behnam5555 |
03-29-2010 01:21 PM |
سۆز و خۆشه‌ویستی دایك كه‌سایه‌تییه‌كی ئازا بۆ منداڵ دروست ده‌كات
سۆز و خۆشه‌ویستی دایك كه‌سایه‌تییه‌كی ئازا بۆ منداڵ دروست ده‌كات
زاناكان ده‌ریان خستووه ئه‌و كۆرپانه‌ی به رێژه‌ی پێویست سۆز و خۆشه‌ویستییان له دایكیانه‌وه وه‌رنه‌گرتووه، له گه‌وره‌ییدا ترسنۆك و توندوتیژ ده‌بن و ئه‌وانه‌ی به رێژه‌ی پێویست خۆشه‌ویستی و سۆزی دایكیان وه‌رگرتووه، كه‌سانی میهره‌بان و ئازان و كراوه‌ترن.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی DW ی ئه‌ڵمانی (مایكل مینی) له تاقیگه‌كه‌یدا له زانكۆی (مه‌ك گیل مۆنترال / McGill University Montréal)) چه‌ند مشكێكی تاقیگه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌ك له ناو قه‌فه‌سێك دانا،
هه‌رچه‌نده ئه‌و مشكانه هه‌ڵسوكه‌وتی باشیان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌بووه، به‌ڵام هه‌موویان هه‌ڵسوكه‌وتیان وه‌ك یه‌ك نه‌بوو و جیاوازی له هه‌ڵسوكه‌وتیان هه‌بووه.
له‌وباره‌یه‌وه (مایكل مینی) توێژه‌ری مێشك و ده‌مار، هۆكاره‌كانی خسته روو و گووتی: "دایكی منداڵه ترسنۆكه‌كان، له 8 رۆژی یه‌كه‌می له‌دایكبوونی منداڵه‌كانیان به رێژه‌ی پێویست سۆز و خۆشه‌ویستیی خۆیان به منداڵه‌كان نه‌داوه.
به‌ڵام منداڵه ئازاكان له لایه‌ن دایكیانه‌وه گرنگییه‌كی زۆریان پێدراوه.
مینی و هاوكاره‌كانی دۆزینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌شیان هه‌بووه، ئه‌وان بۆیان ده‌ركه‌وت زانیارییه‌كان ده‌چێته مێشكه‌وه و ئه‌زموونه یه‌كه‌مه‌كان له به‌شێكی گرنگی DNA و له سه‌ر جینێكی تایبه‌ت ئه‌مبار ده‌بێت و هه‌ر ئه‌م جینه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ركردنی هۆرمونی دڵه‌ڕاوكێی (كۆرتیزۆل) هه‌یه و ته‌نانه‌ت له داهاتوو گوشار و دڵه‌راوكێی بچوك ده‌بێته هۆی ده‌ركردنی هۆرمۆنی دڵه‌ڕاوكێ له رژێنه‌رێك له مێشكی ئه‌و كه‌سانه.
زانایان له كۆتاییدا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به هۆی ئه‌و هۆكارانه‌وه، هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و ئاژه‌لانه گۆڕانی به‌سه‌ر دێت، چونكه ده‌ركردنی ئه‌و هۆرمۆنه كار له بنكه‌كانی فێربوونی مێشك ده‌كات و به گوته‌ی (مینی) ئه‌مه نیشان ده‌دات سۆز و خۆشه‌ویستی دایك له پڕۆگرامه‌كانی مێشكی كۆرپه‌كان كاریگه‌ری زۆری هه‌یه.
|