 |
|
behnam5555 |
07-15-2010 09:18 AM |
ژیانی ناوداران...
بسبؤرى بارى فيزيا ئةلبيرت ئةنشتاين
http://www.mlahanas.de/Physics/Bios/...rtEinstein.jpg
ئایا ده‌تزانی كه "ئالبرت ئه‌نیشتاین" له‌كاتی له دایك بوونیدا سه‌ری به‌ڕاده‌یه‌ك گه‌وره بوو كه دایكی هه‌ستی ده‌كرد ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌ی ته‌واو نییه؟! ئایا ده‌تزانی "ئالبرت" پێش ئه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری پێك بێنێت، باوكی منداڵێك بوو؟!
1- كاتێك كه دایكی" ئالبرت ئه‌نیشتاین"، " Pauline Einstein" ئالبرتی بوو، بینی سه‌ری به‌ڕاده‌یه‌ك گه‌وره و ناشرینه كه هه‌ستی كرد ته‌واو نییه!
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه پشته سه‌ری ئالبرت زۆر گه‌وره بوو له‌سه‌رتادا خانه‌واده‌كه‌ی هه‌ستیان ده‌كرد كه گیاندارێكی سه‌یره، به‌ڵام دواتر پزیشكه‌كان توانیان خانه‌واده‌كه‌ی رازی بكه‌ن كه هیچ كێشه‌یه‌ك له ئارادا نییه ، هه‌ڵبه‌ت دڵگرانی خانه‌واده‌كه‌ی بێ هۆ نه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كاتی له دایك بوونیدا شێوه‌ی زۆرتر له دێوێكی ده‌چوو تاوه‌كوو منداڵێك ، هه‌رچه‌نده به تێپه‌ڕ بوونی كات شێوه‌ی گۆڕا.
2- ئالبرت وه‌كو منداڵێك كێشه‌ی قسه كردنی هه‌بووه .( زمانی كه‌مێگ لاڵ ) بووه)
ئالبرت له منداڵی‌دا كه‌م قسه‌ی ده‌كرد و كاتێكیش كه قسه‌ی ده‌كرد زۆر له‌سه‌رخۆ بوو! له راستیدا ئه‌و هه‌موو رسته‌كانی له مێشكیا رێكده‌خست و تا له راستی رسته‌كانی دڵنیا نه‌ده‌بوو، قسه‌كه‌ی نه‌ده‌كرد. به پێ‌ی راپۆرته‌كان ئالبرت تا ته‌مه‌نی 9 ساڵی به‌م شێوه‌یه بوو باوك و دایكی ئالبرت له‌وه ده‌ترسان كه منداڵه‌كه‌یان دواكه‌وتوو بێت.
وه‌ك ئه‌وه‌ی كه مێژوو نوسی زانست " " Otto Neugebauer له مه‌ڕ ژیانی ئالبرت گێڕاویه‌ته‌وه:
( له‌به‌ر ئه‌وه كه ئالبرت كێشه‌ی قسه كردنی هه‌بووه، دایك وباوكی زۆر نیگه‌رانی حاڵی بوون، تاوه‌كوو شه‌وێك له كاتی شێو خواردندا، ئالبرت بێده‌نگێكه‌ی شكاند و گووتی :" شله‌كه زۆر گه‌رمه"، باوك و دایكی كه زۆر خۆشحال ببوون گووتیان بۆ تا ئێستا هیچت نه‌گووتووه و ئالبرتیش وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه :" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا هه‌موو شتێك باش بووه!"
3- ئالبرت له مه‌نی 5 ساڵان حه‌زی له زانستی فیزیا كرد، له كاتێكدا كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له جێگا كه‌وتبوو ، باوكی قیبله‌نمایه‌كی پیشاندا . ئه‌وه‌ی كه بووه هۆی سه‌رنجراكێشانی ئالبرت ئه‌وه بوو كه رووی قیبله‌نماكه‌ی له هه‌ركوێ ده‌كرد (ده‌رزێكه‌ی) هه‌میشه له جێی خۆی بوو. ئه‌و بیری ده‌كرده‌وه كه ده‌بێت هێزێك له شوێنێكی به‌تاڵی فه‌رزی كه كار له‌سه‌ر (ده‌رزی) قیبله‌نماكه ده‌كات، هه‌بێت.
4- له ساڵی 1895 و له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا هه‌وڵی ده‌رچوونی دا بۆ ئه‌وه‌ی له قوتانخانه‌ی "Swiss Federal Polytechnical یان ETH " وه‌ربگیرێت به‌ڵام ته‌نیا توانی له وانه‌كانی بیركاری و... و پیشه‌ییه‌كان ده‌ربچێت و له وانه‌كانی مێژوو ، زمان، جوگرافیا و ... كه‌وت.
5- له ساڵی 1980 نامه تایبه‌تییه‌كانی ئالبرت دۆزرانه‌وه و ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه پێش ئه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌رێتی پێك بێنێت له " " Mileya Maric كه یه‌كێ له ته‌له‌به‌كانی بوو، كچێكی هه‌بووه (هه‌رچه‌ند دواتر له‌گه‌ڵیدا ژیانی هاوسه‌ری پێكهێنا).
له سالاَی 1902 و ساڵێك پێش زه‌واجیان "میلیا" بوو به دایكی كچێك به‌ناوی " Lieserl" كه ئالبرت هه‌رگیز ئه‌و كچه‌ی نه‌دی و دواتریش چاره‌نووسی ئه‌و كچه نه‌زاندرا.
6_ به‌رهه‌می زه‌واجی ئالبرت له‌گه‌ڵ میلیا دوو كوڕ به‌ناوه‌كانی " Hans و Eduard "بوو كه به‌هۆی سه‌ركه‌وتنه له‌دوای یه‌كه‌كانی ئالبرت ،"میلیا" له لای ئالبرت بێ‌نرخ بوو و بۆ ئه‌وه‌ی ئالبرت رازی بێت درێژه به ژیانی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ میلیا بدات چه‌ند مه‌رجێكی بۆ دانا. كه مه‌رجه‌كانیش ئه‌مانه بوون:
1- به شێوه‌یه‌كی زۆر باش چاودێری جل و به‌رگه‌كانی بكات.
2- به‌شێوه‌یه‌كی رێك سێ ژه‌می خواردن له ژووره‌كه‌ی خۆی، بۆ حازر بكرێت.
3- ژووری نوستن و كتێب خوێندنه‌وه‌ی هه‌میشه پاك و ته‌میز بێت به تایبه‌تی مێزه‌كه‌ی كه ته‌نیا ئالبرت به‌كاری ده‌هێنا.
4- ده‌ست له په‌یوه‌ندی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ تۆدا "میلیا" ده‌كێشم جگه له‌و كاتانه‌ی كه ته‌نیا له‌به‌ر هۆیه كۆمه‌ڵاتییه‌كان نه‌توانم.
5- ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێت ته‌نانه‌ت قسه‌یشت له‌گه‌ڵدا ناكه‌م.
6- وه من ئالبرت به‌ڵێنت ده‌ده‌مێ كه وه‌ك ژنێكی غه‌ریبه له‌گه‌ڵت هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌م نه‌ك وه‌ك هاوسه‌رێك.
هه‌رچه‌نده "میلیا " ئه‌و مه‌رجانه‌ی قه‌بووڵ كرد، به‌ڵام دواتر نه‌گونجان و لێكتر جیا بوونه‌وه.
7- دوای جیا بوونه‌وه‌ی له میلیا ، ئالبرت ده‌ست به‌جێ له‌گه‌ڵ "ئێلسا" ژیانی هاوسه‌رێتی پێكهێنا هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا ده‌یویست كچه‌كه‌ی "ئێلسا كه 18 ساڵ له خۆی منداڵتر بوو بخوازێت ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو كه پێش هاوسه‌رگیری دووه‌می هاوكات كاتی خۆی له‌گه‌ڵ 6 ژن‌دا به‌سه‌ر ده‌برت كه یه‌كێكیان "ئێلسا " بوو.
8- دوای مه‌رگی ئالبرت له ساڵی 1955، به بێ ئیزنی خانه‌واده‌كه‌ی Thomas" Stoltz Harvey " كه توێكاری پزیشكی بوو، مێشكی ئالبرتی ده‌رهێنا و له نێو شوشه‌یه‌كدا چاودێری ده‌كرد هه‌رچه‌نده دواتر له‌به‌ر ئه‌وه له كاره‌كه‌ی لابرا، چه‌ند ساڵ دواتر "هاروی" له " " Hans كوڕه گه‌وره‌كه‌ی ئالبرت ئیجازه‌ی وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی كه مێشكی ئالبرت بخاته ژێر لێكۆڵینه‌وه.
كه لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خست كه ئه‌و به‌شه‌ی مێشك كه تایبه‌ته به تواناییه‌كانی بیركارییه گه‌وره‌تره له مرۆڤه‌كانی دیكه و......
|
behnam5555 |
07-15-2010 09:21 AM |
عادل ئيمام كييه
http://news.makcdn.com/image2911792_630_700/630X700.jpg
عادل ئیمام ـ یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌به به‌ناوبانگانه‌ی كه له بواری نواندن دا له میسر جێگه‌یه‌كی گه‌وره‌و له به‌ر چاوی هه‌یه له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاماندا ،
ئه‌م هه‌نه‌ر مه‌نده ئێسك سوكه‌و به توانایه له 17 ی نیسانی ساڵی 1940 دا له دایكبووه‌و ده‌چوی كۆلێژی كشتوكاڵییه له قاهره ،
ژیانی هونه‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌سه‌ر شانۆی زانكۆوه ده‌ستی پێكرد ، له پاشدا به هۆی ده‌وریكی بچوكه‌وه كه هونه‌رمه‌ند فواد موهه‌ندیس پێ‌ی دا له شانۆگه‌ری (سكرتێری هونه‌ری)، له جیهانی راسته‌قینه‌ی هونه‌ردا بۆ یه‌كه‌م جار به‌شداریكرد ،
له پاشدا له چه‌ند ده‌ورێكی بچوكدا كه به ره‌ش وسپی وێنه‌گیراون به شداریكرد له هه‌ردوو فیلمی (عفریت مرائی)و(لصوص لكن ڤرفا‌و)دا هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ده‌وری پاڵه‌وانیتی له شانۆگه‌ری (قوتابخانه‌ی گێره‌شێوێنه‌كان) بینی و به هۆی ئه‌و نواندنه جوانه‌یه‌وه به ته‌واوه‌تی ناوبانگی په‌یداكردو له‌لای خه‌ڵكی ناسرا ،
له ساڵه‌كانی حه‌فتادا وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی لێهاتو توانی خۆی بناسێنێت به هۆی ئه‌و ده‌وره جوانانه‌وه كه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند مه‌حمود ملێجی و صه‌فا ئه‌بو سعود و ناهید شه‌ریفدا پێشكه‌شی ده‌كردن له‌و كاته‌دا .
عادل ئیمام ـ له سالانی هه‌شتاكاندا گه‌لێك ده‌وری باشی بینی له فلیمه‌كانی ئه‌وكاته‌داو نواندنه‌كانی ئاستێكی جدی تریان به خۆوه بینی ، هه‌روه‌ها له ساله‌كانی 1990دا فیلمه‌كانی زیاتر قاڵبێكی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تیان به خۆوه بینی له رواڵه‌تێكی كۆمێدی_ ی‌دا كه زیاتر ژیانی پیاوێكی ساده‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كانی ده‌رده‌خست له كۆمه‌ڵگای میسریدا ،
ئه‌م هونه‌رمه‌نده توانی جێگه‌ی خۆی به ته‌واوه‌تی له فیلمه میسریه‌كاندا بكاته‌وه له‌رێگه‌ی ئه‌و ده‌ورانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌دوو هه‌نه‌رمه‌ند لوبلوبه‌و بوسی دا هه‌ی بوو له‌و سالانه‌دا .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌م سالانه‌ی دواییدا هه‌ڵبژێردرا به نوێنه‌ری نیازپاكی كۆمسیۆنی بالاَی ئاواره‌كانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هه‌ڵبژێردراو، له‌م رێگه‌یه‌وه له ئاستێكی جیهانیدا چوه ناو جیهانی سیاسه‌ته .
عادل ئیمام ـ توانیه‌كی بێوێنه‌ی هه‌یه له نواندا هه‌ندێك له‌و شانۆگه‌رییه به‌ناوبانگانه‌ی كه به‌هۆی ئه‌مه‌وه سه‌ركه‌تنیان به ده‌ستهێناوه‌و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ نمایش كراون و بینه‌رێكی زۆریان هه‌بووه وه‌ك شانۆگه‌ری (مدرسه المشاغبین و شاهد ماشفش حاجه و الزعیم و بودی گاردن) ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ژیانی هونه‌ریی خۆیدا به‌شداری گه‌لێك به‌رهه‌می جوانی كردوه و زیاتر له(113) به‌رهه‌می سینه‌مایی و ته‌له‌فیزیۆنی و شانۆییدا به‌شداری هه‌یه .
به‌گوێره‌ی سایتی (الاوائل). عادل ئیمام ئێستا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه به ته‌واوه‌ی واز له جیهانی هونه‌ر بهێنێت و روبكاته خواپه‌رستی به‌نیازیشه له زوربه‌ی شار‌و گونده‌كانی میسردا مزگه‌وت دروستبكات و هه‌موو شه‌ش مانگ جارێكیش سه‌ردانی ماڵی خوا بكات به نیازی ئه‌نجامدانی حه‌جی عه‌مره‌و ژیانی خۆی بۆ خزمه‌تكردنی ولاَته‌كه‌یی و ئاینی پیرۆزی ئیسلام ته‌رخان بكات .
|
behnam5555 |
07-15-2010 09:24 AM |
پيره ميرد.....
پيره ميرد بناسه
پیره‌مێرد ناوی تۆفیق كوڕی مه‌حمود ئاغا، كوڕی هه‌مزاغای مه‌سره‌فه -"هه‌مزاغای مه‌سره‌ف"یش پیاوێكی ناسراوی كاتی خۆی بووه و له سه‌رده‌می فه‌رمانڕاویی پادشای بابان‌دا، ته‌نانه كاروباری سه‌ره‌ك شالیاری و شالیاری پاره‌یی بینیوه بۆیان پیان ووتوه "مه‌سره‌ف" - له ساڵی 1876دا له شاری سلێمانی له گه‌ڕه‌كی "گۆیژه" له‌دایكبووه.
http://www.xozga.com/nawdaran/thumbn...article_medium
ئه‌و ساته‌ی پیره‌مێرد ته‌مه‌نی ده‌گاته شه‌ش حه‌وت ساڵی، نێرراوه‌ته حوجره‌ی مه‌لا حسینه گۆجه له شاری سلێمانی، ماوه‌یه‌ك له‌وێ وانه‌ی ئه‌خوێنێت، وا باس ده‌كرێت، که له‌وێ له‌سه‌ر هۆنراوه‌یه‌کی خواجا حافز له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌یدا تێكچووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن ئه‌فه‌ندی مامی له‌وێوه ئه‌یگوێزێته‌وه بۆ مزگه‌وتی مه‌لا سه‌عیدی زڵزله‌یی، که ئه‌یباته ئه‌وێ حه‌سه‌ن ئه‌فه‌ندی پێ‌ی ده‌ڵێت: "تۆفیق ئومێد ئه‌كه‌م ده‌مونه‌فه‌سی ئه‌م زاته پاكه بتكا به شاعیرێكی وه‌كو من!" - به‌و په‌یڤه‌ش ده‌رئه‌كه‌وێت، كه حه‌سه‌ن ئه‌فه‌ندی مامیشی هه‌ر شاعیر بووه.
پاش ماوه‌یه‌ك پیره‌مێرد ئه‌بێ به فه‌قێ له مزگه‌وتی هه‌مزاغای باپیری كه شوێنه‌كه‌ی نزیكی باخێك بووه پێیان ووتوه "باخی پووره‌به‌گی"، كه له گه‌ڕه‌كی گۆیژه‌یه‌و چاپخانه‌كه‌ی پیره‌مێرد نزیك ئه‌و مزگه‌وته‌یه، له‌وێ له‌و مزگه‌وته لای مه‌لا مه‌حمود ناوێك ده‌ستده‌كات به خوێندن و فێربوونی عه‌ره‌بی و وانه‌ی ئایینی.
پیره‌مێرد هه‌روه‌كو شێوازی حاجی قادری كۆیی و نالی و مه‌حوی و مه‌وله‌وی و زێوه‌ر، مزگه‌وتا و مزگه‌وت و شاربه‌شار گه‌ڕاوه و له هه‌ر شوێنك ماوه‌یه‌ك ماوه‌ته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی مزگه‌وته‌كانی شاری سلێمانی گه‌ڕاوه ئه‌وسا ڕووی كردۆته مزگه‌وته‌كانی شاری بانه له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات.
كه له بانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شاری سلێمانی، له ساڵی 1882دا كراوه به نووسه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه له سلێمانی و له ساڵی 1886دا كراوه به سه‌رنووسه‌ری دادگای شارباژێڕ و له ساڵی 1895دا كراوه به یاریده‌ده‌ری داواكاری گشتی له شاری كه‌ربه‌لا له خواروی ئێراق، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ی دوایی به‌دڵنه‌بووه و وازی له فه‌رمانی میری هێنا‌وه.
له ساڵی 1898دا له‌گه‌ڵ شێخ سه‌عید حه‌فیدا (باوكی شێخ مه‌حمودی قاره‌مان) چووه بۆ توركیا، بۆ ساڵی دوایی شێخ سه‌عید و تۆفیق پێكه‌وه چوون بۆ مه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی حه‌ج به‌جێبهێنن، له گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ توركیا سه‌ید ئه‌حمه‌دی خانه‌قا و وه‌فایی شاعیریشیان له‌گه‌ڵ ئه‌بێ، وه‌فایی له‌ڕێگا كۆچی دواییكردووه، به‌م‌پێ‌یه تۆفیق بوه به حاجی تۆفیق.
حاجی تۆفیق له نووسینی فارسی‌دا ده‌ستێكی زۆر باڵای هه‌بووه وه‌كو ئه‌ڵێن له‌و كاته‌دا مه‌گه‌ر ته‌نها (سلێمان به‌گ)ی باوكی مامۆستا گۆران، ئه‌وه‌ی به نووسه‌ری فارسی به‌ناوبانگ بووه، له ئاستی پیره‌مێرد له فارسی‌دا شاره‌زایی بوبێت.
له ساڵی 1899دا فه‌رمانی شاهانه‌ی بۆ ده‌رئه‌چێت و ئه‌كرێت به ئه‌ندامی كۆنگره‌ی باڵا له ئه‌سته‌مبوڵ و پله‌ی به‌گیه‌تی پێده‌به‌خشرێت، له‌و ماوه‌یه‌دا به هۆی "عزه‌ت پاشا"وه پیرمێرد ئه‌چێته قوتابخانه‌ی یاسا و بڕوانامه‌ی یاساناسی له‌وێ وه‌رئه‌گرێت.
كه له ساڵی 1908دا بانگهێشتی مه‌رجی ئه‌كرێت و كۆنگره‌ی باڵا تێكئه‌چێت، ئیتر حاجی تۆفیق له ئه‌سته‌مبوڵ ده‌ست ئه‌كات به كاری پارێزه‌ری و به نووسین و به‌ده‌رهێنانی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌وه خه‌ریك ده‌بێت.
له‌سه‌ره‌تادا مافی ده‌رهێنانی "ڕه‌سملی كتاب"ی وه‌رگرتووه، له ساڵی 1907دا له‌پێش ئاگاداری مه‌رجی كۆمه‌ڵیه له‌و كوردانه پێكهاتبوو كه له توركیا له ئه‌سته‌مبوڵ ئه‌ژیان به سه‌رۆكایه‌تی "شێخ عه‌بدولقادری شێخ عبیدڵڵا"، ئه‌و شێخ عه‌بدولقادره‌ی كه له‌دواییدا توركه كه‌مالیه‌كان كردیان به‌سێداره‌دا و پیرمێرد به‌و بۆنه‌یه‌وه گه‌لێ هه‌ڵبه‌ستی به‌رزی مێژوویی بۆ وتوه. حاجی تۆفیقیش یه‌كێكبووه له ئه‌ندامانی ئه‌و كۆمه‌ڵه.
ڕۆژنامه‌ی "كورد"، ئه‌وه‌ی زمانی ئه‌و كۆمه‌ڵه بووه، حاجی تۆفیق بردویه‌تی به‌ڕێوه، جگه له‌وه‌ش بۆ گه‌لێ ڕۆژنامه و گۆڤاری تر به فارسی و به توركی گه‌لێ هه‌ڵبه‌ست و په‌خشانی ناردوه. ئه‌و هه‌ڵبه‌ست و په‌خشانانه‌ی به‌ناوی "سلیمانیه‌لی تۆفیق" یاخود به‌ناوی "س.ت"وه بڵاوكردۆته‌وه.
له ساڵی 1909دا كراوه به سه‌رۆكی شارۆچكه‌ی "جوله‌مێرگ" و له ساڵی 1918دا بووه به لیپرسراوی "ئه‌ماسیه". له‌و كاته‌دا خانه‌واده‌كانی له سلێمانیه‌وه ده‌ست ئه‌كه‌ن به نامه‌نووسین بۆی به‌تایبه‌تی مسته‌فا سائیبی خوشكه‌زای گه‌لێ نامه‌ی بۆناردوه وه داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان لێكردوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان.
حاجی تۆفیق كه زۆربه‌ی ته‌مه‌نی گه‌نجێتی و هه‌رزه‌كاری له توركیادا ڕابواردبوو و له‌وێ ژنێكی هێنابوو دوو مناڵی لێ هه‌بوو، پاش ئه‌م ماوه دووروو درێژه ئاگری جگه‌ری دایكی نیشتمان هه‌ڵیگرت، سۆزی خۆشه‌ویستی كوردستان و به‌سه‌رهاته‌كانی خستیه جموجۆڵ و سه‌ر سه‌ودای گه‌ڕانه‌وه.
پیره‌مێرد ئاگری جگه‌ری دایكی نیشتمان ئارامی لێئه‌بڕێت، ئه‌سته‌مبوڵ به‌جێده‌هێڵێت وه ژنه‌كه‌ی و دوو كوڕه‌كه‌ی له توركیا به‌جێ ئه‌هێڵێت و خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان.
حاجی تۆفیق چه‌ند ساڵێك له شاری سلێمانیدا ئه‌مێنێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی توخنی كاری میری بكه‌وێت، له ساڵی 1926دا له مانگی كانوونی یه‌كه‌مدا شاره‌وانی سلێمانی ڕۆژنامه‌ی "ژیان" ده‌رئه‌هێنێت به سه‌رۆكایه‌تی "حسێن كازم" و پیره‌مێردیش ئه‌كرێت به‌سه‌رپه‌رشتی ڕۆژنامه‌كه.
له ساڵی 1932دا "حسێن كازم" كۆچی دوایی ئه‌كات ئیتر پیره‌مێرد ئه‌كرێت به سه‌رۆكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، له ساڵی 1934دا چاپخانه‌كه‌ی شاره‌وانی به‌كرێ ئه‌گرێت و مافی ڕۆژنامه‌ی "ژیان" ئه‌گۆڕێته سه‌رخۆی.
له ساڵی 1937دا له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی شاری سلێمانیدا تێكئه‌چێت و چاپخانه‌كه‌ی شاره‌وانی لێئه‌سه‌ندنه‌وه به‌ڵام پیرمێرد هه‌ر كۆڵنادات ئه‌چێت خانووه‌كه‌ی ئه‌خاته ڕه‌هنی به‌ڕیوبه‌رایه‌تی "هه‌تیوان"ه‌وه مافی ڕۆژنامه‌یه‌كی نوێ بۆ خۆی وه‌رئه‌گرێت وه به ناوی ڕۆژنامه‌ی "ژین"ه‌وه ده‌ری ئه‌هێنێت و چاپخانه‌ی ژینی دامه‌زراند.
پیره‌مێرد تا دواهه‌ناسه‌ی ژیانی به ڕۆژنامه‌ی چێتیه‌وه خه‌ریك بووه، تا له 19ی حوزه‌یرانی ساڵی 1950دا له شاری سلێمانی كۆچی دواییكردوه و له‌سه‌ر خواستی خۆی له‌گردی مامه‌یاره، ئه‌وه‌ی جاران مه‌ڵبه‌ندی ئاهه‌نگ گێڕانی جه‌ژنی نه‌ورۆزی بوو، به‌رامبه‌ر به ئه‌رخه‌وانه‌كانی گردی سه‌یوان بووه و له‌وێدا نێژراوه و بووه به‌هاوده‌می مامه‌یاره.
یه‌كێك له‌و هۆنراوانه‌یی پیرمێرد، ئه‌وه‌ی هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ ئاوازێكی به‌سۆز ڕه‌شایی و سه‌رماوسۆڵه‌ی زستانمان بۆ لاده‌بات و مزگێنی به‌هار و ساڵێكی نوێمان پێده‌به‌خشێت شیعری "نه‌ورۆز"ه.
نه‌ورۆز
ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆز هاته‌وه
جه‌ژنێكی كۆنی كورده به خۆشی و به هاته‌وه
چه‌ند ساڵ گوڵی هیوای ئێمه پێ‌په‌ست بوو تاكو پار
هه‌ر خوێنی لاوه‌كان بوو گوڵی ئاڵی نه‌وبه‌هار
ئه‌و ڕه‌نگه سووره‌بوو كه له ئاسۆی بڵندی كورد
مژده‌ی به‌یانی بۆ گه‌لی دوور‌و نزیك‌ئه‌برد
نه‌ورۆز بوو ئاگرێكی وه‌های خسته جه‌رگه‌وه
لاوان به عشق ئه‌چوون به به‌ره‌وپیری مه‌رگه‌وه
ئه‌وا ڕۆژهه‌ڵات، له به‌نده‌نی به‌رزی وڵاته‌وه
خوێنی شه‌هیده ڕه‌نگی شه‌فه‌ق شه‌و‌ق ئه‌داته‌وه
تا ئێسته ڕووی نه‌داوه له تاریخی میلله‌تا
قه‌ڵغانی گولـله سنگی کچان‌بێ له هه‌ڵمه‌تا
پێ‌ی ناوێ بۆ شه‌هیدی وه‌ته‌ن شیوه‌ن‌و گرین
نامرن ئه‌وانه وا له‌دڵی میلله‌تا ئه‌ژین
|
behnam5555 |
07-15-2010 09:29 AM |
مةرزيه فةريقى
مةرزيه فةريقى بناسه
مةرزييه فةريقىمه‌رزییه فه‌ریقی، ناوی ته‌واوی "مه‌رزییه شه‌هاب عه‌بدوڵڵا"یه، له ڕێكه‌وتی 1958.05.22 له شاری
مه‌ریوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاوی به‌ژیان هه‌ڵهێناوه، به‌ڵام دایك و باوكی خاتوو مه‌رزیه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی
شاری "سنه"ن.
http://www.rojava.net/wene/merziye_feriqi.gif
مه‌رزییه فه‌ریقی، ناوی ته‌واوی "مه‌رزییه شه‌هاب عه‌بدوڵڵا"یه، له ڕێكه‌وتی 1958.05.22 له شاری مه‌ریوانی
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاوی به‌ژیان هه‌ڵهێناوه، به‌ڵام دایك و باوكی خاتوو مه‌رزیه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی شاری "سنه"ن.
تا ته‌مه‌نی 17 ساڵی مه‌رزییه ژیانی له شاری مه‌ریوان به‌سه‌ر ده‌بات، بۆ خوێندنی مامۆستایه‌تی ڕوو ده‌كاته شاری
سنه و له‌وێ خوێندنی مامۆستایه‌تی ته‌واو ده‌كات، بڕوانامه‌ی دبلۆم له بواری مامۆستایه‌تیدا به‌ده‌ستده‌هێنێت.
هه‌ر له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا هه‌ستی كردووه، كه ده‌نگی خۆشه‌و به‌هره‌ی ده‌نگخۆشی تێدایه، له‌لایه‌ن باوكییه‌وه
هاندراوه، به‌ڵام به‌هۆی نادروستی كۆمه‌ڵگاوه، ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژگاره‌دا سته‌م بووه ژن و کچی كورد گۆرانی بچرێنی،
هه‌ربۆیه ڕێگای هونه‌ری لێگیراوه و له‌و پێناوه‌شدا زۆر به‌قورسی ژیانی هونه‌ری خۆی به‌سه‌ر بردووه، به‌ڵام سه‌ڕه‌ڕای
كۆسپ و كێشه‌كان مه‌رزییه‌ێ هونه‌رمه‌ند هه‌ر به‌رده‌وام بووه، له جه‌ژه‌نه‌كان و یاد و بۆنه‌كانه‌دا، ئه‌وانه‌ی
له‌قوتابخانه‌دا سازكراون، به‌شداری كردووه و بۆ یه‌كه‌مین جار له ته‌مه‌نی 9 ساڵیدا چۆته سه‌ر شانۆی
قوتابخانه‌كه‌ی، یه‌كه‌مین گۆرانی، ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا چڕێوێتی گۆرانیه‌كی "فه‌تانه‌ی وه‌لیدی" بووه، له‌گه‌ڵ موزیكدا
به‌ناوی "له‌سه‌ر كانی دێته‌وه لێو به‌كه‌نی و گۆزه به‌شانه‌وه".
مه‌رزییه فه‌ریقی زۆر حه‌زی به‌بیستنی كاره هونه‌رییه‌كانی باشووری كوردستان به‌تایبه‌ت "تیپی مۆسیقای
سلێمانی" و زیاتر حه‌زی به‌ده‌نگی هونه‌رمه‌ندان "كه‌ریم كابان" و "قادر كابان" بوو.
له ساڵی 1977دا له‌شاری سنه به هونه‌رمه‌ند "ناسڕی ڕه‌زازی" ئاشنا ده‌بێت و له ساڵی 1978دا زه‌ماوه‌ند ده‌كه‌ن و
ساڵی 1980دا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند "ناسڕی ڕه‌زازی" ڕێگای خه‌باتی شۆڕشی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان
هه‌ڵده‌بژێرن و له ڕێزه‌كانی "كۆمه‌ڵه" خه‌بات ده‌كه‌ن، ئه‌م خه‌باتگێڕیه‌شیان تاساڵی 1984دا به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی لێهاتووی شاخ شان به‌شانی خه‌باتی چه‌كداری ده‌ست ده‌كات به‌كاری هونه‌ری و له‌گه‌ڵ تیپی
مۆسیقای "كۆڕی بانگه‌وازی كۆمه‌ڵه" یه‌كه‌مین كاری هونه‌ریی له‌شاخ به‌سروودی "سڵاو بۆ پێشمه‌رگه" به‌ئه‌نجام
ده‌گه‌ێنێت.
له سه‌ره‌تای ساڵی 1985وه له وڵاتی سوێد وه‌ك په‌ناهه‌نده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند ناسڕ و سێ
منداڵه‌كه‌ی "دڵنیا"، "ماردین" و "كاردۆ" ژیان به‌سه‌ر ده‌بن.
له ڕۆژی 2005.09.18دا له كاژمێر 11ی پێش نێوه‌ڕۆ به‌كاتی ئه‌وروپا، له ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوێد ماڵئاوایی له
مۆسیقا و هونه‌ر كردوو و بۆ هه‌تاهه‌تای به‌جێیهیشتین و له شاری سلێمانی له‌سه‌ر داوای خۆی به‌خاك سپێدرا.
|
behnam5555 |
07-15-2010 11:53 AM |
عدنان كةريم
عدنان كةريم
هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم له ساڵی 1963 له شاری كه‌ركوك له‌دایك بووه, و له بنچینه‌دا خه‌ڵكی دیَی ژاژڵه‌ی سه‌ر
به ناوچه‌ی شارباژیَڕه.له شاری سلیَمانی ژیانی منداڵی و سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ری گه‌شه‌ی سه‌ندووه. ساڵی 1985
به‌شی نیگاركیَشانی له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی شاری سلیَمانی ته‌واو كردوه.له ساڵی 1991 دا كوردستانی
به‌جیَهیَشتووه و ئیَستا له سوید له گه‌ڵ مهاباد خانی هاوسه‌ری و سیَ منداڵه‌كه‌ی له شاری ئوپسالا ده‌ژین
سه‌ره‌تای كاری هونه‌ری ده‌گه‌ڕیَته‌وه بوَ ساڵی 1979 له‌گه‌ڵ تیپی موَسیقای سلیَمانی به گوَرانی ده‌سماڵیَ.
پاشان له ساڵی 1980 دا گوَرانی كازیوه‌ی له گه‌ڵ تیپی موسیقای سلیَمانی توَمار كرد بۆ شانۆگه‌ری زه‌لكاو كه
به‌رهه‌میَكی شانۆیی تیپی شانۆی پیَشڕه‌وی كوردی بوو له سلیَمانی. ئه‌م گورانییه كه له ئاماده‌كردنی هونه‌رمه‌ند
دلیَر ئیبراهیم و ئاوازی ئارام خه‌چه‌دوریان بوو, سه‌ره‌تایه‌كی باش بوو بۆ ناسینه‌وه‌ی ده‌نگی خۆی و تایبه‌تمه‌ندیَتی
هه‌ڵبژاردنی ڕه‌وتی هونه‌ری
ىساڵی 1983 گۆرانی شه‌وی تاریك و بیَده‌نگی تومارده‌كات له ئاماده‌كردنی مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی.
ى له هه‌مان ساڵدا په‌یوه‌ندی ده‌كات به تیپی مۆسیقای نه‌ورۆزه‌وه كه سه‌ر به تیپی مۆسیقای سلیَمانی بوو و
مامۆستا عوسمان محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد.
ىساڵی 1984 به هاوكاری تیپی موسیقای پیره‌میَرد ی سه‌ر به تیپی موسیقای سلیَمانی كه مامۆستا سه‌ڵاح
ره‌ووف سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد, ئه‌م گۆرانیانه تۆمار ده‌كات
گۆرانی ژاڵه , گوڵاڵه, ئازیزه‌كه‌م كه هه‌ر سیَ ئاوازی هونه‌رمه‌ند سه‌ڵاح ره‌ووف و هۆنراوه‌ی حه‌سیب قه‌ره‌داغی
شاعیر بوون.
گۆرانی په‌روانه له ئاوازی مامۆستا سه‌ڵاح ره‌ووف و هۆنراوه‌ی هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار .
گۆرانی ئه‌ی هاوسه‌ره ئازیزه‌كه‌م له ئاوازی هونه‌رمه‌ند غه‌مگین فه‌ره‌ج وهۆنراوه‌ی به‌رزان هه‌ستیاری شاعیر.
پاشان له‌گه‌ڵ تیپی موسیقای په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان ........
گۆرانی شه‌ویَ ئه‌ی شه‌ماڵ ... ئاوازی مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی و هۆنراوه‌ی سه‌یدی هه‌ورامی شاعیر...
گۆرانی بۆ دڵ ئاوازی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم خوَی و هۆنراوه‌ی بیَخود ی شاعیر له گه‌ڵ تیپی نه‌ورۆزدا...
له ساڵی 1989 دا له گه‌ڵ هه‌ندیَ هونه‌رمه‌ندی تردا تیپی مۆسیقای كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان داده‌مزریَنن.
له ساڵی 1991 دا له كۆڕه‌وه گه‌وره‌كه‌ی كورددا به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌وته ڕیَ و له شاری مهاباد بۆ
ماوه‌یه‌ك جیَگیر بوو.
له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین كاری هونه‌ری له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی موسیقی ناوچه‌ی موكریان‌دا ئه‌نجام دا وه‌ك عود ژه‌ن و
چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ری یان بۆ هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك ماموستای به‌رزی كورد محه‌مه‌دی ماملیَ , محه‌مه‌د دانش,
ئه‌حمه‌د ئیسلامی, ئیسماعیل شاهی و هه‌ندیَك هونه‌رمه‌ندی تر.
له‌ساڵی 1992 ده‌گاته ووڵاتی سوید و دریَژه ده‌دا به كاری هونه‌ری و یه‌كه‌م به‌رهه‌می له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان
كاسیَتی بیرتان ده‌كه‌م بوو كه له شاری لیل ی فه‌ره‌نسی تۆمار كرا وحه‌وت گورانی له خۆ گرتبوو, له وانه چوار
گوَرانیان ئاوازی هونه‌رمه‌ند رزگار ئیسماعیل و گۆرانی یه‌كانی هه‌ڵه‌بجه , كۆچ , ئازادی له ئاوازی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان
كه‌ریم خۆی بوو.
له ساڵی 1994-1995 له سوید ده‌چیَته به‌ر خویَندن و بوَ ماوه‌ی ساڵیَك كوَرسی ته‌كنیكی تۆماركردنی ده‌نگ و
موسیقا ته‌واو ده‌كات و ئه‌مه‌ش ده‌بیَته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌كانی به ده‌ستی خۆی تۆماربكات.
ساڵی 1995 به‌رهه‌می ڕاز له سه‌ر كاسیَت ده‌رده‌كات.
ساڵی 1996 یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی له‌سه‌ر سی دی به ناوی شه‌وی یه‌ڵدا ده‌رده‌كات كه موَسیقای ئه‌م به‌رهه‌مه
له سلیَمانی له لایه‌ن تیپی موسیقای كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی ئاماده‌كراو پاشان له سوید هونه‌رمه‌ند عه‌دنان
كه‌ریم ده‌نگی خۆی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات.
له ساڵی 1999 دا سی دی ئه‌ڕۆی ئۆغر دیَنیَته به‌رهه‌م و هونه‌رمه‌ندی به توانا غه‌مگین فه‌ره‌ج ئه‌ركی
دابه‌شكردنی ده‌گریَته ئه‌ستۆ.
تازه‌ترین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم سی دی ی شـــــنه‌ی بـا یه كه بۆ نه‌ورۆزی 2002 بڵاوكرایه‌وه ....
ئه‌م به‌رهه‌مه 11 گۆرانی له خۆگرتووه و هونه‌رمه‌ندانی به توانای وه‌ك گوران كامیل و فه‌رهاد محه‌مه‌د و غه‌مگین
فه‌ره‌ج دابه‌شكردنی موسیقایان بۆ كردوه.
|
behnam5555 |
07-15-2010 12:52 PM |
على مةردان
على مةردان
مامۆستا عه‌لی مه‌ردان ساڵى 1904 له شارى كه‌ركوك له‌دایكبووه‌و له ماوه‌ى ژیانیدا گه‌لێ گۆران‌و مقامی ره‌سه‌نى تۆماركردووه، ئاوازى هه‌ندێك له گۆرانییه‌كانیشى هێنده به‌رزن كه به‌چه‌ند زمانێكى تر وتراونه‌ته‌وه.
شاره‌زایى‌و كارامه‌یى مامۆستا عه‌لى مه‌ردان له هونه‌رى مه‌قام دا ئه‌وه‌نده ئاشكرایه كه مامۆستاكانى مه‌قامى عێراقى عه‌لى مه‌ردان به‌مامۆستاو رابه‌رى خۆیان ئه‌زانن.
مامۆستا "عه‌لی مه‌ردان" كوردێكی دڵسۆز و خاوه‌نی هه‌ستێكی پاكی كوردایه‌تی بوو. هه‌تا ڕۆژی كۆچكردنیشی، كه سوێندی بخواردایه، هه‌ر به كوردستان سوێندی ده‌خوارد.
مامۆستاى مۆسیقا‌و گۆرانى كوردى عه‌لی مه‌ردان رۆژی 24ى ته‌مموزى ساڵى 1981 له ته‌مه‌نى 77 ساڵیدا كۆچیدوایى كرد‌و له شاری كه‌ركووك له گۆڕستانی "شێخ محێدین" به خاكی پیرۆزی كوردستان سپێردراوه.
عه‌لی مه‌ردان سه‌باره‌ت به ژیانی تایبه‌تی خۆی له چاوپێكه‌وتنێكدا ده‌ڵێت: "بۆ گۆزه‌رانی ژیانم، به‌پای په‌تی‌و سه‌ری كۆته‌وه، جوتیاری‌و شوانی‌و گاوانیم كردووه. له‌شاری به‌غداد بووم به هاوڕێی مورته‌زاخانی ئیسفه‌هانی‌و ئه‌سغه‌ری هه‌مه‌دانی‌و محه‌مه‌د سه‌عیدی سابڵاغی‌و زۆر شت له‌وانه‌وه فێربووم، چل شه‌ویش له‌گه‌ڵ سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی یه‌كمانگرت‌و زۆر هونه‌رمه‌ندانه پێكه‌وه ژیاین."
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: "یه‌كه‌م مه‌قامم، مه‌قامی ئای ئای بوو، ئه‌وه‌ی له ساڵی 1939دا له ئێستگه‌ی كوردی به زمانی كوردی باجه‌ڵانی بۆم تۆمارکرا.
له ساڵی 1965دا له ئێستگه‌ی ڕادیۆی تاران‌و كرماشان‌دا چه‌ندین مه‌قام‌و گۆرانی تۆماركردووه.
دوا گۆرانی عه‌لی مه‌ردان به‌سته‌یه‌ك بووه، ئه‌وه‌ی له ساڵی 1972دا له ئیستگه‌ی كوردی به‌غداد تۆماری كردووه.
|
behnam5555 |
07-15-2010 12:55 PM |
كورتةيةك له زيانى مستربين
http://www.playbackstl.com/images/st...ms/bean001.jpg
ناوی ته‌واوی هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی ناسراو به‌مسته‌ر بین روان سباستیان ئاتكینسن- ه‌و له 6/1/1955 له‌شاری نیوكاسڵ- ی به‌ریتانیا له‌دایك بووه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده جگه له‌كاری نواندن نوسه‌رو ئه‌ندازیاری ئه‌لكترۆنیشه، درێژی باڵای 183 سم – ه‌و له‌ساڵی 1990 دا ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خانمێكدا به‌ناوی سونێترا ساستری پێكه‌وه ناوه.
هه‌رچه‌نده ئاتكینسن خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می كۆمیدییه به‌ڵام زیاتر به‌زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی مسته‌ربین ناوی ده‌ركردووه كه‌یه‌كه‌م ئه‌ڵقه‌ی له 1/1/1990 نمایش كرا‌و ه له 14 ئه‌ڵقه‌ی نیوسه‌عاتی پێك هاتووه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده چه‌ندین فلمی سینه‌مایشی هه‌یه‌و تائێستا چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێنا‌وه.
http://www.love-m.com/up/uploads/ima...0cfef6b53d.jpg
|
behnam5555 |
07-15-2010 12:58 PM |
گۆران....
گۆران
خوزكةگۆران، یاخود عه‌بدوڵڵا به‌گ كوڕی سلێمان به‌گی كوڕی عه‌بدوڵڵا به‌گه. باوكیشی و باپیریشی له هۆنراوه و وێژه‌دا به‌هره‌یان هه‌بووه و به كوردی و به فارسی نووسیویانه و هۆنراوه‌یان وتووه، به‌تایبه‌تی عه‌بدوڵڵا به‌گی باپیری له زمان و وێژه‌ی فارسی‌دا ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه و هه‌ر بۆیه به "كاتبی فارسی" ناوبراوه.
گۆران له ساڵی 1904 یان له 1905دا له هه‌ڵه‌بجه له‌دایكبووه. بنه‌ماڵه‌ی باپیری له به‌گزاده‌ی "میران به‌گی" بوون له ناوچه‌ی "مه‌ریوان" و عینایه‌توڵڵا به‌گی كوڕی ئه‌مانوڵڵا به‌گیان به خۆی و خێزانیه‌وه دێته سلێمانی و له ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ ماوه‌یه‌ك دائه‌نیشێ. زۆری پێ ناچێ كۆچی دوایی ده‌كات.
عه‌بدوڵڵا به‌گی كوڕی (باپیری گۆران) له‌گه‌ڵ هه‌موو خێزانه‌كه‌یاندا، ئه‌وه‌ی له برایه‌كی بچووكی و دایكی و ژنه‌كه‌ی و منداڵه‌كانی خۆی پێكهاتوه ڕووده‌كه‌نه هه‌ڵه‌بجه چونكه خۆیان به جاف زانیوه و له‌وێ جێگر ئه‌بن. له‌و گه‌شته‌دا دایكی عه‌بدوڵڵا به‌گ و براكه‌ی به نه‌خۆشی "سێ‌به‌ڕۆ" ده‌مرن و ئه‌مێننه‌وه عه‌بدوڵڵا به‌گ و مناڵه‌كانی خۆی ئه‌مانه بوون: مسته‌فا به‌گ، نووری به‌گ، نه‌فێ خان، سلێمان به‌گ و حه‌بیبه خان. له‌مانه نه‌فێ خان شوو ده‌كات به مه‌جید به‌گی عوسمان پاشا. حه‌بیبه خان‌یش شوو ده‌كات به یه‌كێ له شێخانی خانه‌گای لای پاوه. مسته‌فا به‌گ و نووری به‌گیش كه‌سیان له‌پاش به‌جێنامێنێت. به‌ڵام سلێمان به‌گ ئه‌م مناڵانه‌ی ئه‌بێ: عه‌لی. شه‌مسه، موحه‌ممه‌د، عه‌بدوڵڵا. عه‌لی و شه‌مسه به لاوی مردوون. موحه‌ممه‌دیش كه ناوبانگی بوو به "حه‌مه به‌گه ڕووشه" پاش مردنی باوكی به دوو ساڵ ئه‌كوژرێ. به‌م چه‌شنه له‌م بنه‌ماڵه‌یه هه‌ر عه‌بدوڵلا (گۆرانی دواڕۆژ) ده‌مێنێته‌وه.
گۆران لای باوكی قورئان و سه‌ره‌تای خوێندنی خوێندووه. پاشانیش له "مزگه‌وتی پاشا"ی هه‌ڵه‌بجه بووه به فه‌قێ و ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌كێش به "فه‌قێ عه‌بدوڵڵا" ناسراوه.
له دوا ساڵه‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌م و سه‌ره‌تای هاتنی ئینگلیزدا، بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵه‌بجه چۆڵ ئه‌بێت و خه‌ڵك ڕووده‌که‌نه لادێكانی ده‌وروپشت. ماڵی باوكی گۆرانیش له به‌هاری 1919 وه تا پاییزی ئه‌و ڕووده‌كه‌ن چه‌می بیاره و له‌وێ له باخێكدا هه‌وار ئه‌خه‌ون و بۆ پاییز ئه‌وسا ئه‌گه‌رێنه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه.
گۆران خۆی بۆ مامۆستا ڕه‌فیق حلمی گێڕاوه‌ته‌وه و وتوویه: "له‌بیرمه، كه یه‌که‌م قوتابخانه‌ی زمانی تورك له هه‌ڵه‌بجه دانرا، بۆ پۆلی یه‌كه‌م وه‌رگیرام، بۆ پۆلێك وه‌رگیرام، ئه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌مان به‌ڕه‌حمه‌ت بێت تاهیر ئه‌فه‌ندیی مه‌لا ئه‌مینی جه‌ففار پێ‌ی ئه‌وت پۆلی ئیحتیا‌ت".
وه‌ك گۆران خۆی گێڕاویه‌ته‌وه چوونی بۆ قوتابخانه‌ی فه‌ڕمییشدا پچڕ پچڕ بووه. پۆلی چواره‌می له سه‌رده‌می داگیركرانی هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌وه ته‌واو كردووه.
هه‌ر له 1919دا سلێمان به‌گی باوكی گۆران كۆچی دوایی ده‌كات. پاشان له 1921دا موحه‌ممه‌د به‌گی برای، به هاندانی مسته‌فا سائیب، له‌گه‌ڵ عه‌بولواحید نووریی خاڵۆزایدا ئه‌یاننێرێت بۆ قوتابجانه‌ی "عیلمی"یه‌ی كه‌ركووك بۆ خوێندن. به‌ڵام هه‌ر له‌وساڵه‌دا موحه‌ممه‌د به‌گی برایشی ده‌كوژرێ. ئیتر گۆران كه‌سی وه‌های نامێنێ گوزه‌رانی خوێندنی خۆی و ژیانی دایكی ببات به‌ڕێوه، له‌به‌رئه‌وه ده‌ست له خوێندن هه‌ڵئه‌گرێت و له ساڵی 1922ه‌وه تا ساڵی 1925 گه‌لێ ده‌ست ته‌نگی ئه‌چێژێ.
گۆران بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1925دا به مامۆستایی له قوتابخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه دامه‌زراوه و تا 1937 له قوتابخانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا ماوه‌ته‌وه. پاشان گوێزراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌شغاڵ - به‌شی كاروباری ڕێگاوبان و تا گیرانی یه‌كه‌می له 1951دا، جگه له‌و چه‌ند ساڵه‌ی، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕۆشنبیرێكی تری كوردا ئه‌چێ بۆ یافا و له ئێستگه‌ی ڕادیۆی ڕۆژهه‌ڵات نزیك به مه‌به‌ستی به‌شداری له خه‌باتدا له‌دژی فاشیزم به‌شی كوردستان ئه‌كه‌نه‌وه، له ئه‌شغاڵدا ئه‌مێنێته‌وه.
له ته‌شرینی دووه‌می 1952دا له به‌ندیخانه‌ی یه‌كه‌می دێته‌ده‌ر و ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی و ئه‌بێ به به‌رپرسی ڕۆژنامه‌ی "ژین". تا ئه‌یلوولی 1954 له‌سه‌ر ئه‌م كاره ئه‌مێنێته‌وه. له 1954.10.17دا بۆ جاری دووهه‌م له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ له ئاشتی خوازانی سلێمانی ئه‌گیرێ و فه‌رمانی ساڵێ به‌ندو ساڵێ خستنه ژێر چاودێریی پۆلیسی به‌سه‌ردا ئه‌درێ. ماوه‌ی به‌ندكردنه‌كه‌ی له سلێمانی، كه‌ركووك، كوت، به‌عقووبه و نوگره سه‌لمان و ماوه‌ی چاودێرییه‌كه‌شی له به‌دره به‌سه‌رده‌با.
له 1956.09.12دا ئه‌م فه‌رمانی به‌ندكردنه‌ی ته‌واو ده‌كات و ئازاد ده‌کرێت و ده‌چێته به‌غدا و چه‌ند ڕۆژێك له‌وێ له‌یه‌کێك له پڕوژه میریه‌كانی خانوودا ئه‌بێت به چاوه‌شی كرێكار. زۆری پێناچێت دیسانه‌وه له هێرشی میریدا بۆ سه‌ر نیشتمان په‌روه‌ران به‌بۆنه‌ی ده‌ستدرێژییه سێ قۆڵییه‌كه‌ی سه‌ر میسره‌وه، ئه‌گیرێته‌وه له 1956.11.17دا دادگای عورفی له‌كه‌ركوك فه‌رمانی سێ ساڵ به‌ندی به بارمته دانانی هه‌زار دیناری کاتی ده‌سپێنێت به‌سه‌ریدا، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه تا سێ ساڵ ورته‌وی له ده‌م ده‌رنه‌یه‌ت و كرده‌وه‌ی وای لێ نه‌وه‌شێته‌وه میری پێ‌ی دڵگران ببێ.
گۆران نه هه‌زار دیناره‌كه‌ی ئه‌بێ و ئه ئه‌شیه‌وێ گفتی وه‌ها به میری بدات، بۆیه ئه‌خرێته‌وه به‌ندیخانه و تا 1958.08.10 پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی 14ی گه‌لاوێژ له زینداندا ئازاد ده‌کرێت. گۆران ئه‌م ماوه‌یه‌ی به‌ندیخانه‌ی كه‌ركووك و به‌عقووبه به‌سه‌ربردووه.
پاش به‌ربوونی له زیندان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی و پاش ئه‌وه به ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ شاندێكی میللی سه‌ر له یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت ئه‌وسا و چینی میللی و كۆریای دیموكراتی (باكووری) ئه‌دا.
له سه‌ره‌تای 1959دا سه‌رپه‌رشتیی گۆڤاری "شه‌فه‌ق" ئه‌گرێته ده‌ست و به ناوی "به‌یان" ده‌رده‌کات. له ئیسكانی سلێمانیش دایده‌مه‌زرێنێت و تا ناوه‌ڕاستی 1960 كاری تێدا ده‌کات. ئه‌نجا به‌بیانووی ئه‌وه‌وه كه گوایه بێ‌پرس كاری به‌جێهێشتووه - كار به‌جێهێشتنه‌كه‌ی بۆ چوون بوه بۆ شه‌قڵاوه بۆ به‌شداربوون له كۆنگره‌ی دووهه‌می مامۆستایانی كورددا - له‌سه‌ر كار لای ده‌به‌ن.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 1960دا دێته به‌غدا و ئه‌بێ به یاریده‌ده‌ری پڕۆفیسۆر له به‌شی كوردی كۆلێژی ئادابی زانكۆی به‌غدا و به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی ئازادی.
له سه‌ره‌تای 1962دا ژانه‌سك زۆری پێ ئه‌هێنێ. ده‌رئه‌كه‌وێ كه گه‌ده‌ی تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بووه. نه‌شته‌رگه‌رێكی سه‌ركه‌وتووی له به‌غدا بۆ ده‌كرێ به‌ڵام به‌داخه‌وه پاش واده. پاش ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه له نیساندا ئه‌چێ بۆ مۆسكۆ و سێ مانگێك له نه‌خۆشخانه‌ی "كرێملین" و سه‌نه‌تۆری "به‌رڤیخه" به‌سه‌رئه‌با و پاشان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئێراق. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م نه‌خۆشییه‌كه‌ی سه‌رهه‌ڵئه‌داته‌وه و ته‌نگی پێ هه‌ڵئه‌چنێ. له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی و له‌وێ له جێ‌دا ئه‌كه‌وێ.
له كاژمێر نۆ و نیوی به‌یانی 1962.11.18 چاوی یه‌كجاری ئه‌نێته‌وه.
خۆزگه‌م به پار
بڵێن به یار، بڵێن به یار، یاری نازدار،
سه‌د هه‌زار جار خۆزگه‌م به پار، منی هه‌ژار!
خۆزگه‌م به پار!
خۆزگه‌م به ساڵی ڕابووردوو،
عومری كوتری دڵداریم بوو،
له پڕ هات‌و، له‌ناكاو چوو..
یه‌ك: پڕ به دنیا ئاره‌زوو،
ده‌ریایه‌ك تاسه .. ئه‌مه دوو،
جێ‌مابووم له پاری مردوو!...
بڵێن به یار، بڵێن به یار، یاری نازدار،
سه‌د هه‌زار جار خۆزگه‌م به پار، منی هه‌ژار،
خۆزگه‌م به پار!
ڕۆژ نه‌بوو چاوم به دیدار
شاد نه‌بێ، نه‌سره‌وێ ئازار،
ڕۆژ نه‌بوو یار به له‌نجه‌و لار،
چه‌شنی ئاسكی هه‌رده‌ی به‌هار،
به به‌رده‌مما نه‌كا گوزار،
نه‌مپیێكێ نیو نیگای خومار!
بڵێن به یار، بڵێن به یار، یاری نازدار،
سه‌د هه‌زار جار خۆزگه‌م به پار، منی هه‌ژار،
خۆزگه‌م به پار!
هه‌ر ڕۆژه عیشوه‌یه‌ك، نازێ،
هه‌ر خه‌ڵوه‌ته چه‌شنه ڕازێ،
له‌و توانج، له من نیازێ!
بۆ ماچێ، نوقورچێ، گازێ،
هه‌ر به‌زمه ده‌نگێ، ئاوازێ،
به چاو بینینی دڵخوازێ...
بڵێن به یار، بڵێن به یار، یاری نازدار،
سه‌د هه‌زار جار خۆزگه‌م به پار، منی هه‌ژار،
خۆزگه‌م به پار!
بڵێن به یار بێ ناوچاوێ
دیمان له‌تاو دووری، تاوێ
ئه‌یڕشت له فرمێسك لافاوێ
ئاخی هه‌ڵ‌ئه‌كێشا تاوێ
به یادی باڵا لاولاوێ،
چاوڕه‌شێ، ئه‌گریجه خاوێ!
بڵێن به یار، بڵێن به یار، یاری نازدار،
سه‌د هه‌زار جار خۆزگه‌م به پار، منی هه‌ژار،
خۆزگه‌م به پار!
پرسی كێ؟ بڵێن داماوێ،
هێلانه‌ی دڵ لێ شێواوێ،
دوانزه مانگ له یار بڕاوێ،
دوانزه مانگ! بۆ یار گریاوێ،
به‌ئاسته‌م نووزه تیا ماوێ،
ئه‌یوه‌ت: ناونیشانی ناوێ،
ئه‌زانێ یار خۆی، كام هه‌ژار، ڕۆژی سه‌د جار،
ئه‌كا هاوار: خۆزگه‌م به پار، خۆزگه‌م به پار!
"وه‌ڵامی پرس"یش له دوا یادگاری هۆنراوه‌کانی "گۆران"ه
وه‌ڵامی پرس
ڕاكشابووم له‌سه‌ر پشتم
دوكتۆره‌كه‌م
ماری شیرپه‌نجه‌ی ئه‌كوشتم
ناڵێم وه‌ك دایكێكی دڵسۆز
فرمێسكی بۆ هه‌ڵئه‌ڕشتم
به‌ڵام ته‌واو وه‌ك كچی خۆم
ده‌ستی ئه‌خسته ناو مشتم
به چاوی پڕ له هه‌ستی جوان
ئه‌یكرد ته‌ماشانی سروشتم
ئه‌یپرسی لێم: بۆچ وا ماتی؟
بۆچ هه‌میشه خه‌مبار دیاری؟
بۆ من ئه‌م پرسه وه‌ك هه‌نگوین
ئه‌تكایه سه‌ر لێو زاری
به‌ڵام بۆ خوشكانی به‌رده‌ست
سیس كردنی گوڵ بوو كاری
دوو سێ كچ بوون وه‌ك دكتۆر خۆی
خه‌مخواری‌یان لێ ئه‌باری
نه‌ك هه‌ر بۆ تیماری ده‌ردم
بۆ چاره‌ش بۆ باخچه‌ی زه‌ردم
به‌ڵێ دكتۆر، خوشكان ماتم
هه‌ر من نیم، ماتی‌وڵاتم
له‌ناو هه‌زارانا، تاك تاك
لێومان هه‌یه پێ بكه‌نێ
لای ئێمه بۆ دنیای شادی
وا تازه خه‌ڵك هه‌نگاو ئه‌نێ
|
behnam5555 |
07-15-2010 01:00 PM |
ئیحسان نوری پاشا
ئیحسان نوری پاشا
1893 - 1976
ئیحسان نوری، كوڕی عه‌لی قولی پاشا، رابه‌ری شۆڕشی ئاگری داخ، له ساڵی 1893 له گه‌ڕه‌كی (ئالی گوڵی- عه‌لی قولی) شاری (به‌دلیس) له‌دایكبووه.
پۆله‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی هه‌ر له‌م شاره‌دا ته‌واو كردووه، دواتر بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی به‌رزی سه‌ربازیی روویكردوَته شاره‌كانی (ئه‌رزنجان‌و ئه‌سته‌نبوڵ)ی ئه‌و كاته‌و له ساڵی 1910دوای خوێندنی سه‌ربازیی بۆ یه‌كه‌مجار له ریزه‌كانی سوپای عوسمانی دا بوو به ئه‌فسه‌ر.
ئیحسان نوری پاشا، به‌شداری زۆربه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كردووه كه سوپای عوسمانی له (ئه‌لبانیا)و وڵاَتانی عه‌ره‌بی‌و وڵاَتی گورجستان دژ به سوپای روس به‌رپای كردون، ته‌نانه‌ت وه‌ك ئه‌فسه‌رێك له سوپای عوسمانلی دا ماوه‌ی (33) مانگ له (یه‌مه‌ن) ماوه‌ته‌وه‌و گه‌لێ كار‌و لێپرسراوێتی سه‌ربازیی پێسپێردراوه.
دوای ساڵی 1908 واته ئه‌و كاته‌ی (كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحاد‌و ته‌ره‌قی) ده‌سه‌ڵاَتی توركیایان كه‌وته‌وه ده‌ست، ڕێگا خۆش بوو بۆ پێكهێنان‌و كردنه‌وه‌ی گه‌لێك رێكخراو (ئیحسان نوری پاشا)ش وه‌كو كه‌سێتییه‌كی كورد له‌و ده‌مه‌دا په‌یوه‌ندی كرد به(كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عالی كوردستان)ه‌وه، كه هه‌ر له‌و كاته به‌دواوه دامه‌زرا.
له‌و ماوه‌یه‌شه‌وه كه وڵاَتانی هاوپه‌یمان له رێكه‌وتننامه‌ی (سیڤه‌ر)ی 10ی ئابی 1920، به‌ڵێنیاندابوو قه‌ڵه‌مڕه‌وێكی كوردی سه‌ربه‌خۆ به‌پێی به‌نده‌كانی (62-63-64) دابمه‌زرێت‌و دواتر لێی په‌شیمان بوونه‌وه، ئیحسان نوری پاشا هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی بكات به‌و شۆڕش‌و راپه‌ڕینه كوردیانه‌ی كه ساڵاَنی دوای جه‌نگی یه‌كه‌م‌و دوای به‌جێنه‌هێنانی به‌نده‌كانی سیڤه‌ر له ناوچه‌كانی كوردستاندا سه‌ریانهه‌ڵدا، ناچار بوو، په‌نابباته شام‌و له‌وێوه بۆ باشووری كوردستان، لێره‌ش ئه‌و ده‌مه كاروبار به‌ده‌ستی ئینگلیزه‌وه بوو نه‌یده‌ویست هاوكاری سوپای ئینگلیز بكات، بۆیه به ناچارییه‌وه په‌نای بردۆته به‌ر رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌ڵاَم كاتێ شۆڕشی شێخ سه‌عید ده‌ستپێده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێتییه‌كی تر ده‌چنه‌وه توركیا به مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندی پێوه‌كردنی.
دوای دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و شۆڕشه دووباره دێنه‌وه باشووری كوردستان‌و دواتر ده‌چێته لای سمایل خانی شكاك.
كاتێك (كۆمه‌ڵه‌ی خۆیبوون)ی كورد له لوبنان دامه‌زرا، ئیحسان نوری پاشا جارێكی دی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه باكووری كوردستان‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند سواره‌یه‌كی كورد دا به‌بڕیارێكی هه‌مه لایه‌نه‌ی خۆیبوون رابه‌رایه‌تی شۆڕشی (ئاگری داخ) ده‌كات.
پاش شكستهێنانی ئه‌و شۆڕشه ئیحسان نوری پاشا په‌نا ده‌باته‌وه به‌ر ئێران بۆ ماوه‌ی 46 ساڵ تا رۆژی كۆچكردنی له رۆژی 25ی مارتی 1976 دا به ئاواره‌یی له‌و وڵاته ده‌مێنێته‌وه.
|
behnam5555 |
07-15-2010 01:02 PM |
حه‌سه‌ن قزڵجی
حه‌سه‌ن قزڵجی 15/9/1914 - 28/9/1985
نووسه‌رو چیرۆکنووس‌و رۆژنامه‌وان، حه‌سه‌ن قزڵجی رۆژی 15/9/1914 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خوێنده‌واری شاری بۆكان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌دایكبووه.
له ته‌مه‌نی 6 ساڵییه‌وه خراوه‌ته به‌ر خوێندن. سه‌ره‌تا له‌لای باوكی‌و دواتر له‌لای مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی فه‌وزی‌و مه‌لا ئه‌حمه‌دی تورجانی زاده خوێندویه‌تی. پاش چه‌ند ساڵ خوێندن بووە بە پارێزگاری شاری مهاباد.
زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی ژیانی ئه‌م بلیمه‌ته شاراوه‌ن. جۆری ژیانی تایبه‌تی و سیاسی و كاری نهێنی و ده‌یان ساڵ راوه‌دوونران‌و ئاواره‌یی‌و سه‌ره‌نجامیش گیران و كوژران په‌رده‌یه‌كی نادیاریان به‌سه‌ردا كشاوه.
حه‌سه‌نی قزڵجی یه‌كێك بووه له‌و پیاوانه‌ی رۆڵێكی رووناكبیری و رامیاری باشیان بووه له كۆماری كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی قازی محه‌ممه‌د.
له هه‌ڕه‌تی لاوی‌دا به ناوی نهێنی (ژیر) په‌یوه‌ندی ده‌كا به كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كوردستان (ژ.ک)ه‌وه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی ئازادیخواز و روناكبیری تردا.
ئه‌م نووسه‌رو رووناكبیره له گۆڤاره‌كانی (كوردستان، ئاوات، هه‌ڵاڵه) دا نووسینه‌كانی خۆی بڵاوكردۆته‌وه. هاوکات سه‌رنووسه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڤاری وێژه‌یی‌و رامیاریی گشتیی (هه‌ڵاڵه)ش بووه كه له ساڵی 1946 له بۆكان‌و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری كوردستان دا ده‌رده‌چوو.
قزڵجی پاش كۆماری كوردستان وه‌ك زۆربه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ران به ناچاری ئاوارە ده‌بێت‌و له باشووری كوردستان جێگیرده‌بێ. سه‌ره‌ڕای ژیانی نهێنی‌و چه‌رمه‌سه‌ری درێژه به نووسین ده‌داو له گۆڤارە‌كانی (هیوا، رۆژی نوێ، نووسه‌ری كورد، به‌یان )دا بابه‌ته‌كانی بڵاوده‌كاتە‌وه. ئه‌م تێكۆشه‌ره له ساڵی 1953 دا به‌بیانوی ئه‌وی خه‌ڵكی عێراق نیه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عس-ه‌وه ته‌سلیم به ئێران ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام له ده‌رفه‌تێكدا خۆی له ده‌ستی پۆلیسی ئێران رزگار ده‌كات‌و خۆی ده‌گه‌ڕ‌نێته‌وه شاری هه‌ڵه‌بجه‌و له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێ. پاشان خۆی ده‌گه‌یه‌نێته لای هه‌ژار موكریانی له به‌غدا. قزڵجی هه‌ر له به‌غداوه ده‌چێته وڵاتی بولگاریاو له‌وێ له رادیۆی په‌یكی ئێران ده‌بێته بێژه‌ری هه‌واڵی رامیاری به زمانی كوردی.
پاش رووخانی رژیمی پاشایه‌تی ئێران، له ریزه‌كانی حیزبی تووده‌ی ئێران وه‌ك سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (مردم) كه به كوردی ده‌رده‌چوو كاریكردوه به‌ڵام ساڵی 1983 حه‌سه‌ن قزڵجی ده‌گیرێت‌و ده‌خرێته زیندانه‌وه. مامۆستا قزڵجی ئه‌و كاته‌ی ده‌ستگیركراوه ته‌مه‌نی 70 ساڵ بووه‌و پاش ئه‌وه‌ی 10 مانگ له ژێر شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی‌و ده‌روونیی دا ده‌بێت، رۆژی 28/9/1985 به هۆکاری نادیار له زینداندا كۆچیدوایی ده‌كات‌و له ژێر چاودێریی حكومه‌ت ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕستانی به‌هه‌شتی زارای تاران به‌خاك ده‌سپێردرێت.
هه‌ر چه‌شنه خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ره‌وتی ئه‌ده‌بی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، بێ په‌نابردن بۆ به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی (قزڵجی) و رۆڵی ئەو له‌و پانتاییه‌دا‌و به‌تایبه‌تی له بواری چیرۆكی كوردی دا؛ مه‌حاڵه.
قزڵجی وه‌رگێڕو ئه‌دیب‌و زمانزانێكی لێهاتوو بووه. ده‌یان بابه‌تی ئه‌ده‌بی له زمانه‌كانی فارسی، توركی، بولگاری و عه‌ره‌بی وه‌رگێڕاوه بۆ زمانی كوردی‌و هاوکات چه‌ندین بابه‌تی زمانه‌وانیی بڵاوكردۆته‌وه. قزڵجی رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه له بواره‌كانی چیرۆك، وتار، ره‌خنه‌و لێكۆڵینه‌وە بابه‌تی زامانه‌وانیی‌و وه‌رگێڕان دا .
به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌هامه‌تییه‌كانی رۆژگار په‌رده‌یان به‌سه‌ر ئه‌م توانایانه‌دا كێشاوه‌و ئه‌مڕۆ قزڵجی زیاتر به كۆمەڵە چیرۆكی (پێكه‌نینی گه‌دا) ناسراوه.
به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانی حه‌سه‌نی قزڵجی:
* ئاشتیخوازیی لادێیی و په‌یمانی دوولایی، نووسراوی حه‌سه‌ن قزڵجی و عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی، به‌غدا 1959.
* پێكه‌نینی گه‌دا كۆمه‌ڵه چیرۆك، 1972، به‌غدا.
به‌رهه‌می چاپنه‌كراو:
* تیۆری ئه‌ده‌بی، وه‌رگێڕان له بولگارییه‌وه.
* زاراوه‌ی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تیی وه‌رگێڕان.
* كورته چیرۆكه‌كانی ئه‌نگیل كارالچیڤ،وه‌رگێڕان له بولگارییه‌وه.
|
behnam5555 |
07-15-2010 01:04 PM |
داروین...
ناوداری مه‌زن” داروین 1809 – 1882 “
زانای ئینگلیزی هه‌ره مه‌زنی سروشتی سه‌ده‌ی نۆزده‌م چارلس داروین له 12ی شوباتی 1809 دا له ئنگلته‌را له‌داییک بووه ، ( ڕۆبه‌رت داروین )ی باوکی پزیشکێکی ناودار بوو حه‌زی ده‌کرد چارلسی کوڕی بچێته به‌ر خوێندنی لاهوت یاخود پزیشکی که‌چی ( داروین )ی لاو حه‌زی له‌و زانست و پیشانه نه‌بوو ، به‌ڵکو هه‌وه‌سی به زانستی مێژووی سروشتی ده‌هات ، بۆیه چووه کۆلێژی زانست له‌زانکۆی کێمبریدج و هه‌ر که خوێندنی ته‌واو کرد به‌هۆی زانای جیۆلۆجی و ڕووه‌کناس ( جۆن هنزلۆ ) توانی ده‌رفه‌تی گه‌شتێکی دوور و درێژی 5 ساڵی له‌سه‌ر پشتی پاپۆڕی ( بیگل ) وه‌ده‌ست بێنێ و وه‌ک پسپۆڕێکی مێژووی سروشتی به‌ده‌وری دنیادا بسوڕێته‌وه و له‌دواییدا ئه‌و گه‌شته‌ی بووه سه‌ره‌تاییه‌کی به‌که‌ڵک له‌بواری دۆزینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌مه‌یش بووه بنچینه‌یه‌کی پته‌و بۆ دانانی تیۆری یه ناوداره‌که‌ی که به تیۆری ( داروینیزم ) ناسرا.
ئه‌و زانایه له‌ماوه گه‌شته زانستیه‌که‌یدا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی وردی له‌سه‌ر گیاندارانی دورگه‌کانی ( گلابا گۆس ) کرد و له‌وه‌وه بیری ( گۆڕانکاری و په‌ره‌پێدان ) ی له مێشکیدا ڕووا .
داروین له‌ساڵی ( 1838 )ه‌وه تاکو 1841 بووه سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی جیۆلۆجی و به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی به زانای جیۆلۆجی ( سێر چارلس لایل ) ه‌وه هه‌بوو و کتێبه ناوداره‌که‌ی ئه‌و زانایه که به ناوی ( سه‌ره‌تاکانی جیۆلۆجیا ) بوو ، کاریگه‌رییه‌کی ته‌واوی هه‌بوو بۆ خۆش کاردنی ڕێگا له‌به‌رده‌م کارکردنی داروین .
داروین له‌ساڵی 1839 ژنی هێنا و دوای سێ ساڵ شاری ( له‌نده‌ن )ی جێهێشت و له‌شاری ( داون ) نیشته‌جێ بوو تاکو ڕۆژی مردنی له‌ساڵی 1882 له‌و شاره‌دا مایه‌وه و ئه‌و زانایه ساڵه‌کانی دوا دوای ژیانی ته‌رخان کردبوو بۆ هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه بۆ تیۆره زانستییه‌کانی و هه‌ر که‌سێکی پرسیاری له‌باره‌ی ئه‌و تیۆرییانه به‌نامه لێ بکردایه به‌وردی وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه و زانای بلیمه‌تمان له‌ساڵی 1871 دا نامه‌ی ئیستیحاقی وه‌رگرت و له‌ساڵی 1878 یشدا کرا به ئه‌ندامی ( کۆڕی زانیاری فه‌ڕه‌نسا ) و له 19 ی نیسانی 1882 دا له‌ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد .
به‌رهه‌مه‌کانی :
1- کتێبی نه‌ژادی جۆره‌کانی : له‌ساڵی 1859 به‌چاپی گه‌یاند و چاپی یه‌که‌می بریتی بوو له 1250 دانه له‌ته‌نیا ڕۆژێکدا فرۆشرا و هیچی لێ نه‌مایه‌وه و ئه‌م کتێبه‌ی ڕێبازی کارکردنی له‌بواری مێژووی سروشتی و ئامانجه‌کانی به‌جارێک گۆڕی .
2- جۆراوجۆریکردنی گیاندار و ڕووه‌ک به‌ماڵیکردن له ساڵی 1868 بڵاوی کرده‌وه .
3- نه‌ژادی ئاده‌میزاد و هه‌ڵبژاردنی ڕه‌گه‌ز له‌ساڵی 1871 بڵاوی کرده‌وه و ئه‌م به‌رهه‌مه‌یان بووه مایه‌ی به‌رپابوونی مشتومڕێکی زۆر له‌نێو ناوه‌ندی ئایینی و په‌روه‌رده‌کاراندا و زۆر له‌زانایان پشتی تیۆره‌که‌ی ( داروین )یان گرت و یه‌کێک له‌وانه زانای ناوداری ئینگلیز ( هه‌کسلی ) بوو .
|
behnam5555 |
07-15-2010 01:07 PM |
نالی....
نالی
نالی ناوی خدر (خضر)ه و کوڕی ئه‌حمه‌دی شاوه‌یسی ئالی به‌گی مکایه‌ڵییه. له گوندی "خاك وخۆڵ" له ده‌شتی شاره‌زوور هاتوه‌ته ژیانه‌وه. به‌پێی ڕێبازی خوێندنی ئه‌و سه‌رده‌مه له سه‌ره‌تاوه قورئانی پیرۆزی و ورده په‌رتووکی فارسی خوێندوه و چووه بۆ فه‌قێیه‌تی و له پێناوی وه‌رگرتنی زانسته ئایینییه‌کاندا شار و دێهاته قوتابخانه‌داره‌کانی به‌شێکی کوردستان گه‌ڕاوه و دوا پله‌ی ئه‌و خوێندنه‌ی بڕیوه و مۆڵه‌تی مه‌لایه‌تیی وه‌رگرتوه.
ئه‌و شوێنانه‌ی نالی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر تێیاندا مابووبێته‌وه: "سنه"، "سابڵا‌غ"، "زه‌ردیاوای قه‌رادغ"، "هه‌ڵه‌بجه" و "سوله‌یمانی". له قه‌رداغ لای "شێخ موحه‌ممه‌دی ئیبنولخه‌ییاط" خوێندویه‌تی. له ته‌کییه‌ی قه‌ره‌داغیش ماتماتیکی لای "شێخ عه‌لیی مه‌لا" خوێندوه. له سولێمانی له مزگه‌وتی "سه‌یید حه‌سه‌ن" لای "مه‌لاعه‌بدوڵڵای ڕه‌ش" بووه. زۆرترین کاتی موسته‌عیددیی له خانه‌قای "مه‌ولانا خالید" له سولێمانی به‌سه‌ربردووه. هه‌روه‌ها گه‌لێکیشی له هه‌ڵه‌بجه و سوله‌یمانی لای "شێخ ئه‌وڵای خه‌رپانی" خوێندوه.
سه‌باره‌ت به‌ته‌مه‌نی نالی چه‌ندین بۆچوونی جیاواز: خوالێخۆ‌شبوو "موحه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ" ده‌ڵێت: نالی له ساڵانی 1273-1215دا کۆچیکردووه و 1800-1856 زایینی‌دا ژیاوه. دکتۆر "مه‌عروف خه‌زنه‌دار"یش هه‌ر هه‌مان مێژوو دیاری ده‌کات، هه‌روه‌ها دکتۆر "که‌مال فوئاد"یش هه‌مان بۆچوونی هه‌یه. مامۆستا "عه‌لائه‌ددین سه‌جادی"یش ده‌ڵێت: "له 1797ی زایینی‌دا هاتوه‌ته دنیاوه و له 1855دا مردووه."
هه‌موو ئه‌م مامۆستایانه، بێجگه له مامۆستا سه‌ججادی نه‌بێ، مێژووی له‌دایکبوون و مردنی "نالی"یان وه‌ك یه‌ك دانا و به‌و پێیه نالی 56 ساڵ ژیاوه. ته‌نها به‌پێی بۆچوونه‌که‌ی مامۆستای سه‌ججادی ته‌مه‌نی بووه 58 ساڵ.
ئه‌م جیاوازیه‌ش وه‌کو سه‌رنجی بۆ دراوه قسه‌ی مامۆستا سه‌جادی له‌لایه‌ك و دکتۆر خه‌زنه‌دار و دکتۆر که‌مال فوئاد له لایه‌کی تره‌وه ده‌رباره‌ی ته‌مه‌نی و ساڵی له‌دایکبوونی نالی ئه‌و به‌راوردکردنه‌ی کوردی و مه‌ریوانی و به‌دوای ئه‌وانیشدا مامۆستا عه‌لی موقبیله، ئه‌وه‌ی له پێشه‌کی دیوانه‌که‌یاندا ساڵی 1215ی کۆچییان له‌گه‌ڵ ساڵی 1797ی زایینی‌دا به‌راوردکردووه. جا ئه‌گه‌ر وه‌ها بێت، ئه‌وا وه‌ك کوردی و مه‌ریوانی و موقبیل و سه‌جادی ئه‌فه‌رموون نالی 58 ساڵ ژیاوه. به‌ڵام له ڕۆزنامه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌رمه‌نیی ی"وسف ئه‌بگاره‌ڤێچ ئۆربێلی"دا ساڵی 1215ی کۆچی له‌گه‌ڵ ساڵی 1800-1801ی زایینی به‌رامبه‌ر کراوه. به‌پێی ئه‌مه وه‌ك دکتۆر مارف خه‌زنه‌دار و دکتۆر که‌مال فوئاد له‌سه‌ری ڕۆیشتون، ساڵی له دایکبوونی نالی ده‌کاته 1800ی زایینی و ته‌مه‌نیشی ده‌بێته 56 ساڵ.
له‌وانه‌ی باسکران هیچیان ناتوانرێت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه و باوه‌ڕپێکراو ساڵی له‌دایکبوون و کۆچی نالی دیاری بکه‌ن. به‌ڵام هه‌ندێ شت هه‌یه ده‌بنه هۆکاری ڕوونکردنه‌وه‌ی سه‌رده‌می "نالی" و نزیكبوونه‌وه له زانینی ساڵی له دایکبوون و مردنی.
1- نالی په‌یوه‌ندییه‌کی تایبه‌تیی له‌گه‌ڵ سلێمان پاشای بابان و ئه‌حمه‌د پاشای کورێدا بووه. ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌یش به‌م به‌ڵگانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌رئه‌که‌وێ:
- ئه‌و غه‌زه‌له‌ی که سه‌ره‌تاکه‌ی ئه‌م به‌یته‌یه:
بولبولی طه‌بعم ئه‌وا دسان ثه‌ناخوانی ده‌کات
که تێیدا ده‌ڵێت:
هودهودی دڵ حه‌بسی به‌لقیسی سه‌بای دیوه یه‌قین
خۆی که دامێن‌گیری شاهی ئاصه‌فی ثانی ده‌کات
شاهی ئاصه‌فی یه‌که‌م حه‌زره‌تی سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر بووه که شالیاره‌که‌ی ناوی ئاصه‌فی کوڕی به‌رخیا بووه و مه‌به‌ستی له شای دووه‌می ئاصه‌فیش، سوله‌یمان پاشای بابانه.
- ئه‌و غه‌زه‌له‌ی، ئه‌وه‌ی یه‌که‌م به‌یتی ئه‌مه‌یه:
ئه‌م تاقمه موماتزه که‌وا خاصه‌یی شاهن
ئاشوبی دڵی مه‌مله‌که‌ت و قه‌لبی سوپاهن
ئه‌وانه‌ش هه‌مووی بریتییه له پیاهه‌ڵدان و باسکردنی تاقمه سوپایه‌ك. ده‌بێت ئه‌و سوپایه سوپای کێ بووبێت، ئه‌گه‌ر هیی سلێمان پاشا یان ئه‌حمه‌د پاشای کوڕی نه‌بووبێت؛ به‌تایبه‌تی، که په‌ڕتووه‌که‌کانی مێژوو ده‌ڵێن، ئه‌م ئه‌حمه‌د پاشایه سوپایه‌کی ڕێكوپێکی و تازه بابه‌تی پێکهێناوه. وه‌کو مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ریس ده‌ڵێت: "نازانم 'نالی' له کاتی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌حمه‌د پاشادا له سوله‌یمانی ماوه‌ته‌وه و ئه‌و سوپایه‌ی به چاوی خۆی بینیوه و باسه‌که‌یان بۆ گێڕاوه‌ته‌وه و دووربه‌دوور پێناسه‌ی کردووه، یاخود مه‌به‌ستی سوپای سلێمان پاشای باوکیه‌تی، ئه‌وه‌ی له 1234ی کۆچییه‌وه تا 1254 حوکمرانیی سوله‌یمانی کردوه؟!"
- قه‌سیده درێژه‌که‌ی، ئه‌وه‌ی بۆ سالمی هاوڕێی گیانی به گیانی خۆی ناردووه و ئه‌وه‌ش تێکڕا پرسیاره له وه‌زعی سوله‌یمانی پاش نه‌مانی ده‌وری بابانه‌کان.
- غه‌زه‌له‌که‌ی، ئه‌وه‌ی به‌بۆنه‌ی سه‌فه‌ری حه‌جی (نووری ڕوودباری)یه‌وه وتوویه‌تی که وه‌ك له تێکڕای به‌یته‌کانه‌وه ده‌رئه‌که‌وێ خاوه‌نی ڕێبازی نه‌قشبه‌ندی و یه‌كێك بووه له موریده ناوداره‌کانی مه‌ولانا خالید (1197ی.ك-1783ی.ز، 1242ی.ك-1826ی.ز).
- قه‌سیده‌که‌ی، ئه‌وه‌ی به "مه‌ستووره"یا ووتوه:
خوسره‌و خانی ئه‌رده‌ڵان مێردی مه‌ستووره خانم، ئه‌وه‌ی به "خوسره‌و خانی ناکام" به‌ناوبانگه، له ساڵی 1240ی کۆچی و 1824ی زایینییه‌وه له سنه والی بووه. خوسره‌و خان له ساڵی 1244ی کۆچیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش "حوسن جیهان"ی کچی "فه‌تح عه‌لی خانی قاجار" ژنی بووه، بۆ خۆشکردنی ناوبه‌ین و دڵدانه‌وه‌ی ئه‌بولحه‌سه‌ن (مه‌ستووره)ی ئه‌دیب و شاعیریش ئه‌خوازێ. به حیسابه پێشووه‌که له‌و کاته‌دا که مه‌ستووره شووی به خوسره‌و خان کردوه (نالی) 29 ساڵان بووه. ئیتر هه‌رچۆن بێت، نالی خه‌وه‌که‌ی - له قه‌سیده‌یه‌کدا بۆ مه‌ستووره باسی لێ ده‌کات- پێش شووکردنی مه‌ستووره دیبێ و قه‌سیده‌که‌ی بۆ هاتبێ یا پاش شووکردنی و چڕیبێتی، ئه‌م که‌ین و به‌ینه ڕووناکییه‌ك هه‌ر ئه‌گرێته سه‌رده‌می ژیانی "نالی".
- مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ریس ده‌ڵێت: "کۆمه‌ڵه په‌ڕتووکێکی ده‌سنووسی پێکه‌وه جوزوبه‌ندکراوی په‌ڕتووکخانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی موفتی هه‌ڵه‌بجه‌م - بنه‌ماڵه‌ی موفتیی هه‌ڵه‌بجه ئه‌چنه‌وه سه‌ر شێخه‌وڵای خه‌رپانی - دی. دوو غه‌زه‌لی تیا نوسرابوه‌وه له‌سه‌ره‌وه‌یان نوسرابوو 'نالی'.
سه‌ره‌تای یه‌کێکیان ئه‌م به‌یته‌یه:
نه‌مردم من ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێ تۆ
نه‌چم، شه‌رت بێ، هه‌تا ئه‌و خواره بێ تۆ
سه‌ره‌تای ئه‌ویشیان ئه‌م به‌یته‌یه:
عاشقی بێ دڵ ده‌ناڵی، مه‌یلی گریانی هه‌یه
بێ شکه هه‌وره تریشقه تاوی بارانی هه‌یه
هه‌رچه‌ند له هیچ لایه‌کی غه‌زه‌له‌کانه‌وه نه‌نوسرابوو که‌ی نووسراونه‌ته‌وه، به‌ڵام دیار بوو وه‌ك په‌ڕتووکه‌کان خۆیان زوو نوسرابوونه‌وه. په‌رتووکه‌کانیش له مێژووی جیاجیادا نووسرابوونه‌وه. بۆ نموونه یه‌کێکیان 'کفایة'ی بێتوشی بوو به ده‌ستی 'مه‌عروفی کوڕی شێخ ئه‌وڵای خه‌رپانی' نووسرابوه‌وه - له ساڵی 1269 ی کۆچیدا. یه‌کێکی تریان قه‌سیده‌ی 'بانت سعاد' بوو له ساڵی 1232دا نووسرابوه‌وه. یه‌کێکی که‌شیان قه‌سیده‌یه‌کی 150 به‌یتیی جه‌لاددینی سیوطی بوو ڕه‌سووڵ ناوێك له ساڵی 1232دا له مه‌دره‌سه‌ی مه‌ولانا ئه‌حمه‌دی کوڕی ئه‌حمه‌دی کوڕی مه‌ولانا سلێماندا نووسیبویه‌وه.
هه‌روه‌ها له لاپاڵی کۆمه‌ڵه ده‌ستنوسێکی تر پێکه‌وه جوزوبه‌ندکراوی هه‌ر ئه‌م په‌ڕتووکخانه‌یه‌دا شیعرێکی ترم دی درابوه پاڵ نالی. په‌ڕتووکه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵه له ساڵانی 1271 و 1272دا نوسرابوونه‌وه. هه‌رچۆن بێ دیاره ساڵانی 1232 و 1269 و 1271 و 1272 که ساڵی نووسینه‌وه‌ی ئه‌و په‌رتووکانه‌ن جۆره ڕۆشنایییه‌ك ئه‌خه‌نه سه‌ر ساڵانی ژیانی نالی."
- له هه‌موو گرنگتر لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ڕۆژهه‌ڵاتناس "خۆدزکۆ"، ئه‌وه‌ی شابه‌نده‌ری ڕوسیا بووه له پاریس ئه‌یگێڕێته‌وه که‌وا له ساڵی 1853دا له پاریس چاوی به ئه‌حمه‌د خان ناوێکی بابان ئه‌که‌وێ، ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان بووه و له ئه‌سته‌موڵ دانیشتووه. "خۆدزکۆ" ناوی "نالی" له‌م ئه‌حمه‌د خانه بییستووه، ئه‌وه‌ی دۆست و هاوڕێی بووه.
گه‌لێ به‌یتی نالی هه‌یه وه‌ها ئه‌گه‌یه‌نن، که نالی گه‌یشتوه‌ته ته‌مه‌نی پیرییه‌کی ڕاسته‌قینه و بێ هێزبوون، که دیاره ئه‌وه‌ش له 58 ساڵیدا په‌یدا نابێ، وه‌ك ئه‌مانه:
1- موی سپی کردم به شوشتن ئاوی عه‌ینی شۆره شه‌ط
2- بۆ مه‌مك (نالی) چ منداڵانه وه‌ی وه‌ی کردوه
گه‌رچی مووی وه‌ك شیره، به‌و شیره شکۆفه‌ی کردوه
3- ئه‌ی تازه جوان! پیرم و ئوفتاده و که‌وتووم
4- من پیرم و فانی
ئه‌حمه‌د پاشای بابان له 1853دا له پاریس باسی نالی بۆ "خۆدزکۆ"ی شابه‌دنده‌ری ڕوسیا کردوه وائه‌گه‌یه‌نێ نالی له‌و سه‌رده‌مه‌دا له شام ژیاوه. چونکه شیعره‌که‌شی، ئه‌وه‌ی پاش تێکچوونی فه‌رمانڕه‌وایی بابانییه‌کان بۆ سالمی ناردوه بۆ سوله‌یمانی، له شامه‌وه ناردوویه. له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی مێژووی ژیانی نالییان خستوه‌ته سه‌ر کاغه‌ز، باسی ئه‌وه‌یان کردووه، که نالی پاشان چوه‌ته ئه‌سته‌مووڵ و له‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د پاشای بابان ماوه‌یه‌کی دوور و درێژیان پێکه‌وه به‌سه‌ربردووه. جا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، که له‌وانه‌یه نالی ماوه‌یه‌کی زۆریش له شام مابێته‌وه ئه‌نجا چووبێته‌وه ئه‌سته‌مووڵ، ئه‌و ماوه‌ی که‌متر له دوو ساڵه‌ی نێوان یه‌کتری دیتنی "خۆدزکۆ" و "ئه‌حمه‌د پاشا" و مردنی "نالی" له ئه‌سته‌موڵ له 1855دا، که ئه‌ڵێن له‌و ساڵه‌دا له‌وێ مردووه، به‌پێی توانای هات و چۆی ئه‌و سه‌رده‌مه به حاڵ به‌شی ته‌نها ڕۆیشتنێکی له‌سه‌رخۆی ئه‌و چه‌رخه ئه‌کا، چ جایێ ئه‌وه‌ش ماوه‌یه‌کی دوور و درێژی له ئه‌سته‌موڵ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د پاشا به‌سه‌ربردبێ.
نالی له شیعرێکیا له به‌رامبه‌ر مه‌زاری پێغه‌مبه‌ر (د.خ)دا ئه‌ڵێت:
موودێکه که هه‌م گه‌ردشی ده‌ورانی سوپیهرم
واته: ده‌مێکه ئاواره‌ی نیشتمانم و ئه‌سوڕێمه‌وه و ئێستا گه‌یشتوومه‌ته ئێره. ئه‌بێ ئه‌م (ده‌م)ه چه‌ند ساڵی خایاندبێت و ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌کوێ به‌سه‌ربردبێ و کوێ گه‌ڕابێ؟ دیاره نالی ئه‌م شیعره‌ی پاش بۆنه‌که‌ی له شامدا وتوه، وه‌کو ده‌رده‌که‌وێ ئه‌بێ له‌پێش ساڵی 1853دا له‌وێ بووبێت، چونکه هه‌ر له‌م پارچه شیعره‌یدا گله‌یی له ده‌ست پیری ئه‌کات و ده‌ڵێت:
ئه‌ی تازه جوان! پیرم و ئوفتاده و که‌وتووم
هه‌روه‌ها ئه‌ڵێ:
من پیرم و فانی
حاجی مه‌لا عه‌بدوڵڵا جه‌لی زاده (باوکی جه‌نابی مه‌لای گه‌وره‌ی کۆیه) گێڕاویه‌ته‌وه و بێگومان قسه‌شی جێگای باوه‌ڕه، که له ساڵی 1288ی.ك (1871-1872ی.ز)دا نالی له مه‌ککه دیوه و ئه‌و ساته‌ش زۆر پیر بووه.
|
behnam5555 |
07-15-2010 01:10 PM |
ژیان و خه‌باتی مامۆستا هێمن له پێناوی ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا
ژیان و خه‌باتی مامۆستا هێمن له پێناوی ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا
یاد وبیره‌وه‌ری مامۆستا هێمن، مامۆستای گه‌وره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی و رێ نیشانده‌ری رێگه‌ی
ئازادی و راسته‌قینه بۆ هه‌موو که‌سێک، جا له هه‌ر مه‌قام و جێگه وشوێنێک دابێ و هه‌ر چه‌شنه ئه‌رک و هه‌ڵسووڕانێکی هه‌بێ، ئێجگار به که‌ڵک و قازانجه و هیوادارم هه‌موان زۆر به چاکی له ژیان و تێکۆشانی ئه‌و که‌ڵه پیاوه حاڵی بن.
سه‌ید محه‌ممه‌د ئه‌مین شێخولئیسلامی ناسراو به هێمن کوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی موکری وله بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا جامی چۆڕی بووه. دایکی ناوی زێنه‌ب وکچی شێخی بورهان که ئێستا بنه‌ماڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی موکریانن، هێمن به‌هاری ساڵی 1300ی کۆچی هه‌تاوی به شه‌وی جێژنی به‌رات له گوندی لاچینی سه‌ر به شاری سابڵا‌غ ئه‌ستێره‌ی ژیانی تریفه‌ی دا وچاوی به رووناکایی گه‌ردوون هه‌ڵێنا. به بوونی هێمن شیری مه‌مکی دایکی وشک ده‌بێ و به شیری ژنێکی دیکه فڕچک(گۆج)ده‌کرێ و دوای بوونی ئه‌و، دایکی له‌شی ساغ به خۆیه‌وه نابینێ.
هێمن له رۆژگارێکدا له دایک ده‌بێ که ره‌زاخانی چه‌کمه ره‌قی که‌لله وشک جڵه‌وی حکوومه‌تی پێیه وشه‌پ شه‌پێن به کاژه‌ڵاکی مرۆڤی زانا ورووناکبیر ده‌کا، بێ‌وچان خه‌ریکی تاڵان وکوشت و کوشتاره و ئاسمانی به سه‌ره نێزه راگرتووه و زه‌وی له ژێر پێ‌ی ده‌له‌رزێ، لاسای ئاتاتورکی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی ده‌کرده‌وه، جلوبه‌رگی کورده‌واری به ته‌واوی قه‌ده‌غه ده‌کرێ و ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌ستی هات، سووکایه‌تی به خه‌ڵک کرد وشه‌پکه و ته‌پڵه‌ی هێنا نێو بازاڕه‌وه. هێمن له‌م که‌ش و هه‌وایه‌دا گه‌وره ده‌بێ، به‌ش خوراوی و کۆیله‌تی ئینسان وه‌کوو خوێن له مێشک وده‌مار وئێسک و پێستی دا ده‌گه‌ڕێ و ده‌بێته سه‌ربه‌ندی ژیانی.
له كاتی منداڵی‌دا گوێچکه به حه‌کایه‌ته‌کانی دایه مرۆت ده‌گرێ، که پیرێژنێکی دنیا دیده بووه و زۆر شتی به‌نرخی لێ فێر بووه. ئه‌لف وبێ لای سه‌عیدی ناکام ده‌خوێنێ و پێش ئه‌وه‌ی ئه‌لف و بێی فێر بکا، بزنۆکێ و مه‌ڕنۆکێی حوسێنی حوزنی موکریانی بۆ ده‌خوێنێته‌وه و هێمن له به‌ری ده‌کا و هه‌روه‌ها شێعره‌کانی شێخ ره‌زا و زۆر شتی دیکه‌ی لێ فێر ده‌بێ و پاشان بۆ درێژه دانی خوێندن، باوکی ده‌ینێرێته سابڵا‌غ و له قوتابخانه‌ی سه‌عاده‌تی ئه‌و شاره ده‌ست به خوێندن ده‌کا.هێمنێکی لادێی که جگه له زمانی کوردی هیچی دیکه‌ی نه‌ده‌زانی و له‌و قوتابخانه‌یه‌ش که‌س نه‌یده‌توانی به کوردی قسه بکه، منداڵان گاڵته‌ی پێده‌که‌ن وپێی ده‌ڵێن کرمانج، چونکه ئه‌و کاته له سابڵا‌غ به خه‌ڵکی دێیان ده‌کوت کرمانج، هێمن ئه‌و ساڵه خوێندنه‌ی به سه‌رکه‌وتنێکی زۆر باشه‌وه تێپه‌ڕ ده‌کا وهاوین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاوایی و له لای مه‌لای دێ و باوکی ده‌رس ده‌خوێنێ و ته‌مرینی نووسینی خه‌ت ده‌کا. باوکی که ده‌زانێ خه‌تی خۆش بووه، ده‌ستی پێ له خوێندن هه‌ڵده‌گرێ و ده‌ڵێ: بڕۆ ده‌رسی مه‌لایه‌تی بخوێنه. هێمن که هیچ کات خۆشی له مه‌لا نه‌هاتووه، تووشی ئه‌م تاڵییه ده‌بێ و چوار ساڵ له خانه‌قای شێخی بورهان ده‌خوێنێ، به‌لام ئه‌و خوێندنه هیچ که‌ڵکێکی نابێ، چونکه ئه‌و چوار ساڵه به گاڵته ده‌باته سه‌رێ وله خانه‌قای شێخی بورهان که 8-9 نه‌فه‌ر ده‌بن،جگه له هه‌ژار و هێمن ته‌وای خاڵۆزا و پوورزا ده‌بن، پاشان ده‌چێته لای مامۆستا فه‌وزی و رێگای ژیانی پێ نیشان ده‌دا و ساڵ و نیوێک له لای ئه‌و ده‌رس ده‌خوێنێ.
هه‌ژار له پێشه‌کی دیوانی سه‌یفولقوزاتدا، به‌م جۆره باسی خۆی و هێمن ده‌کا:هێمن و من دوو منداڵی کرچ وکاڵی له‌ڕ و قرخن، به ته‌مه‌ن ده دوازده ساڵ بووین، له خانه‌قا گه‌یبووینه یه‌ک، ناخێری گیانمان ده‌رس بخوێنین، خویندنی چی؟ دوو گێل و حۆلی په‌ڕ بڵاو، له یه‌ک ده‌مدا له لای دوو مامۆستا دامه‌زراین، یه‌کی ریش پان، له عاڕه‌بی شاره‌زایه و خه‌تی نییه، ئه‌وی دی گه‌رده‌ڵ، فارسی زانه و خه‌تی خۆشه. جا وه‌ره شه‌ق و دار بخۆ، خۆ جنێو هه‌ر باسی ناکرێ، سوێندی که‌سم له سه‌ر نییه، ئه‌گه‌ر بڵێم تڵپاتی ته‌ڕیش فێر نه‌بووین، نیسکێک درۆی تێدا نییه، ماڵم هه‌قه له ترێ دزینی ناو ره‌زی، له پللار ده‌داران گرتن، له راوی دووپشک و ئه‌سپێ و کێچ و جوجه و قوڕ شێلان و هێلکه له هێلان ده‌رهێنان، هیچ که‌س تۆزی نه‌ده‌شکاندین. بۆ نه‌گبه‌تی هێمن وه شێعر هاتبوو، هه‌روا گاره گاره‌ی ده‌هات، جار و باره شێعرێکی نیوه و کۆڵه‌ی خواری لاپانی داده‌نا، به فیزه‌وه نیشانی ده‌دام. یانی ها بم ناسه، من چیم، منی کڵۆڵ نه‌مده‌توانی مێعریش بکه‌م. به‌و جۆره شێعر کوتنی هێمن له خانه‌قاوه سه‌ری هه‌ڵداوه و پێگه‌یشتووه. له گوندی کولیجه له لای سه‌ید عه‌وڵای سه‌ید مینه که پیاوێکی نه‌خوێنده‌وار بووه، به‌ڵام زۆر زانا وتێگه‌یشتوو ده‌بێ ،ماوه‌یه‌ک ده‌رس ده‌خوێنێ و به گه‌وره‌ترین مامۆستای، مامۆستا هێمن حیساب ده‌کرێ. ته‌مه‌نی هیمن ده‌چێته سه‌ر و بۆ ئه‌وه‌ڵین و دوایین جار له گوندی کولیجه ئاشق ده‌بێ، ئێشقێکی پاک و خاوێن و ئاسمانی ،به‌ڵام ئه‌م ئاشق بوونه زۆر ناخایه‌نێ و لێک جیا ده‌بنه‌وه و هه‌ر له‌و گونده فێری سواری وته‌قڵه وراوه که‌و و که‌روێشک ده‌بێ. ساڵی 1317ی کۆچی هه‌تاوی که ته‌مه‌نی 17 ساڵانه ده‌بێ، مامۆستاکه‌ی گوندی کولیجه به جێ دێڵێ و ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گوندی خۆیان واته شیلاناوێ که ماڵیان چبووه ئه‌وێ و مل له کار وکاسبی هه‌ڵده‌کێشێ و به رۆژ خه‌ریکی کاری کشت و کاڵى ده‌بێ و شه‌وانه خه‌ریکی خوێندنه‌وه و شێعردانان، باوکی پێ‌ی ده‌زانێ و ده‌فته‌ری شێعره‌کانی ده‌سووتێنێ.
ناوی هێمن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و زه‌مانه که له کۆمه‌ڵه‌ی ژ-کاف وکۆماری کوردستاندا وه‌کوو پێشمه‌رگه‌یه‌ک خزمه‌تی به نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌کرد و له نێو تێکۆشه‌رانی ئه‌و سه‌رده‌مه که هه‌ر یه‌که‌ی ناوی نهێنیان هه‌بوو، به هێمن ناسرا و هه‌ر وه‌کوو بۆخۆی ده‌ڵێ:من هیچم له پێشمه‌رگایه‌تی لێ حاڵی نه‌بوو و هیچ که‌ڵکێکم لێ وه‌رنه‌گرت، ته‌نیا ئه‌و خێره‌ی بۆ من هه‌بووه، ئه‌ویش که ئه‌و ناوه دوورودرێژه‌ی له کۆڵ خستم. له 25ی گه‌لاوێژی ساڵی 1321ی کۆچی هه‌تاوی له شاری سابڵا‌غ کۆمه‌ڵه‌ی ژ-کاف به ده‌ستی ره‌حمانی زه‌بیحی وچه‌ند که‌سی دیکه داده‌مه‌زرێ.هێمن ده‌بێته ئه‌ندامی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه و شه‌و ورۆژ له بیری ئه‌وه داده‌بێ که چی بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه بکا که کاری رزگاری کوردستانه، هێمن له‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌دا ده‌بێته ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری نیشتمان ودوایه‌ش گۆڤاری ئاوات. له ساڵی 1324ی کۆچی هه‌تاوی که له سه‌ر بناغه‌ی ژ-کاف، حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به رێبه‌رایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د داده‌مه‌زرێ،هێمن بۆ یه‌که‌م جار له مزگه‌وتی سووری مه‌هاباد له به‌رابه‌ر خه‌ڵک دا شێعر ده‌خوێنێته‌وه و ده‌بێته سکرتێری هه‌یئه‌ت ره‌ئیسه‌ی میللی دێموکڕات و دوایه له کۆمیسیۆنی ته‌بلیغاتی حیزب‌دا ده‌ست به‌کار ده‌کا.له‌و کۆماره‌دا بۆ دانانی کتێبی کوردی بۆ فێرگه‌کانی کوردستان کاری کردووه، له گۆڤاره‌کانی ئه‌وده‌می حیزب وه‌ک کوردستان، هاواری کورد، هاواری نیشتمان، گڕوگاڵی منداڵان وهه‌ڵاڵه‌دا شێعر و وتاری بڵاو کردۆته‌وه. له کۆماری کوردستاندا پێشه‌وا شانازی پێوه کردووه و رایگه‌یاندووه که شێعره‌کانی پڕ مانان وده‌بێ ته‌واوی ئه‌ندامانی حیزب له به‌ری بکه‌ن و بیکه‌نه پڕۆگڕامی تێکۆشینی خۆیان.
هێمن هه‌ر له پله‌ی یه‌که‌می تێکۆشانی‌دا وه‌ک شاعرێکی نه‌ته‌وایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی بیر و باوه‌ڕی خه‌ڵکی بۆ لای خۆی راکێشابوو،چونکه هه‌ڵبه‌سته‌کانی له راسته‌قینه‌دا ببوونه ئاوێنه‌ی دڵی کۆمه‌ڵانی گه‌ل و ده‌ربڕی بیر و ئاواتیان. هێمن هه‌ر له رۆژی یه‌که‌می تێکۆشانی هونه‌ری خۆیه‌وه بۆ خاوێن کردنه‌وه و په‌ره پێدانی زمانی زگماکی قۆلی هه‌ڵماڵی. هه‌ڵبه‌سته‌کانی به زمانێکی ساکار ده‌هۆنییه‌وه و به‌زمانی گه‌ل ده‌دوا، جا به‌و بۆنه‌وه پێشه‌وا پێ‌ی ئه‌سپاردبوو، که بۆ گه‌لێک وشه‌ی فارسی و عه‌ڕه‌بی که له رێڕه‌وی خه‌باتی سیاسی‌دا به کار ده‌هێندرێن، وشه‌ی کوردی په‌تی بدۆزنه‌وه و به‌کاری بێنن، هێمن به سه‌رۆکی کۆمیسیۆنێک که بۆ ئه‌و کاره دیاری کرابوو، دانرا، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌کی کورت به داخێکی زۆر گرانه‌وه کۆمار ده‌ڕووخێ و هێمن ده‌ڵێ: ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه و ئه‌و کاره‌ساته جه‌رگ بڕه هه‌موو کوردێکی به شه‌ڕه‌فی خه‌مناک و تازیه‌بار کرد.
ساڵی 1325ی کۆچی هه‌تاوی دایکی پێ له که‌وشان ده‌کا و پێ‌ی ده‌ڵێ: ده‌بێ ژن بێنی، به‌ڵام هێمن نایه‌وێ ژن بێنێ و به‌هه‌ر جۆرێک بێ، دایکی، هێمن رازی ده‌کا و داوای برازایه‌کی خۆی بۆ ده‌کا و هێمن قه‌تی نه‌دیوه، به‌م جۆره له25ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌و ساڵه‌دا بووکی بۆ داده‌به‌زێنن و هه‌ژار له زه‌ماوه‌نده‌که‌یدا هه‌ڵده‌په‌ڕێ و به‌رهه‌می ئه‌م ژن هێنانه ش کوڕێک به ناوی سه‌لاح ده‌بێ. ساڵی 1327ی کۆچی هه‌تاوی وشکه ساڵی پێش دێ و ئه‌ویش وه‌ک خه‌ڵکی دیکه ده‌که‌وێته چه‌رمه‌سه‌ری و ناڕه‌حه‌تییه‌وه و گرانییه‌کی به ته‌و‌ژم ئێران داده‌گرێ، زۆر که‌س له برسان ده‌مرن وخه‌ڵک له‌و ساڵه‌دا کوللێره‌ی جۆ و هه‌رزن ده‌خۆن.
له 25ی گه‌لاوێژی ساڵی 1332ی کۆچی هه‌تاوی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له مه‌یدانی شاری سابڵا‌غ پێک دی وهێمن شێعری " ده‌بڕۆ ئه‌ی شاهی خائین، به‌غدا نیوه‌ی رێت بێ" ده‌خوێنێته‌وه. له کوده‌تای 28ی گه‌لاوێژی ئه‌و ساڵه هێمن به ته‌واوی قاچاغ ده‌بێ و ماوه‌یه‌کی زۆر به کێوانه‌وه ده‌بێ و ساڵی 1344ی کۆچی هه‌تاوی باوکی ده‌مرێ و هێمن ده‌ڵێ: ده‌ردی باب مردن، ده‌ردێکی زۆر گرانه وپیاو له هه‌ر ته‌مه‌نێکدا بابی بمرێ، هه‌ست به هه‌تیوی ده‌کا و دوو ساڵ دوای باوکی، دایکیشی ده‌مرێ و ئه‌م رووداوانه به ته‌واوی پیری ده‌کا.
بۆ جاریکی دیکه هه‌وای نووسینی گۆڤار به مێشکی دادێ و به‌هاری ساڵی1364ی کۆچی هه‌تاوی به‌ردی بناغه‌ی گۆڤاری سروه له شاری ورمێ داده‌مه‌زرێنێ و یه‌که‌م ژوماره‌ی گۆڤاره‌که له سه‌ره‌تای هاوین گه‌یشته ده‌ستی خه‌ڵک و هێمن ئه‌مه ده‌ڵێ: "ئومیده‌وارم ئه‌م سروه‌یه هه‌ر بێ و هه‌ر دڵان ببووژێنێته‌وه و هه‌ر گوڵان بگه‌شێنێته‌وه‌و هه‌ر دڵی کوردان خۆش بکا ".
هێمن له‌و که‌سانه بوو که ته‌مه‌نی مێرمنداڵی و لاوی و پیری خۆی له سه‌نگه‌ری فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب وفۆلکلۆر و شۆڕش دا به‌خت کرد و وه‌ک مۆم سووتا و رێگای پاشه رۆژی بۆ رووناک کردین. پاش ده‌رچوونی چوار ژماره له سروه‌ی ره‌نگینی کوردستان، مۆمی ژیانی هێمن دوایین فرمێسکی هه‌ڵوه‌راند و له29 ی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 1365ی کۆچی هه‌تاوی بۆ هه‌میشه ماڵاوایی لێ‌کردین و له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له گۆڕستانی بوداق سوڵتانی شاری سابڵا‌غ به خاکیان سپارد.
دیاره هێمن مردووه و له نێومان دا نه‌ماوه، به‌ڵام ئاسه‌واره‌کانی و یادگاره‌که‌ی کاتی پیری هه‌ر ماون و به دیتنی ئه‌وان هیچ کاتێک هێمن‌یش له بیر ناچێته‌وه.
هێمن شاعێر‌و زانای فه‌رهه‌نگ دۆست و تێکۆشه‌ری رێگای بووژاندنه‌وه‌ی کورد و فه‌رهه‌نگه‌که‌ی بوو، خاوه‌ن بیر و تێفکرین و بیر کردنه‌وه بوو. هێمن ده‌نگی به‌رزی ئازادی، ئاشتی و دێموکڕاسی خوازی کورد بوو. خوازیاری یه‌کیه‌تی گه‌لان بوو. کوردایه‌تی هێمن، مرۆڤایه‌تی بوو. شاعێری جوان په‌ره‌ست، شاعێری بابرده‌ڵه، که بێبه‌ش له ئاو وخاک و وڵاتی خۆی، په‌ڕیوه‌ی سنوور‌و مفته‌لای ده‌ستی رۆژگار، پیری هه‌ناسه سوار، ده‌رکراوی به زۆر دابڕاوی یار و ئازیزانی، بولبولی بێبه‌ش له گوڵزار و چه‌مه‌ن، بێ ئه‌نیس و هاوده‌م، ئاشقی دڵ پڕ له ئه‌وین وخۆشه‌ویستی وڵاته‌که‌ی، هه‌نگاو به هه‌نگاو خه‌م به دوای مامۆستای ئازیزه‌وه‌بوو، وه‌کوو سێبه‌ری خۆی رۆژێک لێی جیا نه‌بۆته‌وه و رۆژی شادی رووی له دڵه خه‌مباره‌که‌ی نه‌کرد، ئه‌و مرۆڤه بێ نازه خۆ له ئاسن و پۆڵا دروست نه‌کراوه،به‌ڵکوو له خوێن و گۆشته، بۆیه پڕ به دڵی خۆی ئه‌ناڵێنێ و به ئاوازێکی به سۆزه‌وه ئه‌ڵێت:
پارچه گۆشتێکه، دڵی من روو نییه
ناڵه ناڵی من دره‌نگه زوو نییه
له شێعرێکی دیکه‌دا ده‌ڵێ:
شینم زۆر گێڕاوه، شادی‌م که‌م دیوه
ئه‌ڵێن هه‌یه، به‌لام نه‌مدیــــــــوه
شاعێر، شینی یه‌کجار زۆر دیوه، به‌ڵام شادی و کامه‌رانی به ده‌گمه‌نیش نه‌دیوه و ئه‌زانێ شادی هه‌یه، زۆر که‌س له گه‌ڵیا راز و نیاز ده‌که‌ن، به‌ڵام هێمنی خه‌مبار هه‌ر نه‌یدیوه، له لای هه‌ر وه‌کوو نامۆیه‌که، وه‌کوو دوژمنێکه، بۆ ماوه‌یه‌کی که‌میش روو له‌و ناکات. مامۆستای به‌ڕێزمان شێعره ته‌ڕ وناسکه جوانه‌کانی، زۆربه‌ی زۆری به خه‌م زاخاوه ،خه‌م کاری زۆری تێکردووه، بۆیه به هیچ جۆرێ ناتوانێ خۆی له شه‌پۆل لابدات. هێمن شاعێری گه‌ل ، شاعێری ئێشق و ئازادی ،دڵه گه‌وره‌که‌ی هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی له لێدان که‌وت، بۆ گه‌له‌که‌ی و ئازادی نیشتمان لێی دا.
به فه‌رمووده‌ی خۆی:
هه‌تاکوو دوا پشـــــوو رێبواری رێگه‌ی ئێشق و ئازادیـــــم
ئه‌گه‌ر بێجگه له ناکامیـــــش نه‌بینـــــم، به‌رهه‌مێـــــکی تـــر
هێمن که یه‌کێک بوو له گه‌وره‌ترین شاعێران و نووسه‌رانی کورد له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، له باری پاراستن و بووژاندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب، گه‌ره‌ترین هه‌قی خستۆته سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌ی، چونکه له تاریک وروونی به‌یانی ژیانی را، بۆ خڕ کردنه‌وه‌ی کۆماکانی ئه‌ده‌بی کورده‌واری و ورد بوونه‌وه له وشه‌کانی، به که‌و کردن و هه‌ڵاواردنی غه‌واره‌کانی و سوورکردنی خرمانی زمان وزاراوه‌ی کوردی، که‌وته کار وته‌نانه‌ت گوڵ هه‌ڵگرتنه‌وه و پاشه‌رۆکیشی بۆ خه‌ڵکی دیکه نه‌هێشته‌وه.
ئاسه‌واره‌کانی مامۆستا هێمن بریتین له:
1- تاریک و روون(شێعر و په‌خشان).
2- پاشه‌رۆک(شێعر و په‌خشان).
3-توحفه‌ی موزه‌ففه‌رییه(فۆلکلۆری کوردی، که کاری ئۆسکارمانه وهێمن وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی).
4- شازاده وگه‌دا .
5- قه‌ڵای دمدم .
6- هه‌واری خاڵی .
7- چه‌پکێ گوڵ، چه‌پکێ نێرگز.
8- ئه‌فسانه کوردییه‌کان (کاری قه‌نات کۆردۆ که هێمن وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی).
9- ناڵه‌ی جودایی .
به ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری توانی کتێبی ناڵه‌ی جودایی بنووسێ،ئه‌گه‌ر به جوانی لێی ورد بینه‌وه، ده‌بینین که ناڵه و هاوار و فیغانی دڵه، ناسۆرییه، خول دانه‌وه و نزا و هاوار وئازاری ناخ و ماندوویه‌تی هزر و نائارامی رۆح و بێ تاقه‌تی جه‌سته‌یه به‌رامبه‌ر جودایی،جودایی له خێزان، له خانوو،ماڵ و گوند و گه‌ڕه‌ک ،شاخ وده‌شت و دراوسێ و که‌س و کار و یادگاره‌کانی سه‌رده‌می منداڵی و لانه‌ی گه‌وره‌بوون و گه‌لێ شتی به نرخی دیکه که له یاد ناکرێن وله ده‌روون دوور ناکه‌ونه‌وه.
|
behnam5555 |
07-15-2010 01:15 PM |
سێر ئیساک نیوتۆن
سێر ئیساک نیوتۆن (1643 -1727) فیزیکزان، بیرکار، ئەستێرەناس، فەیلەسوفى سروشتی، کیمیاگەر و زاناى ئیلاهیاتی خەڵکی ئینگلیز و لە پیاوانى ئەنجومەنی پادشایی بوو. نیوتۆن لە لایەن لێکۆڵەران و خەڵکی ئاسایییەوە وەکوو یەکێک لەو کەسانەى کە گەورەترین کاریگەریی لەسەر مێژووى مرۆڤ درووستکردوە دەناسرێت.
پەڕتووکەکەى بەناوى پرەنسیپە بیرکارییەکانی فەلسەفەى سروشتی
(بە لاتین: Philosophiæ Naturalis Principia Mathematica)
کە ساڵى 1687 دەرچووە، بە یەکێک لەو پەڕتووکانەى کە گەورەترین کاریگەریی لە سەر مێژووى زانست‌دا هەبووە ده‌ژمێردرێت و بناغەى بۆ بەشیکی گەورە لە میکانیکی کلاسیک داناوە. لەم پەڕتووکەدا، نیوتۆن وەسفى یاسای ڕاکێشانی گەردوونی و هەرسێ یاساکانی جووڵەی کردووە، کە زاڵێتی پەیداکرد بەسەر ڕوانگەی زانستیی سێ سەدەى داهاتووی خۆیدا سەبارەت بە گەردوونی فیزیکی. نیوتۆن بە سەلماندنی تەبایی و جۆربوونی یاساکانی کیپلەر بۆ جووڵەى هەسارەیی لەگەڵ بیرۆکەی ڕاکێشانەکەی خۆی، نیشانی دا کە جووڵەى شتەکان لە سەر زەوى و جووڵەی تەنە ئاسمانییەکان یەک کۆمەڵە یاسای سروشتی دەستى گرتووە بەسەر هەردووکیاندا و بەم جۆرە هیچ گومانێکی لە ەوروپشتی بیرۆکەی ناوەندێتیی خۆر نەهێشتەوە و ڕاپەڕینی زانستیی پێش خست.
لە میکانیکدا، نیوتۆن پرەنسیپەکانی مانەوەی ڕاوەش و ڕاوەشی گۆشەیی داڕژاند. لە ئۆپتیکدا، یەکەم تەلیسکۆپى پێچەوانەکەرى داهێنا، هەروەها گەشەى بە تیۆرى رەنگەکان (رەنگ) دا، پتشبەستوو بەوەى کە پەپکەى شیکەرەوە دەتوانێت تیشکی سپى بگۆڕێت بە رەنگەکانى پێک هێنەری شەبەنگی دیار.
لە بیرکاری‌دا، نیوتۆن ئیعتیباری گەشەپێدانی حیسابی دیفرانسیەڵ و ئەنتیگراڵی لەگەڵ گۆتفرید لەیبنیزدا کردە دووکوتەوە. ئەو هەروەها بیردۆزی دووڕستەییی گشتی‌پێدراوی سەلماند، گەشەی دا بەو میتۆدە کە ئەمڕۆکە میتۆدی نیوتن بۆ نزیکبوونەوە بە سفرەکانى نەخشەی پێ دەلێن.
شوێن و پایەی نیوتن هەر بەرز و پلەدار بووە لەنێو زانیاندا، بەپێی ئەو راپرسییەى ساڵى ٢٠٠٥ کە پەیوەندیدار بوو بە زانایانى کۆمەڵگە شاهانەى بەریتانى، کە پرسى راپرسیییەکە دەیوت (ئایا کام زانا گەورەترین کاریگەرى لەسەر مێژووى زانست هەبووە، نیوتن یان ئەلبێرت ئاینیشتاین؟ لەئەنجامى راپرسییەکەشدا نیوتن ئەو پلەیەى بەدەست هێنا، کە خاوەنى زۆرترین و گەورەترین کاریگەرە. لەگەڵ ئەوەى نیوتن کەسێکى ئیمانداربووە )
هەرچەندە لەگەڵ هیچ ئاینێکى سەرەکیدا رێکنەکەوتوە
|
behnam5555 |
07-15-2010 01:18 PM |
مامۆستا هێمن
مامۆستا هێمن-ی شاعری ناوداری كورد ناوی ته‌واوی محه‌ممه‌دئه‌مین، کوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شێخه‌لیسلامی موکرییه، دایکی ناوی زه‌ینه‌ب، کچی شێخی بورهانه.
هێمن له شه‌وی 4 له‌سه‌ر 5 ی مانگی مه‌یی ساڵی 1921 له گوندی لاچین-ی نزیک شاری مه‌هاباد له‌دایکبووه.
هه‌ر به منداڵی ده‌خرێته به‌ر خوێندن‌و چه‌ند ساڵ له قوتابخانه‌ی سه‌عاده‌ت له شاری مه‌هاباد ده‌خوێنێت. پاشان باوکی له قوتابخانه ده‌ریده‌هێنێت‌و ده‌ینێرێت بۆ خانه‌قای شێخی بورهان، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که له دواڕۆژدا ببێته مه‌لاو جێی مه‌لا جامی، باپیره گه‌وره‌ی، بگرێته‌وه.
چوار ساڵ له خانه‌قا ده‌خوێنێت، له‌وێ چاو و گوێی ده‌کرێته‌وه. له‌گه‌ڵ زۆر که‌س ده‌بێته دۆست‌و ئاشنا‌و گه‌لێک که‌سی ڕووناکبیرو تێکۆشه‌رو شاعیر ده‌ناسێت‌و به دیداریان شاد ده‌بێت.
پاشان باوکی ده‌ینێرێت بۆ گوندی کولیجه‌و له‌وێ لای مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی فه‌وزی درێژه به خوێندن ده‌دات. ساڵ و نیوێکیش لای فه‌وزی ده‌خوێنێت‌و له‌وه‌وه شاره‌زایی له زمان‌و ئه‌ده‌بی کوردی‌دا په‌یدا ده‌کات‌و هه‌ستی شاعیریی چه‌که‌ره ده‌کات. فه‌وزی خۆشه‌ویستیی نیشتمان‌و نه‌ته‌وه له ناخیدا ده‌چێنێت.
ساڵی 1938 که ته‌مه‌نی ده‌گاته 17 ساڵی ده‌ست له خوێندن هه‌ڵده‌گرێت‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گوندی شیلاناوێ. به ڕۆژ له‌گه‌ڵ باوکی‌دا به کشتوکاڵ و شه‌وانیش خۆ به خوێندنه‌وه‌ی کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی فارسییه‌وه خه‌ریک ده‌کات.
ورده‌ورده هاتوچۆی مه‌هاباد ده‌کات‌و له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه لاوێکی هوشیارو ئازادیخواز ده‌بێته هاوڕێ. ئه‌و لاوانه کتێب‌و گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌ی کوردی‌یان گیرده‌که‌وێت‌و بۆ خوێندنه‌وه ده‌یانده‌ن به هێمن-یش.
ساڵی 1941 له‌پاڵ کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵدارییدا ده‌ست به شیعرنووسین ده‌کات‌و هێدی هێدی شیعره‌کانی له ده‌فته‌رێکدا ده‌نووسێته‌وه. به‌ڵام باوکی پێ‌ی خۆش نابێت که کوڕه‌که‌ی به شیعر نووسینه‌وه خه‌ریکبێت‌و ببێته شاعیر، بۆیه کاتێک ده‌فته‌ری شیعره‌کانی هێمن-ی ده‌که‌وێته ده‌ست، ده‌موده‌ست ده‌یسوتێنێت‌و لێی زویر ده‌بێت‌و سه‌رزه‌نشتی ده‌کات.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه، 24/8/1941 له کێڵگه‌که‌ی خۆیان ده‌بێت له‌پڕێکدا دوو فڕۆکه په‌یدا ده‌بن‌و به‌یاننامه فڕێده‌ده‌نه خوارێ. کاتێک هێمن دانه‌یه‌کی له‌و به‌یاننامه‌یه ده‌ستده‌که‌وێت‌و ده‌یخوێنێته‌وه، ده‌بینێت به زمانی کوردی نووسراوه. ئیدی له‌خۆشییاندا شاگه‌شکه ده‌بێت. له ناوه‌رۆکی به‌یاننامه‌که‌وه ئه‌وه‌ی بۆ ڕوونده‌بێته‌وه که فڕۆکه‌کان هی ده‌وڵه‌تی سۆڤییه‌ت بوون‌و مه‌به‌ستیشیان له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه ئه‌وه‌یه که به خه‌ڵکی کوردستان ڕابگه‌یه‌نن له‌شکری سوور هاتوه‌ته خاکی ئێرانه‌وه‌و وا به‌ره‌و ناوچه‌کانی کوردستان به‌ڕێوه‌یه‌و با خه‌ڵکی کوردستان به هێزی داگیرکه‌ریان نه‌زانن‌و وه‌ک هێزێکی ڕزگارکه‌ر پێشوازییان لێبکه‌ن.
ئیدی یه‌کێتی سۆڤێت ناوچه‌کانی سه‌رووی ئێران‌و ده‌وڵه‌تی بریتانیاش ناوچه‌کانی خواروو و ناوه‌ڕاستی ئێران ده‌خه‌نه ژێر کۆنترۆڵی خۆیانه‌وه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، 1942.08.16 ده‌سته‌یه‌ك له كه‌سه ڕووناكبیرو چالاكه‌كانی شاری مه‌هاباد كۆمه‌ڵه‌ی
' ژ. ک"، (كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كوردستان) داده‌مه‌زرێنن‌و حسێن فروهه‌ر به سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه هه‌ڵده‌بژێرن.
له‌و ڕۆژانه‌دا هێمن له ته‌ورێز ده‌بێت. کاتێک بۆ مه‌هاباد ده‌گه‌ڕێته‌وه، له ڕێگای مامۆستاعه‌بدولڕه‌حمان زه‌بیحی-یه‌وه و له ماڵی حسێن فروهه‌ر په‌یوه‌ندیی به کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک. ـه‌وه ده‌كات‌و ناوی نهێنیی "هێمن" بۆخۆی هه‌ڵده‌بژێرێت‌و ژماره‌ی ئه‌ندامێتیشی 55 ده‌بێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئاپریلی 1943دا كه له بناری چیای خواپه‌رست سازده‌درێت، كۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک. بڕیارده‌دات كه ئۆرگانی خۆی به ناوی نیشتمان ده‌ربكات. هێمن وه‌ک ئه‌ندامێکی به‌دیسیپلین و وه‌ک شاعیرێکی نیشتمانپه‌روه‌ر له دووه‌م ژماره‌ی گۆڤاری نیشتمان‌ـه‌وه هه‌تاکو دواژماره‌ی به شیعر‌و وتار به‌شدارییده‌کات. کاتێکیش له‌سه‌ر بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک. حزبی دیموكراتی كوردستان داده‌مه‌زرێنرێت، هێمن له ڕیزه‌کانی ئه‌و حزبه‌دا تێکۆشانی خۆی درێژه‌پێده‌دات. دواتریش له گۆڤار و ڕۆژنامه‌کانی کۆماری کوردستاندا وتار‌و شیعر ده‌نووسێت‌و ئه‌رکه حزبییه‌کانی خۆیشی ئه‌نجامده‌دات.
هه‌روه‌ها له بۆنه و کۆبوونه‌وه‌کاندا به‌رده‌وام شیعر ده‌خوێنێته‌وه‌و جۆش‌و خرۆش ده‌خاته ئه‌و بۆنانه‌وه.
هێمن له 1946.11.16دا له‌گه‌ڵ کچی خاڵی خۆی به ناوی ئایشه زه‌ماوه‌ند ده‌کات‌و خێزان پێکدێنێت. به‌رهه‌می ئه‌و هاوسه‌رییه کوڕێک ده‌بێت‌و ناوی ده‌نێن سه‌لاح.
مانگێک دوای زه‌ماوه‌ندی هێمن، کۆماری کوردستان ده‌ڕوخێت. به‌وه‌ش نائومێدی باڵ به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و خه‌ڵکی ژێرسایه‌ی کۆمار‌دا به‌تایبه‌تی ده‌کێشێت.
ڕۆژی 1946.12.17 سوپای داگیرکه‌ری ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری مه‌هابادو شار‌و گونده ئازادکراوه‌کانی دیکه‌و وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی ده‌ست به گرتن‌و ڕاونانی تێکۆشه‌ران‌و ڕوناکبیران ده‌کاته‌وه.
هێمن له‌و ده‌مه‌دا خۆ ده‌گه‌یه‌نێته لای خاڵی، شێخ محه‌ممه‌دی کوڕی شێخی بورهان،و له خانه‌قای شێخی بورهان ده‌مێنێته‌وه. به‌و جۆره له گرتن‌و زیندان ڕزگاری ده‌بێت.
له خانه‌قا تووشی نه‌خۆشی گرانه‌تا ده‌بێت‌و دوو مانگ له جێ‌دا ده‌که‌وێت. دوایی تاڕاده‌یه‌ک باش ده‌بێت‌و ده‌چێته‌وه گونده‌که‌ی خۆیان‌و له‌نێو خێزان‌و که‌سوکاریدا ماوه‌یه‌ک ده‌گوزه‌رێنێت.
ڕۆژی 1947.03.31 له کاتێکدا که هێمن له ماڵی خۆی خه‌ریکی کتێب خوێندنه‌وه ده‌بێت، هه‌واڵ له گونده‌که‌یاندا بڵاوده‌بێته‌وه که قازی محه‌ممه‌دو سه‌دری برای‌و محه‌ممه‌د حسێن-ی ئامۆزای، له مه‌هاباد له‌سێداره دراون. ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه کار له ناخی هێمن ده‌کات‌و ناسۆرێکی گه‌وره له دڵیدا دروستده‌کات. سێ ڕۆژ دواتر له1947.04.03دا هێمن له‌گه‌ڵ که‌سێکی هه‌ژار و تێکۆشه‌ری هاوڕێیدا به‌ره‌و شارۆچکه‌ی قه‌ڵادزێ به‌ڕێده‌که‌ون. کاتێک هێمن ده‌گاته ناو قه‌ڵادزێ، ده‌موده‌ست پۆلیس ده‌یگرێت. دوو که‌س به‌بێ ئه‌وه‌ی هێمن بناسن بۆی تێده‌که‌ون‌و له‌چنگی پۆلیس ڕزگاریده‌که‌ن. یه‌کێک له‌و دوو که‌سانه مه‌لایه‌ک ده‌بێت، هێمن ده‌باته لای خۆی‌و ماوه‌یه‌ک وانه‌ی پێده‌ڵێته‌وه‌و لای خۆی ده‌یپارێزێت.
دوای ماوه‌یه‌ک بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تاڕاده‌یه‌ک ئارام ده‌بێته‌وه. ئیتر هێمن-یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆناو که‌سوکاری خۆی‌و ده‌ست به کشتوکاڵ‌و ئاژه‌ڵداریی ده‌کاته‌وه.
له‌و ده‌مه‌دا حزبی توده‌ی ئێران به ئاشکرا خه‌بات ده‌کات‌و گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌ی جۆراوجۆر بڵاوده‌کاته‌وه. هێمن له‌پاڵ ئیشوکاری ڕۆژانه‌یدا به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌شنه بڵاوکراوانه‌وه خۆی سه‌رگه‌رم ده‌کات. هاوکات ده‌سته لاوێک به هاوکاری‌و ڕێنوێنیی حزبی توده‌ی ئێران، ورده‌ورده حیزبی دیموکراتی کوردستان زیندووده‌که‌نه‌وه. هێمن‌یش ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رفه‌تی ده‌بێت هاوکارو هاوبیری ئه‌و لاوانه ده‌بێت‌و پشتیوانیی خۆی بۆیان دوپات ده‌کاته‌وه.
ڕۆژی 1949.02.04 حه‌مه‌ڕه‌زا شا به‌شداریی له یادی دامه‌زراندنی دانشگای حقوق له تاران ده‌کات. له ناوه‌ختێکدا لاوێک به ناوی ناسر فه‌خرارایی شا ده‌داته به‌ر گولـله‌و برینداری ده‌کات. هاوکات پاسه‌وانه‌کانی شا ده‌ستڕێژ له‌و لاوه ده‌که‌ن‌و به سه‌ختیی برینداری ده‌که‌ن‌و پاش چه‌ند سه‌عات ده‌مرێت. هه‌ر ئه‌و ڕۆژه به ئاشکرا حزبی توده‌ی ئێران تاوانبار ده‌کرێت‌و شاڵاوی گرتن‌و ڕاونانی ڕابه‌ران‌و ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا ده‌ستپێده‌کات.
گرتن و زیندانیکردنی ڕووناکبیران‌و تێکۆشه‌ران کوردستان-یش ده‌گرێته‌وه. گه‌لێک که‌س ده‌گیرێن‌و هه‌ندێکیش دیسان ئاواره ده‌بنه‌وه. هێمن وه‌ک سه‌دان مرۆڤی ئازادیخوازی کورد ماوه‌یه‌ک خۆی ده‌شارێته‌وه.
له‌و سه‌روه‌خته‌دا له ئێران‌دا گرانی داده‌که‌وێت‌و ژیانی هه‌زاره‌ها خێزان ده‌که‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌برسامردن. هێمن به چاوی خۆی زۆر دیمه‌نی تراژیدی‌و دڵته‌زێنی ئه‌و ڕۆژانه ده‌بینێت‌و ناسۆرێکی گه‌وره له دڵیدا دروستده‌کات. خۆی و که‌سوکاره‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌ی له توانایاندا ده‌بێت به‌پیر ئه‌و خه‌ڵکه برسییانه‌وه ده‌چن که ڕوو له گونده‌که‌یان ده‌که‌ن؛ فریایان ده‌که‌ون و تێریان ده‌که‌ن.
ساڵی 1951 بزوتنه‌وه‌ی خۆماڵیکردنی نه‌وتی ئێران به ڕابه‌ریی دکتۆر موسه‌دیق په‌ره‌ده‌ستێنێت‌و په‌ل بۆ گشت شار و شارۆچکه‌یه‌کی ئێران ده‌هاوێت. له 1952.07.22دا دکتۆر موسه‌دیق ده‌بێته سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێران‌و خه‌ڵک پشتیوانیی خۆیان له حکومه‌ته‌که‌ی ده‌رده‌بڕن. به‌وه‌یش جێ به شا و داروده‌سته‌که‌ی له‌ق ده‌بێت. ورده‌ورده هه‌لومه‌رجێکی تاڕاده‌یه‌ک ئازاد و دیموکرات له ئێران‌دا جێگیر ده‌بێت. له کوردستانیش هێدی هێدی چالاکیی سیاسی‌و ڕۆشنبیریی ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌و لاوان‌و ڕووناکبیرانی کورد به نهێنی‌و نیمچه ئاشکرا ده‌که‌ونه کارکردن. هێمن هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووناکبیرو تێکۆشه‌رانه هاوده‌م‌و هاوبیر ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌و له‌وه‌دا له‌گه‌ڵیان ناکۆک ده‌بێت که ئه‌وان بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه که به زمانی کوردی گۆڤار و ڕۆژنامه‌و بڵاوکراوه ده‌ربکه‌ن‌و له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا به کارێکی گرنگی نازانن. هێمن ڕێنوێنییان ده‌کات‌و هانیانده‌دات هه‌رچی زووه گۆڤار‌و ڕۆژنامه به زمانی کوردی ده‌ربکه‌ن‌و له‌نێو خه‌ڵکی کوردستاندا بڵاویانبکه‌نه‌وه.
سه‌ره‌نجام ده‌سته‌یه‌ک له‌و لاوه تێکۆشه‌رانه بۆچوونه‌که‌ی هێمن ده‌سه‌لمێنن‌و بڕیاده‌ده‌ن که ده‌ست به ده‌رکردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی کوردستان بکه‌ن. به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی که ئه‌وان یه‌که‌م هه‌نگاو بنێن، ڕۆژی 1953.08.19 کۆمه‌ڵێک ئه‌فسه‌ر به پاڵپشتیی ئه‌مریکا و بریتانیا کوده‌تایه‌ک له دژی حکومه‌تی دوکتۆر موسه‌دیق به‌رپاده‌که‌ن و جارێکی دیکه حه‌مه‌ڕه‌زا شا بۆسه‌ر حوکم ده‌گێڕنه‌وه. به گه‌ڕانه‌وه‌ی حکومه‌تی شا، گرتن‌و ڕاونانی ئازادیخوازان ده‌ستپێده‌کاته‌وه. هێمن وه‌ک سه‌دان لاوی تێکۆشه‌ری کورد جارێکی دیکه خۆی ده‌شارێته‌وه. پاشان هه‌ر چۆنێک بێت ده‌چێته‌وه نێو ماڵومنداڵی خۆی. به‌ڵام هه‌میشه له‌ژێر چاودیریی پۆلیسدا ده‌بێت‌و گه‌لێک جار ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری پێده‌که‌ن. هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا دوچاری نائومێدی‌و ڕه‌شبینیی ده‌بێت‌و ماوه‌ی چه‌ند ساڵ پێوه‌ی ده‌تلێته‌وه. ئه‌وه‌ش وای لێده‌کات که هێز و توانای ده‌ربڕین و شیعر نووسینی نه‌مێنێت‌و ژیانێکی گۆشه‌گیرانه بۆخۆی هه‌ڵبژێرێت.
ساڵانی 1967-1968 بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازیی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێده‌نێته قۆناغێکی نوێ‌و ده‌سته‌یه‌ک لاوی شۆڕشگێڕ خه‌باتی سیاسی‌و چه‌کداریی پێکه‌وه گرێده‌ده‌ن‌و له‌به‌رامبه‌ر له‌شکری داگیرکه‌ری ده‌وڵه‌تی شادا ده‌ست به شه‌ڕی پارتیزانی ده‌که‌ن. له هه‌ندێک له‌و شه‌ڕ و پێکدادانانه‌دا چه‌ند لاوێکی ئازا و ڕووناکبیر شه‌هید ده‌بن‌و ته‌رمه‌کانیان ده‌که‌ونه ده‌ست ژاندارمه‌کانی ڕێژێمی شا و به‌سه‌ر جاده‌و شه‌قامه‌کاندا ڕایانده‌کێشن‌و بێحورمه‌تییان پێده‌که‌ن. ئه‌م چه‌شنه دیمه‌نه جه‌رگبڕانه له چه‌ند ناوچه‌و شوێنی کوردستان دوباره ده‌بنه‌وه‌و له سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا ڕق و بێزاریی خه‌ڵک ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی.
هێمن وه‌ک هه‌ر مرۆڤێکی ئازادیخوازی کورد به‌و هه‌واڵانه خه‌م‌و په‌ژاره دایده‌گرێت. هاوکات کۆمه‌ڵێک لاوی هۆشیار خۆ له هێمن‌و گه‌لێک ڕووناک‌بیری دیکه نزیک ده‌که‌نه‌وه‌و هێزو تین به به‌ریاندا ده‌که‌نه‌وه‌و به‌ره‌و تێکۆشان هانیانده‌ده‌نه‌وه. هێمن زوو دێته‌وه سه‌ر خۆ و له جاران شێلگیرتر ده‌ستبه تێکۆشان ده‌کاته‌وه. سه‌رنجام ماڵومنداڵی خۆی جێده‌هێڵێت‌و ڕوو له چیاکانی کوردستان ده‌کات.
ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ" هه‌ژار" پێکه‌وه ده‌ژین. پاشان بڕیارده‌دات که له‌نێو ڕیزه‌کانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران‌دا درێژه به تێکۆشانی خۆی بداته‌وه. کادیر و ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه به سنگفراوانییه‌وه پێشوازیی لێده‌که‌ن.
له مانگی حوزه‌یرانی 1969دا کۆنفرانسی دووه‌می حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له گوندێکی نزیک قه‌ڵادزێ ده‌به‌سترێت. هێمن یه‌کێک له به‌شدارانی ئه‌و کۆنفرانسه ده‌بێت‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سی تێکۆشه‌ری دیکه‌دا تێده‌کۆشێت بۆ وه‌لانانی کێشه شه‌خسی‌و لاوه‌کییه‌کان‌و وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی حزبه‌که.
هه‌ر له‌وێیشدا به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵده‌بژێردرێت. پاش چه‌ند مانگ له کارکردن‌و چالاکی، ده‌ست به ده‌رکردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی "کوردستان" ده‌که‌نه‌وه‌و له كانوونی دووه‌می 1970دا یه‌که‌م ژماره‌ی ده‌رده‌که‌ن. هه‌ر له‌و كاته‌دا له باشووری کوردستان-یش "یه‌کێتیی نووسه‌رانی کورد" داده‌مه‌زرێت. هێمن وه‌ک شاعیر و نووسه‌رێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست‌و کوردپه‌روه‌ر به ئه‌ندام وه‌رده‌گیرێت‌و له زۆربه‌ی کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌و بۆنه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه‌دا هه‌ڵده‌سووڕێت‌و له گۆڤار و بڵاوکراوه‌کانیشیدا شیعر و وتاری ئه‌ده‌بی بڵاوده‌کاته‌وه.
ڕۆژانی 21 - 24 / 6 /1971 له شاری کۆیه کۆنفرانسی سێیه‌می حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ده‌به‌سترێت. له‌و کۆنفرانسه‌دا هێمن به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی‌و ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبه‌که هه‌ڵده‌بژێردرێت. هاوکات كۆمیته‌ی راگه‌یاندنی حزب پێکده‌هێنرێت كه هێمن یه‌کێک له ئه‌ندامه چالاکه‌کانی ده‌بێت.
ساڵی 1973 هێمن ده‌بێته ئه‌ندامی "کۆڕی زانیاریی کورد"و چه‌ند کاری به‌نرخ ئه‌نجام ده‌دات که یه‌کێکیان ساغکردنه‌وه‌ی تێکسته‌کانی کتێبی "تحفه مظفریه" ده‌بێت که کاتی خۆی ئۆسکارمان کۆیکردبۆ‌وه.
ڕۆژی 1973.09.22 کۆنگره‌ی سێیه‌می حزبی دیموکرات له شاری به‌غداد ده‌به‌سترێت. سه‌ره‌تا هێمن وه‌ک به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی به‌شدار له‌و کۆنگره‌یه‌دا وتارێکی به‌نرخ ده‌خوێنێته‌وه. پاشتریش له کاروباره‌کانی کۆنگره‌که‌دا چالاکانه به‌شداریی ده‌کات. له کۆتایی کۆنگره‌که‌یشدا به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵده‌بژێردرێت.
کۆتایی ساڵی 1973 ده‌ست به نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانی ده‌کات و به‌شێکی لێده‌خاته سه‌ر کاغه‌ز. له 1974.01.24دا له نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانی ده‌بێته‌وه. پاشان دکتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو شیعره‌کانی ده‌خوێنێته‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی کورت‌و شایسته ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆکی شیعره‌کانی ده‌نووسێت. ئیتر هه‌موو ئه‌مانه پێکه‌وه له هاوینی ساڵی 1974دا له کتێبێک‌دا به ناوی "تاریک و ڕوون" چاپده‌کرێن و ده‌خرێنه به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی کورد. کتێبی تاریک و ڕوون له‌لایه‌ن لاوان و ڕووناکبیرانه‌وه ده‌قۆزرێته‌وه‌و وه‌ک دیارییه‌کی به‌نرخ ده‌یخوێننه‌وه‌و وتووێژی له‌سه‌ر ده‌که‌ن. هاوکات چه‌ند نووسه‌ر و شاعیر بیروڕای خۆیان ده‌رباره‌ی ده‌نووسن‌و مشتومڕێکی گه‌رم ده‌خوڵقێنێت.
سه‌ره‌تای ساڵی 1978 جووڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی دژ به ڕێژیمی حه‌مه‌ڕه‌زا شا له‌نێو شاره گه‌وره‌کانی ئێران‌دا ده‌ستپێده‌کات‌و زۆر به خێرایی سه‌رانسه‌ری ئێران ده‌گرێته‌وه‌و مه‌رگی ئه‌و ڕێژیمه دیکتاتۆرییه نزیک ده‌بێته‌وه. هێمن وه‌ک هه‌ر تێکۆشه‌رێکی کوردی ئاواره، حه‌زی گه‌ڕانه‌وه بۆ‌نێو که‌سوکارو خێزانی خۆی ده‌که‌وێته سه‌ری. هه‌ر له‌و ده‌مانه‌یشدا حزبی دیموکرات ده‌سته ده‌سته ئه‌ندامه‌کانی خۆی ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کاته‌وه. هه‌ربۆیه هێمن-یش بڕیاری خۆی ده‌دات‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کیدا به‌ڕێده‌که‌ون.
ڕۆژی 1979.02.18 له ئۆردوگای به‌سته‌سێن‌ی نزیک قه‌ڵادزێ له ماڵی دۆستێک ده‌مێننه‌وه. بۆ شه‌وه‌که‌ی به‌ره‌و سه‌رده‌شت ده‌که‌ونه‌ڕێ. ڕۆژی 1979.02.20 ده‌گه‌نه سه‌رده‌شت‌و له‌گه‌ڵ پێشوازییه‌کی گه‌رمدا له ماڵی چه‌ند دۆست و ناسیاو ده‌مێنێته‌وه. هاوکات ته‌له‌فۆن بۆ مه‌هاباد ده‌که‌ن‌و هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێمن به که‌سوکاری‌و خه‌ڵکی مه‌هاباد ڕاده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌و هه‌واڵه خۆشه له‌و ده‌مه‌دا زۆر به خێرایی له‌نێو خه‌ڵکدا بڵاوده‌بێته‌وه. ده‌سته ده‌سته لاوان‌و ڕووناکبیران‌و خه‌ڵک خۆ سازده‌ده‌ن بۆ پێشوازیکردن له هێمن. ده‌موده‌ست سه‌لاح-ی کوڕی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک خزم‌و دۆست به‌ره‌و سه‌رده‌شت ده‌که‌ونه‌ڕێ.
سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی 1979.02.21 هێمن له‌گه‌ڵ خزم‌و که‌سه‌کانی‌و کۆمه‌ڵێک له خه‌ڵکی سه‌رده‌شت به‌ره‌و مه‌هاباد به‌ڕێده‌که‌وێت. کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ خه‌ڵک به ئوتومبێل دێن به‌پیریه‌وه‌و ده‌یکه‌نه ڕۆژی شایی‌و ئاهه‌نگ. ده‌مه‌وعه‌سری ئه‌و ڕۆژه کاتێک که‌ژاوه‌ی ئوتومبێله‌کان ده‌گه‌نه "تاقه‌دار"ی نزیک مه‌هاباد، تێکه‌ڵ به کۆڕی شیعرخوێندنه‌وه‌و شایی‌و هه‌ڵپه‌ڕكێ ده‌بن‌و هه‌موو به چاوی پڕ له فرمێسکی شادییه‌وه پێشوازیی له هێمن ده‌که‌ن‌و بۆ‌نێو مه‌هابادی ده‌به‌نه‌وه.
چه‌ند ڕۆژ کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ‌و ده‌سته ده‌سته خه‌ڵک له شار‌و شارۆچکه‌و دێهاته‌کانی کوردستانه‌وه بۆ سه‌ردانی هێمن به‌ره‌و مه‌هاباد ده‌چن و به‌رده‌وام ماڵی هێمن پڕ له میوان و دۆستان ده‌بێت. ئیدی له‌و ساته‌وه ماڵه‌که‌ی وه‌ک بنکه‌یه‌کی ئه‌ده‌بیی لێدێت‌و ده‌بێته جێی شیعر‌و باسی ئه‌ده‌بی‌و شوێنی به‌یه‌کگه‌یشتنی ئه‌دیبان‌و ڕووناکبیران.
ڕۆژی 1980.02.19 له شاری مه‌هاباد چواره‌مین کۆنگره‌ی حزبی دیموکراتی ده‌به‌سترێت. هێمن له‌و کۆنگره‌یه‌دا به‌شداریی ده‌کات. له کۆتایی کۆنگره‌که‌دا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی راگه‌یاندنی حزب هه‌ڵده‌بژێردرێت، زۆر نابات هێمن بڕیار ده‌دات که خۆ له کاری حزبایه‌تی بدزێته‌وه‌و له بواری ئه‌ده‌بهو نووسیندا خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌ی بکات.
به‌درێژایی ساڵانی 1879-1986 هێمن له زۆربه‌ی کۆڕ‌و کۆبوونه‌وههو بۆنه‌کاندا له شاره‌کانی سنه، کرماشان، ورمێ‌و مه‌هاباد...دا چالاکانه به‌شداریی ده‌کات‌و به شیعر‌و وتاری جوان ئه‌و بۆنانه ڕازاوه ده‌کات. سه‌ره‌تای ساڵی 1983 له‌گه‌ڵ چه‌ند شاعیر‌و نووسه‌ردا وتووێژ ده‌کات‌و پێیان ده‌ڵێت با به هه‌موومان هه‌وڵبده‌ین ده‌زگایه‌کی چاپه‌مه‌نی ساز بکه‌ین‌و گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌و کتێبی کوردیی تیا چاپبکه‌ین.
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ چه‌ندین کاربه‌ده‌ستی حکومه‌تی ئێران‌دا قسه‌وباس ده‌کات‌و هه‌وڵده‌دات که ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌وان به‌ده‌ستبێنێت. ئه‌م وتووێژ‌و هه‌وڵانه درێژه‌ده‌کێشێن‌و حکومه‌تی ئێران به بیانووی جۆراوجۆر داواکه‌یان ڕه‌تده‌کاته‌وه. به‌ڵام هێمن‌و هاوکاره‌کانی کۆڵناده‌ن تا سه‌ره‌نجام به ئیمکاناتێکی که‌مه‌وه بنکه‌یه‌ک به ناوی "ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی- ئینتیشاراتی صلاح الدینی ئه‌ییووبی" له ورمێ داده‌مه‌زرێنن و گۆڤارێک به ناوی سروه ده‌رده‌که‌ن. هه‌تاکو هێمن خۆی له ژیاندا ده‌بێت، چوار ژماره له‌و گۆڤاره ده‌رده‌که‌ن. پاشتریش که‌ریمی قه‌یومی‌و چه‌ند نووسه‌رو شاعیری دڵسۆز له‌سه‌ر ده‌رکردنی سروه به‌رده‌وام ده‌بن. ئینجا ده‌ست به چاپکردنی هه‌ندێک کتێب ده‌که‌ن‌و ورده‌ورده کاره‌کانیان گه‌شه‌پێده‌ده‌ن‌و به‌نیاز ده‌بن زیاتریش گه‌وره‌و فراوانی بکه‌ن. به‌ڵام له‌گه‌رمه‌ی کارکردنیاندا شه‌وی 18 له‌سه‌ر 1986.04.19 له شاری ورمێ هێمن كۆچی دوایی ده‌کات. به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه 1986.04.19 ته‌رمه‌که‌ی به‌ره‌و مه‌هاباد به‌ڕێده‌کرێت. پاشنیوه‌ڕۆی هه‌ما
|
اکنون ساعت 07:17 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)