 |
|
behnam5555 |
02-10-2010 11:51 PM |
نیما و لاوێكی كورد ....
نیما و لاوێكی كورد
هێدی
http://blog.15mehr.com/wordpress/wp-...nian-poets.jpg
شاعیری به‌نێوبانگی فارس "نیما یوشیج(1895 - 1959)" ده وتووێژێكی دا باسی كوردێک ده‌كا به نێوی "ئه‌نجیری ئازه‌ر".
دیاره ئه‌و كه‌سه‌ی نیما باسی ده‌كا هه‌ر كاک "سه‌دیقی ئه‌نجیری ئازه‌ر"ه كه تێكۆشه‌رێكی زانا و لێهاتووی مه‌هابادیی بوو و به داخه‌وه له ئاكامی سه‌ره‌ڕۆیی ئه‌حمه‌د تۆفیق(عه‌بدوڵڵای ئیسحاقی) دا تێدا چوو.
له‌و وتووێژه‌ی "نیما" ته‌نیا ئه‌و پرسیار و وه‌ڵامه‌م له‌به‌ر ده‌سته كه پێوه‌ندیی به "كاک سه‌دیقی ئه‌نجیری ئازه‌ر"ه‌وه هه‌یه:
- مامۆستا! سه‌باره‌ت به هاوچه‌رخه‌كان و به تایبه‌ت لاوه‌كان چ بڕوایه‌كتان هه‌یه؟
- هاوچه‌رخه‌كانی من نوقمی بوغز و ئێره‌یین.
زۆر لاو ڕێگه‌ی منیان گرته به‌ر.
زۆر لاو نێوی منیان زڕاند.
ته‌وه‌للۆلیی یه‌كێک بوو له‌وان.
شاملوو دێ پشتیوانیی من بۆ فڵان لاو وه‌ربگرێ و ئه‌وه‌ش سووكایه‌تییه‌كی دیكه‌یه
. مێهدی سوهه‌یلی نێوزڕاو ده ڕادیۆ دا به‌رنامه‌ی قۆڕی شێعری نوێی به‌ڕێوه برد!
گه‌مژه‌ترین لاوێكی دیومه، ئه‌و پیرێژنه مرده‌لۆخه‌یه - حه‌میدی شیرازی - بووه.
شه‌هیدیی خۆراسانی زۆر پرسایه.
به‌ڵام یه‌کێک به هۆی شێعره‌كانمه‌وه هه‌ستی به ته‌واوی ده‌رد و ڕه‌نجی من كردووه.
له هه‌موو كه‌س باشتر، ته‌نانه‌ت له ئالی ئه‌حمه‌دیش باشتر.
ئه‌و كه‌سه، لاوێكی كوردی چاره‌ڕه‌شه.
نێوی ئه‌نجیری ئازه‌ره.
------------------------------------------------------------------------------------------------------
تێبینی :
- به‌داخه‌وه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م وتووێژه‌م لێ ڕوون نییه هه‌تا ئاماژه‌ی پێ بكه‌م. هه‌ر ته‌نیا ئه‌و پرسیار و وه‌ڵامه‌م وه‌د‌ست كه‌وتووه.
- وه‌رگێڕدراوه‌ی ئه‌و وتووێژه‌ی "نیما"، هه‌ر له ژێر سه‌ردێڕی "نیما و لاوێكی كورد" دا، له مانگنامه‌ی "په‌یام"ی ژماره21 ی ساڵی 2000 دا، كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چوو، بڵاو بۆته‌وه. ده‌وێدا ژیننامه‌یه‌كی "كاک سه‌دیقی ئه‌نجیری ئازه‌ر"یشم خسبووه سه‌ر وتووێژه‌كه.
------------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ زانیاریی زیاتر له سه‌ر كاک سه‌دیقی ئه‌نجیری ئازه‌ر بڕوانه ئه‌و سه‌رچاوانه:
- له بیره‌وه‌رییه‌كانم، به‌رگی چواره‌م، كه‌ریمی حیسامی، سوئێد 1990، لاپه‌ڕه 5 تا 11
- ژیان و به‌سه‌رهاتی عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی(مامۆستا عوله‌ما)، عه‌لی كه‌ریمی، سوئێد 1999، لاپه‌ڕه 393 و 394
- چپ در ایران، به روایت اسناد ساواک، جلد اول، مركز بررسی اسناد تاریخی، تهران 1378، لاپه‌ڕه 253------------------------------------------------------------------------------------------------------
ده‌قی فارسیی پرسیار و وه‌ڵامه‌كه‌ی "نیما":
- استاد! در مورد معاصرین و مخصوصا جوانها چه عقیده‌ای دارید؟
- معاصرین من غرق در كینه و حسد هستند. بسیار جوانها در پی من آمدند. بسیار جوانها نام مرا خراب كردند. توللی یكی از آنها بود. شاملو می‌آید از من توصیه برای فلان جوان بگیرد و این اهانت دیگر است. مهدی سهیلی معلوم‌الحال برنامه مسخره شعر ن‌و را در رادیو اجرا كرد!
احمق‌تر جوانی كه دیدم، این عجوزه مردنی - حمید شیرازی - بود. شهیدی خراسانی بسیار كنجكاو است. اما یک نفر تمام درد و رنج مرا از روی شعرهای من حس كرده است. بهتر از هر كس، حتی آل احمد. این یک نفر، یک جوان كرد است و پریشان روزگار. اسمش انجیری آذر است.
|
اکنون ساعت 12:59 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)