- -
باوه تاهیر..
(
http://p30city.net/showthread.php?t=23995)
behnam5555 |
03-26-2010 01:34 PM |
باوه تاهیر..
باوه تاهیر..
http://www.badrossamaart.com/badr-co...her%281%29.jpg
وێنه ی خه یاڵی "باوه تاهیر"
ــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــ
نوسه ر مه حموود (خوله)
باوه تاهیر هه مه دانی کوری فه ریدون (حه قیقه ت بشنۆئه ز پوور فه ریدوون__که شۆعله از ته نوور سه ر د نایۆ)له شاعێره کانی سه ده ی چواروپێنج و هاوو چه رخی "توغرول بیکی سه لجووقی"بووه.به پێ کتێبی "راحه الصدور" توغرول له ساڵی 445 چووه ته هه مه دان و له گه ڵ باوه جه عفه رو و شێخ حه مشا له کێوی خدر"خضر"چاوپێکه وتنیان بووه. کاتێک باوه چاوی به سوڵتان ئه که وێت لی ئه پرسێت له گه ڵ خه ڵقی خودا چۆن ئه جولیته وه؟
سوڵتان له وه ڵامی باوه تاهیرا ئه ڵێت: تۆبیڵێ ئه بێت چۆن ره فتار که م؟
باوه ئه ڵێت :"ان الله یامر بالعدل و الاحسان"
سوڵتان ده س به گریان ئه کاوو ئه ڵێت :هه ر وا ئه که م.
هه ندێک له مێژوونوسان باوه تاهیر به هاوچه رخی"ئیبنی سینا(کۆچ کردوی 428) " ،هه ندێکیش به هاوچه رخی"خاجه نه سیری تووسی (کۆچ کردوی672)" ئه زانن ،به ڵام زۆربه ی مێژوونووسان هاوده وره بوونی باوه له گه ڵ "عین القضا(525)و خاجه نه سیری تووسی (672)به هه ڵه ئه زانن ،بۆچوونیان وایه که باوه له ساڵی 390 له دایک وه له 450داکوچی دوایی کردووه.
به ڵام ره زا قولی خانی هیدایه ت له "مجمع الفصا"ئه ڵێت:تاهیری هه مه دانی عۆریان که له زانایانی هاو چه رخی خۆی بووه له "410"پێش له عه نسۆری و فیردۆسی .. فه وتی کردوه.
میرزا مه هدی خانی که وکه ب که ژیاننامه ی باوه تاهیری له گوڤاری ئاسیایی"به نگا ڵ" له 1904زاینی دا نوسیوه به پێ دوو به یتێکی باوه(مو آن بحرم که در ظرف آمدستم --مو آن نقطه که در حرف امدستم__به هر الف الف قدی برآی--الف قدم که در الف آمدستم)به م جۆره ئه نوسێت و ئه ڵێ:"الف قد"و "طاهر"و "دریا"وبه حیسابی ئه بجه دهه ر کامیان ئه بێت "215"ئه گه ر ئه ندازه ی "الف قد"که"215"یه له گه ڵ ئه ندازه ی "الف""111" کۆکینه وه (جه مع کینه وه) ئه بێته "326"که به رابه ره له گه ڵ پیتی وه شه ی "هزار"ئه گه ر "هزار" به م جۆره بنووسین:"ها،زا،الف،را" مانای ئه م دوو بیتیه ئه مه یه که هه زار ساڵ گه ورێک دێته دونیاوه منیش ئه و"الف قد"م که له "الف"ی دونیادا هاتوومه دونیا به ساڵی"326".
باوه تاهیر هه مه دانی هیچ کات خۆی به زل و گه وره نه زانییوه ،پشتی له دنیاو ماڵ و دارای کردوه له وکه سانیش که حه مدی ئه ویا ن کردوه خۆی لا داوه.هه میشه به ته ناهای بێناوو نیشان ژیانی بردوه ته سه ر و رێگای سۆفیانه و خواپه ره ستی گردوه ته به ر.به ڵام لاینگرانی یارسانی (ئه هلی حه ق)ئه ڵێن که باوه له یاران وپیره وانی "شاه خوشین لۆرستانی(د406ک.م-ک467ک.م)"ه هه ربۆیه خودی باوه له گه وره کانی یارسانی دێنه ئه ژمار.
له کاره به جێماوه کانی باوه "کلیمات القصار" به عه ره بی دوبیتیکانیه تی به زاراوه ی له کی ولوری.
له باره ی قه بر باوه تاهییروه دوو بۆچوون هه یه:
1)گڵکۆی باوه تاهیر له هه مه دان لای قه بری ئیمام زاده حاریسه.
2)له شاری خۆره م ئاوای لۆرستان بیناێک به نێوی "بقعه باوه" هه یه که زۆربه ی خه ڵکی ئه و شاره بۆچوونیان وایه که شوێنی له دایک بوونی باوه تاهیر بووه،له مه رکه زی شار له رۆژئاوای قه ڵای "فلک الافلاک"له قه راغ ماڵه کۆنی مه لا ئه بوو(آخوندابو)قه برێک هه یه که ئه ڵێن ئه ویش قه بری شاعێرباوه تاهیره.
سه رچاوه :
دایره المعارف کردی "مامۆستابۆره که یی"
دیوانی "باباطاهر"چاپی 1373
و..
دلا چوونی دلا چۆنی دلا چوون
هه مه خوونی هه مه خوونی هه مه خوون
زه به هر له یلی سیمین عوزاری
چۆمه جنوونی چۆمه جنوونی چۆمه جنوون
ــــــــــــــــــــــــــــ
بۆره سۆته دڵا تا ما بناڵیم
بۆره په روانه باما تا بناڵیم
زه عه شق ئان گوڵ ره عنا بناڵیم
زه ده ست یار بی په روا بناڵیم
http://www.e-kaboutar.com/images/nature/PIC_0447.JPG
قه بری باوه تاهیرله هه مه دان
|
اکنون ساعت 08:15 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)