![]() |
ستایشی پێغه‌مبه‌ر ( شیعر )
ستایشی پێغه‌مبه‌ر ( شیعر ) قوربانی ناوت ، ناوت چه‌ن خۆشه ئاره‌قت گوڵاو ، بۆنت وه‌نه‌وشه نێرگز ئاره‌قی ئه‌ندامی تۆیه بۆیه په‌سه‌نده ئه‌و ره‌نغ و بۆیه ناوت بوه‌ته به‌سته‌ی فریشته کلیلی ده‌رگای باغی به‌هه‌شته له ژیر باره‌گایی خوا نوسراوه فوروستاده‌یتت پێ سپێردراوه به ناوی تۆه چرا هه‌ڵکرا له‌دوور له نزیك رێی پی ده‌رکرا خوا ناوی کردوی به هاو ناوی خۆی مایه‌ی بوڵه‌ندی ناوی خوا تۆی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری شیرین کرده‌وه که‌عبه‌ت له ژه‌نگی بت پاك کرده‌وه به‌بۆنه‌ی تۆه‌وه چرا هه‌ڵکرا مایه‌ی ژیانه بۆ هه‌ردوو دنیا خوا فه‌رموویه قورئانی قه‌دیم ( وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٍ۬ ) که له دایك بوو پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌ر به بۆنه‌که‌ی رووناك بوو دونیا { إِنَّا فَتَحۡنَا } که سوره‌تی فه‌تحه سه‌رتاپا بۆ تۆ سه‌ربه‌رزی و مه‌دحه له‌مه‌ککه بوو بێ باوک بێ که‌س بۆ مه‌ککه و که‌عبه بوو به فه‌ریادره‌س مه‌ککه‌ت له ده‌ستی به‌دکار سه‌نده‌وه به‌و ئاینه خۆت هه‌ڵسانده‌وه هه‌ر خۆم به قوربان شاهی مه‌دینه سه‌رتاپا باڵای شوعله‌ی نوورینه هه‌ر خۆم به قوربان خاوێنی هه‌ستی مانگی دووله‌ت کرد به په‌نجه‌ی ده‌ستی ڕێنمونی که‌ر که هاته دونیا دونیا رووناك بوو وێنه‌ی کاره‌با مه‌ئیوسمان نه‌که‌ی تۆ له قیامه‌ت سه‌ربه‌رزیت، بۆمان بکه شه‌فاعه‌ت هه‌زاران دروود ، هه‌زاران سه‌لام له‌سه‌ر موحمه‌د ( علیه السلام) شێخ محه‌ممه‌دی خاڵ |
اکنون ساعت 03:26 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد. |
Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)