| behnam5555 |
05-09-2011 06:05 PM |
دووبه‌یتییه‌کانی باوه‌تاهیر
دووبه‌یتییه‌کانی باوه‌تاهیر
به کافر بم که بڕوانم به گوڵدا
به کافر بم که بیچێنم له گڵ‌دا
به کافر بم ئه‌گه‌ر ناوی به‌رم، ناو
که دووسه‌د داغی لاله‌م وا له دڵدا
دڵم شه‌یدایه، وێڵی ده‌شتوده‌ر ما
به بای عیشقت، نه باڵم ما، نه په‌ڕ ما
به من ئێژی سه‌بووریت بێ سه‌بووری
سه‌بووری کردی ئه‌م هه‌ڕگه به‌سه‌رما
که دڵ گریا، زمان ناڵه‌ی نه‌هێنا
موژه‌م ته‌ڕبوو، به‌ڵام ژاڵه‌ی نه‌هێنا
شه‌وێک یار نایه بیبینم به خه‌ونیش
له به‌ختم چاوی من لاله‌ی نه‌هێنا
به‌ڵا، - ئه‌ی جوانێ!- ڕه‌مزێکه له باڵات،
جنوون وه‌سفێکی سه‌رپایی له سه‌ودات
گومانی وهم له سه‌نعه‌تکاری تۆیه
به په‌نهان چاوی ده‌بڕێته ته‌ماشات
که بمکووژی، به پهیکانت، چ په‌روات؟
ده‌رم که‌ی گه‌ر له کۆڵانت، چ په‌روات؟
له‌تێکم دڵ هه‌یه، قه‌ت نیمه په‌روا
دڵی عاله‌م له دامانت، چ په‌روات؟
م : بریا کاکه سوری
|
| behnam5555 |
05-09-2011 06:06 PM |
ئه‌رێ ده‌ردی من و ده‌رمانی من، دۆست!
ئه‌رێ وه‌سڵی من و هیجرانی من، دۆست!
چه‌قۆ بێنن که‌وڵ که‌ن گه‌ر له‌شی من
جودا نابێ ئه‌به‌د له گیانی من، دۆست!
به‌هار هات، گوڵ به‌خێر دێنێ به بای وه‌شت
سه‌رت خۆش بێ، سه‌رێک هه‌ڵبێنه بۆ گه‌شت
گه‌لێک چوون و گه‌لێک ماون، گه‌لێک دێن
هه‌مان کێوه، هه‌مان سه‌حرا، هه‌مان ده‌شت!
دڵێکم هه‌س ده‌مێ بێغهم نه‌بوو قه‌ت
غهمێکم هه‌س به زه‌ڕڕه که‌م نه‌بوو قه‌ت
هه‌موو جوانی جیهان دادم ده‌پرسن
که یاری بێوه‌فام هاوده‌م نه‌بوو قه‌ت
به گیانمدا گه‌ڕا سێ ده‌رد به یه‌کجار
غه‌ریبی بوو، ئه‌سیری بوو، غه‌می یار
غه‌ریبی و ئه‌سیری چاره‌یان دێ
غه‌می یار و غه‌می یار و غه‌می یار!
|
| behnam5555 |
05-09-2011 06:08 PM |
له دووریی تۆ، په‌ژاره و ده‌رد هه‌تا که‌ی؟
جگه‌ر سووتان، هه‌ناسه‌ی سه‌رد هه‌تا که‌ی؟
ده‌ڵیی به‌ینێکه له‌م کۆڵانه دیار نی
له کۆڵانان، به ڕه‌نگی زه‌رد هه‌تا که‌ی؟
دڵم وه‌ک شووشه درزی دا له سه‌د شوێن
دڵی وا هه‌ر به ئاهێک ڕه‌نگه بشکێن
که فرمێسکم هه‌مووی خوێناوه، هه‌قمه
من ئه‌و دارهم ڕه‌گم ڕۆچۆته نێو خوێن.
ز وصلت تا به کی فرد آیم و شم
جگر پرسوز و پر درد آیم و شم
بم‌و گویی که در کویم نیایی
م‌و تا کی با رخ زرد آیم و شم
دلی نازک به سان شیشه دیرم،
اگر آهی کشم اندیشه دیرم
سرشکم گر بود خونین عجب نیست
م‌و آن نخلم که در خون ریشه دیرم.
|
| behnam5555 |
05-09-2011 06:11 PM |
خودا بیباته‌وه بۆ خۆی دڵی زار،
له ده‌ستم نایه من تیماری بیمار.
ئه‌من نه‌مزانی له‌علی لێوی بۆچی
به خوێنم تینووه خۆی هێنده ئاودار
هه‌ڵاڵه‌ی کۆهسارانم ئه‌تۆی یار
وه‌نه‌وشه‌ی جۆکهنارانم ئه‌تۆی یار
هه‌ڵاڵه‌ی کۆهسار وا هه‌فته‌یه‌ک بوو
ئومێدی ڕۆژگارانم ئه‌تۆی یار
له دڵ نه‌خشی جه‌ماڵت لانه‌چێ یار!
خه‌یاڵی خه‌تت و خاڵت لانه‌چێ یار!
له ده‌وری چاو، موژه‌م کردووه به په‌رژین
له به‌رچاوم خه‌یاڵت لانه‌چێ یار!
من ئه‌و ڕه‌نده‌م که‌پێم ئێژن قه‌له‌نده‌ر
نه ماڵم هه‌س، نه حاڵم هه‌س، نه له‌نگه‌ر
که ڕۆژ دادێ له ده‌وری ماڵه‌که‌ی تۆم
که‌شه‌و دادێ وهخشتێکی ده‌که‌م سه‌ر
|
| behnam5555 |
05-09-2011 06:12 PM |
سپێده‌ی زوو که گورگان دێنه‌سه‌ر مێش
که‌زێکانت په‌رێشان که! وه‌ره پێش
بده ماچێک له کونجی لێوه‌کانت
بڵێ: ”خێربوو، له ڕێی خوا دامه ده‌روێش!“
مه‌لێکم من له نێو گڕدام سه‌روماڵ
ده‌سووتێ عاله‌مێک گه‌ر لێک بده‌م باڵ
نیگارکێش گه‌ر بکا نه‌خشم له دیوار
له ته‌ئسیرم ده‌بێ گوڵشه‌ن به زووخاڵ
خودایه خه‌سته و زارم له ده‌ست دڵ
شه‌و و ڕۆژ گیان به ئازارم له ده‌ست دڵ
له ده‌ست دڵ من، له ده‌ست من دڵ ده‌ناڵێ
نه‌بێ یاڕه‌ب! که بێزارم له ده‌س دڵ.
که شه‌و دادێ، من ئهستێرهژمارم
له چه‌شنی شه‌و درێژه ئینتیزارم
له پاشی نیوه‌شه‌و گه‌ر تۆ نه‌هاتی
هه‌ور دێنم، ده‌گرمێنم، ده‌بارم.
|
| behnam5555 |
05-09-2011 06:13 PM |
من ئه‌و زامداره‌که‌ی بێ‌ماڵ وحاڵم
من ئه‌و مارانگهزی ڕۆژگاری تاڵم
ئه‌من ئه‌و دڕکوداڵی وشکی ده‌م ”با“م
به ده‌م زریانه‌وه سه‌حرا ده‌ماڵم
له عیشقت ئاگرێ به‌ربۆته ماڵم
له ئاگردا په‌رێش و زاره حاڵم
سه‌گت گه‌ر پێ بنێتهچاوم _ ئه‌ی یار!_
به برژانگ خۆڵی ڕێگاکه‌ی ده‌ماڵم
شه‌وان ناڵه، شه‌وی شه‌وگیر ده‌ناڵم
له‌ده‌ستی یاری بێتهگبیر ده‌ناڵم
ده‌مێ چه‌شنی پڵنگی تازهپێکراو
ده‌مێ وه‌ک شێری ناو زنجیر ده‌ناڵم
په‌رێشانه که حاڵم، چۆن نه‌ناڵم
شکاوه پهڕڕ وباڵم، چۆن نه‌ناڵم
خه‌ڵک ئێژن فڵانی به‌سییه ناڵین
که تۆ دێیه خه‌یاڵم، چۆن نه‌ناڵم
|
| behnam5555 |
05-09-2011 06:19 PM |
له خێڵ سووتهدڵانم چۆن نه‌ناڵم
له هۆز بێحاسڵانم چۆن نه‌ناڵم
له سه‌ر گوڵ نیشتووه بولبول ده‌ناڵێ
که لێم دوورن گوڵانم، چۆن نه‌ناڵم
قه‌ڵه‌م داده‌م له سه‌خته‌ی ئێسکه‌کانم
مهرهککهب بێ له خوێنی نێو ڕهگانم
له په‌رده‌ی دڵ په‌ڕی کاغه‌ز ده‌هێنم
که بینووسم له یاری میهره‌بانم
گوڵستان جێگه‌ته ئه‌ی نازه‌نینم
له گوڵخهندام و خاکستهرنشینم
چ گوڵشه‌ن بێ، چ گوڵخهن بێ، چ سه‌حرا
که ده‌ڕوانم، ئه‌من هه‌ر تۆ ده‌بینم
له خۆشاوی ترێ خۆشه هه‌ناوم
له یاری نازه‌نین بۆ هه‌ڵبراوم؟
که من بێبه‌ش له تینی ئاگرت بم
ئه‌دی بۆ دووکه‌ڵی ده‌رد بێته چاوم؟
|
| behnam5555 |
05-09-2011 06:20 PM |
غه‌مم هه‌ر غه‌م بوو، غه‌مخۆری دڵم غه‌م
غه‌مم، هه‌م موونس و هه‌م یار و هه‌مده‌م
به جێم ناهێڵێ غه‌م هه‌رگیز به‌ته‌نیا
بژی، هه‌ی باره‌که‌ڵڵا، مه‌رحه‌با غه‌م!
ئه‌من بێدۆست و ته‌نها ڕوو له کوێ که‌م؟
ئه‌من بێ‌ماڵ و مه‌ئوا ڕوو له کوێ که‌م؟
لهههرجێیه ده‌رم که‌ن دێمه لای تۆ
که تۆ ڕامنهگری ئه‌وسا ڕوو له کوێ که‌م؟
قه‌ده‌ر وابوو نه سه‌ر بێنم نه سامان
په‌رێشان هاتمه دنیاوه، په‌رێشان
په‌رێشانی جیهان گشت چوونه ژێر خاک
له خۆڵی وان قوڕی من هاته شێلان
په‌شیمانم، په‌شیمانم، په‌شیمان
ده‌ڵێم هه‌ستم بڕۆم بارکه‌م له لاتان
نه‌بوو ئه‌م که‌ونه دنیا قه‌ت به هاوڕێم
هه‌تا هات کۆڵی تازه‌ی خستمه سه‌رشان
|
| behnam5555 |
05-09-2011 06:21 PM |
موحیببه‌ت وا گڕی به‌ردایه نێو گیان
هه‌تا مه‌حشه‌ر بڵێسه‌ی بێ لهدامان
عه‌جه‌ب به‌رگێک ئه‌تۆ ده‌بڕی به‌باڵام
که خه‌ییاتی ئه‌جه‌ل بیکا دروومان
به‌وان خۆزگه‌م که پێ و سه‌ر نه‌پرسن
وه‌کوو شوعله له وشک و ته‌ڕ نه‌پرسن
که‌نشت و که‌عبه وو بوتخانه و ده‌یر
چ جێ بێ، غه‌یری دڵبه‌ر هه‌ر نه‌پرسن
زه‌لیل بێ یاڕه‌بی! هه‌ر که‌سته دوژمن
له سینه‌ی هه‌ڵچه‌قێ، خه‌نجه‌ر هه‌تا بن
سه‌ری شه‌و بێمه لای، ئه‌حواڵی پرسم
سبه‌ی بێنن له قه‌برانی بنێژن
دوو چاوی تۆ پیاڵه‌ی پڕ له مه‌ی بوون
که‌زێکانت خه‌راجی مڵکی ”ڕه‌ی“ بوون
هه‌ر ئه‌مڕۆ بۆ سبه‌ینێ بوو به‌ڵێنیت
”سبه‌ینێ“ی تۆ گوڵم نه‌مزانی که‌ی بوون!
|
| behnam5555 |
05-09-2011 06:22 PM |
که شه‌و بێ تۆ سه‌رم باوێمه باڵین
وه‌کوو نه‌ی ئێسکه‌کانم دێنه ناڵین
شه‌وی دووری، له جێی ئه‌سرین ده‌بینی
له برژانگم بڵێسه‌ی گه‌رمی پڕ تین
وه‌رن سووته‌دڵان هه‌روا بناڵین
له‌ده‌ستی یاری بێپه‌روا بناڵین
له‌گه‌ڵ بولبول بچینه سه‌یری گوڵشه‌ن
چلۆن بولبوڵ ده‌ناڵێ وا بناڵین
چ دڵ چه‌شنی دڵی پڕژانی من نین
چ غه‌م چه‌شنی غه‌می هیجرانی من نین
ئه‌گه‌ر ده‌ریایه، گه‌ر هه‌وری به‌هاران
حه‌ریفی چاوی پڕگریانی من نین
هه‌ڵاڵه‌ی شاخ و کۆ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ک بوو
وه‌نه‌وشه‌ی لێوی جۆ، هه‌ر هه‌فته‌یه‌ک بوو
ده‌ڕۆم هاوار ده‌که‌م ئه‌مشار و ئه‌وشار
قه‌رار و عه‌هدی تۆ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ک بوو
|
| behnam5555 |
05-09-2011 06:23 PM |
دڵم بولبولسفهت حه‌یرانی گوڵ بوو
ده‌روونم وه‌ک دره‌ختی پێ به گڵ بوو
له چه‌شنی ئه‌رخه‌وان خوێنینه بارم
دره‌ختی ناڵه، باری خوێنی دڵ بوو
جیهانی بێوه‌فا زیندانی من بوو
گوڵی غه‌م قسمه‌تی دامانی من بوو
غه‌می یه‌عقووب و، ژان و ده‌ردی ئه‌ییووب
هه‌موو گۆیا نه‌سیبی گیانی من بوو
دڵم دایم ئه‌سیری ماته‌می تۆ
به زنجیر به‌سته‌یی ده‌رد و غه‌می تۆ
ده‌پرسی: _”بۆچی وا پشتت چه‌میوه؟“
_ چه‌می پشتم له به‌ر پێچ و خه‌می تۆ
به وه‌ڵڵاهی په‌ڕه‌ی گیانم ئه‌تۆی، تۆ
سه‌رم بێ، یا که سامانم، ئه‌تۆی، تۆ
نییه ئاگام که چۆنم، یا که چه‌ندم
ئه‌وه‌م زانی که ده‌رمانم ئه‌تۆی، تۆ!
|
| behnam5555 |
05-09-2011 06:23 PM |
له ڕووی تۆدا هه‌تاو بێنوور و تاره
له ئه‌برۆت مانگی یهکشهو شه‌رمه‌زاره
له چۆڵ و ئاوه‌دانی هه‌رچی دیتم
ئه‌وه‌ی دڵگه‌رمه ناوی تۆی له زاره
دڵم بێ‌تۆ هه‌ژار و بێقهراره
به ده‌ستێوه ژیانم ژه‌هری ماره
به سه‌ر خۆیدا ده‌دا وه‌ک تفڵی به‌دخوو
له تاو تۆ چاره‌ڕه‌ش به‌م ڕۆژگاره
غه‌مم بێحهدد و ده‌ردم بێژماره
فه‌غان ئه‌م ده‌رده هه‌رگیز نه‌یبوو چاره
ده‌ڵێن ”ئارام به“! لێ نازانن، ئه‌فسووس
که هاواری دڵم بێ ئیختیاره
دڵم ئێژی مه‌لێکی پا شکاوه
گه‌میی که‌ونه، به لای ده‌ریاوه ماوه
ده‌ڵێن: _”تاهیر، سه‌دای بۆ نایه سازت؟“
سه‌دای چۆن بێ؟ که ژێتاری پساوه!
|
| behnam5555 |
05-09-2011 06:25 PM |
غه‌می عاله‌م له سه‌ر شانم قه‌ڵایه
به ده‌ردی من، فه‌راغه‌ت کیمیایه
هه‌موو ده‌ردێک، ده‌بێ ده‌رمانی ڕۆژێک
دڵی من نا! که ده‌رمانی به‌ڵایه
غوبار گرتوویه ئه‌م هه‌رده، بڵێم چی؟
که دڵ که‌یلی غه‌م و ده‌رده، بڵێم چی ؟
گوڵێکم چاند له به‌ر دامانی ئه‌ڵوه‌ند
له به‌ختی من ئه‌ویش زه‌رده، بڵێم چی؟
فه‌له‌ک! ئه‌م گشته ژهنگوژاره بۆ چی؟
گوڵم گه‌ر نی، چزووی ئه‌م خاره بۆچی؟
که سووک ناکه‌ی له‌سه‌ر شانم چ بارێک
ئه‌دی بارت له من سه‌رباره بۆچی؟
قه‌زا ڕه‌مزێ له چاوانی خوماری
قه‌ده‌ر چه‌پکێ له زولفی موشگباری
مه‌ھ و میهر ئایه‌تێ له‌و ڕوومه‌تی جوان
هه‌موو جوانی جیهان ئاوێنه‌داری
|
| behnam5555 |
05-09-2011 06:25 PM |
غه‌ریبی ژه‌هره، ژانی تیره بۆ خۆی
له‌سه‌ر ئه‌ستۆم، فه‌له‌ک زنجیره بۆخۆی
فه‌له‌ک تۆ هه‌ڵگره زنجیر له ئه‌ستۆم
که غوربه‌ت، خاکی دامهنگیره بۆ خۆی!
دڵێکم هه‌س، بریندار ماوه بۆ خۆی
که په‌ندی داده‌ده‌م، سوودی نییه بۆی
به ده‌م بایدا ده‌ده‌م، زریانێ نایبا
به ئاگریدا ده‌ده‌م هه‌رنایه بۆسۆی
سیابهختم، به‌خت وێرانه‌ماڵ بێ!
سیاچارهم، ڕه‌بی هه‌ر کۆی زووخاڵ بێ!
ئه‌من مهینهتبهشی ده‌ستی دڵم بووم
چ دڵ، _یاڕه‌ب!_ له نێو خوێندا شه‌ڵاڵ بێ!
مه‌لێکم من، سه‌ری شاخم وه‌ته‌ن بێ
له سه‌یرانم، له هه‌رجێیه‌ک چه‌مه‌ن بێ
نه ماڵێکه، نه حاڵێکه، نه سامان
ده‌می مردن، په‌ڕوباڵم که‌فه‌ن بێ
|
| behnam5555 |
05-09-2011 06:26 PM |
شه‌ماڵ ئه‌وده‌م که عه‌تری بسکی تۆی بێ
له سونبول خۆشتره بۆنی که ده‌ڕژێ
که شه‌و ده‌گرم خه‌یاڵی تۆ له ئامێز
به‌یانی بۆنی گوڵ له‌و جێگه‌یه‌م دێ
ئه‌وا شه‌و هاته‌وه گیانم بسووتێ
گریبان تا به دامانم بسووتێ
له سه‌ر کفری که‌زیی تۆ ئه‌ی په‌ریڕوو
ده‌ترسم من که ئیمانم بسووتێ
که دڵ ده‌گری، ده‌ڵێی ناڵه‌ی له نه‌ی دێ
به دایم ده‌ردی هیجرانم له په‌ی دێ،
به‌شم سووتانه تا ڕۆژی قیامه‌ت
بڵێی خوایه قیامه‌ت تاکوو که‌ی بێ؟
گڕی عیشقت له گیانم سه‌ر ده‌رێنێ
له جه‌سته‌م خۆڵه‌مێشێ جێ ده‌مێنێ
نه‌مامی میهری تۆ ببڕن له جه‌رگم
له‌سه‌د لاوه په‌لی تازه ده‌هێنێ
|
| اکنون ساعت 01:13 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)