behnam5555 |
03-20-2010 08:06 PM |
بۆ یه‌كه‌مجار سرودێك بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز به ده‌نگی هایده بڵاوده‌كرێته‌وه
بۆ یه‌كه‌مجار سرودێك بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز به ده‌نگی هایده بڵاوده‌كرێته‌وه
بێگومان هه‌موومان ناوی ژنه هونه‌رمه‌ندی كۆچ كرد و (هایده) مان بیستووه وزۆربه‌شمان حه‌ز به گۆرانییه‌كانی ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی تائێستا كه‌متر له‌میدیاكانی كوردیدا باسی لێوه‌كراوه، بوونی هه‌ستی كوردایه‌تی بووه لایئه‌و ژنه ده‌نگ خۆشه. ره‌نگه‌زۆربه‌مان ئاگاداری ئه‌و راستیه نه‌بین كه (هایده) كورده و خه‌ڵكی(كرماشان) ی شاره‌كه‌ی شیرین و فه‌رهاده، له زۆربه‌ی دیداره‌كانیشداشانازی به كوردبوونی خۆیه‌وه كردووه و له‌ماوه‌ی كاری هونه‌ریشیداچه‌ندین گۆرانی به كوردی تۆماركردووه كه زۆربه‌یان ئاوازه‌فۆلكلۆرییه‌كانی ناوچه‌ی كرماشانن، له‌وانه: له‌یلی باوانم، ئه‌سمه‌ریارم جوانه، شیرین شیرینه. له‌م ماوه‌یه‌شدا به‌شی فارسی رادیۆی ئه‌ڵمانیا بۆ یه‌كه‌مجار سرودی (ئه‌مڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه) به ده‌نگی (هایده) بڵاوكرده‌وه، كه‌له ساڵی 1977 دا و له ماڵی یه‌كێك له خزمه‌كانی دایكی له كرماشان به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه به بێ موزیك وتویه‌تی.هایده‌له كاتی وتنی ئه‌و سروده‌دا ناوه ناوه به زاراوه‌ی شیرینی كرماشانی ده‌دوێت و پیرۆزبایی له گه‌لی كورد ده‌كات به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه.(سه‌كینه ده‌ده بالا) ناسراو به (هایده) ساڵی 1942له‌شاری كرماشانی كوردستانی ئێران له‌دایكبووه، له سه‌ره‌تای لاوێتیدا وه‌ك پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (گوڵه ره‌نگاوڕه‌نگه‌كان) له رادیۆی كرماشان هاتۆته دنیای هونه‌ره‌وه، ساڵی 1979 دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی حه‌مه‌ڕه‌زای په‌هله‌وی، وه‌ك زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئێران رووی كردۆته‌هه‌نده‌ران و ماوه‌یه‌ك له له‌نده‌ن نیشته‌جێ بووه، دواتر چۆته‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و تا دوایین رۆژی ژیانی له‌و وڵاته‌ماوه‌ته‌وه. ساڵی 1990 له ته‌مه‌نی 47 ساڵیدا به‌هۆی سه‌كته‌ی دڵه‌وه كۆچی دوایی كردووه و هه‌ر له ئه‌مریكا به خاك سپێردراوه.:53:
منبع : عثمان کریمی
|