پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   نه‌سیمی بای نه‌ورۆزی... (http://p30city.net/showthread.php?t=20539)

behnam5555 01-24-2010 10:36 PM

نه‌سیمی بای نه‌ورۆزی...
 
شێعرێکی به‌ ناوبانگی شاعیری گه‌وره‌ی کورد
" مامۆستا وه‌فایی" سه‌باره‌ت به‌ به‌هار

http://www.persianv.com/photo/albums...com.jade_w.jpg

نه‌سیمی بای نه‌ورۆزی شه‌مــــــــــــــیمی عه‌‌بهه‌ری هـــــــــــێنا

به‌ریدی ئاشقان دیسان په‌یـــــــــــامی دڵبــــــه‌ری هــــــــــــــێنا
#

نه‌وید ئه‌ی ئاشقانی دڵفـــــــــــــــــــــکار یار هاته‌ سه‌ر خه‌نده‌


سه‌ڵا ئه‌ی بولبولان دیسان دره‌ختی گوڵ به‌ری هێـــــــــــــــــنا
#

مه‌گه‌ر ڕووی که‌وتـــه‌ زولف و ڕووی حه‌بیبم بادی نه‌ورۆزی

#
حه‌یاتێکی به‌ دنیا داوه،‌ بۆی گوڵ عه‌نبه‌ری هێـــــــــــــــــــــــنا


http://www.persianv.com/photo/albums..._%285%29_w.jpg


به‌ فه‌تحی دڵ ده‌ڵێی یار زولف و سینه‌ و ڕووی وه‌ده‌رنـاوه

له‌ نه‌سرین و گوڵ و سونبول به‌هار هات له‌شکه‌ری هێـــــنا

#

ده‌ڵێی چاوی منه‌ هه‌وری به‌هاری ده‌مـــــــــــــــبه‌ده‌م ده‌گری


ده‌ڵێی ئاهی منه‌ به‌رقی دره‌خــــــــــــــشان ئاوری هێــــــــــــنا

#

هه‌وا چوو پڕ به‌ دامانی ده‌ر و ده‌شــــــــــــتان گوڵی کــــــێشا


سه‌با هات پڕ به‌ جه‌یبی کوهساران عه‌نـــــــــــــــــبه‌ری هێنا
#

http://www.persianv.com/photo/albums..._%284%29_w.jpg


له‌ نێو به‌زمی وه‌نه‌وشه‌ و جۆکه‌ناران لاله‌ پـــــــــــــه‌یدا بوو

به‌ تاریکی خزر بۆ چه‌شمه‌ شا ئه‌ســکه‌نده‌ری هێنا

#

که‌ ئیسلامی به‌هار فتوای جیــــــــــــــــــــهادی کافری ده‌ی دا

سنه‌وبه‌ر نێزه‌، گوڵشه‌ن گورز و سۆسه‌ن خه‌نـــــجه‌ری هـێنا
#

نیسار ئه‌فشان به‌ پائه‌ندازی ســــــــــــــــوڵتانی به‌هار هاتن


سه‌مه‌ن دیبا، شه‌قایق ئه‌تڵه‌س و گوڵ مه‌خــــــــــمه‌ری هێنا
#

http://www.persianv.com/photo/albums..._%281%29_w.jpg


له‌ شایی داره‌گوڵ مه‌سنه‌دنشین بوو هاته‌ پـــــــــــــــشکووتن

چه‌مه‌ن ته‌ختی زومه‌ڕڕه‌د، گوڵ له‌ یاقووت ئه‌فسه‌ری هێنا

#

له‌ به‌زمی نێرگس و نه‌سرین به‌ ده‌فعی چاووزاری گــــــــوڵ

وه‌نه‌وشه‌ ده‌سته‌ ده‌سته‌ عوود و لاله‌ مه‌جـــــــــــــمه‌ری هێنا
#

له‌ مه‌یخانه‌ی چه‌مه‌ن به‌زم و ته‌ره‌بیان‌گرت قه‌ده‌حنۆشان

شه‌قایق باده‌، زه‌نبه‌ق شیشه‌، نێرگـــــــــــــس ساغه‌ری هێنا
#

http://www.persianv.com/photo/albums...hi_%286%29.jpg


له‌چه‌هچه‌ی ساز‌و نه‌غمه‌ی‌عه‌نده‌لیبان سووت هه‌موو دنیا

سه‌دای تارزه‌ن، ئاوازی خۆشخوان، ئـــــــــــــــــــــاوری هێــــنا

#

حیکایاتی غه‌ریبه‌ی پێیه‌ بولبول جومـــــــــــــــــله‌ خۆکردی

ده‌ڵێی چاپاڕی ئێران ڕۆژنامه‌ی ئه‌خته‌ری هێــــــــــــــــــــنا

#

به‌ شه‌وقی ڕووی لاله‌ و گوڵ له‌ باخان دا چراخـــــــــــــــانه‌

ده‌ڵێی باخ جه‌ننه‌ته‌ ئه‌مساڵ، به‌ری حۆر و په‌ریی هێـــنا
#

http://www.persianv.com/photo/albums..._%288%29_w.jpg


له‌ گوڵشه‌ن دا ڕه‌یاحین مه‌ست و شادابی هه‌وای خــــۆشن

ده‌ڵێی ڕیزوانه‌ بۆ ئه‌هلی به‌هه‌شـــــــــــتێ که‌وسه‌ری هێنا

#

شکۆفه‌ و گوڵ به‌ عیشوه‌ و خه‌نده‌ ئـــارامی ده‌روونیان دا


به‌هار بۆ خه‌سته‌کانی خۆی چ شـــــــــیر و شه‌ککه‌ری هێنا

#

به‌ زه‌رد و سووره‌وه‌ خه‌مڵیوه‌ بۆ دامادی بولــــــــــبول هات


وه‌ره‌ق مه‌عجه‌ر، ئه‌رز گوڵگۆنه‌، شه‌ونـــــــــم زێوه‌ری هێنا
#

http://www.persianv.com/photo/albums..._%287%29_w.jpg


هه‌موو که‌س‌چاوه‌ڕوونی لێک‌ده‌که‌ن وه‌ک سورمه‌یان‌دیبێ

مه‌گه‌ر بای سه‌با خاکی گوزاری دڵـــــــــــــــــــــــــــب ه‌ری هێنا

#

چ دڵبه‌ر؟ ئافتابی ماهڕوویان و‌ شــــــــــــــــــه‌که‌رلـــ ــــــێوان

که‌ خه‌ندێکی له‌ سه‌حرا گوڵ، له‌ ده‌ریا گه‌وهــــه‌ری هێنا

#

به‌ بێ شاباشی سه‌ر به‌ قسه‌ی "وه‌فایی" گوڵ، چرا نـابێ

که‌ بولبول هه‌ر زمانی هانی، په‌روانه‌ش ســــــــــه‌ری هێنا

#

منبع تصاویر:سایت پرشین وی


اکنون ساعت 12:49 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)