behnam5555 |
05-01-2010 08:47 AM |
چیرۆکی، "له په‌نجێره‌یه‌که‌وه"
"له په‌نجێره‌یه‌که‌وه"
کاک حه‌مه‌ده‌مین شامحه‌مه‌دی
بنه‌ما و بناخه‌ی چیرۆکی له په‌نجێره‌که‌یه‌وه کارێکی جه‌نایی-پۆلیسییه و به قه‌تڵ و پۆلیس و که‌سێکی گێراوه‌وه ده‌س پێده‌کا. که‌سێک که گومانی بکوژی له سه‌ره. ناوه‌ند و نێوه‌ڕاستی ئه‌م چیرۆکه‌ش که‌سایه‌تییه‌که به ناوی گۆران. به‌ڵام ئه‌م چیرۆکه ئه‌سڵه‌ن کارێکی سه‌رڕاست نییه و ره‌نگه له یه‌که‌م خوێندنه‌وه‌یدا شتێکی ئه‌ووتۆ وه‌ده‌س نه‌که‌وێ. ئه‌م چیرۆکه به‌و پێیه‌ی که مه‌سه‌له‌ی قه‌تڵ کارێکی پێچه‌وڵاوپووچ و پێویستی به‌وه هه‌یه له سه‌دان داڵانی تاریکی شک و گومان، ترس و خۆف و خه‌ته‌ره‌وه بڕواته پێشێ هه‌ر ئاوا ناڕاسته‌وخۆ و پێچه‌ڵاوپووچه.
هه‌ر وه‌ک ده‌بینین بگێڕه‌وه‌ی سه‌ره‌کی چیرۆک گورانه، به‌ڵام له په‌نای ئه‌ودا ده‌نگێکی نادیاری دیکه‌ش وه‌کو "زانای گشت" هه‌یه و به ده‌گمه‌ن هاتووته ناو چیرۆکه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش وتووێژ و دیالۆگ، چیرۆک ده‌باته پێشێ.
کوتمان گۆران سه‌ره‌کیترین که‌سایه‌تی ئه‌و چیرۆکه‌یه و هه‌مووشت به ده‌وری ئه‌ودا ده‌خولێته‌وه. ئه‌و ئێستا گیراوه و وه‌کو گومان‌لێکراو به ده‌س مه‌ئمووره‌وه‌یه. نه‌ک به ده‌س مه‌ئمووره‌وه‌یه به‌ڵکوو خۆی داوه‌ته ده‌س ئه‌وان و به زۆر ده‌یه‌وێ به‌وانی بسه‌لمێنێ که ئه‌و قاتڵه. ئه‌و له یه‌که‌م هه‌نگاوی گرتنی دا پا له تاوانی خۆی ده‌نێ و ته‌نانه‌ت شێوه‌ی به‌ڕێوه بردنی ئه‌و تاوانه باس ده‌کا. به‌ڵام ئه‌و هێنده بێده‌ربه‌ستانه ئه‌وانه باس ده‌کا هیچکه‌س –مه‌ئمووره‌کان- بڕوای پێناکه‌ن. ئه‌و ساچمه ژه‌هراوییه‌کان نیشانی مه‌ئموورکه ده‌دا، ئه‌و هه‌مووشتێکی بۆ باس ده‌کا، به‌ڵام بڕوای پێناکه‌ن. ناچار ده‌بێ ریشوه بدا به سه‌رتاشه‌که تا راستی رووداوه‌که به رێیس رابگه‌یه‌نێ و حاڵی بکا که قاتڵ ئه‌وه. شێوه و ڕێگای کوشتنه‌که‌ی پێده‌ڵێ. به‌ڵام ئه‌و ددانپیانانه هێنده رۆشن و ئاشکرایه کابرا باوه‌ڕی پێناکات.
ئێستا پرسیاری ئه‌وه دێته پێشێ که کێ و بۆچی و له به‌رچی کوژراوه؟ دۆزینه‌وه‌ی جوابی ئه‌م پرسیاره گرینگ‌ترین گرێی ئه‌و چیرۆکه‌مان هیچ بۆ ده‌کاته‌وه به‌ڵکوو به‌وه‌ش ده‌گه‌ین که گۆران کێیه و له کام جۆره مرۆکانی ده‌وروبه‌رمانه.
ئه‌و که‌سه‌ی کوژراوه "شێخه" ، قاتڵیش وه‌ک خۆی ده‌ڵێ و شێوه‌ی قه‌تڵه‌که‌ی به ئاشکرا روون کردۆته‌وه گۆرانه. نه‌خشه‌ی ئه‌م شێوه قه‌تڵه‌ی له مه‌ته‌بی دوکتورێکه‌وه ده‌س پێده‌کا که ئه‌وان پۆڵیان داوه به که‌سانێک ئێواران چۆله‌که و سێرووی سه‌رداره‌کان بکوژن. له جه‌نگه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و کاره‌دا کاکه شێخ په‌یدا ده‌بێ و به نیشان دانی مرۆڤدۆستی خۆی، به ده‌نگی به‌رز، ناڕه‌زایه‌تی خۆی له‌و کاره ده‌رده‌بڕێ. به‌ڵام ئێمه نازانین ئه‌وه‌ی ئاوا دڵی له به‌رانبه‌ر مه‌رگی سێروویه‌کدا وه‌ژان ده‌که‌وێ و ده‌س ده‌کا به هاوارکردن کێێه. له‌و کاته‌وه شێخ دێته ناو ئاڵقه‌ی تفه‌نگی گۆرانه‌وه و ده‌یه‌وێ ئه‌و که‌سه بکوژێ. ئه‌و که‌سه‌ی که برا ئاوه‌ڵدوانه‌کی فێری لای ئه‌و بووه‌و ئه‌ویش هه‌مووجارێ گزمووله‌یه ده‌وای پێده‌دا. که‌وابوو شێخ بۆ خۆی هێرۆیین فرۆشه و هه‌رنه‌بێ ده‌یان که‌سی وه‌ک برا ئاوه‌ڵدوانه‌که‌ی ئه‌وی له به‌ین بردووه.
ئێستا ده‌زانین گۆران له‌و کوڕانه‌یه که ده‌یهه‌وێ به کوشتنی یه‌کێ له‌م جۆره‌که‌سانه کومه‌ڵ به‌ره‌و ساغی به‌رێ و له‌وانه‌ی پاککاته‌وه.
ره‌نگه گه‌وره‌ترین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م چیرۆکه له ناو چیرۆکه جه‌نایی-پۆلیسییه‌کاندا ئه‌وه که قاتڵ به‌رده‌وام له حه‌ولی ئه‌وه‌دایه ئه‌و قاتڵ بوونه‌ی خۆی به پۆلیس بگه‌یه‌نێ. ئه‌و هه‌ر ده‌سپێکی چیرۆکه‌وه خه‌ریکی ئه‌م کاره‌یه و هه‌تا ئاخری کۆتا نایه. ره‌نگه ئه‌و چه‌له‌حانه‌ی ئاخری چیرۆکه‌که‌ش هه‌ر له سه‌ر ئه‌و بێ.
کاکه مینه له‌م کاره‌دا له زمانیش به دروست و به جێ که‌ڵکی وه‌رگرتووه و زمان وه‌ک ئه‌وه‌ی له بڕێک جێ زمانی تایبه‌ت به خۆی به‌کارده‌با، لێره وای نه‌کردووه و زمان زۆر ره‌وانه.
|