 |
|
behnam5555 |
02-25-2010 10:22 AM |
ژوانگه‌ی مه‌جازی
ژوانگه‌ی مه‌جازی
شتێک له ناخمدا ده‌جوڵا و سه‌ره‌تاتکێی بوو.
دیتنیپێکهنینێک ههژاندبومی.
ئه‌و پرچه خاوه‌ی که به قژگیرێک له پشتهوهگرێدرابوو، به‌لامه‌وه رووداوێکی ساده نه‌بوو، تابلۆیێکی دڵڕفێن بوو.
هه‌ر کاتدهمبینی ته‌زویه‌کی خۆش به له‌شمدا رادهخوشی.
زۆرتر گوێم له ئاهه‌نگی قسهکانیبوو هه‌تا ناوه‌رۆکی وشه‌کان. له‌گه‌ڵ دڵه‌ڕاوکه‌یێکی زۆر به شوێن رستهدادهگهڕام هه‌تا زیاتر بیدوێنم.
به‌ڵام چ سود. له‌حن و مۆسیقای وه‌ڵام گێژو وڕیدهکردم. زه‌رده‌خه‌نه‌ی پاش وتنی رسته‌که به شێنه‌یی رۆحمی ده‌شێلا وئهوندهیتر له ماناکان دووری ده‌خستمه‌وه.
جێگایێک بۆ وشه نه‌مابوو، نیگایێکسنوری هه‌موو رسته‌کان، هه‌رچی وشه هه‌یه دهیبهزاندوشه و مانا بۆیهبهکهڵکن، چونکا یارمه‌تیت ده‌ده‌ن تێبگه‌یت و پاشان چێژی لێوه‌ربگریت. بهڵامئهمجارهیان به وشه‌وه ده‌ستی پێنه‌کرد، به‌ڵکو وشه دوای لێکدان و زرینگهیههست و چێژوه‌رگرتن ههڵدهقوڵاههموو جارێک له کاتی حه‌سانه‌وه‌ی کرێکار وخزمهتکارهکانی هۆتێل له ژووری حه‌وانه‌وه‌ی گشتی ده‌مبینی.
ئه‌و چه‌ند ده‌قیقه‌که له پاڵ یه‌کتر یان به‌رانبه‌ر یه‌کتر بۆ خواردنه‌وه‌ی کافهیهکدادهنیشتین، هێزێک هه‌موو جه‌سته‌می ده‌لاواند.
زۆر جار ده‌ستپاچه ده‌بووم و به‌جیاتی قسه‌کردن مۆنتر ده‌بوم و کافهکهشم زۆر به په‌له‌و ناقۆڵایانهههڵدهقوڕاندله خۆم ده‌پرسی، ئایا ئه‌مه عه‌شقه یان ته‌نیا ههستێکیئاسایی دوای بینینی جوانیی ئافره‌تێکه، یاکو سێکسه که به‌ره‌و گه‌ردنی سپی وبۆنی سینه‌و به‌رۆک هانم ده‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته‌ی خۆم زیاتر شی بکه‌مه‌و وزیاتر تێی بگه‌م له هاوڕێکم که له‌گه‌ڵ مندا کاری ده‌کرد، پرسیارمکرد
_ ئه‌رێ تۆ قه‌ت ئاشق بوویت؟ هاوکاره‌که‌م له مێژ بوو ژیانی ئاسایی خۆی به‌جێ هێشتبوو ودوای کۆچ کردن ژیانی غه‌ریبی هه‌ڵبژاردبوو و له دووره‌وڵات ده‌ژیا.
نهختێکچاوهڕوانی هێشتمه‌وه.
دوای راوه‌ستانێک وتی
_ له ئۆروپا هه‌ست به عه‌شق ناکرێ، نا، تا ئێستا ئاشقی کچیئوروپی نه‌بووم وڵامه‌که‌ی به‌ره‌و بابهتێکیتری ده‌بردین، ههربۆیهلێنهگهڕام و به خێرایی پرسیارێکیترم لێکرد و وتم
_ ئه‌ی کچی خۆماڵی یان رۆژهه‌ڵاتی؟خه‌ریکی کار کردن بوو.
له‌ته‌قه‌ی وه‌یه‌ک کهوتنیدهورییهکان و هاڕه‌ی مه‌کینه‌ی شۆردن خۆی نوقم کردبوو.
به‌ڵام وادیاربوو زۆرترلهپرسیارهکه رامابوو.
وه‌ک ئه‌وه‌ی رێزێکی تایبه‌تی بۆبیرهوهریهکهی هه‌بێت، زۆر به هێمنی وتی
_ ته‌نها یه‌ک جار ده‌مویست هه‌ستی خۆم به ته‌جروبه‌ی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگێنم و لێکیبدهم، جگه له‌وه به‌سه‌رهاته‌که سه‌رنجی راکێشام وتم
_ چه‌نده عاشقی بوویت و ئه‌و عه‌شقه چی به‌سه‌رهات؟هاوڕێکه‌م بێ ئه‌وه‌ی خۆی بزانێ، له‌ناو ژیانی سهختیپهناههندهگی و ته‌نیایی داڕمابوو. له ئۆروپا‌و له‌ناو فراوانی ئازادی ده‌ژیا،به‌ڵام پێده‌چوو ته‌نیاییه‌کی کوشه‌نده تێکی شکاندبوو. دوای جێگۆرکانهیێکی زۆر وئه‌م وڵات بۆ ئه‌و وڵات رێگه‌ی پێ‌درابوو کار بکات و ژیانی خۆی به‌ڕێوه به‌رێت.
له‌وڵامدا وتی
_ له شارێکی‌تر ده‌ژیا. ماوه‌ی چه‌ند مانگێک پێکهوهقسهمان ئه‌کرد. ته‌نیا وێنه‌که‌یم دیبوو.
هه‌تا جارێک ئادره‌سی شایی وزهماوهندێکی دامێ و پێی وتم وه‌ره با له‌وێ یه‌کتر ببینین بیرم فڕی و ئه‌و کاته‌م هێنا به‌رچاوی خۆم که یهکتریانبینیوه و که هه‌ردووکیان چۆن له ناوه‌وه خرۆشابێتن.
به په‌له بۆ ئه‌وه‌ی بهپێشبینیهکانی خۆم رووداوه‌که نه‌گۆڕم و نهیخهمڵێنم، وتم
_ ده‌ی، دیت؟
_ نا
_ بۆ؟ نه‌هات؟
_ نا، من نه‌چووم، نه‌خۆش که‌وتم لێی رامام و ئیتر پرسیارم لێ نه‌کرد، لێره‌وه چاوه‌ڕێ مامههتا خۆی قسه‌کانی ته‌واو بکات. درێژه‌ی به قسه‌کانی دا‌و وتی
_ یه‌ک حه‌فته له جێ‌دا که‌وتم. ئه‌و حه‌فته نهمتوانیقسهی له‌گه‌ڵ بکه‌م.
که هه‌ستامه‌وه زۆر ماتڵی بووم و حهولمدا قسه‌ی لهگهڵبکهمهوه، به‌ڵام هه‌ر رێنه‌که‌وت و نه‌کرا.
شه‌و و رۆژم لێگۆڕابوو.
مانگ تێپه‌ڕی.
ده‌چوومه ئه‌و ئادره‌سه‌ی که له‌وێ پێکه‌وه قسه‌مان ده‌کرد.
نامه‌م بۆنارد، جوابی نه‌بوو.
هه‌تا له لایه‌ن هاورێیه‌کمه‌وه خه‌به‌ردار کرام ماره‌کراوه وتم بۆ نه‌تده‌توانی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ی؟ مه‌گه‌ر قسه‌کردن وپێوه‌ندی تۆ و ئه‌و به چ شێوه‌یێک بووتی
_ به ئینتێرنێت و
له رێگای چات کردن
فه‌رهاد نێعمه‌تپوور
|
اکنون ساعت 01:24 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)