 |
|
behnam5555 |
04-26-2010 07:15 AM |
چۆن دۆن کیشۆتم وه‌رگێڕاوه ؟ محه‌مه‌د قازی
چۆن دۆن کیشۆتم وه‌رگێڕاوه ؟
محه‌مه‌د قازی
وه‌رگێڕانی:سوله‌یمان ئیبراهیمی
پاش "دوڕگه‌ی پهنگوئێنهکان" ، ئه‌و کتێبانه‌م وه‌رگێڕان و پێشکه‌شم کردن :
له باوه‌شی خاو و خێزاندا به‌رهه‌می هێکتۆر مالۆ ، ساویلکه به‌رهه‌می ڤۆلتێر، شازاده و گه‌دا به‌رهه‌می مارک تواین و میره چکۆل به‌رهه‌می جوان و شاعیرانه‌ی ئانتوان دۆسێنت ئێگزۆپێری و دوای ئه‌ویش نۆبه‌ی سه‌رجه‌می دۆن کیشۆت گه‌یشت . ئه‌من زۆر ئۆگری چیرۆکی دۆن کیشۆت بووم - ره‌نگه له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆن و به‌رامه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌دا – و له ساڵه‌کانی 1317-1318 فیلم نامه‌یه‌کم لێ وه‌رگێڕابۆوه و له لایه‌ن بنکه‌ی چاپه‌مه‌نی نیل ، پێشنیاری وه‌رگێڕانی سه‌رجه‌می ئه‌و به‌رهه‌مه به ئه‌من درا و پڕ به دڵ قه‌بووڵم کرد . دوو وه‌رگێڕانی جیاوازی دۆن کیشۆت به زمانی فهڕانسهم له کن بوو و بنکه‌ی چاپه‌مه‌نی نیلیش وه‌رگێڕانێکی دیکه‌ی له‌و به‌رهه‌مه مه‌زنه بۆ هێنام که سه‌د ساڵ له‌وه پێش له لایه‌ن لۆیی ویاردۆ ئه‌دیبی فه‌رانسه‌وی وه‌رگێڕدرا بوو . وه‌رگێڕانی لۆیی ویاردۆ که پشت به‌رگه‌که‌ی وێنه‌ی دۆن کیشۆت وسانکۆپانزا(ئاغا و مه‌یته‌ر) به‌رهه‌می وێنه‌کێشی به‌ناوبانگی فه‌رانسه‌وی ، گۆستاو دووره‌ی پێوه بوو ، ده‌قێکی زۆر خۆش بوو و په‌خشانێکی شیرین و ئاههنگاویی بوو که وه‌ک نووسراوه کلاسیکه‌کانی سێسه‌د ساڵ له‌وه پێش ده‌هاته‌وه .
لایه‌نی باشی دیکه‌ی ئه‌و وه‌رگێڕانه ئه‌وه بوو که مامۆستایه‌ک وه‌ک مۆریس باردۆن ، ئوستادی ئه‌ده‌بیاتی زانکۆی لیۆن و پسپۆڕی زمانه‌کانی ئیبری(ئیسپانیایی و پۆرتهغالی) ، پێشه‌کییه‌کی زانایانه‌ی بۆ وه‌رگێڕانه‌که‌ی لۆیی ویاردۆ نووسیوه و له‌وێدا باسی ئه‌وه‌ی کردووه که 56 وه‌رگێڕانی جیاوازی دۆن کیشۆتی به زمانی فه‌ڕانسه وه‌گیر خستووه و به وردی خوێندوونیه‌ته‌وه و له نێو وانیشدا ، وه‌رگێڕانی ویاردۆی پێ چاکترین و متمانه‌ترین بووه .
پاشان ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ی له سه‌ره‌تاوه تا کۆتایی ده‌گه‌ڵ ده‌قه سه‌رچاوه ئیسپانیاییه‌که‌ی پێک گرتۆته‌وه و له گهڵکوو تووشی هه‌ڵه و خه‌تایه‌ک بووه ، له په‌ڕاوێزدا دروسته‌که‌ی نووسیوه .
ئه‌من ئاوه‌ها ده‌قێكم بۆ کاری خۆم له هه‌ر لایه‌که‌وه پێ باشتر بوو و له ڕووی ئه‌و ده‌قه‌وه خه‌ریکی وه‌رگێڕان بووم و سێ ساڵی ڕه‌به‌ق زه‌حمه‌تم پێوه کێشا . له وه‌رگێڕانی دۆن کیشۆتدا زۆر تووشی گرفت بووم و ته‌واوی گرفته‌کانم به پرسیار و که‌ڵک وه‌رگرتن له خزمه‌ت ئه‌و پسپۆڕانه‌ی که له گه‌وره‌یی و زاناییان چ گومانێک نه‌بوو ، چاره‌سه‌ر ده‌کرد .
جاری وابوو بۆ دیتنه‌وه‌ی هاوسه‌نگێکی جوان و پڕ به پێستی وشه‌یه‌ک ، چه‌ند رۆژان بیرم ده‌کرده‌وه و له خاوه‌ن ڕا و لێزانان که‌ڵکم وه‌رده‌گرتن و تا ئاخرییه‌که‌ی بۆ خۆم یان هاوڕێی جوانه‌مه‌رگم مه‌سعوودی حاته‌می – ڕوحی شاد بێ – وشه‌ی شایانمان ده‌دیتنه‌وه . به‌ڕاستی ئه‌من له هه‌ست ناسکی و زانایی خوا لێ‌خۆش بوو حاته‌م ، زۆرم که‌ڵک وه‌رگرت و زۆر شتیش فێر بووم ؛ هه‌ر بۆیه چاپی یه‌که‌می دۆن کیشۆتم پێشکه‌ش به وی کرد . یه‌که‌م ڕسته‌ی پێشه‌کی کتێبه‌که به قه‌ڵه‌می نووسه‌ر و ڕوو له خوێنه‌ر ئاوا ده‌ست پێ ده‌کا :
Letuer inoccupe[ای خوانندهی فارغ البال] ( ئه‌ی خوێنه‌ری بێ خه‌م وخه‌یاڵ) .
بۆ وشه‌ی فه‌رانسه‌وی inoccupe له فه‌رهه‌نگه فه‌رانسه‌وی – فارسییه‌کاندا چه‌ندین واتای بۆ لێک دراوه‌ته‌وه . وه‌کوو: ئاسووده ، بێکار ، بێ گرفت ، به‌ڕه‌ڵا ، بێ شوغڵ . به‌ڵام هیچ کام له‌و هاوسه‌نگانه مه‌به‌ستی منیان نه‌ده‌پێکا .
هه‌تا ئاخریه‌که‌ی وشه‌ی ڕێک وپێک و پڕ به پێستی[فارغ البال] " بێ خه‌م وخه‌یاڵ"م به زه‌یندا هات و له‌وانه بوو له‌خۆشیان وه‌ک ئهرهشمیدۆس ههڕڕا که‌مه کۆڵانان و هه‌را که‌م " دیتمه‌وه ! دیتمه‌وه!" زۆر بابه‌تی له‌و ده‌سته هه‌بوون که ته‌نیا به سه‌واد و که‌ڵک وه‌رگرتن له فه‌رهه‌نگی وشه ، چاره‌سه‌ر نه‌ده‌کران و ده‌بێ هه‌ستی ناسکت هه‌بێ هه‌تا بتوانی هاوتایه‌کی جوان و ڕێک وپێك بۆ وشه‌یه‌ک وه‌بینی .یه‌کی دی له‌و گرفتانه ، نازناوێک بوو که نووسه‌ر له زۆر جێ‌دا ، پاڵه‌وانی کتێبه‌که‌ی خۆی پێ ناودێر کردبوو و ئه‌ویش ده‌سته‌واژه‌ی نێوداری chrvalier de la triste figure بوو که ئه‌من کردمه [پهلوان افسرده سیما] " پاڵه‌وانی خه‌م لێ نیشتوو" .له حاڵیکدا ده‌مانتوانی بۆ وشه‌ی chevalier نه‌جیب زاده و بۆ وشه‌ی triste ناڕه‌حه‌ت و ماته‌م گرتوو و خه‌مبار و بۆ وشه‌ی figureڕوخسار ، ڕوو ، سیما و سه‌روچاو ده‌کار بکه‌ین . لێره‌دا ده‌بێ بیسه‌لمێنین هه‌ر وه‌ک شاعیریی هه‌ست ناسکیی ده‌وێ نه‌ک واتا وده‌ربڕین ، وه‌رگێڕانیش ته‌نیا به سه‌واد و زانینی زمانی بیانیی جێ به‌جێ نابێ ؛ سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش که زۆر پێویستن به‌ڵان به‌س نین ، وه‌رگێڕ ده‌بێ فێڵ و لێزانیی تایبه‌تی وه‌رگێڕان ، به‌هره‌ی تایبه‌تیی ، ده‌گه‌ڵ هه‌ست ناسکیی شێعرناسیی و جوان په‌رستیی پێکه‌وه هه‌بن .یه‌کی دی له گرفته‌کانی وه‌رگێڕانی دۆن کیشۆت ئه‌و هه‌مووه په‌نده پێشینانه بوون ،که سانکۆپانزا مه‌یته‌ری پاڵه‌وان وه‌خت و ناوه‌خت قسه‌کانی خۆی پێ ده‌ڕازاندنه‌وه .
ئه‌و په‌ندانه تایبه‌ت به زمانه سه‌رچاوه‌که بوو که ته‌نیا بۆ ئورپاییان ناسراو بوون یان ده‌یانتوانی وهریگێڕنهوه و لێی حاڵی بن و بۆ ئێمه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی بێتوو هه‌روا وهرگێڕدرابان تامی نه‌ده‌بوو و لێی حاڵی نه‌ده‌بووین .
ئه‌وه بوو که ئه‌من له‌و که‌سانه‌ی له ڕازی فۆلکلۆریکی زمانی فارسی ئاگادار بوون که‌ڵکم وه‌رده‌گرت و زۆریش له به‌رهه‌می"په‌ندی پێشینان"[امثال وحکم]ی دێهخودا – ورد بوومه‌وه و بۆ هه‌ر کامیان په‌ندێکی هاوسه‌نگ ده‌گه‌ڵ په‌نده سه‌رچاوه‌که‌م ده‌دیته‌وه و له ده‌قی وه‌رگێڕاوه‌که‌دا دام ده‌نا و پاشان په‌نده سه‌ره‌کییه‌کانم له په‌ڕاوێزدا ده‌هێنان تاکوو بزانن سه‌رچاوه‌که‌ی چ بووه و ئێمه چمان له جێگه‌ی په‌نده سه‌رچاوه‌که‌ی داناوه ، که به زمانی ئیسپانیایی بوو . گرفتێکی دیی وه‌رگێرانی دۆن کیشۆت ئه‌و ده‌سته‌واژانه بوون که به زمانی لاتین یان زمانی ئیتالیایی سه‌رده‌می دانتێ(سه‌ده‌ی 14ی زاینی) نووسرابوون و ئه‌من بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و گرفته‌ش ڕۆژانه ده‌چوومه به‌ر ده‌رکه‌ی کلیسای کاتۆلیکان له شه‌قامی فه‌ڕانسه و کێشکم ده‌دا تا تووشی قه‌شه‌یه‌ک بوایه‌م که شاره‌زای ئه‌و دوو زمانه بوو و یارمه‌تیم لێ ده‌خواست .
په‌ککوو چ پیاوێکی دڵۆوان و له به‌ردڵان بوو جه‌نابی قه‌شه ئادۆنتیست ! هه‌موو جارێک به ڕووی خۆشه‌وه ڕاده‌وه‌ستا و پرسیاره‌کانی جواب ده‌دامه‌وه و حاڵیی ده‌کردم .
پێشی وابوو من خه‌ریکم به‌رهه‌می ئاریۆست شاعیری نێوبه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 16ی ئیتالیا وه‌رده‌گێڕمه‌وه . له هه‌مووان گرینگتر ئه‌وه بوو په‌خشان(نه‌سر)ێک ببینمه‌وه که پڕ به پێستی نه‌سرێکی که‌ونارا و کۆنی وه‌ک دۆن کیشۆت بێ و سه‌یر ئه‌وه بوو ته‌نیا هه‌ست ناسکیی ئه‌منی هان دا هه‌تا ئه‌و نه‌سره ببینمه‌وه . هه‌ر وه‌کی ته‌واوی خوێنه‌رانی دۆن کیشۆت باوه‌ڕیان وایه که ئه‌من له دیتنه‌وه‌ی په‌خشانێکی هاوسه‌نگ سه‌رکه‌وتوو بووم ، مامۆستا دوکتور عهبدولحسێنی زه‌ڕین کوب ، مامۆستای ئه‌ده‌بیات ومێژووی زانکۆی تارانێ له پێدا هه‌ڵگوتنێک به سه‌ر وه‌رگێرانی دۆن کیشۆت ، له گۆڤاری "سخن" باسی ئه‌وه‌ی کردووه . نووسه‌ری گه‌وره جهمالزادهش له گۆڤاری"راهنمای کتاب"دا له باره‌ی باسی وه‌رگێڕانی دۆن کیشۆتدا گه‌وره‌یی و لوتفی خۆی ئاوه‌ها نواندووه :
" ...بێتوو سێروانتێس فارس زمان با و ویستبای شاکاره‌که‌ی خۆی ، دۆن کیشۆت ، به زمانی فارسی بنووسێ ، قه‌ت جوانتر له‌وه نه‌ده‌بوو که وه‌رگێڕی دۆن کیشۆت نووسیویه‌تی ."له لایه‌که‌وه به‌ڕێز ده‌ریابه‌نده‌ری ، وه‌رگێڕی گه‌وره‌ش له وتووێژێک که له لایه‌ن چاپه‌مه‌نی کتێبی "امروز" به‌ڕێوه چوو – ده‌قی وتووێژه‌که له گۆڤاره‌که‌دا چاپ بووه - یه‌که‌م پرسیاری ئه‌وه بوو که ئه‌من چۆن توانیومه په‌خشانێکی شیاوی قه‌د وباڵای دۆن کیشۆت ببینمه‌وه . جودا له‌وه‌ش له خودی ده‌قی دۆن کیشۆت نێونێوه نه‌سری کۆن به شێوازی جۆراوجۆر هاتووه که شیاوی ده‌قه سه‌رچاوه‌که‌یه و سه‌باره‌ت به‌وه‌ش پرسیاری لێ کردم که چۆن سه‌رم له‌و شیوازه جۆراوجۆرانه ده‌رچووه و بۆ هه‌ر به‌شێک په‌خشانی هاوسه‌نگم داناوه . ئه‌من خۆم له‌م باره‌وه ڕام وایه که نه‌سری ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی وه‌رگێڕ خه‌ریکی وه‌رگێڕانیه‌تی باشترین ڕینوێنی ئه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی (ناخودئاگا)ی ئه‌و نه‌سره‌ی وا ده‌بێ بۆ وه‌رگێڕان که‌ڵکی لێ وه‌ربگرێ و ئه‌من دایم له وه‌رگێرانه‌کانی خۆم ده‌ربه‌ستی ئه‌و ئه‌سڵه بنه‌ڕه‌تییه بووم که نه‌سری نووسراوه‌که هاوسه‌نگ له گه‌ڵ ڕاوێژ و شێواز و زمانی نووسراوه‌ی به‌رهه‌م و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ڕوحی نووسه‌ر بێ . به هه‌رحاڵ ، پاش ئه‌وه‌ی وه‌رگێڕانی دۆن کیشۆت له دوو به‌رگدا به هۆی چاپه‌وه ڕازاوه و بڵاو بۆوه ، کۆڕه ئه‌ده‌بییه‌کان به گه‌رمی پێشوازییان لێ کرد و بڵاوکه‌ره‌وه(ناشر) هانی دام ئه‌و به‌رهه‌مه له کێ به‌ركێی باشترین وه‌رگێڕانی ساڵ ، که له لایه‌ن گۆڤاری "سخن"ه‌وه به‌ڕێوه ده‌چوو ، به‌شداری بده‌م .
به داخه‌وه کتێبه‌که ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا نه‌بوو که له کێ بهركێدا به‌شداری بکا ، چونکه یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی وه‌رگرتنی به‌رهه‌مێک بۆ به‌شداری کردن له کێ به‌ركێ که‌دا ئه‌وه بوو که کتێب له زمانی سه‌ره‌کییه‌وه وه‌رگێڕدرابا ، نه‌ک له ڕووی وه‌رگێڕانێكی دی . نامه‌یه‌کم بۆ کۆڕی هه‌ڵسه‌نگاندنی "سخن " – که بریتی بوون له مامۆستایانی به نێوبانگی زانکۆیه – نووسی و به‌ڵگه‌م بۆ هێنانه‌وه که شه‌رتی وه‌رگێڕان له ده‌قی سه‌ره‌کییه‌وه بۆ کتێبێکی وه‌ک دۆن کیشۆت بێ ئینسافییه ؛ چونکه خوێنده‌وارانی وڵاتی مه له‌وانه‌یه به سه‌ر یه‌ک یا دوو یا سێ زمان له‌و زمانانه‌ی له دنیا باون وه‌ک ئینگلیزی ، فه‌رانسه، رووسی ، یان ئاڵمانی شاره‌زا بن ، به‌ڵام ژوماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌و زمانانه‌ی له پله‌ی دووهه‌م دان وه‌ک :
ئیسپانیایی ، پۆرتهغالی ، ئیتالییایی ، سۆئیدی ، نۆروێژی ، چینی و ژاپۆنی و...ده‌زانن ، زۆر که‌من و له‌وانه‌یه پتر له قامکه‌کانی ده‌ست نه‌بن .
جا بۆیه نابێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان هه‌بێ که به‌رهه‌مه نووسراوه‌کانی ئه‌و زمانانه که له‌وانه‌شه له جیهاندا به نێوبانگ بن ، حه‌تمه‌ن له زمانی سه‌ره‌کییه‌وه وه‌رگێڕدرێن . پاشان بۆم ڕوون کردنه‌وه که دۆن کیشۆت له ڕووی ده‌قێکی ئه‌وتۆ وه‌رگێڕدراوه که قسه‌ی له سه‌ر نییه و ئه‌و دڵه ڕاوکێیه‌ی که بۆ وهفادارمانی وه‌رگێڕان ده‌بێ هه‌بێ مامۆستا دوکتور مۆریس باردۆن له پێک گرتنی وه‌رگێڕانی لۆیی ویاردۆ ده‌گه‌ڵ ده‌قه سه‌ره‌کییه‌که هه‌یبووه و چونکه به هه‌ڵه و خه‌تاکانی وه‌رگێڕانی وه‌رگێڕدا چۆته‌وه ، ئه‌منی له دووپات کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه و خه‌تایانه ڕزگار کردووه . نامهکهمیان له کۆڕی هه‌ڵسه‌نگاندن لێک داوه و حه‌قم پێ درا و کتێبه‌که‌م پاش ئه‌و له‌مپه‌ره ، ناردرا به‌شی کێ به‌رکێ و خه‌ڵاتی یه‌که‌می وه‌رگرت و سه‌ردێڕی باشترین وه‌رگێڕانی ساڵی به ده‌ست هێنا .پێموابێ ئه‌و ڕووداوه له سه‌ره‌تای ساڵی 1336 بوو . جا سه‌یر ئه‌وه بوو وه‌ختایه‌ک نێوی من وه‌ک باشترین وه‌رگێڕی ساڵ و وه‌رگری خه‌ڵاتی کێ به‌رکێ هه‌ڵبژێردرا ، ئاغای سارمی حیسابداری گۆڤاری "سخن" که گه‌وره حیسابداری سه‌ربه‌خۆی (دوخانیاتی) ئێرانیش بوو ، بێ گومان پێی وابوو من ته‌نیا ئه‌ندامێكی ساده‌ی ئیداره‌ی دوخانیاتم ، وه‌ختایه‌ک چه‌کی خه‌ڵاته‌که‌ی دامێ ، به سه‌ر سووڕمانه‌وه تێی ڕوانیم و گوتی : فڵانی هیچ پێموانه‌بوو ئه‌و ئه‌ندامه ساده وسهربهخۆیهی دوخانیاتی ئێرانێ که له کن هه‌مووان پیاوێكی ئاسایی بوو ، که‌سێک بێ که ئه‌وڕۆ گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی وه‌رگێڕان ، وه‌رده‌گرێ . ئه‌تۆ بۆ ئیداره‌ی مه جێی شانازیی و دوخانیات ده‌بێ به ڕاستی شانازیت پێوه بکا . گوتم :
سپاس ، به‌ڵام ئه‌من به کارمه‌ندیی ئیداره‌ی ئێوه‌وه هه‌ست به هیچ شانازییه‌ک ناکه‌م . من له به‌ر چاوی ئیداره‌ی ئێوه قه‌در و قیمه‌تی کارمه‌ندێکی ساده‌ی ده‌ست و پێ سپیلکهم هه‌یه و له‌وانه‌شه کارمه‌ندێکی زیادی بم که نه قازانجم بۆ خۆم هه‌یه و نه بۆ ئێوه‌ش ؛ هه‌ر بۆیه بۆ ئیداره‌ی ئیوه پیاوێکی جێگر و زیادییم که له‌خۆڕا جێگایه‌کم له‌و ئیداره‌یه گرتووه .
پێکه‌نی و بۆ سبه‌ی به هه‌را وههنگامه و ته‌شریفاتێکی زۆره‌وه ئه‌منی به هه‌موان ناساند . هه‌رچه‌ند ئه‌و ناساندنه زۆری نه خایاند و شتێکی وه‌ها نه‌بوو که قه‌در و حورمه‌تم له‌و ئیداره‌یه زیاد بکا و ته‌نیا کهف وکوڵێک بوو . سه‌رچاوه :
گۆڤاری "سمرقند" ژوماره 9 لاپه‌ڕه‌ی 109 تا 113 .
|
اکنون ساعت 02:54 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)