behnam5555 |
04-03-2010 08:41 AM |
لە 10 دەقیقەدا خهتمێک بکه!!!!!!!!!!!
لە 10 دەقیقەدا خهتمێک بکه!!!!!!!!!!!
ئەمانەى خوارەوە کۆمەلەَ کارێکن کە دەتوانى بەئاسانى لە ماوەى دە دەقیقەدا ئەنجامیان بدەى، چونکە تەمەن چەند چرکەیەکەو ژیانیش چەند خولەکێکە، کاتیش لە زێر بەنرخترەو لە شمشێر بڕەڕترە، خواى گەورە دەفەرموێت ( وما خلقت الجن والانس الا لیعبدون) لیرەدا چەند شتێکتان بۆ دەخەینە ڕوو کە دەتوانرێت لە رۆژێکدا جێبەجیان بکەێت و دەتوانریش لە هەمان رۆژدا چەند جاریەک دووبارەیان بکەیتەوە، هەروها دەتوانین بەتێکەڵى لەکاتى جیاجیا ئەنجامیان بدەێت، بۆ ئەوەى کاتت بەفیرۆ نەچێت و خێرێکى زۆرت پێ بگات... لەو کارانەش:- قورئان خویندن: قورئان پیرۆز ووتەى خواى گەورەیە و بە خویندنى هەر پێتێک (دە) خێرت بۆ دەنوسرێت، بەماوەى دە دەقیقە دەتوانى پێنج لاپەرە بخوێنى، واتە دەتوانى لە ماوەى چوار مانگدا خەتمێکى قورئان بکەیت، ئەگەر روژانە لە پێنج کاتى جیاوازدا ئەمە دوبارە بکەێتەوە ئەوا لە ماوەى 24 رۆژدا خەتمێک تەواو دەکەێت، ئەمەش دەبێتە سەرەتایەک بۆلەبەر کردنى قورئانى پیرۆز،چونکە ئەگەر لە رۆژێکدا سێ ئایەت لەبەر بکەیت ئەوا بەماوەى هەشت ساڵ تەواوى قورئان لەبەر دەکەیت، ئەگەر هەر رۆژەو یەک لاپەرەو نیو لەبەر بکەیت ئەوا لە ماوەى دوو ساڵدا بە تەواوەتى قورئانى پیرۆز لەبەر دەکەیت، ئەگەر هەر رۆژەو دوو لاپەرە لەبەر بکەیت بەتەنها ساڵێک هەموو قورئان لەبەر دەکەیت
|