behnam5555 |
05-29-2012 07:27 PM |
شتی سه یر و سه مه ره
بیست ساڵه به‌رد ده‌خوات!
https://fbcdn-sphotos-a.akamaihd.net...05715091_n.jpg
تیریزا ویدینێر ژنێكی ئه‌مریكی ته‌مه‌ن (45) ساڵه‌یه و له بواری چاودێریكردنی منداڵی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تدا كارده‌كات ماوه‌ی 20 ساڵه به‌رد ده‌خوات.!
ویدینێر وتی "ماوه‌ی بیست ساڵه چێژ له خواردنی به‌رد وه‌رده‌گرم، چونكه تامی گڵی هه‌یه".
شاره‌زایه‌كی بواری پزیشكی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی تیریزا بۆ تووشبوونی به نه‌خۆشیه‌كی جینی به‌ناوی (پیكا) ده‌گێڕێته‌وه كه وا له كه‌سی نه‌خۆش ده‌كات ئه‌و مادانه بخوات كه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ خواردن ناشێن.
|
behnam5555 |
05-29-2012 07:29 PM |
له‌سه‌ر دوو كه‌ر 15 كه‌س بوونه قوربانی!
https://fbcdn-sphotos-a.akamaihd.net...14185156_n.jpg
پێگه‌ی "ئه‌لعه‌ره‌بییه نێت" بڵاویكرده‌وه له‌سه‌ر جوتبونی نێوان دوو كه‌ر شه‌ڕ كه‌وتووه‌ته نێوان دوو عه‌شیره‌ته‌وه له وڵاتی یه‌مه‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه 15 كه‌س له هه‌ردوو عه‌شیره‌ته‌كه كوژران و برینداربوون.
پێگه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه نێره‌كه‌رێكی عه‌شیره‌تی "ماكابس" له‌گه‌ڵ ماكه‌رێكی عه‌شیره‌تی "بنی عه‌باس" جوت بووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه خاوه‌نی ماكه‌ره‌كه توڕه بووه و له نێره‌كه‌ره‌كه‌ی داوه و ئه‌وه‌ش شه‌ڕی له‌نێوان خاوه‌ن كه‌ره‌كان لێكه‌وتووه‌ته‌وه دواتریش شه‌ڕه‌كه بووه به شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو عه‌شیره‌ته‌كه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، له شه‌ڕه‌كه‌دا چه‌ك و نارنجۆكی ده‌ستی به‌كارهاتووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه 15 كه‌س له هه‌ردوو عه‌شیره‌ته‌كه كوژران و برینداربوون، دواتریش پۆلیس هه‌شت كه‌سی ده‌ستگیركردووه .
وه كه‌ره‌كانیش به‌ئازادی تێی ده‌سوڕێنه‌وه..
|
behnam5555 |
05-29-2012 07:30 PM |
|
behnam5555 |
05-29-2012 07:32 PM |
|
behnam5555 |
05-29-2012 07:38 PM |
قه‌ڵه‌وترین پیاوی جیهان (200) كیلۆگرام كێشی دابه‌زاند
https://fbcdn-sphotos-a.akamaihd.net...11128275_n.jpg
پۆڵ ماسۆنی ته‌مه‌ن (50) ساڵ به قه‌ڵه‌وترین پیاوی جیهان داده‌نرێت كێشی (440) كیلۆگرامه، له‌دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بچووككردنه‌وه‌ی گه‌ده‌ی نزیكه‌ی (200) كیلۆگرامی له كێشه‌كه‌ی دابه‌زی، جگه له‌وه‌ی كه سیستمێكی توندی كه‌مخۆری په‌یڕه‌و ده‌كات.
ماسۆن خۆشحاڵی خۆی به‌م ئه‌نجامه ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه زۆر یارمه‌تیداوه تاوه‌كو له ماڵ بچێته ده‌ره‌وه و خۆی فێری لێخوڕینی ئوتۆمبێل بكات.
|
behnam5555 |
05-29-2012 07:41 PM |
پیاوێكی چینی ماوه‌ی 42 ساڵه ته‌نها به خواردنه‌وه‌ی به‌نزین ژیان به سه‌ر ده‌بات!
به پێی راپۆرتێكی ئاژانسی شینهوا، پیاوێكی ته‌مه‌ن 71 ساڵه‌ی چینی، ماوه‌ی 42 ساڵه ته‌نها به خواردنه‌وه‌ی به‌نزین ژیان به سه‌ر ده‌بات.
ئه‌و پیاوه دانیشتووی ناوچه‌ی نان چوانه كه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاوای چین، بۆ ماوه‌ی 42 ساڵه كه مانگانه سێ تا سێ كیلۆ و 500 گرام به‌نزین ده‌خواته‌وه.
له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: به شێوه‌یه‌كی گشتی له ماوه‌ی 42 ساڵی رابردوودا، یه‌ك ته‌ن و نیو به‌نزینی خواردۆته‌وه.
ئه‌و پیاوه خاوه‌نی هاوسه‌ر و 3 منداڵه، كاری كرێكاری ده‌كات و ساڵانێكی زۆره خوی به خواردنه‌وه‌ی به‌نزین گرتووه
|
behnam5555 |
05-29-2012 07:42 PM |
پیاوێك له‌سه‌ر ئاو پیاسه ده‌كات و نقوم نابێت
لاوێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵه‌ی به‌ریتانی، له‌به‌رده‌م خه‌ڵك و كامێرای میدیاكان له‌سه‌ر ئاوی رووباری تایمزی شاری له‌نده‌ن پیاسه ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی له‌ئاوه‌كه نقوم بێت.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، ئه‌ستیڤ فراین كه‌نازناوی دینامۆی له‌خۆی ناوه له‌ناوچه‌ی رادفۆردی به‌ریتانیا له‌دایكبووه‌و یه‌كه‌م سیحربازه كه‌توانیویه‌تی به‌پیاسه‌كردن به‌سه‌ر رووباری تایمز بپه‌ڕێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی نقوم بێت.
له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌وكاره سه‌رنجی خه‌ڵكێكی زۆری بۆ لای خۆی راكێشا‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بوون سه‌یری ئه‌و په‌ڕینه‌وه‌یان ده‌كرد.
ده‌ست ره‌نگینییه‌كانی ئه‌و لاوه ته‌مه‌ن 28 ساڵه به‌ریتانییه بۆته جێی سه‌رنج راكێشانی هه‌مووان, دیمه‌نه‌كانی پیاسه‌كردنی ئه‌و پیاوه له‌سه‌ر رووباری تایمز له‌ته‌له‌فیزیۆنه‌كانی به‌ریتانیا وه‌كو كارێكی سه‌رسوڕهێن بڵاوكرایه‌وه‌و, كه‌سانێك پێیان وابوو كه كاره‌كانی دینامۆ عه‌قڵی مرۆڤ قه‌بووڵیان ناكات.
|
behnam5555 |
05-29-2012 07:44 PM |
|
behnam5555 |
05-29-2012 07:47 PM |
|
behnam5555 |
05-29-2012 07:50 PM |
شاژنی بەریتانیا دەرۆزە دەكات
لە سەیرترین حاڵەتدا، كاتێك هاووڵاتیانی شاری بێمنگهامی ئینگلیزی، دەبینن كە شاژنی وڵاتەكەیان (ئەلیزابیتی دووەم) كە دەرۆزە دەكات بە جلێكی شڕەوە و لەسەر یەكێك لە شۆستەكان كەوتووە، ئەوەی جێگەی سەیرە خەڵكێكی زۆر لەسەری كۆبوونەوە، كەچی بینیان نە قسە دەكات و نە جووڵەش، لە دواییدا دەردەكەوێ كە ئەوە تەنیا پەیكەرێكە و لەلایەن هونەرمەندی چیكی (ئیدگار تشكلۆفزجی) كاری بۆ كراوە و لەسەر شۆستەی داناوە، ئەوەی سەیرە پەیكەرە زۆر لە راستی دەچێ.
http://2upl.com/uploads/jpg/f7ca4b8fdd.jpg
|
behnam5555 |
05-29-2012 07:52 PM |
قۆپیەچییەكان كاری سەیر دەكەن http://2upl.com/uploads/jpg/d4650ee1b2.jpg
قوتابیە تەمەڵەكان، هەردەم بەدوای بیانو و فێڵ دەگەڕێن بۆ ئەوەی لە تاقیكردنەوەكان رزگاریان بێ، بە تایبەت ئەوانەی قۆپیەچین و فێری قۆپی كردن بوونە، ئەمەش بۆتە نەریتێك لەلایان كە چۆن بەردەوام بن لەوكارانەیان، یەكێك لە دوو سەیرترین قۆپیەكانی كە بەم دواییە گیراوە، ئەویش بریتییە لە كوڕێك كە دەستێكی دروستكراوی لەگەڵ خۆی هێناوەتە ناو هۆڵی تاقیكردنەوە و لە ژێرەوە بە دەستە راستەقینەكەی خۆی كاری قۆپیە كردن دەكات، ئەوەی دیكەش بریتییە لە كچێك كە شتی لەسەر ڕانی خۆی نووسییوە و بەبێ ئەوەی كەسیش بزانێ
|
behnam5555 |
05-29-2012 07:57 PM |
سه رنجڕاکێشترین ڕووداوه کان له مێژوودا
:53:
ئه‌و هاوڵاتییه‌ی له‌ژیانیدا نه‌خۆش نه‌که‌وتوه
دیگۆن ریمزیی سکۆتله‌ندی، له‌ماوه‌ی ژیانیدا به‌هیچ جۆرێک نه‌خۆش نه‌که‌وتوه و هۆکاری مردنه‌که‌شی به‌هۆی روداوێکه‌وه بوه له کاتی کارکردنیداو له ته‌مه‌نی 91 ساڵیش‌دا مردوه
:53:
سه‌مه‌ره‌ترین هه‌ڵاتن له به‌ندینخانه
... هه‌ڵاتنی(11000) به‌ندکراو له ئێران و له ساڵی 1979دا، ، به گه‌وره‌ترین کرداری هه‌ڵاتن داده‌نرێت له مێژودا.
ئه‌و روداوه‌ش كاتێك رویدا كه کۆلۆنێل (ئارسه‌ر سیمۆنز) له‌گه‌ڵ تیمێکی 14 که‌سی ئه‌مه‌ریكا به‌ندینخانه‌ی (قه‌سری) شاری تارانیان شكاند.
ئه‌و تیمه‌ش له پێناو ئازادکردنی دو هاوڵاتی ئه‌مه‌ریکی درا.
دوای ئه‌و روداوه‌ش له شۆڕشی 25ی كانونی دوه‌می ئه‌مساڵی میسر، نزیکه‌ی 23000 به‌ندکراو له زیندانه‌کانی ئه‌و وڵاته هه‌ڵاتن و ئه‌وه‌ش به دوه‌مین هه‌ڵاتن له به‌ندینخانه له قه‌ڵه‌مدرا
:53:
هاوڵاتی یه کی بێ ددان
هاوڵاتییه‌ک به‌ناوی (هێنری ئیبیلی) له‌شاری (کاونسلل بلانس)ی ئه‌مه‌ریکا، له ساتی له دایکبونیه‌وه تا مردنی بێ ددان بو
گه‌وره‌ترین حاڵه‌تی دزیکردن
گه‌وره‌ترین حاڵه‌تی دزیکردن که تائێستادا له جیهاندا تۆمار کرابێت، له‌ساڵی 1945دا بو، كاتێك كه ئه‌ڵمانیا له جه‌نگی جیهانی دوه‌مدا دۆڕا.
قه‌باره‌ی ئه‌و دزییه‌ش له بانکی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیادا ئه‌مجامدراو به (2500) ملیۆن دۆلاری ئه‌وکاته خه‌مڵێندرا
:53:
خێزانێک پێکهاته‌که‌ی ته‌نها پیاوه
له شاری (خیخۆن)ی ئیسپانیا بنه‌ماڵه‌یه‌ك هه‌یه به‌ناوی (بۆسان)، که به‌وه ناسراون له‌ماوه‌ی 100 ساڵی رابوردوداو تا ئێستا، هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و خێزانه‌دا له دایکبون، له ڕه‌گه‌زی نێرن
:53:
نامه‌یه‌کی سه‌رسورهێنه‌ر
کورتترین نامه له جیهاندا كه له 45 وشه پێكهاتوه، هونه‌رمه‌ندێکی هیندی به‌ناوی (گانگرام سۆنی) به ده‌نكه برنج نوسیویه‌تی، ماوه‌ی نوسینی ئه‌و نامه‌یه یه‌ک مانگی خایاندوه‌و 25 دێڕ بوه
:53:
فه‌رمانبه‌ری مه‌یمون
له ساڵانی سیه‌کانی سه‌ده‌ی رابوردودا وڵاتی سه‌نگافۆره کۆمه‌ڵێک مه‌یمونی وه‌ک فه‌رمانبه‌ر دامه‌زراند به‌مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و مۆزانه‌ی که مرۆڤ ناتوانێت ده‌ستیان بگاتێ و شوێنه‌کانیان سه‌خته
:53:
درێژترین وتار له جیهاندا
درێژترین وتار له جیهاندا له‌ساڵی 1972دا بوه که تێیدا (مایک جاک) بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عات به به‌رده‌وامی پێشكه‌شیكردوه
kurd-pc
|
behnam5555 |
05-29-2012 07:58 PM |
|
behnam5555 |
05-29-2012 08:03 PM |
|
behnam5555 |
05-29-2012 08:06 PM |
|
behnam5555 |
05-29-2012 08:09 PM |
وێنه‌یه‌کی زۆر سه‌رنجڕاکێش له دوبه‌ی
وێنه‌ى تاوه‌ره‌كانى دووبه‌ى,,,ئه‌م وێنه‌يه واهه‌ست ده‌كه‌يت له‌سه‌رو هه‌وره‌كانه‌وه گيراوه به فرۆكه...به‌ڵام ئه‌م وێنه‌يه له به‌يانيه‌كى ته‌ماوى زوودا له نهۆمى سه‌ره‌وه‌ى تاوه‌رى دووبه‌ى له به‌رزايی نزيكه‌ى 801 مه‌تره‌وه گيراوه...
https://fbcdn-sphotos-a.akamaihd.net...08060185_n.jpg
|
behnam5555 |
05-29-2012 08:12 PM |
|
اکنون ساعت 09:31 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)