پی سی سیتی

پی سی سیتی (http://p30city.net/index.php)
-   زبان ادب و فرهنگ کردی (http://p30city.net/forumdisplay.php?f=150)
-   -   مه‌له‌ ئاواره‌کان- تاگوور ... (http://p30city.net/showthread.php?t=22003)

behnam5555 02-13-2010 09:58 PM

مه‌له‌ ئاواره‌کان- تاگوور ...
 

مه‌له‌ ئاواره‌کان- تاگوور

http://4.bp.blogspot.com/_3Igv9k1NP1...20/Tagore3.jpg


مه‌له‌ ئاواره‌کان-ناوی کۆمه‌ڵێک شێعری رابیندرانات تاگوور- شاعیری به‌ توانی هیندوستان-ه‌که‌ ساڵی 1916 له‌ وڵاتی ژاپۆن بڵاوی کردۆته‌وه‌.
ئه‌مه‌ی ژیر 10 شێعره‌ له‌و کۆمه‌ڵه‌ 'وێنه‌ شێعریهpicture-poem - . ئه‌مه‌ ناوێکه‌ که‌ تاگوور خۆی بۆ شێعره‌کانی دیاری کردووه‌ .


1
باڵنده‌ ئاواره‌کانی هاوین
دێنه‌ به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌م
گۆرانیه‌ک ئه‌چڕن و
له‌ شه‌ققه‌ی باڵ ده‌ده‌ن و
ئاوا ده‌بن.

گه‌ڵا ره‌نگ هه‌ڵبزرکاوه‌کانی خه‌زه‌ڵوه‌ر،
به‌ ده‌م هه‌ناسه‌ی سارده‌وه‌
ته‌قڵه‌ کوت
ئه‌نیشنه‌ سه‌ر زه‌وی.

2
ئێوه‌ ئه‌ی پۆله‌ ئاواره‌که‌ی ناو ئه‌م جیهانه‌
وه‌رن با ،شوێن پێیه‌کانتان
له‌ سه‌ر وته‌کانی من جێ بمێنێ

3
زه‌وی ئه‌وه‌ بزه‌کانیه‌تی که‌ ناهێڵێ
گوڵی فرمێسکه‌کانی سیس هه‌ڵگه‌ڕێن.

4
سارای به‌ ده‌سه‌ڵات
خه‌ریکه‌ ده‌بێ به‌ خه‌ڵووز
له‌ سوێی گه‌ڵایه‌ک
که‌ ئه‌بزوێ و
پێئه‌که‌نێ و
ئه‌ڕوا و له‌ چاوان ون ده‌بێ

5
هه‌میشه‌
ده‌م و چاوی که‌ پڕ مه‌راقی بارانێکی شه‌وانه‌یه‌
دێته‌ خه‌ونه‌کانم

6
چه‌ند ئه‌نگوستێکی نه‌دیار
ده‌ڵێی سروه‌ی به‌یانین
ئارام ئارام
له‌ سه‌ر دڵم
مۆسیقای شه‌پۆله‌ ورده‌کان لێده‌ده‌ن.

7
دڵم شه‌پۆله‌کانی به‌ که‌ناری جیهاندا ده‌دا و
به‌ده‌م گریانه‌وه‌ ئه‌نووسێ:
"خۆشم ده‌وێی".

8
ئه‌ی ژنه‌که‌!
کاتێ به‌ده‌م ئیشی ماڵه‌وه‌ دێی و ده‌چی،
گۆرانی ئه‌چڕێ له‌ش و لارت
له‌ چه‌شنی رووبارێکی بچووک
به‌ سه‌ر هه‌وراز و نشێوی رێدا

له‌ چه‌شنی رووبارێکی بچووک
به‌ ناو زیخ و چه‌وی که‌ناره‌کانی دا

9
به‌جارێ جیهان
باریوه‌ته‌ سه‌ر
ته‌له‌کانی دڵێکی بڕست لێبڕاو
که‌ خه‌ریکه‌
مۆسیقای ماته‌م ده‌ژه‌نێ.

10
له‌ ته‌نیایی ئه‌و دڵه‌ی خۆم دا
هه‌ناسه‌ی ساردی ئه‌و شه‌وه‌ بێوه‌ژنه‌ هه‌ست پێ ده‌که‌م
که‌ چارشێوێکی له‌ ته‌م و باران
به‌ سه‌ر داداوه‌.



اکنون ساعت 01:33 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.

Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)