 |
|
behnam5555 |
01-27-2010 10:26 PM |
گه‌نمه هومێد چیه...؟
گه نمه هومید چیه...؟
عه‌لی حه‌سه‌نیانی(هاوار) 1939 - 1992
له‌وه‌تی مرۆڤ هاتۆته سه‌ر دنیا هه‌میشه هه‌وڵی داوه بۆ لابردنی نیازی خۆی و بۆ وه‌دی هێنانی ژیانێكی باشتر، له ته‌بیعه‌ت كه‌ڵک وه‌رگرێ.
جا چ له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه له نێو ئه‌شكه‌وت و لێڕه‌واراندا ژیاوه، چ له پلـهكانی ئاژه‌ڵداری، به‌رده‌داری و زه‌ویداری و سه‌نعه‌ت دا، تا ئێستا هه‌ر تێكۆشاوه دار و گیا و گۆڵ و ئاو و ئه‌رد و هه‌وا و گیانلـهبهر و...، به سوودی خۆی بخاته كار.
دار و ده‌وه‌ن و گیا و گۆڵ نه‌خشێكی گرینگ‌یان له ژیانی مرۆڤ دا هه‌بووه.
كه‌ڵك وه‌رگرتن له میوه و گیا و گۆڵی به‌كه‌ڵک به هه‌زاران و به میلـیۆنان ساڵ ئه‌زموون به‌ره به‌ره به ئێمه گه‌یشتووه.
دیاره هه‌موو چه‌شنه میوه و گیا و گۆڵێک له هه‌موو شوێنێک دا وه‌ده‌ست نایه و په‌یوه‌ندیی به چه‌شنی ئاو و هه‌وای شوێنه جۆربه‌جۆره‌كان هه‌یه.
هێندێک تایبه‌تی وڵاته گهرمێنهكانن و هێندێكیش ته‌نیا له كوێستانه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ون.
بێجگه له ساردی و گه‌رمیی شوێنه‌كان زۆر هۆی دیكه، وه‌ک ته‌ڕی و ویشكیی هه‌وا، جۆری خاک و...، له وه‌دی هاتنی به‌رهه‌مه‌كاندا كاریین.
له لایه‌كی تر، زۆر به‌رهه‌می كشت و كاڵیی هه‌ن كه له شوێنێكی تایبه‌تی هه‌بوون و ورده ورده بۆ شوێنه‌كانی تر چوون، وه‌ک "چا" كه یه‌كه‌م جار له "هیند" وه‌ده‌ست هات و له‌وێوه بۆ وڵاته گه‌رم و ته‌ڕه‌كانی دنیا په‌ره‌ی ئه‌ستاند.
یان "سێوک" كه له ئه‌مریكاوه به دنیا دا بڵاو بۆوه.
له كوردستاندا به هۆی هه‌بوونی ئاوی زۆر و خاكی پڕ پیت و هه‌وایه‌كی نه زۆر گه‌رم و نه زۆر سارد هه‌موو چه‌شنه میوه و ده‌خڵ و دانی تایبه‌تی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ی به باشی تێدا بار دێ كه خه‌ڵاتی ته‌بیعه‌تی به‌هه‌شتیی و ئاكامی هه‌وڵ و تێكۆشانی پێشینیانمانه.
بێجگه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه تا ئێستا وه‌ده‌ست هاتوون چیا و پێده‌شته‌كانی كوردستان پڕن له گیا و گۆڵی جۆراوجۆر كه به‌داخه‌وه زۆر كه‌م كه‌ڵكیان لێ وه‌رگیراوه.
ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی دروست و تایبه‌تیی بۆ ئه‌و كاره ته‌رخان بكرێ و وردبینییه‌كی زۆرتری لێ وهكار بخرێ هه‌موو چه‌شنه گوڵ، عه‌تر، ڕه‌نگ، خوارده‌مه‌نی، ده‌رمان و پێداویستیی سه‌نعه‌تیی لێ وه‌ده‌ست ده‌خرێ. لێڕه‌واره‌كانی كوردستانیش كانگایه‌كی پڕپیت و بایه‌خن كه ده‌كرێ به‌رهه‌می زۆر به‌كه‌ڵكیان لێ وه‌چنگ خه‌ن.
یه‌كێک له به‌رهه‌مه‌كانی چیا و پێده‌شته‌كانی كوردستان، كه بۆ وڵاته‌كانی دیكه‌ش چووه، چه‌شنه گهنمێكه كه پێیده‌گوترێ " گه‌نمه هومێد".
له كوردستان چه‌ندین جۆره گه‌نم ڕه‌عه‌مه‌ل دێ، وه‌ک:
سمهوهج، برایمه، به‌هاروو و...، كه هه‌ر كامه تامێكی تایبه‌تیی هه‌یه و بێجگه له وه‌لابردنی نیازی خه‌ڵكی كوردستان به‌شێكی زۆری بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ڕوا.
گه‌نمه هومێد گه‌نمێكی ده‌نک گه‌وره‌یه و نانێكی سپی و به‌تامی لێ ساز ده‌كرێ.
دۆزینه‌وه و زۆركردنی گه‌نمه هومێد خۆی كورتهمێژوویهكی هه‌یه به‌م چه‌شنه:
خودالێخۆش‌بوو شێخ یۆسفی بورهانی[1] پیاوێكی زانا و پسپۆڕ بووه و له عیرفاندا گه‌یشتۆته پلـهیهكی به‌رز.
ناوبراو كه زۆر ژیر و وردبین بووه ده‌بینێ كه له شاخه‌كانی كوردستان ده‌نكه ده‌نكه گه‌نمێكی خۆڕست له په‌نای ماه و زه‌ردان دا شین ده‌بێ كه ده‌نكه‌كانی گه‌وره و سپی و جوانن.
تا ئه‌وده‌م كه‌س له‌و گه‌نمه كه‌ڵكی وه‌رنه‌گرتبوو.
به دۆست و خزم و كه‌سی خۆی ده‌ڵێ كه بگه‌ڕێن له‌و گه‌نمه، ئه‌وه‌نده‌ی كه بۆیان ده‌كرێ كۆ بكه‌نه‌وه و بۆی بێنن.
به قه‌را یه‌ک دوو مستان له‌و گه‌نمه كۆ ده‌كه‌نه‌وه و بۆی ده‌به‌ن؛ ئه‌ویش دێنێ جێگایه‌كی بۆ ته‌رخان ده‌كا و ئه‌و گه‌نمانه ده‌چێنێ و خۆێ چاوه‌دێریی ده‌كا تا ده‌گاته حاسڵات.
دیسان به‌رهه‌می ئه‌و كاره و هێندێک گه‌نمی دیكه، كه بۆیان هێنابوو، دادهچێنێتهوه و ئه‌و كاره دووپات و چه‌ند پات ده‌كاته‌وه تا ڕاده‌یه‌كی گه‌نمێكی زۆری لێ وه‌ده‌ست دێ.
ئه‌مجا دێنێ زه‌وییه‌كی گه‌وره‌تری بۆ ته‌رخان ده‌كا و دیسان له سه‌ر كاره‌كه‌ی هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێ، تا دوای چه‌ند ساڵان به‌رهه‌می ئه‌و گه‌نمه زۆر ده‌بێ و شێخی بورهان به ته‌واوی موكریان‌دا بڵاوی ده‌كاته‌وه و ورده ورده گه‌نمه هومێد له كوردستاندا ده‌ناسرێ و كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێ.
له ڕاستیدا بوونی گه‌نمه هومێد له كوردستاندا ئاكامی وردبینی و هه‌وڵ و تێكۆشانی چه‌ند ساڵه‌ی خودالێخۆش‌بوو شێخ یۆسفی بورهانه.
كاتێ ناوبراو خه‌ریكی زۆركردنی ئه‌و گه‌نمه ده‌بێ جارێكی ده‌فه‌رموێ:
"هومێدم زۆر به‌و گه‌نمه هه‌یه كه له فریای فه‌قیر و هه‌ژاران بێ.".
له‌و ده‌مه‌وه ناوی ئه‌و گه‌نمه ده‌نێن " گه‌نمه هومێد".
گه‌نمه هومێد ئێستا له كوردستانی ئێران‌دا به باشترین گه‌نم ناسراوه.
[1]: "بورهان" گوندێكه له نێوان مه‌هاباد و بۆكان.
|
اکنون ساعت 04:02 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)