- -
وێڵ
(
http://p30city.net/showthread.php?t=26410)
behnam5555 |
06-24-2010 08:21 AM |
وێڵ
وێڵ
ئێره مه‌مله‌كه‌تی په‌پووله‌یێكی وێڵه
شوێن پێی چاوه‌كانی به‌سه‌ر چه‌تره‌كه‌مه‌وه‌دیاره
هه‌ر جار كه‌ترووسكه‌ی
له‌گه‌ڵ نوورباڵای شه‌قامه‌كه‌ی به‌رانبه‌رم
شێت ئه‌بێ
تۆ له په‌نجه‌ره‌یێكی وێڵه‌وه‌دێی
وێڵ به دوای خۆت دا ئه‌گه‌ڕێی
كه‌له‌وانه‌یه‌من بم
برژانگت سێبه‌ر و
چاو ... ئاوپژێنی
هاوین هه‌واری گۆناته
هه‌ڵمێكی وێڵ
له‌په‌نجه‌ره‌ی مه‌مله‌كه‌تی سیماته‌وه
باڵ ئه‌گرێ
من به‌شوێن پێی وشه‌كانته‌وه‌وێڵ
تۆ و كاغه‌ز و خیابان و
هه‌راهه‌رای ئه‌و منداڵه‌ی بنێشتی بووبی ئه‌فرۆشێ
باڵ لێ ئه‌ده‌ن ... وێڵ
به‌سه‌ر شاری چاوه‌كانم
بێشه‌رمانه چراسووری سه‌ر شه‌قامیش
چاو داده‌گرێ و
ناسك
له‌ناو دووكه‌ڵ و ده‌نگه‌و هه‌ناسه‌ی خیابانی شار
به باڵای هه‌ورێكا هه‌ڵ ده‌زنێی
كه‌بچیته‌وه‌بۆ لای خۆت
منیش وێڵ
شوێن پێی چاوه‌كانت
به‌سه‌ر گۆنای چه‌تره‌كه‌مه‌وه
ژانێك له‌ناخی پێنووسه‌كه‌مه‌وه
زووخاوی زه‌مه‌ن ده‌ڕێژێ
تۆ ...
نازانم . نازانم ڕه‌حه‌تی گیانم
نازانم ڕه‌حه‌تی گیانم نییه‌كه نه‌بی یا من بی
یا چۆله‌كه‌ی سه‌ر بانی دراوسێكه‌مان
مه‌لی ماڵی دڵم وێڵه‌له‌هێلانه‌ی گڵی تۆ دا
كه‌تۆ من بی ئه‌من كێ بم له شانی سه‌ر چڵی تۆ دا
وه‌ره‌ئه‌ی یاری خیابان و فه‌زای پڕ ڕه‌مزی كه‌یهانیم
كه‌بێ په‌روانه‌په‌روانه‌ی هه‌ناسه‌م بۆ دڵی تۆ دا
ئه‌رێ له‌م ژان و بان و خیابان و هه‌ناسانه‌گه‌ڕێین
خانم ...
له‌كوێ ئه‌ته‌وێ دابه‌زی ؟
ئیتر هه‌وره‌كان به‌شی سییه‌كانی تۆ هه‌وایان پێ نییه
منیش تاقه‌تم به‌تاقی چاوه‌كانته‌وه وێڵه وێڵ
تا ... نا تای نییه
تا مه‌مله‌كه‌تی په‌پووله‌یێكی وێڵ
كه به‌یانیان له‌ناو هه‌وره‌كاندا
بۆ من ئه‌پاڕێته‌وه‌وێڵ
تا ئاسمان
كه‌من له‌تۆیش دا وێڵ ئه‌و ئه‌بینم
نه‌رم دووووووووووووووووووووووووووووو وووووووووووووووووووووووووووووو ووووووووووووور ئارام وێڵ
نه‌رم نزیك ئارام وێڵ
" فوئاد جه‌هانی " بانه
|
اکنون ساعت 02:29 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)