- -
دیلانگه
(
http://p30city.net/showthread.php?t=28544)
behnam5555 |
09-17-2010 01:17 PM |
دیلانگه
دیلانگه
هۆنراوه‌ی: حه‌میدی شابازی "بێزار"
که تۆز، له کاکۆڵی بیره گوڵدانیه‌کانم ئه‌نیشێ..،
چرکه‌ی کاته هیلاکه‌کان، ته‌رمی ساتێک داهێزان و قیزه‌ونم... ڕاناکێشێ!
گرشه‌ی ماندووی سۆزی شێعرم، له نێو ته‌پوتۆزی خولیای نان چڕینا بزر ئه‌بێ.. و
ژانی نیانی نه‌شته‌ری کولانه‌وه..، دێنێته‌وه به برینا..
ئیتر ئه‌و کات و حه‌لانه. ژیان وانه‌ی مینهایه‌تی( _ )!
که باڵنده مینها ئه‌بێ له هێلانه.
که لیمۆی به‌ژنێک به ده‌م له‌نجه‌وه ئه‌جوێن..! له جۆلانێی هه‌وداکانا
سه‌دان خۆزگه و حه‌زی تامه‌زرۆم ئه‌بزوێن!..
وه‌نه‌وشه‌ی ئۆقره‌م، له سه‌وزه‌ڵانی نیگا..، و زه‌رده‌خه‌نه‌ی شه‌رمی کچانا ئه‌پشکوێن..
لا کازیوه‌ی، گه‌رمه‌نوێن و گڕگرتنی لێوه‌کانا..
نییلوفه‌ڕی شێعره‌کانم له گه‌ڵ زه‌ریای عه‌شقا ئه‌دوێن
ئه‌و ده‌مانه‌ی زه‌رد له شاخ، به به‌رده‌وه، له شار
به لێوی ئافره‌تی شۆخ و ناسک و بێگه‌رده‌وه،
په‌نجه‌کانی به به‌ریینی شه‌وا دێنێ!!
من بۆ دیلان.. بۆ ژوانی شۆخ و نه‌شمیلان..، به‌ره‌و مه‌کۆی ((هه‌ڵۆ)) و ((به‌رجامێعه)) ئه‌چم..
له‌م شوێنه‌دایه، شۆڕه‌بی هه‌ستم، سێبه‌ر بۆ گۆنا، و گۆی سه‌رسینگ ئه‌کا..
سه‌ما ئه‌که‌ن په‌ل و وه‌چم.
سوار هه‌نگاوی پیاسه‌ی شه‌قامی ئاپۆره‌ی، باسک و پووزی په‌مبه‌یی پاله‌وی ئه‌بم
له ژێر ده‌واری لاوێنی، سێبه‌ره‌که‌ی ((ته‌پی ماڵان))،
که له‌و جێژوانه‌دا یه‌که‌م جار لاولاوی عه‌شقم له به‌ژنی یار ئاڵان..،
خۆشه‌ویستیم.. به گۆشگره‌ی یه‌که‌م ماچ و خڕخاڵی نا و لاتراسکه و یه‌که‌م ووشه،
که زه‌نگۆڵه‌ی هه‌ستی زڕان، له ((به‌ردبڕان)) ئه‌شنێته‌وه..
له‌ز و هه‌ڵپه‌ی شه‌و و ڕۆژی هه‌ڵوه‌داییم ده‌نک ده‌نک..،
مرواری ملوانکه‌ی عه‌شقی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌نه‌وشه‌ییه.. ئه‌چنێته‌وه...
ئه‌م دیلانگه..، ڕێبازێکی پڕ له ڕازه! هه‌ورازێکی کووڕه و مکووڕ!
ڕووبارێکی که‌یلی ساز و خۆشئاوازه..
_هه‌ڵۆ و به‌ر جامێعا_ مه‌کۆی عاشقه وێڵه‌کانه و له سۆیی دڵدارییا ئه‌تلێنه‌وه!
ئه‌وین، یاساغه و حه‌یرانی سۆز به باڵای نامۆییدا، بۆ به‌ژنی دزراوی سه‌قز ئه‌ڵێنه‌وه..!
له‌م شوێنه‌دایه، لاوک و به‌یتی یه‌کتر..، ئه‌سێننه‌وه،،
شیرین و شه‌مزینێکی که.. زین و خه‌ج و خه‌زاڵێ تر..، ئه‌ژێننه‌وه..!
له‌و شوێنه‌دا، کچان ئه‌بن به زه‌ریایه‌ک
شێعر و سه‌رنج مه‌له‌ی تیا ئه‌که‌ن و ئیلهام ..، بیین ئه‌نێ به جوانی..
و زنه‌ی تامه‌زرۆیی و پێلی تاسه‌ی ئافره‌ته‌وه...
هه‌ر له‌و ده‌م و حه‌لانه‌دا.. له‌و شوێنه‌دا، ئه‌مڕۆ (...) ئه‌بێ به ژێر سه‌نگه‌ری نه‌فره‌ته‌وه...!!
|
اکنون ساعت 05:15 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
|
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)