زکریا فتاحی |
02-18-2010 07:35 PM |
ژن له به‌هه‌شتدا چۆن ده‌ژی و چی به‌سه‌ر دێت؟
ژن له به‌هه‌شتدا چۆن ده‌ژی و چی به‌سه‌ر دێت؟
به بۆچوونی ئیسلام به‌هه‌شت شتێك نییه، تایبه‌ت بێت به پیاوان، به‌ڵكه بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه ئاماده‌كراوه و تایبه‌ته بۆ له‌خواترسان.
په‌یمان محه‌مه‌د
مه‌سه‌له‌ی چاره‌نووسی مرۆڤ و ژیانی پاش مردن، هه‌ر له سه‌رده‌می سوقرات و پێشتریش له شارستانییه‌تی میسری كۆنه‌وه، تا ئه‌مڕۆ جێگای پرسیار‌و سه‌رسوڕمانی مرۆڤ و ته‌نانه‌ت فهسلهسوفانیش بووه، ئاینه ئاسمانییه‌كان رۆشناییه‌كی گه‌وره ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و ژیانه‌ی كه به ئاخیرهتو ژیانی نه‌بڕاوه‌ی دونیاكهیتر ده‌ناسرێت، له هه‌موو فه‌لسه‌فه‌و بۆچوونێك زیاتر شییان كردۆته‌وه و چوونه‌ته نێو ورده‌كارییه‌كانیه‌وه. به‌ڵام لای زۆركه‌س هه‌ست ده‌كرێت ناڕۆشنییه‌ك هه‌یه له‌شێواز و چۆنییه‌تی ژیانی ژن له به‌هه‌شتداو پرسیارێك زۆرجار دووباره ده‌بێته‌وه، ئاخۆ به‌هه‌شت ته‌نها بۆ پیاوانه یان ژنانیش؟
بێگومان به لای ئیسلامه‌وه كه كۆتا زنجیره‌ی ئاینه ئاسمانییه‌كانه، شتێكی ئاساییه ژنانیش وه‌ك پیاوان له دۆخی خۆیان بپرسن له به‌هه‌شتدا، پرسیار له باره‌ی چێژ و خۆشییه‌كانی ئه‌م ژیانه بكه‌ن، كه خودا به‌ڵێنیداوه بۆیان. چونكه مرۆڤ به سروشت وه‌هایه، حه‌زده‌كات بزانێت دوا ڕۆژی چۆنه و چی به‌سه‌ردێت.
ته‌نانه‌ت هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ریش كه باشترین مرۆڤن، ئه‌م حه‌ز و خولیایه‌یان هه‌بووه‌و پرسیاری زۆر شتی وردیان كردوه. جارێك كۆمه‌ڵێك له هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له سه‌ر بێت لێیان پرسی له‌باره‌ی بینای به‌هه‌شته‌وه، ئه‌ویش فه‌رمووی: "خشتێكی له زێڕه و خشتێكیتری له زیو" (1). جارێكی‌تریش پیاوه‌كان پرسییان ئاخۆ ئێمه ده‌گه‌ینه ژنه‌كانمان له به‌هشتدا، ئه‌ویش، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌ڵێ ده‌گه‌ن پێیان (2).
به بۆچوونی ئیسلام به‌هه‌شت شتێك نییه، تایبه‌ت بێت به پیاوان، به‌ڵكه بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه ئاماده‌كراوه و تایبه‌ته بۆ له‌خواترسان. "أعدت للمتقین ـ ال عمران 133". هه‌روه‌ها "ومن یعمل من الصالحات من ذكر أو أنثی وهو مؤمن فأولئك یدخلون الجنة ـ النساء 124".
له هه‌موو ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه‌ی تریش كه باس له بهههشتو خۆشییه‌كانی به‌هه‌شت ده‌كه‌ن، هیچ جیاكارییه‌كی نه‌كردووه له نێوان ژن و پیاودا، به‌ڵام له هه‌ندێك ئایه‌تدا پیاوانی تهماعگیركردووه، به حۆرییه‌كانی به‌هه‌شت و ژنی جوان، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی دروستكردنی پرسیارێك، ئاخۆ بۆچی وه‌هایه؟ ئایا به‌هه‌شت به‌س بۆ پیاوانه، یان چی؟.
زانا ئیسلامییه‌كان پێیان وایه، ژنان زۆجار شه‌رمنن و خودا‌ش ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ئه‌وانی له‌به‌رچاو گرتووه و له دونیادا ته‌ماعگیری نه‌كردوون به پیاوی جوان، تا په‌رستشی بۆ بكه‌ن،
هه‌روه‌ها هه‌ندێكیتریشیان ده‌ڵێن: تامهزۆیی پیاوان بۆ ژنان وه‌ك تامه‌زۆریی ژنان نییه بۆ پیاوان، ئه‌وه‌ی به‌لای ژنه‌وه زیاتر له پیاو گرنگه خشڵ و زێڕو ملوانكهیهو خودا‌ش باسی له‌مه كردووه, "أومن ینشۆا فی الحلیه ـ الزخرف 18". هه‌روه‌ها ئیبن عوسه‌یمین كه یه‌ك له شه‌رعزانه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه جه‌خت ده‌كاته‌وه، باسكردنی ژنی جوان بۆ پیاوانی نێو به‌هه‌شت، له‌لایه‌ن خوداوه مانای ئه‌وه نییه كه ژنانی به‌هه‌شت بێمێردن، به‌ڵكه ئه‌وانیش مێردیان هه‌یه‌و مێرده‌كانیشیان مرۆڤی ئاسایی ئه‌م دونیان (3).
به‌رای شه‌رعزانه‌كانی ئیسلام، ژنان له‌نێو به‌هه‌شتدا له‌وه تێپه‌ڕناكه‌ن كه یان به كچێنی مردوون و مێردیان نه‌بووه.. یان بێوه‌ژن بوون و شوویان نه‌كردۆته‌وه.. یان مێردیان هه‌بووه، به‌ڵام مێرده‌كانیان نه‌چۆته به‌هه‌شت... یان دووشوو یان زیاتریان كردووه له دونیادا، بۆ ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش وه‌ڵامی پێویست هه‌یه. ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی به كچێنی مردوون، گومانی تێدانییه، كه خودا له به‌هه‌شتدا ماره‌یان ده‌كات له پیاوی ئاسایی نه‌وه‌ی ئاده‌م، چونكه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام دروودی خوای له سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تی "كه‌سی عازه‌ب له به‌هه‌شتدا نییه..4). جگه له‌م فه‌رمووده‌یه‌ش زاناكان پێیان وایه مێرد، نیعمهتو خۆشییه‌كی ژیانه‌و ناگونجێت له به‌هه‌شتدا كه‌سانێك هه‌بن له‌م نیعمهتو خۆشییه‌یان كه‌م بێت. هه‌روه‌ها ئه‌م به‌شوودانه خواییه، بێوه‌ژنه ته‌ڵاقدراو و بێمێردهكان و ئه‌وانه‌ی له مێرده‌كانیان دابڕوان له ژیانی ئاخیره‌تدا ده‌گرێته‌وه، خودا به دڵی خۆیان هه‌موو بێمێردهكانی به‌هه‌شت بهمێركردن ده‌دا، (5).
هه‌روه‌ها ئه‌و ژن‌و مێردانهشی هه‌ردووكیان ده‌چنه به‌هه‌شت له‌و دونیا بۆ یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌و ئه‌گه‌ریش ژنێك چه‌ند مێردێكی كردبێت ئه‌وه بۆ كۆتا مێردی ده‌بێت، چونكه له فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ردا دروودی خوای له سه‌ر بێت هاتووه "ژن بۆ كۆتا مێردی ده‌بێت" (6).
هه‌روه‌ها ریوایه‌ت كراوه، حوزه‌یفه‌ی كوڕی یه‌مانی به خێزانه‌كه‌ی خۆی وتووه، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له به‌هه‌شتدا ببیته‌وه به هاوسه‌رم له دوای من شوو مه‌كه‌ره‌وه، چونكه له به‌هه‌شتدا ژنان بۆ كۆتا مێردیان دهبنو هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش، شووكردنه‌وه له‌سه‌ر خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر یاساغ كرابوو، چونكه ئه‌وان له دونیا‌و ئاخیره‌تدا هه‌ر هاوسه‌ری ئه‌ون " (7). هه‌روه‌ها ئه‌و ژنانه‌ی ده‌چنه به‌هه‌شت، چه‌ند قات گه‌نج ده‌بنه‌وه و خودا جوانتر له حۆریانیان ده‌كات، چونكه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام دروودی خوای له سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تی "پیرو په‌ككه‌وته ناچنه به‌هه‌شت .. خودا هه‌ر ژنێك بخاته به‌هه‌شت ده‌یان كاته‌وه به كچ" (8). هه‌روه‌ها له ئه‌سه‌ردا هاتووه كه ژنانی دونیا، له به‌هه‌شتدا جوانتر ده‌بن له حۆری چونكه ئه‌مان پهرستشو خواپه‌رستی دونیایان له‌و حۆرییانه‌ی به‌هه‌شت زیاتره (9).
له كۆتاییدا پێویسته ئه‌وه بوترێت، كه به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شت بۆ ژنان له پیاوان ئاسانتركراوه بۆیان‌و خودا له‌مه‌شدا تایبه‌ته‌مه‌ندیی ژنانی له‌به‌رچاو گرتووه، ئه‌وه‌تا له فه‌رمووده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێت: "ئه‌گه‌ر ژنان پێنج فه‌رزه نوێژی خۆیان به‌جێ بهێنن، رۆژی مانگی ره‌مه‌زان بگرن، داوێنی خۆیان خاوێن رابگرن، گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كانیان بكه‌ن، پێیان ده‌ڵێن: له‌كام ده‌رگای به‌هه‌شته‌وه ده‌تانه‌وێت بچنه به‌هه‌شت". (10).
سه‌رچاوه: أحوال النساء فی الجنة، سلیمان الخراشی دار ابن القاسم، الریاض. / به خته وه ری
|