![]() |
زانای
له‌م دونیا پڕ سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه‌دا، مرۆڤ له بیستن و بینینی زۆر شت مات ده‌بێت و ناكرێت باوه‌ڕ به زۆر شت نه‌كات.
- ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و له دوای یه‌ك بۆ ماوه‌ی (8) ساڵ و (7) مانگ و (6) رۆژ بقیژێنیت، ئه‌وسا ده‌توانیت وزه‌ی ده‌نگی پێویست بۆ گه‌رمكردنی په‌رداخێك قاوه به‌رهه‌م بێنیت. -كورتترین شه‌ڕ له مێژوودا له ساڵی (1896) له نێوان "زنزبار و به‌ریتانیا" بوو كه (38) خوله‌كی خایاند. - قه‌باره‌ی چاوی مرۆڤ له سه‌ره‌تای له دایك بوونییه‌وه تا مردن ناگۆڕێت، به‌ڵام هیچ كات گوێ و لوتی له گه‌شه‌كردن ناوه‌ستێت. - سیسركه ده‌توانێت به بێ سه‌ر تا (9) رۆژ بژێت، دواتر به‌هۆی برسییه‌تیه‌وه مردار ده‌بێته‌وه. - ئه‌گه‌ر دانیشتوانی وڵاتی چین به شێوه‌ی ریزێك له‌به‌رده‌متا تێپه‌ڕ ببن، ئه‌م ریزه له‌به‌ر خێرایی ژماره‌ی له دایك بوون ، هیچ كات كۆتایی نایه‌ت. - هێڵی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا به كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌نیا یه‌ك دانه زه‌یتون له زه‌ڵاته‌ی هه‌ر سه‌رنشینێكی نێو فڕۆكه‌كان، له ساڵی (1987) ، (40) هه‌زار دۆلاری بۆگه‌ڕایه‌وه. - فیل ته‌نیا گیاندارێكه كه ناتوانێت باز بدات. - (I am) كورتترین رسته‌ی ته‌وایی ئینگلیزیه. -ئه‌گه‌ر ماسییه‌كی سوور له ژوورێكی تاریك دابنرێت، ره‌نگه سووره‌كه‌ی ده‌گۆڕێت بۆ ره‌نگی سپی. - چاوی نه‌عامه له مێشكی گه‌وره‌تره. - په‌پوله‌كان به هۆی قاچه‌كانیانه‌وه، تامه‌كان ده‌چێژن. - پشیله‌كان ده‌توانن زیاتر له سه‌د ده‌نگ به قورگیان دروست بكه‌ن له كاتێكدا كه سه‌گه‌كان كه‌متر له ده ده‌نگ دروست ده‌كه‌ن. -ژماره‌ی خه‌ڵكانی چین كه ده‌توانن به زمانی ئینگلیزی قسه بكه‌ن، له ژماره‌ی ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه‌ی كه ده‌توانن به زمانی ئینگلیزی قسه بكه‌ن ، زیاتره. - هه‌موو ورچه‌كانی قوتب چه‌پ ده‌ستن. - ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به هۆی (گوێ درێژ) ه‌وه گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن ، زیاتره له ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له رووداوه ئاسمانێكاندا گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. - هه‌ر پارچه كاغه‌زێك ناتوانرێت زیاتر له نۆ جار ده‌ق بكرێت. - (30) ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ژین، له ژێر خاكدا نێژراون. - وشتر ته‌نیا گیاندارێكه كه ناتوانێت مه‌له بكات. - كێشی لیترێك سركه له وه‌رزی زستاندا، قورستره له كێشی هه‌مان بڕ له سركه له وه‌رزی هاویندا. - باڵای مرۆڤ تا (20تا25) و هه‌ندێك كات تا (40 ) ساڵ له زیاد بووندایه، به‌ڵام له (40) ساڵ به‌دواوه ، باڵای له هه‌ر دوو ساڵدا (6)میلیم كورت ده‌بێته‌وه. - ته‌نیا به له‌ده‌ستدانی 1% ئاوی جه‌سته، هه‌ست به تونێتی ده‌كه‌ین. - وشتر له هه‌ر (3) خوله‌كدا (95) لیتر ئاو ده‌خواته‌وه |
اکنون ساعت 05:26 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)