- -
تهرزهنیگا
(
http://p30city.net/showthread.php?t=26407)
behnam5555 |
06-24-2010 08:14 AM |
تهرزهنیگا
تهرزهنیگا
هه‌وری نیگا و ته‌رزه‌ی تماشات
ئهمباتهوهبۆ ڕۆژانی بێ ئاوێنه و بێ هه‌تاو و ...
تا ته‌رمی ته‌م به‌تامی تووتێمی تاسه‌م تێر بکه‌م و
سهرهنخوونی ژانێکی تر
له‌دایک بم
له‌سۆنگه‌ی سووری سروهیێ سهسهرایی و
له‌په‌نجه‌ی سڕ به باڕه‌شی سله‌یمانی
تا یاد و یاد و یاد و یاد
تا ئالبۆمی پڕ له‌هیچ و هیچستانی ئه‌م هه‌رێمه
دێمه‌وه‌سه‌ر ته‌رزه‌ی تماشات
ها کهههناسهو هه‌تاوی
ها کهههوریت و هه‌راوی
ها که‌هه‌رێم و هه‌ناوی
ئاوێنه‌که‌ی ناڕۆژانی بێ سنوورم
تا سنووری چاوه‌کانت
باوه‌شێ وێنه‌م له‌چاوه...
ئه‌رخه‌یانم
شووشه‌ی سنووری نێوانمان
ڕه‌شتر له‌هات و داهاتی
تهمترین مژی هیوایه
من له‌سۆنگه‌ی ژانێ پیرۆز
حه‌زێ مه‌ست و خرمانێ سۆز
کفنی ژینم ڕهپێچکی ئاسۆ کردووه
به‌ئاوازی لانه‌وازی ئه‌م شه‌رابه ئه‌م سه‌رابه
نه‌غرۆ و یاخی
تا جه‌غزی گێژ
تا چه‌په‌ری په‌ڕانه‌وه له‌خۆ بۆ خۆ
که‌ئه‌م ئاوێنه ناژهنگێ و
ده‌نگێ له‌ناخی دڵمه‌وه
یا ڕۆحی هه‌رچی هه‌رچییه
هێزێک نا ...
وێنه‌یێ که‌ئێمه بوونی پێ ئه‌ده‌ین و
بههالهیێ له‌هه‌ور و هه‌ردی دڵ
ده‌روون سه‌ما ده‌کا
خه‌مێکی گه‌ش به‌بۆنی عه‌تری مۆسیقا و ده‌ف و سه‌ما
لهزێڕکفتی ده‌ریای حه‌ز و له شه‌وقی ساردی ئاوه‌وه
گه‌ڕامه‌وه
بهتاڤگهو بههاژهوو بههاڕهوه
بۆ ناخی ئامانجی نه‌بوون
بۆ هه‌بوون و چوون و نه‌چوون
کاکه‌شانی سه‌وزی نیگات
چاوه‌کانم مه‌ست ئه‌کات
ئه‌بارێم و تنۆک تنۆک به‌ناخی خۆما ئهچمهخوار
له‌ئاوه‌زی حه‌زێکی ئاگرینه‌وه
ئه‌ستێره‌ی چاو دهدرهوشا و چاویش لانکی ئه‌ستێره‌کان
به‌فه‌لسه‌فه‌ی ههسارهوو ته‌قینه‌وه‌و
گڕ و عه‌شق و هه‌بوو نه‌بوو
ته‌قڵه‌ی درگای ژین لێ درا و
جارێکی تر لهقهتماغهی برینێکی زۆر کێماوی
ئایه‌تێ تر هاتهدنیا
من لهکڵپهی سوور هه‌نارێکه‌وه گریام
به‌ماچی سێوێ پێکه‌نیم له‌ڕوومه‌تی ئاوی کانی
بهپڕژهی قهڵبهزێ هه‌ژام
بهقهوزهی چاوێ هه‌ڵ خزام
کهشللێرهی نهرمهقژ و سه‌مای شه‌پۆلی چهپکهیێ
ئێوارانه تامی بارانی پێم ئه‌دا و من ئه‌گریام
تا خه‌وێکی خاو خه‌نده‌ی خه‌م
تا خرمانی خه‌رامانی و هه‌راسانیم
تا ده‌سکه‌نه‌ی بۆنێکی تر
له ڕه‌نگی شینی ئاسمان
ئهمهستێنێ
دوو چاوی جوانی جوانی جوان
شازاده‌که‌ی به‌ری به‌یان
ئه‌ها دهستهقژی ئاسمان
تاڤگه‌ی گڕ و تین و ژیان
تامه‌زرۆیی ئه‌ستێره‌کان
ئه‌مێستا ئه‌بڵه‌ق و وڕماوی دوو چاوی ئهوێندارم
به‌بادی بازنه‌ی به‌زمێکی ڕه‌ندانه بریندارم
هه‌ساره‌و مانگ و ئه‌ستێره‌ی کلکداریش ده‌خیلم بن
گوڕ و گێژ و گه‌مه‌ی ده‌ستی زه‌مانه‌و داری دیدارم
به‌هاژه‌ی چاوێکی پڕ له مرواری
پرسیار و پرسیار و پرسی یار
لهکۆچهوهتا سه‌فه‌ر
که‌گه‌ڕانه‌وه کۆچ ئه‌کا به‌سه‌فه‌ر
جوانترین سه‌فه‌ر
له‌شه‌پۆلی چه‌مێکی چاو
بۆ که‌ناری خه‌وێ
کهخیابان بێت و به‌فر بێت و
دارتێلی سه‌ر شه‌قام و بارانی به‌فر
وه‌من له‌ژێر چه‌تری تۆ
لهچاوهکانمهوه
دێمه هاوینترین هه‌ناسه‌ت
ته‌نیا سنوور شاشه‌یێک و هیچ هیچ هیچ
بابان وێران هه‌ناسه‌کانی ته‌نیاییم
کهساغ و بێ ده‌رد
له‌سه‌ر ته‌ختی خه‌سته‌خانه
خه‌م په‌نجه‌ره‌م و ته‌م چاوه‌کانم
خیابان چۆڵترین جێگای شانۆیێکی تاریکه
ئه‌کته‌ره‌کانی ئه‌ستێره‌ن
له‌سینگی ئاوی به‌جێماو له‌ناو جۆگه‌کان و
نووری لێڵ له نشێوی ناڕێکی شه‌قام
ئه‌بێته سه‌هۆڵێکی تیشکاوی
لهژوورێکهوه سه‌یر ئه‌که‌م
که‌نازانم له‌کام په‌ڕه‌ی مێژووی ئه‌م شه‌وه‌م نووسراوه
کهنابڕێتهوه
سامم سواوهلهههرچی نووسین و هه‌ناسه‌ی بێ سه‌ر
دڵنیاییم خولیای خه‌وم ئه‌خاته‌سه‌ر
خه‌وێ که‌خه‌ون نه‌بینم
مه‌رگاویترین هه‌نگاوه‌کان
له‌ته‌ختی سینه‌مه‌وه
په‌لاماری قوڕگم بده‌ن
co2که‌دان و ستانی ئۆکسیژن و
تا ته‌ڕترین بۆنی باران
لهخاکێ مه‌یل بڕه‌وه
درێژه‌ی بێ
درێژتر له‌م شهوهشێعره
کهنهخۆشهکان
ته‌وه‌ززه‌لی کاتژمێر
ئازاریان ئه‌دا و
من ئازاری ئه‌وان ...
چاوه‌ڕوانی هیچ مه‌بن
که‌ژان
ژیانێکی بڕوا پێ نه‌کراوه
هیچی تر نا هیچ
که‌هه‌موو شتێ له‌هیچه‌وه ده‌ستی پێ کرد
فواد جهانی بانه
|
اکنون ساعت 04:59 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)