اشعار.... فاتح شێخ
فاتح شێخ |
|
لووتکه‌ی ئامانج |
خۆزگه‌ی منداڵی |
زستان |
فه‌رشی ماڵه‌که‌م
فه‌ڕشی ماڵه‌که‌م ڕه‌نگی کاڵه به‌ختی تاڵه غه‌رقی تۆز و خه‌وش و خاڵه مامه عه‌نکه‌بووت قوژبنێ نه‌ماوه نه‌ی ته‌نێ جێ نه‌ماوه هه‌ڵ نه‌خا په‌تێ سیحری فووی ده‌می که‌مه‌نده مێش ئه‌خاته به‌ند مێشی گه‌وره خۆی و غیره‌تی په‌ت پساندنێکی لازمه «» «» «» «» فه‌ڕشی ماڵه‌که‌م هه‌رچی نه‌خشی ته‌خت و مینبه‌ر و مناره‌یه سیسرک ڕمێکی لێ چه‌قاندووه قیژه‌قیژ و گاره‌گاریه «سیسرو»ی به‌زاندووه «» «» «» «» فه‌رشی ماڵه‌که‌م به داوی جاڵجه‌ڵووکه نه‌خشه‌کانی بوونه چنجڕووکی په‌سپه‌سۆکه بوونه هه‌یکه‌لی جنۆکه فه‌رشی ماڵه‌که‌م ته‌کاندنێکی لازمه «» «» «» «» کێهه سووچی ده‌س ده‌مێ ؟ کێیه دێته یارمه‌تی ؟ خۆ هه‌واڵه‌که‌م وه‌نه‌وزی خسته خۆ، هه‌واڵه‌که‌م هه‌واڵه‌که‌م ، ـ قوڕ به ماڵه‌که‌م ـ نه‌خشی خه‌وش و خاڵه ڕوومه‌تی ، پرخه پرخی خه‌ویه‌تی ؛ ڕاشه‌کاندنێکی لازمه تاران - به‌هاری 1345 -1966 |
|
اکنون ساعت 09:53 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)