM


پشیلـه‌ ده‌می بۆدووگ نه‌ده‌چوو
ده‌یگوت پێم ناخوری، چه‌ند سوێره‌ په‌ككو


ڕووبه‌ڕوو ده‌بیله‌گه‌ڵ ژینی تاڵ
چونكی به‌ خه‌یاڵ كه‌س نه‌بووه‌ به‌ ماڵ


پیاو كارێك بكا كه‌پێی بوه‌ستێ
دوو شوتی هه‌ڵناگیرێ به‌ ده‌ستێ


خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته‌ گه‌وره‌!
مه‌شهوره‌ دنیا به‌ پێچ و ده‌وره‌


كێ باسی خه‌ڵكی كردبه‌لاته‌وه‌
بۆ ئه‌وان قسه‌ی تۆش ئه‌باته‌وه‌


ئه‌و كه‌سه‌دۆستی گیانیگیانیته‌
هاوڕێی نه‌بوونی و لێقه‌وماویته


هه‌ڵه‌ و له‌بیرچوون جارو بارێكه‌
ده‌ڵێن هه‌ر عه‌ قڵه‌ی له‌ خه‌سارێكه‌


ڕێژنه‌بارانه‌ یا ڕه‌شه‌بایه‌
هه‌ر عومری به‌فر به‌ بایفه‌نایه


سا بێ سكی خۆتمه‌دڕه‌ له‌ داخا
كێ مرد و كێی‌تر ما له‌ وه‌جاخا


عه‌تر ده‌بێ خۆی بۆن بدا كاكه‌!
نه‌ك عه‌تار بڵێ زۆر عه‌تری چاكه‌


خۆشیم نه‌دیوه‌له‌م ڕۆژگاره‌
وه‌تی هه‌م، ئیمسال خۆزگه‌م به‌ پاره‌


له‌ ترس و خۆفیماری به‌دكردار
له‌په‌نا ئاور خۆم داوه‌ حه‌شار




behnam5555 06-18-2011 08:28 PM

* با گورگ بتخوات له‌و به‌ره‌وه‌ له‌ پردی نامه‌رد مه‌په‌ڕه‌وه‌ ٠

* هاوسێی نزيك له‌ برای دوور باشتره‌ ٠

* هه‌زار ووتن به‌ كردنێك نابێت ٠

* دزيش ويژدان به‌ خه‌رج بدات هه‌ر باشه‌ ٠

* خوا رزقی چۆله‌كه‌ ئه‌دات به‌ڵام نايخاته‌ هێلانه‌كه‌يه‌وه‌ ٠

* مه‌نيشه‌ به‌لای نوشته‌ی مه‌لاوه‌ پاڵبده‌ به‌ لای كه‌ره‌می خواوه‌ ٠

* سه‌د حه‌كيم به‌ قه‌د ده‌رده‌دارێك نازانێت ٠

* گه‌ رماڵ بخه‌يته‌ ژێر پێت به‌رزئه‌بيته‌وه‌ ، گه‌ر بيخه‌يته‌ سه‌ر سه‌رت نزم ئه‌بيته‌وه‌ ٠ په‌ندی توركی

* هه‌ر كه‌س چاڵ بۆ خه‌ڵكی هه‌ڵكه‌نێت خۆی تێ ئه‌كه‌وێت ٠

* دراوسێكه‌ت خۆش بوێ ، به‌ڵام ديواری نێوانتان تێك مه‌ده‌ ٠
په‌ندی نه‌رويجی


* هه‌ر كه‌سێك دڕك هه‌ڵبداته‌ ماڵه‌ دراوسێكه‌ی له‌ باخچه‌كه‌ی خۆيدا سه‌وز ده‌بێت ٠ په‌ندی ڕوسی

* چه‌ك بۆ ڕۆژی جه‌نگ ، قه‌وم بۆ ڕۆژی ته‌نگ ٠

behnam5555 07-28-2011 07:24 PM


# ئه و ماسته بێ موو نييه.(نظیر : کاسه ای زیر نیم کاسه است.)
#ئاو به ئاوه‌دانیا ده ڕوا .
#برامان برايي كيسه‌مان جيايي .
#شه‌نده له مه‌نده كه‌متر نيه .
#مار جار به جار سڕه .
#هه‌شت بێ له مشت بێ ؛ نه‌ك نۆ بێ نه‌بێ
#ئه و باوكه ي مه له وان بوو كوره كه ي ئاو بردي .
# قاڵاو به قاڵاوي وت رووت ره ش.
# دار پوازي له خۆي نه بێ ناقڵیشێ.
# كاڵا له قه د باڵا.
# هه رچی حه قه تاڵه و ره قه .
# هه تا دوکه ڵ له سه ر مدبه ق دیاره دوستایه‌تیمان هه ر به‌رقه‌راره .
# دانا به ئيشاره كه‌ر به نه‌قيزه .
# ترشكه له خۆی دووشكه .
# هه ر دووك جاشي ماكه‌رێكن .
# قسه ي خه ڵكت له كوێ بيست قسه‌ي خۆيشت
له‌وێ بيسه‌رۆ.
# سه رێكي هه يه و هه زار سه ودا .
#ته‌ڕه ، خه‌سه ؛ هه‌ر ئه‌مه‌سه .
# له ولاتي كه كه و نه بي بوقله ئه بي به بلقاسم .
# ئه م كاره وه ك فيكه ي بي ليو وايه .
# به ره لاي ته نكي ئه دري .
# حوكمي حاكمه و ده ردي موفاجا .



اکنون ساعت 01:25 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)