 |
|
behnam5555 |
04-05-2010 01:12 PM |
مۆته‌که/کابوس...
مۆته‌که/کابوس
گوڵاڵه پشده‌ری - هۆڵه‌ندا
سه‌ره‌تا
- 1-به‌ڕاستی خه‌و چیه؟A ماوه‌ی خه‌و چه‌ند کاتژمێر ده‌خایه‌نێت؟
-B قۆناغه‌کانی خه‌وDream-fase
-C خه‌و/ خه‌وتن بۆ چیه و چ گرنگییه‌کی هه‌یه؟
2- مۆته‌که / کابوس Nightmare
-A چۆنییه‌تی په‌یدابوونی مۆته‌که و بۆ چی کابوس ئه‌گرین؟
B- جۆره‌کانی مۆته‌که کامه‌ن؟
C – مۆته‌که چه‌ند ماوه جارێک تووشی مرۆڤ ئه‌بێت؟
D – ڕێگاچارهسهریهکانی مۆته‌که کامه‌ن؟
3 – مۆته‌که باشتره که هه‌بێت، بۆ چی بینینی مۆته‌که/کابوس باشه؟...........تۆ باوه‌ڕ ئه‌که‌ی وا بێت؟
4- کۆتای/سه‌رچاوه‌کان
سه‌ره‌تا وه‌ک ئاشکرایه کابوس ووشه‌یه‌کی نامۆیه له زمانی کوردی‌دا، به‌ڵکو ئه‌وه ووشه‌یه‌کی عه‌ره‌بییه که ئێمه به‌کاری دێنین و ماناکه‌شی بۆ هه‌موو لایه‌ک ڕوونه که ده‌کاته ''خه‌وی ترسناک'' که مرۆڤ ده‌یبینێت.
له زۆر ووشهدان دا بۆ ووشه‌یه‌کی هاوتا به زمانی کوردی گه‌ڕام،ده‌ره‌نجام بۆم ده‌رکه‌وت که ''مۆته‌که'' واتاکه‌ی هه‌رهه‌مان کابوسی عه‌ره‌بی یان
NIGHTMARE به زمانی ینگلیزی و به هۆڵه‌ندی ئه‌کاته NACHTMERRIES .
بۆیه تۆی خوێنه‌ری هێژاش له هه‌ر شوێنێک له‌م نووسینه‌ی من دا ئه‌گه‌ر ووشه‌ی مۆتهکهت به‌رچاو که‌وت،
ئه‌وه مه‌به‌ستم کابوسه. پێشه‌کی ئه‌بێت کوورته باسێک له سه‌ر خه‌و و خه‌ون دیتن/بینین بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له کێشه‌ی مۆته‌که/کابوس تێبگه‌ین.
ئینجا خه‌و بۆ خۆی چه‌ند قۆناغی هه‌یه و چۆنییه‌تی کارکردنی مێشکی مرۆڤ و په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ مۆته‌که.
دوواتر ئه‌توانین زیاتر له سه‌ر مۆته‌که بدوێین له باره‌ی:
مۆته‌که چیه؟
چه‌ند جار تووشت ئه‌بێت؟ چاره‌کانی چین؟و کاریگه‌ری مۆته‌که چیه له‌سه‌ر مرۆڤدا، چۆنییه‌تی تووشبوونت و مۆته‌که و لایه‌نه ده‌روونییه‌کانی چین؟ 1- به‌ڕاستی خه‌و چییه؟ ئینجا ئه‌وه پرسیارێکی ساده به هزر دادێت، به‌ڵام له وه زیاتره، که به‌س پرسیارێکی ساده بێت و وڵامێکی ئاسانیشی نیه.
خه‌و
خه‌وتن وه‌ک حاڵه‌تێکی کاتی ئاسای /normal که ڕوو ئه‌دات ده‌ره‌نجامی پشووی کۆئه‌ندامی/جه‌سته‌ی مرۆڤ که هاوکات له دابه‌زینی هۆشمه‌ندی مرۆڤ که ئه‌ویش ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌وه مرۆڤ ئه‌چێته ناو بازنه یه‌کی داخراو، که ئاگای له دوونیا نامێنێت.
A- ماوه‌ی خه‌و چه‌ند
کاتژمێر ده‌خایه‌نێت؟ زۆربه‌ی مرۆڤان نزیکه‌ی 7/30 حه‌وت کاتژمێر و نیو خه‌ویان پێویسته، به‌ڵام مرۆڤی وا هه‌یه که 6 کاتژمێری به‌سه و ئه‌وه‌ی تر 10 کاتژمێری پێویسته.
به‌ڕاستی لایه‌نی که‌م یان زیاد نیه بۆ چه‌ند کاتژمێر خه‌و، باشترین پێوه‌ر ئه‌وه‌یه که مرۆڤ دووای خه‌وتن،که هه‌ڵستا له خه‌و خۆی هه‌ست به تێری بکات له خه‌و و خهوئاڵوو نه‌بێت ڕۆژی دواتر.
نه ته‌نیا به‌رز و نزمی variabletion له ماوه‌ی خه‌و دا به گوێره‌ی ته‌مه‌ن جیاوازه، به‌ڵکوله مرۆڤه‌وه تا مرۆڤێکی تر جیاوازییه‌کی به‌رچاو به خۆیه‌وه ئه‌بینێت به بێ ئه‌وه‌ی که هیچ ناساغییهک له شێوه‌ی Style خه‌وی مرۆڤه‌که‌دا هه‌بێت یان کێشه‌ی له گه‌ڵ ئه‌مه دا هه بێت و پێی ڕاهاتووه. ئینجا مرۆڤ چ که‌م/کوورت یان زۆر/درێژماوه خه‌و بێت.
که‌م خه‌وه‌کان وه‌ک:
که‌سایه‌تی ناوداری جیهان:
NAPOLEON BENAPRT
زۆر/درێژ ماوه خه‌وه‌کان وه‌ک که‌سایه‌تی ناوداری جیهان:
EINSTEIN
مناڵێک که له ناو مناڵدانی دایکی دایه، ماوه‌ی 23/30 بیست و سێ و نیو کاتژمێر ئه‌خه‌وێت یانی به‌س نیو کاتژمێر نه‌خه‌وتووه.
مناڵێکی نه‌وڕه‌س(نه‌وزاد) شه‌و و ڕۆژ ماوه‌ی نزیکه‌ی 15 کاتژمێر ئه‌خه‌وێت. به تێپه‌ڕبوونی زه‌مان، هه‌رچه‌نده مرۆڤ بکه‌وێته ته‌مه‌نه‌وه، ماوه‌ی خه‌وی که‌متر ئه‌بێته‌وه، ئه‌ویش کاریگه‌ری هۆڕمۆنی
MELATONINE
که مێشکی مرۆڤ خۆر درووستی ئه‌کات.له کاتی به ساڵانداچوون ئه‌م درووست بوون یان
production
ئه‌م هۆرمۆنه که‌متر ئه‌بێته‌وه. ئه‌م خه‌و درێژییه مناڵان تا ته‌مه‌نی 15 ساڵی ده‌خایه‌نێت.
دووای ته‌مه‌ن 35 ساڵی ،دیسان مرۆڤ زیاتر له ناو جێگا دا ئه‌مێنێته‌وه هه‌رچه‌نده ماوه‌ی خه‌وتنی که‌م و که‌متر ئه‌بێته‌وه که به‌راو پیربوون بڕۆیت
(ساڵان تێپڕین)
له ئاکامی ئه‌م گۆڕانکارییانه دا هه‌ندێک کێشه‌ی جه‌سته‌ی و ده‌روونی بۆ مرۆڤ درووست ئه‌بێت.
له دونیای ئاژه‌ڵ دا جیاوازییه‌کی یه‌کجار زۆر هه‌یه له چاو مرۆڤ. بۆ نموونه زه‌ڕافه(giraffe ) نزیکه‌ی 2 کاتژمێر و شه‌مشه‌مه‌کوێر نزیکه‌ن 20 کاتژمێر ئه‌خه‌وێت.
ژماره 1
قۆناغه‌کانی خه‌و
Dream fase
خه‌و و بێداری به‌رده‌وام له گه‌ڵ یه‌کتر شوێن/ کاره‌که‌یان ئه‌گۆڕنه‌وه. هه‌روه‌ها له په‌نای ئه‌م ڕێکخستنه 24 کاتژمێریهش دا گۆڕان له نێوان قۆناغه جۆرا و جۆره‌کانی خه‌و ئه‌بیندرێت. له ناو نزیکه‌ی 90 خوله‌ک ڕێکخستنه‌که هه‌ندێک قۆناغی جۆراو جۆر ، دووا به‌دووای یه‌کتر دێن
.
له سه‌ره‌تای دا خه‌و ده‌ست به هه‌ندێک هه‌ستی خه‌واڵووی/له‌ش سستی بوون ئه‌کرێت، ئه‌م قۆناغه خۆی ئه‌گۆڕێت بۆ قۆناغێکی خه‌و له گه‌ڵ بێداری(تێکه‌ڵاو). خه‌وه‌که لێره‌دا سووکه و مرۆڤ به ئاسانی بێ‌دار ئه‌بێته‌وه. قۆناغی خه‌وی سووک، که سه‌ره‌تای ماوه‌ی خه‌وه(cyclus ) نزیکه‌ی 10-20 خوله‌کی پێ ده‌چێت، که واتا ئه‌وه به ڕاستی یه‌که‌م '' قۆناغی خه‌وه''.ئه‌گه‌ر خه‌ڵک له ئه‌م قۆناغه‌دا بێ‌دار بکه‌نه‌وه، به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌وان ئه‌ڵێن: خه‌وتبوون!.
دووای ئه‌و قۆناغی خه‌و به قووڵی دێت.
لێره‌دا خه‌وه‌که گرانتره. دووای ئه‌م قۆناغه ، دیسان خه‌وه‌که ئه‌چێته‌وه بۆ قۆناغی سووک بوون،واتا ئه‌بێته یه‌که‌م ماوه‌ی خه‌ون دیتن/بینین
DREAM-SLEEP
یان به هۆڵه‌ندی droom-slaap . قۆناغی خه‌وتن له ماوه‌ی خه‌ودا
(RAPID EYE MOVEMENTS )
که واتاکه‌ی ئه‌بێته خه‌وی که‌روێشکی ، که بزوتنه‌وه‌ی چاوکان خێرا ئه‌بێت و هه‌ندێک جاریش چاوه‌کان نیوه کراونه‌ته‌وه( له مناڵاندا).
ماسوولکه‌کانی جه‌سته زۆر شل و خاو ئهبنهوهوه
مرۆڤان به‌س له‌م قۆناغه‌دا خه‌ون ئه‌بیننdream
له ناو پیاواندا حاڵه‌تی Erection ڕوو ئه‌دات کاتێ REM-fase چالاکییه‌کی به‌رچاوی مێشک هه‌یه، له چاو له کاتی بێداری دا.ئه‌م جۆره به‌یه‌که‌وه‌بوونی ئه‌م دوو چالاکییه‌ی وه‌ک: شل بوونی ماسوولکه‌کان و زیاده کارکردنی مێشک له یه‌ک کاتدا پێی ئه ڵێن:
Paradoxale sleep .
ئینجا له به‌ر ئه‌وه ئه‌م قۆناغه خه‌وه هه‌روه‌ها REM-sleep پێ ئه‌ڵێن. کاتێ ئه‌م ماوه‌یه/قۆناغه، زیاتر خه‌ونه‌کان ئه‌بیندرێن.
کاتێ Rem-sleep ڕیشه/ڕه‌گی مێشک زانیاری information ئه‌نێرێت بۆ هه‌ندێک له به‌شه‌کانی تری مێشک، که ئه‌وان له کاتی ئاسایدا به یارمه‌تی هه‌ندێک له به‌شه‌کانی کۆئه‌ندام(Senses ) ئهگهیهندرێت یان ووشیار ئه کرێنه‌وه.ئه‌وه له‌وانه‌یه‌ک که هۆی خه‌ون دیتن/بینین بێت. مرۆڤان نزیکه‌ی چوار تا پێنج REM-periodes هه‌یه له شه‌وێک دا، هه‌ر کامێکیان نزیکه‌ی 20 خوله‌که.
زۆربه‌ی REM-perides له سه‌ره‌تای شه‌ودا کوورتن و هه‌ر چی شه‌و تێپه‌ڕێت ئه‌وا درێژتر ئه‌بن.ئینجا بۆیه مرۆڤ خه‌ونی به‌ره‌به‌یانیانی باشتر له بیر ئه‌مێنێته‌وه له خه‌ونی سه‌ره‌تای شه‌و. پسپۆره‌کان پێیان وایه که REM-sleep زۆر پێویسته بۆ مرۆڤ که ئه‌وه‌ی که مرۆڤ له کاتێ بێداری/ڕۆژ ئه ی بینێت،هه‌ستی پێ ئه‌کات یان بیری لێ ئه‌کاته‌وه ''وه‌ری گرێت'' وه‌رگرتن هه‌ندێک مانای هه‌یه،لێره‌دا به مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌و گرتانه‌ی له کاتێ بێداری /ڕۆژ ئه‌بینی،ئه‌یبیستی،هه‌ستی پێ ئه‌که‌یت، ئه‌و گرتانه له کاتێ REM-sleep خه‌وی قووڵ دا وه‌ریان گریت و مێشکی کاریان پێ ئه‌کات.
یان وه‌کو چۆن که که‌سێکی خۆشه‌ویست له ده‌ست ئه‌ده‌یت و ماوهیهکت پێ ئه‌چێت تا قبووڵی ئه‌که‌ی که ئه‌و که‌سه نه‌ماوه له ژیاندا! و زۆر جار دێته خه‌وت، یان شوێنێکت به مناڵی بینیوه و ئێستاش زۆر جار خه‌ونی پێوه ئه‌بینیت: دیاره که مێشک ئێستاش هه‌ر له گه‌ڵیا خه‌ریکه و کاری ته‌وا نه‌بووه له گه‌ل ئه‌م گرته‌یه. ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر جارێکی تر بڕۆیته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه، ئیتر خه‌ونی پێوه نا‌بینیت.
هه‌رچه‌نده شه‌و تێپه‌ڕێت ، ئه‌وه ئه‌ندازه‌ی/ هێزی خه‌وی قووڵ که‌متر ئه‌بێته‌وه و ئه‌ندازه/ هێزی REM-sleep زیاتر ئه‌بێت.
ئه‌وه‌ش ئه‌و مانایه ده‌گه‌یه‌نێت که مرۆڤ له دوواترین به‌شی شه‌و، له گه‌ڵ خه‌وی سووک (قۆناغی یه‌که‌م) و
REM-sleep ، زووتر بێ‌دار/ له خه‌و به‌خه‌به‌ر ئه‌بێته‌وه، نه‌ک له به‌شی یه‌که‌می شه‌ودا که خه‌و زۆر گرانه/قووڵه.
-Cخه‌و
خه‌وتن بۆ چیه و چ گرنگییه‌کی هه‌یه؟ وڵامی ئه‌م پرسیاره زۆر ئاڵۆزه و نادیاره. زۆربه‌ی بیر و بۆ چوونه‌کان THEORYS ڕاستییه‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ کاری نۆژه‌ن کردنه‌وه Reparation .
لێره‌دا به تایبه‌تی خه‌وی قووڵ/گران به که‌ڵک ئه‌بیندرێت بۆ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی /هاتنه‌وه‌سه‌رخۆی زیانه‌کانی کۆئه‌ندامی مرۆڤ ئه‌بیندرێت دووای ماوه‌ی بێداری. خه‌ون بینین له خه‌ودا ئه‌بێت گرنگ بێت و کاریگه‌ری هه‌بێت له سه‌ر لاسه‌نگی(balans ) ڕاگرتنی هه‌سته‌کانی مرۆڤ دا، واتا Emotional balans به هۆڵه‌ندی ئه‌ڵێن
Emotioneleevenwicht . 2-مۆته‌که/کابوس Nightmare وێنه/ figuur مۆته‌که بینین /کابوس گرتن یه‌کێکه له سام/ترسناکترین/وههم، له کاتێ خه‌و که به هه‌ستێکی زۆر ناخۆش یان Negative
له لایه‌ن ئه‌و که‌سه‌ی که ئه‌یبینێت و زۆر جار له هۆکاری ئه‌وه له ترسان بێ‌دار ئه‌بێته‌وه.
ئه‌توانین بڵێین، هه‌میشه بینه‌ری مۆته‌که/کابوس زۆر به ڕوونی له بیری ئه‌مێنێت که چی له خه‌ونه‌که‌یدا ڕووی داوه و چی به‌سه‌ر هاتووه. کابوسگرتن/بینین به زۆر جۆر/شێواز ئهدیترێت وه‌ک: -به دووات که‌وتن، که‌وتن له به‌رزاییه‌وه، خنکان، مردن و دووباره بوونه‌وه‌ی ڕووداوه ناخۆشه‌کان.
ئیتر هه‌ر چی که هه‌ستی ترس و وههم ڕاماڵت بۆ بێنێت.
دووای که که‌سه‌که له خه‌و ڕابوو/بێ‌دار بۆیه‌وه، زۆر زوو ئه‌زانێت، که ئه‌وه خه‌ون بووه.
به هۆی کابوس گرتن ،هه‌ندێک که‌س که‌م ئه‌خه‌ون و زۆر جار ماندوون و جه‌سته‌یان به ڕۆژ سست و بێ هێزه.
له په‌نای ئه‌و هۆکاره ناخۆشانه‌ی کابوسه‌وه، زۆر خه‌ڵک نا‌وێرن بخه‌ون یان دووای کابوس گرتن دیسان بخه‌ونه‌وه.
ئه‌وه‌ش دیسان کێشه‌یه‌کی تر درووست ئه‌کات که پێی ئه‌ڵێن: INSOMNIA واتا نه‌خۆشی خه‌و(نه‌خه‌وتن). مۆته‌که تا قه‌رن(چه‌رخی) 18 له لایه‌ن گریکه‌کانه‌وه(یۆنانیه‌کان) به Dimoon ،شه‌یتان زانرابوو و ئیستا ئه‌مه که له زانکۆکانی ئه‌م سه‌رده‌مه له سه‌ری ئه‌خوێندرێت و پێی ئه‌ڵێن: زانستی Demonology. تا چه‌رخی 19 وه Europa هۆکاری مۆته‌که‌ی ئه‌گه‌ڕانده‌وه بۆ سه‌ر کێشه‌ی خوواردنی ناجۆر/ناشایهست.
به‌ڵام ئێستا هۆکاره‌کانی ئه‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌رچاوی Fysiology واتا بۆ نموونه: ''تا'' گه‌رمای جه‌سته که زیاد له پله‌ی ئاسای خۆی به‌رزببێته‌وه یان Fever یان به هۆڵه‌ندی Koorts هه‌روه‌ها له زانستی(ده‌رون ناسی) Psychologie دا هۆکاره‌کانی ئه‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌کانی ڕووداو و به‌سه‌رهاته زۆر دڵته‌زێن و ناخۆشه‌کان و کێشه ده‌روونییه‌کان و شپهرزێی و ماندووبوونی که سه‌ک Trauma, Stress
وه‌ک له ده‌ست دانی خۆشه‌ویستێکت و مه‌رگی ئه‌و باوه‌ڕ نه‌که‌یت یان تووشی کاره‌ستی وه‌ک شه‌ڕ و هه‌ڵاتن بووبیت.
هه‌ر وه‌ها دووای به‌کار هێنانی درێژ خایه‌نی ده‌رمان/حه‌بی خه‌و ناخۆشییه‌کان که به هۆی مۆتهکهوه تووشی مرۆڤ ده‌بێت: مۆته‌که و خه‌و مۆته‌که نه‌ک به‌س زۆر دیتنی خۆی زۆر ناخۆشه به‌ڵکو، زۆر کێشه‌ی تریشمان بۆ درووست ئه‌کات. وه‌ک ووتمان زۆر خه‌ڵک هه‌ن دووای کابوس گرتن ناتوانن بخه‌ونه‌وه واتا: Insomnia هه‌روه‌ها هه‌ندێک که‌س تووشی پشوودان له هه‌ناسه‌یاندا ئه‌بن که پێی ئه‌ڵێن:
Apneu ، ئه‌وه‌ش کێشه‌یه‌کی تره که زۆر ترس ئه‌خاته سه‌ر سه‌لامه‌تی مرۆڤ. ماندووی/سستی جه‌سته وایان لێ ئه‌کات که کێشه‌ی ڕۆژانه‌ی ژیان درووست بکات وه‌ک ئاسته‌نگێک بۆ:
خوێندن، کار کردن و هه‌روه‌ها له 20% له کێشه‌ی ڕووداوی تڕوومبێلهکان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆکاری که‌م خه‌وتن و مۆته‌که.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که کابوس ئه‌گرن وا تووشی ترس/وههم Angst ئه‌بن که ئه‌ویش دیسان کاریگه‌ره بۆ په‌یدا بوونی کێشه و نه‌خۆشی Stress . -Aچۆنیه‌تی په‌یدابوونی مۆته‌که
بۆ چی کابوس ئه گرین؟ ئه‌گه‌ر مۆته‌که /کابوس هۆکاره‌که‌ی دیار بێت واتا ده‌ره‌نجامی ڕووداوی ناخۆش بێت، هۆیه‌که‌ی دیاره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هۆکارێکی تایبه‌تی نه‌بێت ، ئه‌وا بنه‌مایه‌که‌ی ئاڵۆزه. وه‌کو پێشتر نووسیومانه، خه‌ون بینین له گه‌ڵ ئه‌و گرتانه‌ی وێنه‌کانه که له ڕه‌گ/ڕیشه‌ی مێشکمان دا درووست کراون و ئه‌وه‌ی که خۆمان'' شێوه پێشوازیان'' لێ ده‌که‌ین.ئه‌م شێوه پێسوازییه ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی هه‌یه له سه‌ر درووست بوونی مۆته‌که.
کابوس ئه‌گری، چۆنکه ''خۆت'' چاوه‌ڕوانی/پێشوازی له ڕووداوێک/شتێکی ناخۆش ئه‌که‌یت. بۆ نموونه: پێش خه‌وتن تۆ، به دڵێکی ناخۆشه‌وه / به خه‌مه‌وه ی و دووای خه‌وتووی، و ئه‌م هه‌سته ناخۆشه له کاتێ خه‌ون دا ئه‌گۆڕدرێت له هه‌ستێکی Negative بۆ ڕووداوێکی Negative . هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌خۆشی/کێشه‌ی Stress یان هه‌یه به هه‌مان شێوه دوچاری ئه‌م کێشه‌یه ئه‌بن.
گرته‌کان/وێنه‌کان ئه‌کرێت به زۆر جۆر لێک بدرێنه‌وه(ته‌عبیر) له کاتێ خه‌ون بینین دا.بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر تۆ به‌راو لووتکه‌ی شاخێکه‌وه هه‌ڵگه‌ڕێیت، له‌وانه‌یه به شێوه‌یه‌کی پڕ له خۆشی لێکی بده‌یه‌وه و یان به پێچه‌وانه زۆریش له لات ناخۆش و ترسناک بێت.هه‌ر ئاواش، گرته‌کان/وێنه‌کان یان وه‌زعیه‌ت Situation که یه‌کسه‌ر دیار نین یان تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵه.
ئینجا له خه‌ونه‌کان و له کاتێ مۆته‌که بینین دا، هۆکاره‌کان '' شێوه پێشوازیه‌کانی خۆت'' و ئه‌و گرتانه/وێنانه‌ن که ئه‌نێردرێن بۆ مێشک کاریگه‌رن له سه‌ر درووست بوونی مۆته‌که.
-Bجۆره‌کانی مۆته‌که کامه‌ن؟
دوو جۆر مۆته‌که هه‌یه. جۆرێکیان ئه‌وه‌یه که دووای ڕووداوی زۆر ناخۆش و دڵته‌زێن تووشی مرۆڤ ئه‌بێت. له ئه‌م جۆره مۆته‌که‌یه دا زیاتر مۆته‌که بینین دووباره بوونه‌وه‌ی ڕووداوه ناخۆش و دڵته‌زێنه‌کانه( یان لهوائهچێت). ئه‌م کابوسانه پێیان ئه‌ڵێن:
Posttraumatische nightmerries
چۆنکه ئه‌م ڕووداوه ناخۆشانه به ڕاستی له ڕابردوودا ڕووی داوه، ئینجا ئه‌م کابوسانه یه‌ک جار ناخۆشن.
له دووای توێژینه‌وه‌یه‌ک ده‌ر که‌وتووه که 75% له ئه‌م که‌سانه‌ی که ته‌جرووبه‌ی ڕووداوی ناخۆشی دڵته‌زێن بوون، ئه‌وان زیاتر ئه‌م شێوه Nightmare / مۆته‌که یان هه‌یه. جۆری دووه‌م ئه‌وه‌یه که مۆته‌که که به بێ بنه‌مایه‌کی تایبه‌ت له ڕووداوێکی ناخۆشدا په‌یدا ئه‌بن.
ئه‌م جۆره nightmare /مۆته‌که‌یه له درێژای ژیان دا درووست بوون.ئه‌م جۆره مۆته‌که‌یه زیاتر له باره‌ی به‌شێکی (Thema )تایبه‌تن وه‌ک: ( که‌وتن،بهدوواکهوتن،خنکان..... ). له ئه‌م مۆته‌که‌یه دا به‌شه‌که(Thema )هه‌ر ئه‌وه‌یه به‌ڵام
شوێنه‌که‌ی جیاوازه.
-Cمۆته‌که چه‌ند ماوه جارێک تووشی مرۆڤ ئه‌بێت؟
کابوس زۆر جار ئه‌بیندرێن، ئه‌توانین بڵێین هه‌موو که‌س جارێک کابوس ئه گرێت. نزیکه نیو ملیۆن (5.00.000 ) که‌س له هه‌فته‌دا چه‌ندین جار کابوس ئه‌یان گرێت. جێگای ئاماژه‌یه که ئافره‌تان زیاتر له پیاوان تووشی کابوس گرتن ئه‌بن. به‌س ئه‌وه‌ش هۆیه‌که‌ی نادیاره یان له به‌ر ئه‌وه‌یه که ئافره‌تان زۆرتر خه‌ونه‌کانیان له‌بیر/ به‌بیر ئه‌مێنێته‌وه و یان له به‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌وان زیاترNightmare یان هه‌یه. مناڵان به شێوه‌یه‌کی گشتی زۆریان مۆته‌که ئه‌بینن، به دڵنیای مناڵانی ته‌مه‌ن ژێر 12 ساڵ. ئه‌وان خه‌ون به ئاژه‌ڵی ترسانکهوه ئه‌بینن (Monsters) له ژێر تهختهخهوهکهیان یان له ناو دۆڵابی جل و به‌رگیان دا. ئه‌مه زۆر ئاساییه و به تێپه‌ڕبوونی زه‌مانه‌وه که گه‌وره‌تر بوون باشتر ئه‌بن. ئه‌شێت که مۆته‌که هه‌رگیز له مرۆڤ دوور نه‌که‌وێته‌وه و تا ژیانی مابێت له گه‌ڵیا بێت و ببێته کێشه‌ی ژیان!. که گه‌وره‌کان کێشه‌ی کابوس یان هه‌بێت، ئه‌وه به ئاسانی و له خۆیه‌وه لێیان نابێته‌وه. کابوس ئهمێنێتوه هه‌تاکو مرۆڤ کاریان له سه‌ر نه‌کات. خه‌ڵکێک وا ئه‌زانن که مرۆڤ هیچ ناتوانێت له گه‌ڵ ئه‌م کێشه‌یه بکات و چاری نیه.ئه‌م بیر و ڕایه هه‌ڵه‌یه، به‌داخه‌وه ئه‌وان زانیاری‌یان نیه. به دڵنیای هه‌ندێک ڕێگاچاره هه‌یه که ئه‌م کێشه‌یه بنبڕ/ یان که‌متر بکات.
-Dڕێگاچارهسهریهکانی مۆته‌که کامه‌ن؟
وه‌کو باسمان کرد Nightmare یان کابوس بینین /گرتن زۆر ناخۆش و به‌سامه.هه‌زاران که‌س نه‌ک به‌س به شه‌و هه‌روه‌ها به ڕۆژیش ئه‌م کێشه‌یان هه‌یه. له گه‌ڵ ئه‌م کێشه زۆر ناخۆشه له وانه‌یه بیر بکه‌یته‌وه که له ته‌ندروستی دا سرنجی زۆری بۆ ڕاکێشراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م کێشه‌یه له به‌ر ئاڵۆزییه‌که‌ی که هه‌یه‌تی که‌متر بایه‌خی پێ دراوه لێی وورد نه‌بوونه‌ته‌وه. زۆربه‌ی پزیشکه‌کان هه‌ندی جار ده‌رمان/حه‌بی خه‌ویان بۆ نه‌خۆشه‌که پێشنیار کردووه( که چی تۆزقاڵێک کا رناکات له دژی کابوس)، هه‌روه‌ها به نه‌خۆش ئه‌ڵێن که ئه‌وه له خۆیه‌وه ئه‌ڕوات! و یان ئه‌وه ده‌ره‌نجامی نه‌خۆشیه‌کانی تره!.به‌ڵام ئه‌وه به دووره له هه‌موو ڕاستییه‌ک. له ئاکامی ئه‌وه وه زۆر له خه‌ڵکان لێی خه‌مسارد ئه‌بن و به‌دووای چاره‌سه‌ری مۆته‌که دا ناکه‌ون ''به‌داخه‌وه''.
به‌ڕاستی چاره‌سه‌ری هه‌یه: چالاکی بۆ خاو/شل کردنه‌وی جه‌سته و ڕاهێنانی به ئارامی کاریگه‌ری هه‌یه بۆ که‌متر بوونه‌وه‌ی کابوس.
هه‌وه‌ها ئێستا له زانکۆی Universiteit Utrecht له هۆڵه‌ندا توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه کراوه و ئێستاش خه‌ریکی درێژه پێدانی ئه م کێشه‌یه‌ن و به‌رهه‌می باشیان به‌ده‌ست هێناو یانی 3 ڕێگه چاره‌یان دۆزیوه‌ته‌وه که کاریگه‌ری ئه‌بێت هه‌بێت له دژی مۆته‌که.ئه‌ویش ئه‌م سێ خاڵانهنی خواره‌وه‌ن که باسیان لێ ده‌که‌ین. ڕێگا چاره‌سه‌ری یه‌که‌م: ئه‌م که‌سانه‌ی که کێشه‌ی Nightmare یان خوود مۆته‌که‌یان هه‌یه، ئه‌بێت ئه‌وان به‌رده‌وام ئه‌م خه‌ونه سامناکهیهن/ترسه‌کانیان بهێننه به‌ر چاوی خۆیان و بیری لێ بکه‌نه‌وه.هه‌رچه‌نده ئه‌وان ئه‌مه دووباره بکه‌نه‌وه، Angst واتا وههم که‌متر ئه‌بێته‌وه(له شه‌ویشدا). ڕێگاچاره‌سه‌ری دووه‌م: ئه‌م که‌سانه ، ڕۆژانه ڕاهێنان ئه‌که‌ن/ خۆیان تاقی ئه‌که‌نه‌وه به ئه‌و کێشه‌یه‌ی/ چیرۆکی خه‌ڵکانی تره‌وه، که خه‌ونه‌کانیان/وه‌همه‌کانیان که‌متر ترسناکه/به‌سامه له خه‌ونه‌کانی ئه‌وان. ڕێگاچاره‌سه‌ری سێیه‌م: کار کردن یان هاوڵدان بۆ خه‌ونی Lucide Dream که واتایه له خه‌وتا خه‌ونێک ببینیت.
له خه‌ونی لووسیده دا مرۆڤ ئه‌زانێت که وا خه‌ون ئه‌بینێت هه‌رچه‌نده خۆی له حاڵی خه‌ون بینین دایه.
به کوردی ئاسان"' له خه‌ونما خه‌ونم بینی'''، به ئه‌م شێوه‌یه ئه‌ڵێن که مۆته‌که هه‌ندێک پووچه‌ڵ ئه‌کرێته‌وه.
هه‌روه‌ها مرۆڤ ئێستا ئه‌توانێت/بۆی هه‌یه له هۆڵه‌ندا به تۆڕی ئهنتهرنهتهوه به‌شداری له توێژینه‌وه‌ی ئه‌م زانکۆیه بکات وه‌ک قووربانی ئه‌م مۆته‌که‌یه بۆ چاره‌سه‌ری.
-3مۆته‌که باشتره که هه‌بێت، بۆ چێ بینینی مۆته‌که/کابوس باشه؟........
تۆ باوه‌ڕ ئه‌که‌ی وا بێ؟ هه‌ندێک که‌س پێیان باشه مۆته‌که هه‌بێت و کاریگه‌ر بێت له سه‌ر مرۆڤ، به‌ڵام بۆ چێ؟
تێڕوانینی ئه‌وان ئه‌وه‌یه که ئه‌ڵێن مۆته‌که کاریگه‌ری خۆی هه‌یه!
ئه‌وان پێیان وایه که کابوس گرتن بۆ ئه‌وه باشه،چۆن به ئه‌م شێوه‌یه به‌هێزت ئه‌کات و ڕات دێنێت بۆ به‌رپێچ بوونه‌وه‌ت له به‌رنابه‌ر ناخۆشییه‌کانی ترس دا که به‌ڕاستی به‌سه‌رتا دێن. ئه‌گه‌ر شه‌وانه دیسان کابوس ببینیت،یارمه‌تیت ئه‌دات بۆ ''وه‌رگرتن''working هی پڕۆسه‌یه‌ک، به هۆڵه‌ندی verwerkingsproces.
ئه‌مه کاریگه‌ره، ئه‌گه‌ر ڕووداوه‌که تازه بێت.
4 - کۆتایی هیوادارم به ئه‌م زانیارییه توانیبم، خزمه‌تێک بکه‌م به گشت خوێنه‌رێک که سرنجی ئه‌م بابه‌ته بۆ لای خۆی ڕا کێشابێت و به باشی که‌ڵکی لێ وه‌رگرتبێت.
سه‌رچاوه‌کان:
ک.Psychiatrie V&V Traject/
www.nachtmerries.org
www.reincarnatietherapie.com
www.health-psychology.com
www.nl.wikipedia.org
|
اکنون ساعت 09:57 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)