behnam5555 |
02-10-2010 09:33 AM |
ده‌نگی زینده‌وه‌ران له زمانی كوردی دا ....
هه‌ر زمانێكی ئه‌م جیهانه ناوی تایبه‌تیی خۆی بۆ ده‌نگی هه‌ر زینده‌وه‌ر یان هه‌ر ده‌سته زینده‌وه‌رێك هه‌یه.
جا ئه‌و زینده‌وه‌ره(ژینه‌وه‌ر ـ گیاندارـ گیانله‌به‌ره) چ مرۆڤ بێ، چ ماڵات، یان باڵنده و مێش و مه‌گه‌س و ژینه‌وه‌ری دیكه به هه‌موو جۆر وده‌سته و تاقمێكیانه‌وه.
كوردییش كه زمانێكی به‌رین و زیندووه، ناوی جۆراوجۆری بۆده‌نگی ژینه‌وه‌ران هه‌یه.
وه‌بیرهێنانه‌وه وباسكردنی ئه‌م ده‌نگانه به تایبه‌ت بۆ ئه‌و منداڵانه به سووده، كه له هه‌نده‌ران له دایك بوون و گه‌وره بوون، یان به منداڵی په‌ڕه‌وازه‌ی هه‌نده‌ران بوون، چونكه كه‌متر ئه‌و شتانه‌یان گوێ لێ‌ده‌بێ.
http://www1.irnon.com.googlepages.co...rs-Animals.jpg
وا هه‌یه دوو ژینه‌وه‌ر له باری نه‌وعی و گورووهی‌یه‌وه ده‌كه‌ونه لایه‌ك،
به‌ڵام جیاوازیی جینسی، به پێی ناسكی و گرژیی ده‌نگی مێ و نێر، ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه ناوی ده‌نگه‌كانیان یان شێوه‌ی تاریف و ناساندنی ده‌نگه‌كانیان جیاوازیی هه‌بێ.
ئه‌وه‌ش زۆرتر ناساندن یا تاریف كردنی ئه‌و ده‌نگانه له كاتی به‌رزكردنه‌وه دا ( جا چ بۆ ده‌ربڕینی كه‌یف خۆشی یان ڕق و تووڕه‌یی و ئاگاداركردنه‌وه و ترسان) ده‌گرێته‌وه. بۆ نموونه هه‌ر له ناساندنی ده‌نگی مرۆڤ دا:
پیاو.................... ..ده‌گوڕێنێ ـ ده‌نه‌ڕێنێ.
[IMG]http://**********/images/346ihfo2vpoud9k4i2gd.jpg[/IMG]
به‌ڵام،
ژن....................... ده‌قیژێنێ ـ ده‌زیڕێنێ.
http://www.jamejamonline.ir/Media/im...0919733153.jpg
وا هه‌یه بۆ پیاویش بگوترێ "ده‌زیڕێنێ"، به‌ڵام بۆ ژن قه‌ت ناكرێ بڵێی: فڵانه ژن ده‌نه‌ڕێنێ، یان
ده‌گوڕێنێ.
|