behnam5555 |
04-10-2010 12:31 PM |
له خاک و خۆڵی شاره‌زووره‌وه به‌ره‌وه سابڵا‌غ و ئه رمه نی بڵاغی موکریان "
له خاک و خۆڵی شاره‌زووره‌وه به‌ره‌وه سابڵا‌غ و ئه رمه نی بڵاغی موکریان "
عه لی قاسمی
میرنشینی ئه‌رده‌ڵان له سنه بۆ ماوه‌یه‌کی زه‌مانی زۆر له پشت شاعیرانی دیالیکت و زاراوه‌ی هه‌ورامی که تێکه‌ڵاوێک بوو له هه‌ورامی – سۆرانی راوه‌ستابوو، تا ئه‌و کات له کوردستانی رۆژهه‌ڵات، له هه‌رێمی شێعر دا هه‌ر ئه‌و دیالیکته زاڵ بوو که شاعیرانی وه‌ک بێسارانی، ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی، وه‌لی دێوانه، مه‌وله‌وی تاوه‌گۆزی و... به‌رچاوترینیان بوون:
نه‌واتم عه‌رعه‌ر سه‌هه‌ند په‌روه‌رده
باخه‌وانان داخ وه تۆی گڵ به‌رده
خودنومایی لای باڵا نه‌مامان
وێت لاده‌ر ئامان، په‌رێ تۆنامان"۱"
به‌ڵام له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م ئاڵوگۆڕێکی زۆر به سه‌ر شێعری کوردی‌دا هات، ئه‌ویش به پاڵه‌پشتی ده‌سه‌ڵاتی بابانه‌کان و سه‌ر هه‌ڵدانی شێعری نالی و په‌ل و پۆ هاویشتنی بۆ به‌شه‌کانی تری کوردستان به تایبه‌تی کوردستانی رۆژهه‌ڵات، هه‌ر چه‌ند تا به‌ر له هاتنی ئه‌م شه‌پۆله شێعرییه، شێعری شه‌فاهی واته زاره‌کی یانی به‌یت پێشێنهیهکی دوور و درێژی هه‌بوو و له ناو سینگی ئه‌ده‌بیاتی کوردیی موکریان‌دا ره‌گ و ریشه‌ی داکوتابوو، دیاره به‌ر له دیالیکت و زاراوه‌ی کرمانجی ژوورووش ئێمه خاوه‌ن سامانێکی زۆریی شێعر بووین که به‌رچاوترینیان شاعیرانی وه‌ک ئه‌حمه‌دی خانی و مه‌لا جهزیرین.
پێویسته ئه‌مه‌ش بزانین که له ده‌وره‌ی نالی، سالم و کوردیش شاعرانی تر هه‌بوون که ئه‌و سێ که‌سه، سه‌رجه‌م له کاتی خۆیدا سێ کوچکه‌ی شێعری بابان پێک دێنن به‌ڵام نالی له هه‌موویان باڵا ده‌ستتر و خامه ره‌نگین تر بووه و جۆگرافیا شێعرییهکهش هه‌ر خۆی دایڕشتووه و وه‌ک شۆڕشێکی مه‌زنی شێعریش دێته ئه‌ژمار، وه‌ک خۆی ده‌ڵێ:
که‌س به ئه‌لفازم نه‌ڵێ خۆ کوردییه خۆ کردییه
هه‌ر که‌سێ نادان نه‌بێ خۆی تالبی مه‌عنا ده‌کا
مه‌وله‌وی تاوه‌گۆزی کاتی خۆی ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا زۆر نامه‌ی بۆ دۆست و هاڤاڵانی بۆ به‌غدا و گیلان و زۆر شوێنی تر نووسیوه ته‌نیا یه‌ک نامه‌شی بۆ نالی شاعیری به ناوبانگ نه‌نووسیوه که له بن پاڵه‌وه و له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بابانه‌کاندا ژیاوه، ئه‌م کاره و بێده‌نگییه‌ی مه‌وله‌وی بێزاری ناو براو له شێعری عه‌رووزی زیاتر بۆ ئێمه ئاشکرا ده‌کا.
دوای نالی و سالم و کوردی چه‌ندین شاعیرانی تر وه‌ک (مه‌حوی، 1830- 1904) و شێخ ره‌زا تاڵه‌بانی (1835- 1909) حاجی قادر کۆیی (1815- 1892) رێبازی ئه‌وانیان گرته به‌ر، جێگه‌ی سه‌رنجه که نالی فارسی زۆر باش زانیوه و موتالای ئه‌ده‌بیات و شێعری فارسی به تێر و ته‌سه‌لی کردووه، هه‌ر بۆیه که‌وتووه‌ته ژێر کار تێکردنییهوه، له خۆڕانییه که شێعره‌کانی نالی نیزیکن له سه‌بکی هیندی به تایبه‌تی له هێنانی ته‌مسیل/ نه‌زیله له شێعر دا، که یه‌کێکه له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی شیوازی شێعری سائیبه:
عشق خوانخوار از دل پر خون فزون گیرد خبر
بیش دارد پاس ساقی، ساغر لبریز را
که لابهیتی دووهه‌می شێعره‌که ته‌مسیلێکه بۆ لابهیتی هه‌وه‌ڵ و لابهیتی یه‌که‌م به‌وه شوبهێندراوه، نالی ده‌ڵێ:
هه‌ر چه‌نده که رووتم به خودا مایلی رووتم
بێ به‌رگییه عیلله‌ت که هه‌تیو مه‌یلی هه‌تاوه
وه یا له ته‌عبیر و بۆچوونی شاعیرانه دا،
سائیب ده‌ڵێ:
شیوه اهل محبت نیست دل برافراشتن
در فلاخن سنگ ما قصد اقامت می کند
نالی ده‌ڵێ:
عاشق دڵی ناێی له دڵارامی جودا بێ
ئه‌ڵبه‌ت که دڵارامی له‌وێ بێ، دڵی نابێ (2)
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که پێکهاته‌ی شێعری فارسی- عه‌ره‌بی، به پێی لۆژیکی پێوه‌ندی نێوان ده‌قی له ئێران را به ده‌ستی نالی ده‌چێته کوردستانی باشوور و دواتر له سه‌ر ده‌ستی "میرزا عهبدوڵرهحیمی سابڵاغی (وه‌فایی 1844- 1914) و "میصباح الدیوان"ی ئه‌ده‌به‌وه (1859-1912)- به شێوه‌ی داڕشتنی شێعری نالی له رووی پێکهاته و ته‌نانه‌ت تکنیکه ئه‌ده‌بییه‌کانه‌وه- ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌ی موکریان واته پارچه‌یه‌ک له کوردستانی رۆژهه‌ڵاتی به‌شی ئێران، پێم خۆشه به چه‌ندین نموونه له ئه‌ده‌ب و وه‌فایی یه‌وه پشت ئه‌ستوورتر و به به‌ڵگه‌ی قایمتره‌وه سه‌لمێنه‌ری بۆچوونه‌کانمان بین. روون و ئاشکرایه که وه‌فایی یه‌که‌م شاعیری کورد نییه، که شێعری وتبێت به‌ڵکوو له پێش ئه‌ودا ده‌یان شاعیری به‌م زمانه شێعریان وتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ئه‌پرسین وه‌فایی که‌ڵکی له هه‌ست و بیری شاعیرانی پێش خۆی وه‌رگرتووه یان نا؟ ئه‌گه‌ر وایه، به‌کام له‌و شاعیر یان شاعیرانه‌وه هۆگر بووه و که‌وتووه‌ته ژێر کاریگه‌رێتی کامه شاعیره‌وه؟ ئه‌وه‌ی بۆ من ده‌رکه‌وتبێ وه‌فایی زیاتر له هه‌موو که‌س هۆگری نالی بووه و گه‌لێ جار ماناکانی ئه‌وی هێناوه و خۆی به‌رگێکی تازه‌ی له بهرکردوون و ته‌نانه‌ت له نزیکه‌وه سه‌ردانی سلێمانی کردووه و ره‌نگه هه‌ر له‌وێش ده‌گه‌ڵ شێعره‌کانی نالی ئاشنا بووبێ.
1- نالی ده‌ڵی:
حه‌نایی کردووه په‌نجه‌ی به خوێناوی دڵی زارم
ئه‌مه ره‌نگه شه‌هاده‌ت بێ که کوشته‌ی ده‌ستی دڵدرم
وه‌فایی ده‌ڵێ:
په‌نجه‌ی له حه‌نا به‌ستووه ئایا گوڵم ئه‌مڕۆ؟
ده‌ستی له دڵی کوشته‌یی خۆی خستووه ئاخۆ؟
نالی ده‌ڵێ:
دڵی موشهببهک بوو له به‌ر ئێشانی موژه‌ت
حه‌یفه قوربان ئاخر ئه‌م نیشانه‌یی شانی هه‌یه
وه‌فایی ده‌ڵێ:
دڵی پڕ ئێشی من بۆیه وه‌ها خوونابی گریانه
هه‌موو سینه‌م وه‌کوو نیشانه جێگا نێشی موژگانه
2- که هێندێک سه‌رنجی پارچه‌ی " ئه‌ی ساکینی ریازی مه‌دینه‌ی مونه‌ووه‌ره" ل:415ی
دیوانی نالی ده‌ده‌ین و ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ لای پارچه‌ی "ئه‌ی خۆش خه‌به‌ری نه‌سیمی سه‌حه‌ر په‌یکی عاشقان"، (ل 68ی ده‌ستخه‌ته‌که‌ی وه‌فایی) له گه‌ڵ جیاوازیی مه‌به‌ست له نێوانیان دا که نالی بۆ پێغه‌مبه‌ر (د) وتووه و باسی مه‌دینه‌ی کردووه و وه‌فایی بۆ شێخی نه‌هری(شێخ عهبیدوڵڵای نه‌هری) وتووه و باسی شێخی تێدایه و دواییش داوای توتنی لێکردووه، له هێندێ جێگا، جگه له کێش و قافیه‌ش زۆر لێک ده‌چن و وه‌فایی به توندی له ژێر کاریگه‌رێتی نالی دابووه، چه‌ند نموونه له هه‌ر دوو شێعره‌که‌ی نالی و وه‌فایی:
نالی ده‌ڵێ:
ته‌یبه که یه‌عنی عه‌کسی به‌قیعی ههمووعهبیر
ته‌یبه که یه‌عنی مایه‌یی ئه‌و مێشکی ئهزفهره
ته‌یبه که یه‌عنی رۆژ و شه‌وی ته‌یبی عاله‌مه
رۆژێ که وشکه، شهوتهڕه، کافوور و عه‌نبه‌ره
لێوم له رۆژی رۆشنی وشکی، وشک
چاوم، له شه‌بنه‌می شه‌وی وه‌ک عه‌نبه‌ری ته‌ڕه
ته‌یبه که یه‌عنی ته‌بیب و تاهیر به ڕۆحی ڕوح
فه‌رقی ئه‌ڵێن:
گڵی له گوڵ، ئاوی له که‌وسه‌ره
وه‌فایی ده‌ڵێ:
نه‌هرێ که جێگهێیکه هه‌موو خاکی سورمه‌یه
نه‌هرێ که جه‌ننه‌تی گوڵ و گوڵئاوی که‌وسه‌ره
نه‌هرێ غوباری عه‌تره، بوخاری بوخووری رووت
خاکی ته‌ڕی که وشکه هه‌موو مێشکی ئهزفهره
نه‌هرێ وه‌هایه باله گوڵاو و گوڵ ئاته‌شی
عه‌نبه‌ر فرۆشه، خاکی له که‌وسه‌ره موخهممهره
نه‌هرێ که پاکی دار و ده‌وه‌ن پاکی عه‌نبه‌ره
نه‌هرێ که خاکی قیبلهمه گوڵزاری گوڵبهره
نه‌هرێ كه شاری دیدهمه جێ راوی دولبه‌ره
لێره دا نابێ ئه‌وه پشت گوێ بخه‌ین که وه‌فایی ته‌نها به لاسایی کردنه‌وه خه‌ریک نه‌بووه به‌ڵکوو گه‌لێ شاکاری جوانی هه‌یه و زۆر مانای ناسکی جوانی له قالبی پر جیناس و ورده‌کاری به‌دیعدا بۆ به جێ هێشتووین.(3)
|